 په‌روه‌رده کردنی منداڵ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئیسلام
شه‌وبۆ ئاریایی
له ژیانی خێزانی دا دایك و باوك ئه‌رکێکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه، به‌وه‌ی که چۆن منداڵه‌که‌یان په‌روه‌رده بکه‌ن و فێری ڕه‌فتارو کرداری جوان و په‌سه‌ندیان بکه‌ن.
دایك و باوك ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن که‌وا منداڵی صالح و چاکه‌کار په‌روه‌رده بکه‌ن وه شه‌خسیه‌تێكی باش له‌و منداڵه دروست بکه‌ن، ئه‌م کاره‌ش ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کۆرپه‌ییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت، به‌ڵکو پێش هاتنه دنیای منداڵه‌که‌یان هه‌وڵ بده‌ن که‌شێکی خۆش و ئارام بڕه‌خسێنن، وه زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو له ژیانیاندا بسازێنن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌که‌یان. چونکه بچوکترین ڕه‌فتارو گوفتاری دایك یان باوك کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ داده‌نێت له‌سه‌ر منداڵ.
ئیسلام وه‌ك کامل ترین دینی ئیلاهیه بۆ مرۆڤایه‌تی، له‌م ڕێگایه‌شدا ههڵسو که‌وت و ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌کرێته‌وه پێشه‌نگ و قودوه بۆ ژیان.
منداڵ له ژیانیدا پێویستی به په‌روه‌رده‌کردنی دروست و پێشه‌نگێکی لێهاتووه، وه ده‌بێت تێبگه‌یه‌نرێت له‌وه‌ی که ده‌بێت چ جۆره کردار‌و ڕه‌فتارێكی هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت فێری ئه‌وه بکرێت له‌کاتی سه‌ختیه‌کانی ژیان که دێته ڕێگای چۆن چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ڕۆژانه دێته ڕیگای هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
هه‌ڵبژاردنی پێشه‌نگ بۆ ژیان کاریگه‌ری زۆر داده‌نێت له‌سه‌ر کردار‌و گوفتاری ئه‌و که‌سه، وه خوای گه‌وره‌ش پێغه‌مبه‌ری ئازیزی (صلی الله علیه وسلم) به باشترین پێشه‌نگ ناوبردووه بۆ هه‌موو جیهان، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ﴿۲۱﴾ الاحزاب
واته: به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا باشترین نموونه‌ی ته‌واو و ڕێك و پێك به‌دی ده‌کرێت تا چاوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که (ڕه‌زامه‌ندی) خوایان مه‌به‌سته، (سه‌رفه‌رازی) قیامه‌ت ئاواتیانه، (هه‌میشه و به‌ده‌وام) یادی خوا به زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (زمانیان پاراوه به‌یادی ئه‌و).
پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی الله علیه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی به وته شیرینه‌کانی ڕێ نیشانده‌ر بێ بۆ خه‌ڵکی به ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی جوانی ببوه پێشه‌نگێك بۆ خه‌ڵکی.
منداڵ چ کوڕ بێت یان کچ یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌کانی خوای په‌روه‌ردگار که ده‌یبه‌خشێته به‌نده‌کانی.
منداڵ گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته، وه مایه‌ی خێر و خۆشیه بۆ دایك و باوك له دنیا‌و له قیامه‌تدا، ئه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌و دایك و باوکانه‌ی که منداڵه‌کانیان له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلام په‌روه‌رده ده‌که‌ن، نه‌ك ئه‌و دایك و باوکانه‌ی که گوێ به منداڵه‌کانیان ناده‌ن وه به‌ڕێگای جۆراو جۆردا ده‌ڕۆن، ئه‌و جۆره منداڵانه نه‌ك مایه‌ی شه‌ڕو ناخۆشین بۆ خۆیان و دایك و باوکیان، به‌ڵکو ده‌بنه مایه‌ی نه‌نگ و شه‌رمه‌زاری بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ك.
