منداڵ
  گوفتار جوانى لە باسى منداڵەکانمان دا
تەرزە فائق

لە میواندارى و کۆبونەوەیەکى خێزانى گەورە یەکێ لە هاوسەرەکەت ئەپرسێ ( ئێ چۆنن ؟ باشن ؟ تۆو هاوسەرەکەت چؤنن بەیەکەوە ؟ بەختەوەرن؟) 
هاوسەرەکەت وەڵام ئەداتەوە : والله بڵیم چى نا والله هاوسەرەکەم هیچ باش نیە ، هیچ جۆرە سزادانێک سوودى نیە لەگەڵى ، هیچ گرنگى نادا نەبەماڵ و نەبە مناڵەکان ، ماڵەکەى پیس و پۆخڵە و نان و خواردنى زۆر ناخۆشە و ....... هتد.

پرسیار :
تۆ لەو کاتەدا هەستت چۆن دەبیێت ؟ ڕەنگ و ڕوخسارت چى بەسەر دێت ؟ 
هەستت بەرامبەر هاوسەرەکەت چۆن دەبێت لەو کاتەدا ، ئایا هیواخواز نیت لێی بدەیت ؟یان پڕ بەدەم هاوار بکەیت بەسەریداو توڕە ببیت ؟

بێگومان هەست بە سوکایەتى پێکردن و توڕەیی و شکانەوەت دەکەیت لەبەر دەمى هەمواندا .

ئەمەبە تەواوى ئەوەیە کە منداڵ هەستى پێ ئەکا کاتێ کە لەبەر چاوى کەسانى تر گلەیی لێ ئەکەیت و باسى هەڵسوکەوتە خراپەکانى ئەکەى ، بە تەواوى هەستەکانى مناڵەکەت وایە کاتێ تۆ باسى ئەکەیت لاى دراوسێکەت یان پورى نەنکى خاڵى مامى هاوڕێکەى یان هەرکەسێکى تر .

ئامۆژگاریەک سەرەتا بۆ خۆم ، پاشان بۆ دایکانى خۆشەویست

با خۆمان بخەینە شوێنى مناڵەکانمان کاتێ ئەمانەوێ باسیان بکەین لەبەرچاوى کەسانى تر ، با چیتر هەستیان بریندار نەکەین ، با ڕێز لە کەرامەتى مناڵەکانمان بگرین .


به‌روار: 16/06/2019
بینین: 1565
12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت