 فشاری ده‌رونی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر مندال
هێشوو محمود
خێزان به‌یه‌کێک له گرنگترین بنه‌ماکانی کۆمهڵگهدادهنرێت،دیاره ئه‌م کارگرنگیهی خێزانیش کاریگه‌ری و به‌رپرسیاری
له‌سه‌ره له روی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و په‌روه‌رده‌کردنه‌وه،چونکه خێزان قوتابخانه‌یه‌کی گرنگه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه،هه‌روه‌ك ئاشکرایه گشت تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش به قۆناخی منداڵی‌دا تێپهربروهو ره‌نگ دانه‌وه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و تاکه‌و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له گه‌وره‌بوندا.چونکه بروامان به‌وه‌یه که ئایندهی مرۆڤ وابه‌سته‌یه به مندالیه‌وه،بۆیه ئه‌توانین بڵێین قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تای منداڵی پرنسیپترین قۆناخی ژیانی مرۆڤه‌کانه،
ئه‌م قۆناخه هه‌ستیاریه‌کی راده‌به‌ده‌ری خۆی هه‌یه هه‌ر روبهروبونهوهیهك که له قۆناخی منداڵی‌دا پێیدا تێپه‌ر ئه‌بین وابه‌سته‌یه به گهورهیمانه،لیره‌دا ئه‌توانین بڵێن ئه‌گه‌ر هاتو مندال توشی ئه‌زمونێکی تاڵ و پر به‌ژان هات له قۆناخی مندالیدا به‌دڵنیایه‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی نیگه‌تیڤی ئه‌بێت له داهاتودا.
گرنگترین لایه‌ن که پێویسته خیزانه‌کان گرنگی پێبده‌ن لایه‌نی سایکۆلۆژیه‌تی منداله،که به‌شێوه‌یه‌کی دیار‌و به‌رچاو کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه له داهاتودا.
گــــــرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر سایکۆلۆژیه‌تى منداڵ
له‌گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه هۆى دروستکردنى فشارى ده‌روونى له‌سه‌ر منداڵ، بریتین له تێرنهکردنى پێداویستییه‌کانى، به تایبه‌ت پێداویستى له‌روی خۆشه‌ویستى و کاسی ئارام و، په‌سه‌ندنه‌کردنى، یاخود ڕێگری‌کردن له‌به‌رده‌م گه‌مه و یاریکردنهکانى
له‌گرنگترین ئه‌م پێداویستیانه‌ش ده‌ربرینی سۆز‌و خۆشه‌ویستیه دیاره ئه‌م ده‌ربرینه‌ش ئه‌بێت دایکان و باوکان پێشه‌نگ بن بۆ ده‌ربرینی ئه‌م هه‌سته به‌رامبه‌ر یه‌کتر و پاشان گه‌یاندنیان بۆ منداله‌کان، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتو هه‌مه‌هانگی و ته‌بای و خۆشه‌ویستی له‌نیوان دایکان و باوکاندا نه‌بوو ئه‌وا بنه‌مای ئه‌و خێزانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شێواوه و کاردانه‌وه‌یه‌کی سلبی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌کان که وا‌بکات نائارامی باری و ده‌رونی و رق و قینه‌و خۆپه‌رستی و رێزنه‌گرتن له مندالهکاندا دروست بکات
هه‌روه‌ها جیاوازیکردن و به‌یه‌ک چاو تهماشانهکردنى منداڵانى سه‌ر به‌یه‌ک خێزان له‌لایه‌ن دایک و باوکه‌وه هۆکارێکی گرنگه بۆ خولقاندنی که‌شێکی ناله‌بار له ناوخیزانهکان و دروست بوونی کێبرکێیه‌کی نادروست له‌نێوان مندالهکاندا .
جودابونهوهو ده‌ست لێکبهردانى ژن و مێرد، یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ى ده‌بێته داڕوخان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان، بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى نێگه‌تیڤى هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ، که هه‌ست بهکهمێتى ده‌کات و ترسى هه‌یه له‌ئاینده‌و، بێئومێده له دواڕۆژى گه‌شى خۆى، هه‌روه‌ها بێتوانایه له گۆڕینه‌وه‌ى هه‌ست و مامه‌ڵکردنى .
یاخود دروست بونی هه‌ستی ته‌نیای ویاخی بون و شه‌ره‌نگێزی، وبهجیاواز ته‌ماشاکردنیان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه،که ئه‌مانه گرنگترین فاکته‌رن بۆ دروستکردنی فشاری ده‌رونی
ڕهتکردنهوهیاخود په‌راویزخستن، یان که‌موکورتى له چاودێریکردنى منداڵدا، ده‌بێته هۆى هه‌ستنه‌کردن به ئارامى و دڵنیایی و ئاسایشى ده‌روونى، هه‌ستکردن به ته‌نیایی لاى منداڵ، یاخود یاخیبوون و شه‌ڕه‌نگێزى
.
