 ترس له لاى منداڵ
كاروان ڕه‌شید مه حیهدین
ترس : حاڵه‌تێكى سروشتى وئاساییه كه‌بریتیه لهههڵچونێكى كاتى ودووچارى ههموومرۆڤیَك ده‌بێت به‌بێ جیاوازى ، كه‌ئه‌مه‌ش په‌رچه‌كردارێكى مرۆڤه‌كانه دهیخهنهكار له پێناو خۆپاراستن ومانهوهدا.
ترس له‌لاى منداڵ جیاوازه، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه كه‌دایكان وباوكان نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕن له‌كاتێكدا كه‌هه‌ست ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان دووچارى ترس هاتوون، له‌به‌رئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سروستى دایكان وباوكان حه‌زده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان دووچارى ترس نه‌بن ، هه‌تا له‌پاشه‌ڕۆژدا كه‌سانێك ده‌ربچن كه متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت ، كاتێك دایك وباوك هه‌ست به‌بوونى ترسێك ده‌كه‌ن له‌لاى منداڵه‌كانیان زۆر نیگه‌ران ده‌بن وبهخۆشحاڵیهوه به‌شوێن چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن، منداڵ له‌چه‌ند هه‌ڵوێست وبارودۆخێكدا دووچارى ترس ده‌بێت وترس له‌لاى منداڵ دابه‌ش ده‌كرێت بۆدوو به‌ش:
یه‌كه‌م : ئومترسه حاڵه‌تێكى زۆرئاساییه ، كه‌ئه‌مه‌ش زیاتر بۆدرێژه‌دان به‌ژیان و پارێزگاریكردن له‌گیانى خۆى منداڵ په‌ناى بۆده‌بات ، وه‌ك ترسان لهتاریكایى یان ترسان له‌ئاژه‌ڵ ......هتد.
دووه‌م: ئه‌م ترسهلهلاى منداڵ په‌یوه‌ندى بهوكهسانهوهیه كه‌منداڵه‌كه په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن ، له‌دایك وباوك ومامۆستا....هتد، واتهههموو ئه‌وكه‌سانه ده‌گرێته‌وه كهگاریگهرییان له‌سه‌ر منداڵهكهههیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ، وه‌ك هه‌ست كردنى منداڵ بهتاوانبارى ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌تاوان ئه‌نجام ده‌دات ومنداڵه‌كه هه‌ست به‌وه ده‌كات كهپهروهردهكهرهكهى لهوكرداره ڕ‌ازى نیه ، ئه‌م ترسه له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت .
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین خۆى له‌خۆیدا هه‌بونى ترس له‌هه‌ندێك جاردا پێویسته چونكه جۆرێك لهوریایى ده‌داته ئه‌وكه‌سه بۆنمونه دروست بونى ترس له‌لاى قوتابى واى لێده‌كات كهكۆشش بكات و له‌گه‌ڵ وانه‌كاندا خۆى ماندووبكات ، هه‌رچه‌نده ئێستا له‌ژێر ڕۆشنایى وبڕیارهكانى وه‌رزاره‌تى په‌روه‌رده وپڕۆگرامى نوێى خوێندندا، ترس بهههمووجۆرهكانیهوه ڕێ پێنه‌دراوه كه‌ئه‌مه هه‌نگاوێكى زۆر گه‌وره‌یه و بوێرانه‌بوو، كهوهزارهتى په‌روه‌رده پێى هه‌ستا، بهلاَم پێویست وه‌زاره‌ت كالهسهرئهوهبكات كهلهقوتابخانهكاندا به‌دیلێك بۆنهمانى لێدان وتوندوتیژى بگرنه‌به‌ر، چونكه ئه‌وه‌ى له‌لاى هه‌مووان ڕوون وئاشكرایه ، توندوتیژى له‌قوتابخانه‌كانى وولاَتى ئێمه‌دا مێژوویه‌ك وڕه‌گ وڕیشهیهكیان هه‌یه ، كلتورى لێدان وداركارى و زه‌بروزه‌نگ و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌روونى وجه‌سته‌ى قوتابى لهوولاَتى ئێمه‌دا مێژوویه‌كى هه‌یه !! ئیدى باههمووئهوكارهساته تراژیدیانه بوه‌ستن كه‌به‌درێژایى مێژووبهسهرگهلهكهماندا هاتوون ، كه‌ئه‌مانیش كاریگه‌رى زۆریان هه‌یه له‌سه‌ردروست بوونى ترس.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌به‌رده‌وامى وبه‌بێ دابڕان خول بۆمامۆستایان بكاته‌وه، خولێك كه‌بتوانێت زانستى نوێ بداته مامۆستایان ، چونكه من دڵنیام ئه‌گه‌ر مامۆستا ئه‌وه‌نده زانست وزانیارى پێ‌بوو بۆتێگهیاندنى قوتابیه‌كه، دڵنیام هیچ مامۆستایه‌ك پێویستى به‌وه‌نابێت به‌لێدان وتوندوتیژى وقسه‌ى نابه‌جێ له‌گه‌ڵ قوتابیاندا بجوڵێته‌وه .
هه‌روه‌ك هه‌ندێك جار ترس قوتابى والێ ده‌كات كهبهردهوام له‌هه‌وڵدان وكۆشش دابێت تاله وانه‌كاندا شكست نه‌هێنێت وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، ئیدى لێره‌وه ڕۆڵ وكاریگه‌رى په‌روه‌رده‌كه‌ر زۆرگرنگه له‌ڕووى هاندانى قوتابیه‌كانیان بۆكۆشش كردن له‌وانه‌كاندا وبڕینى قۆناغه‌كانى خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوویى .
هه‌روه‌ك لهتوێژینهوهكاندا كه‌ترس له‌لاى قوتابیانى كچ زیاتره لهڕهگهزهكهى تر، كه‌ئه‌م ترسه‌ش زیاتر له‌ته‌منى سێ ساڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌گه‌ر له‌پێش ئه‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ چاوى بهمارێك بكه‌وێت ئهوابهبێ ترس یارى له‌گه‌ڵ ماره‌كه‌دا ده‌كات وهه‌وڵده‌دات ده‌ستى لێبدات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى منداڵ ته‌مه‌نى به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌ڕوات ئیدى مانا و واتاى ترس ده‌زانێت ، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونى ئه‌زمونى منداڵه‌كه پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه‌زۆربه‌ى ئهومهترسیانهى له‌لاى منداڵ دروست ده‌بن ، حاڵه‌تێكى نابابه‌تى و ناوخۆییه وپه‌یوه‌ندى بهئهندێشهوخهیاڵهوه هه‌یه ، هه‌ركات خه‌یاڵ وئه‌ندێشه له‌لاى منداڵ زۆربوو ، زیاتر هه‌ست به‌ترس ده‌كات ، له‌به‌رئه‌وه لهسهردایكان و باوكان پێویسته كهههوڵبدهن بۆدوورخستنهوهى مناڵه‌كانیان لهوئهندێشهو خهیالاَنهى كه‌دوورن له‌ڕاستیه‌وه، منداڵه‌كانیان تێبگه‌یه‌نن له‌وه‌ى كه‌جیاوازى هه‌یه له‌نێوان واقیع وخه‌یاڵدا.
هه‌ندێك له‌دایكان وباوكان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهبهشانازییهوه ترساندن وه‌ك فشارێك به‌كارده‌هێنن لهبهرامبهرمنداڵهكانیاندا هه‌تاوه‌كو به‌گوێیان بكه‌ن !! وه‌ك ده‌ڵێن شیرینى مه‌خۆ چونكه نه‌خۆش ده‌كه‌ویت، بهلاَم منداڵه زیره‌ك و وریاكان هه‌رزوو نهێنى ئه‌م جۆره بانگه‌شانه ئاشكراده‌كه‌ن! ئیدى لێره‌وه كێشه‌یه‌كى زۆرگه‌وره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌منداڵ متمانه‌ى به‌دایك وباوكى نامێنێت!.