شێوازى په‌روه‌رده‌کردنى بارگاوى به "کۆنتڕۆڵى توند"، بۆ منداڵ، ده‌بێته هۆى بێ‌توانایى و سستى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کێشه‌کانى خۆى، هه‌روه‌ها منداڵ فێر ده‌بێت زوو خۆى به‌ده‌سته‌وه بدات و خێرا مل که‌چ بکات، له‌ده‌ستدانى متمانه‌کردن به‌خود، پشت به‌ستنى ته‌واو به‌وانیتر له جێبه‌جێکردنى کاره‌کانیدا، ئه‌گه‌رچى له توانى خۆشیدابن
ته‌سک وتهنگى و بچوکى شوێنى نیشته‌جێبوون و ژیانکردن، و فره ئه‌ندامى خێزانیش وا له منداڵ ده‌کات هه‌ست به په‌شێوى و ناههماههنگى له هه‌ڵچوون و هه‌ستنه‌کردن به‌سه‌ربه‌خۆیی و تاکێتى خۆى بکات، چونکه جێگه‌یه‌ک یان ژوورێکى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت.
- پشتگوێخستنى منداڵ له چاودێریکردندا به تایبه‌ت، له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه، گوێنه‌دانه چاره‌سه‌رکردنى منداڵ، له‌کاتێکدا هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌کى هه‌بێت، چونکه ئاشکرایه ههرنهخۆشیهکى ئۆرگانى (ئه‌ندامى)، ده‌بێته که‌شێکى ده‌روونى خراپ بۆ منداڵه‌که.
هه‌ندێک جار قوتابخانه وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى بێزرا و قێزه‌ون دێته پێش چاوى منداڵ، ده‌روونى ماندوو ده‌کات، ئه‌مه‌ش کاتێک ده‌بێت که بابه‌ته‌کانى خوێندن هاوسه‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ توانسته ژیرییهکانى منداڵدا، یاخود نادروست له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه ده‌روونییه‌کانى، یاخود به‌هۆى شێوازێکى ناپهروهردهییهوهله مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵدا وه‌کو ئازار گه‌یاندن به شوێنکى جه‌سته‌ى منداڵه‌که، یاخود به، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى و سه‌رزه‌نشتکردنه‌وه له‌پێش چاوى قوتابیه‌کانى هه‌روه‌ها دوورى ماوه‌ى نێوان قوتابخانه و ماڵیشه‌وه یه‌کێکى تره له‌هۆکاره بێزارکه‌ره‌کان بۆمنداڵ،
خواردن و خۆراکى نادروست و ناته‌واویش، کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دروستى ده‌روونى منداڵ، ئه‌و خێزانانه‌ى
ناتوانن جیاوازى بکه‌ن له‌نێوان چه‌ندێتى چۆنێتى خواردندا، بێگومان منداڵى ئه خێزانانه هه‌ژارن له‌ڕووى ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و پڕۆتین و خوێ و کانزا‌کان و ڤیتامینه‌کان، بۆ نموونه که‌مى ڕه‌گه‌زى ئاسن له خۆراکى منداڵدا ئه‌بێته لاوازى بێتوانایی منداڵه‌که له‌به‌رامبه‌ر هه‌رکارێکدا ئه‌گه‌رچى ئاسان و ساناش بێت، بێگومان له‌ڕووى گه‌شه‌کردنى سروشتى منداڵه‌که‌شه‌وه هه‌ر کاریگه‌ره، له ڕووى فێرکاریشهوه کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر تواناى تێگه‌یشتن وه‌رگرتن، له خوێندندا
بونى نه‌خۆشى ده‌روونى له خێزاندا، بۆ نموونه خوگرتن و ئاڵوده‌بونى هه‌ردووک، یان یه‌کێک له باوان به ماده هۆشبه‌ره‌کان، یاخود توشبونى یه‌کێکیان به نه‌خۆشى ده‌روونى وه‌ک: خه‌مۆکى، شیزۆفرینیا، تێکچوون له که‌سێتیدا، بۆ نموونه که‌سێکى گوماناوییه، یان دڵپیسى، یان شه‌ڕانگێزه
گه‌شتێکی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن یه‌کێک له باوانه‌وه
ده‌بێته بێبه‌شبونى منداڵ له‌ڕووى سۆز له‌یه‌کێك له باوانه‌وه ،یاخود گه‌شتێکی درێژ خایه‌ن له‌لایه‌ن دایکان یاخود باوکان ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رهه‌ڵدانى ناههوسهنگى لهههڵچونهکانیداو، نه‌مانى دڵنییایی و ئارامى
نه‌خوێنده‌وارى و نزمى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى و هۆشیارى و فێرکارى باوان، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر شوێنه‌وارى خراپ له‌سه‌ر شێوازه‌کانى په‌روه‌رده‌کردنى ناته‌ندروست به‌جێده‌هێڵێت، و هێنانه ناوه‌وه‌ى هه‌ندێک چه‌مکى ههڵهوناڕاست، بۆ یاستی تێگه‌یشتنی منداڵێتى منداڵ، که ئه‌مه‌ش زیانێکى گه‌وره له ئاینده‌ى بیرۆکه و ئه‌ندێشه‌ی ئێستاى منداڵه‌که ده‌دات
کارپێکردنى منداڵان، له فرۆشگه، یاخود کارپێکردنیان وه‌ك کارگوزارێک له نێوماڵاندا، منداڵان ده‌خاته ژێر فشاره‌وه زیاد له پێویست و ئاستى ته‌مه‌نى سروشتى خۆیان به‌رپرسیارێتیان خراوه‌ته ئه‌ستۆ، که له ڕاستییدا ئه‌مه ئه‌رکى ئه‌وان نییهئهمهش ده‌بێته فشارى ده‌روونى و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بێ به‌هاکردن و سوکایه‌تیپێکردن له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا
به‌کارهێنانى شێوازى توند‌و تیژى، له ئاڕاسته‌کردن و ڕێنمایکردن و چاکردنى ڕه‌فتارى منداڵدا، هه‌روه‌ها خراپى مامه‌ڵه‌کردن و به‌کارهێنانى لێدان و هێرشکردنه‌سه‌رى، که ئه‌مه‌ش له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه زیانێکى گه‌وره به چه‌مکى ڕێزگرتن له‌خود له ئاینده‌ى منداڵه‌که‌دا ئه‌گه‌یه‌نێت.
.
نه‌بون یاخود که‌مى که‌ناڵه‌کانى خۆشیوه‌رگرتن له ڕووى ڕۆحییه‌وه لاى منداڵ، که ئه‌مه‌ش زور گرنگه ده‌بێته ژیاندۆستى و گه‌شبینى لاى منداڵه‌که‌و، نوێبونه‌وه له چالاکییه‌کانیدا، هه‌روه‌ها فراوانبوونى شاره‌زاییه‌کانى منداڵ ده‌رباره‌ى ئه‌و ژینگه‌ییه‌ى تێیدا ده‌ژی.
ڕوخسارهکــــــــانى فشارى ده‌روونى لاى منـــــــداڵ
به‌کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشى ده‌رونى له‌وانه‌ش ترسان، دڵه‌ڕاوکێ، خه‌مۆکى، تۆقین، و هه‌ندێ له نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییه‌کانى وه‌ک ئارهزونهکردنى خواردن، تێکچون له ههستهوهرهکانیدا، میزبهخۆداکردنى نائاگاییانهتێکچون له جوڵه و قسه‌کردنیدا (دواکه‌وتنى زمان)، و توشبوون به باره نیڕۆتیکیهکان، وه‌ک نینۆک قرتاندن، په‌نجه مژین، قه‌یرانى جوڵیی.
- تێکچون له خه‌وتنى منداڵه‌که‌دا، به هه‌موو شێوه جیاوازه‌کانیه‌وه وه‌کو "ڕۆیشتن به‌ده‌م خه‌وتنه‌وه"،"گریان پێش خه‌وتن یان له‌کاتى خه‌وتندا"، "مژینى په‌نجه‌کانى ده‌ست له‌کاتى خه‌وتندا"، "زۆر خه‌وتن"، "خه‌وبینینى ناخۆش و بێزارکه‌ر"، "ترسانى شه‌وان به تایبه‌ت له تاریکیدا"، "لێکخشاندن" و "پێکدادانى ددانه‌کان له‌کاتى خه‌وتندا".-دواکه‌وتن له خوێندن، یه‌کێکه له‌دیارترین شوێنه‌واره‌کانى فشارى ده‌روونى له‌سه‌ر منداڵ.
له نیشانه جه‌سته‌ییه‌کانى فشارى ده‌رونى، هه‌ستکردنى مناڵه به ماندوبون و په‌شێوى، جوڵه نیڕۆتیکیهکان، قه‌یرانى جوڵه‌یی، خاوخلیچکى وسستى و ته‌مبه‌ڵى، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نى ههڵچونیشهوه منداڵه‌که توشى دڵته‌نگى و هه‌ستکردن به که‌مێتى و (غیرهڕق هه‌ڵگرتن، شه‌رمکردن، داڵغه‌لێدان و و هه‌ستکردن به‌گوناه و ترسان له‌قوتابخانه، ده‌بێت، وه له‌گرنگترین شوێنه‌واره‌کانى فشارى ده‌روونى، لادانه ڕه‌وشتى و ڕهفتارییهکانن، وه‌کو "درۆکردن"، "دزیکردن"و لادان له که‌سایه‌تی خۆ.
بۆیه له‌سه‌ر گشت دایکان و باوکان و ئه‌ندامانی خیزان پیویسته که گرنگی زیاتر بده‌ن به باری ده‌رونی منداڵه‌کان و بتوانن وا په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن که که‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه‌و له ده‌ستی نه‌یه‌ن مرۆڤیکی ته‌ندروست له روکاری ده‌رونی و جه‌سته‌یه‌وه ده‌ربچن.
بهروار: 28/08/2013
بینین: 4160
|