ئه‌وه‌شى كهزۆرقورس ونه‌گونجاوه جیاوازى وجیاكردنهوهیه له نێوان ترس و تۆڵه‌دا له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ دا ، سزادانى منداڵ لهبهرامبهرههرسهرپێچیهكدا ده‌بێت سزادانه‌كه نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ببێته هۆى تۆقاندنى منداڵه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نابێت سزادانه‌كه هێنده ش كه‌م بێت، كه‌منداڵه‌كه به‌بێ بایه‌خ سه‌یرى بكات، واته به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌بێت سزادانه‌كه مامناوه‌ند بێت و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌منداڵه‌كه به‌هێزبكات وبه‌ره‌و ڕه‌وشت وخووه كۆمهلاَیهتیه په‌سه‌نده‌كان ئاڕاسته‌ى بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ى سزادانه‌كه ببێته‌هۆى ئه‌وه‌ى متمانه له‌منداڵه‌كه بسه‌نێته‌وه ونائومێدى بكات، به‌هۆى ترساندنه‌وه بێت ، یان له‌گرنگى پێ نه‌دانى منداڵه‌كه‌وه بێت، ئه‌ویش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه‌دایك وباوك زۆرجار لهدڵنیابوونى خۆیان وگومان و باشیان به‌امبه‌ر منداڵه‌كانیان گرنگى ناده‌ن بهپهروهردهكردنیان وپاشان هه‌ست ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان به‌وشێوه‌یه نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌ى گومانهباشهكانى خۆیانه‌وه بووه .
چاره‌سه‌ر:-
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بهسهرترسى منداڵه‌كه‌تدا زاڵبیت ، ئه‌وا پێویسته وازلهمنداڵهكهت بهێنى له‌كاتێكدا كه‌هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌منداڵه‌كه‌ت دووچارى ترس وتۆقاندن ده‌بێته‌وه، لێى گه‌ڕێ بابهئازادى وبێترس گوزارشت لهدهرونى خۆى بدات، پاشان به‌هێمنیه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێ بهشێنهى لهمنداڵهكهى بگه‌یه‌نه لێره‌دا دووچارسودمهند ده‌بیت هه‌م منداڵه‌كه به‌گوێت ده‌كات وهه‌مان كات منداڵه‌كه له‌تۆقاندن دووردهخهیتهوه.
- دایكان وباوكان ده‌توانن خۆیان لهترساندنى منداڵه‌كانیان بپارێزن له‌كاتى په‌روه‌رده كردنیاندا ، ئه‌ویش له‌ڕێى گرتنه‌به‌رى هۆكاره‌كانى په‌روه‌رده‌ى دروسته‌وه ،ئه‌ویش بهئاڕاستهكردنى منداڵه‌كانیان بهسۆزوخۆشهویستى وله‌سه‌رخۆ، دوورلهگیانى هه‌ڵچون وتۆقاندن وههڵسوكهوتى دڵ ڕه‌قانه وسه‌رزه‌نشت كردن ، كه‌ئه‌م جۆرهههڵسوكهوتانه هۆكارێكى سه‌ره‌كین تا منداڵ متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ست بدات ولهژیانى ڕۆژانه‌دا دووچارى نائومێدى و ڕه‌ش بینى ببێت.
-له‌كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م كه‌منداڵ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى دا بهشێنهى ئه‌وترسه ئاساییه‌ى نامێنێت، كهپێشترئاماژهمان پێدا، بهلاَم ئه‌گه‌ر ترسه‌كه گه‌یشته ڕاده‌ى تۆقاندن وبه‌ئاشكرا لهمنداڵهكهدا به‌دى كرا، ئهوائهوترسه له‌منداڵه‌كه ده‌بێته نه‌خۆشى واته ترسه‌كه لێره‌دا له‌حاڵه‌تێكى ئاساییه‌وه ده‌بێته نه‌خۆشى، ئیدى له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویست به‌وه ده‌كات كهدهسبهجێ منداڵه‌كه بگه‌یه‌ننه لاى دكتۆر‌و پسپۆڕه تایبه‌تیه‌كان هه‌تا بتوانن چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆبدۆزنه‌وه وهاوكاریمان بكه‌ن.
وه‌رگێڕان:كاروان ڕه‌شید مه حیهدین
بهروار: 04/09/2013
بینین: 4699
|