له دنیای ئه‌مڕۆدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پێش که‌وتنه به‌رچاو و ته‌کنه‌لۆژیا زۆره‌ی که له‌به‌رده‌ستدان، مرۆڤه‌کان زۆر بایه‌خ به دین ده‌ده‌ن وه په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ له‌سه‌ر ئه‌ساسی دین زۆر گرنگه، که ته‌نانه‌ت خێزانه ڕۆژئاوایه‌کانیش درکیان به‌وه کردووه که یاری کامپیوته‌ری، ماڵپه‌ڕی یاری و سه‌رگه‌رمی، چات کردن، ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما....هتد نیازی ڕۆحی منداڵه‌کانیان دابین ناکات وه تاکه ڕێگا بۆ ئاسوده‌بوونی منداڵه‌کانیان زیاتر پته‌وتر کردنی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، وه شێوازی په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کانیانه.
پێناسه‌ی ته‌ربیه‌ت:
ئه‌ده‌ب: کردار‌و گوفتاری شایسته و شیاوی مرۆڤ پێناسه کراوه، ته‌ربیه‌ت به‌مانای (به‌خێوکردن، ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق فێر کردنی که‌سێك)، به واتایه‌کی گشتی ته‌ربیه‌ت: به‌خێوکردنی هه‌ر شتێك که شایسته و شیاو بێت بۆ ئه‌و که‌سه یان ئه‌و شته.
هه‌روه‌ها ته‌ربیه‌ت عیبارهتێکه بۆ دیاری کردن و پێگه‌یاندنی تواناکان.
ئه‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌وا مرۆڤه‌کان خاوه‌نی جۆره‌ها توانای جۆراو جۆرن که تا به‌شێوه‌یه‌کی باش و دروست په‌روه‌رده نه‌کرێن ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌کی شیاو سودیان لێ ببینرێت.
مرۆڤه‌کان وه‌ك کانگای ئاڵتون و زیو وان، که ته‌نها په‌روه‌رده‌یه‌کی دروست ده‌توانێت ئه‌و کانگا گران به‌هایانه که‌شف بکات و سود له توانا شاراوه‌کان وه‌ربگرێت.
له دیدگای ئیسلامدا منداڵ که‌سێکه که ته‌ربیه‌ت وه‌رگره، وه هه‌موو لایه‌نه جۆراو جۆره‌کانی وه‌ك ویراسه، ژینگه، وه‌سائیلی ژیان، په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا کاریگه‌ری گرنگیان هه‌یه.
سێ لایه‌نی زۆر گرنگ هه‌یه که ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندیان به په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌وه هه‌یه ئه‌وانیش:
1.خێزان، 2. قوتابخانه، 3. کۆمه‌ڵگا
که خێزان گه‌وره‌ترین و گرنگترین لایه‌نه
منداڵ که له‌دایك ده‌بێت فیطرهتێکی پاکه، که میهره‌بانی و موحه‌به‌ت ئه‌خلاقی و مه‌زهه‌بی له ویژدانی دا چالاکن، وه ئه‌رکی دایک و باوکه که کاریگه‌ری باشیان هه‌بێت له‌سه‌ری وه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و فیطره‌ته پاکه‌ی بمێنێت وه بیخه‌نه سه‌ر ڕێگای ئیمانداری.
لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دایک و باوکانی به‌ڕێز بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ.
1. دڵ گه‌رم کردن و ئاره‌زوومه‌ند کردنی منداڵ بۆ چوون بۆ مزگه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوتهمهنیدا له ته‌مه‌نی 7 ساڵیه‌وه.
2. هاتووجۆی خزم و که‌س و ناسراوان له‌گه‌ڵ منداڵاندا، تا فێری به‌جێهێنانی صیله‌ی ڕه‌حم ببن.
3. ئاره‌زوومه‌ند کردن و خۆشه‌ویستی حیجاب لای منداڵ، به‌تایبه‌ت کچان.
4. به‌رنامه دانا بۆ کاته به‌تاڵه‌کانی منداڵ.
5. فێرکردنی هونه‌ری ماڵداری به کچان.
6. به‌رنامه دانان بۆ سه‌فه‌ر کردنی خێزانی، به له‌به‌رچاوگرتنی شوێن و جێگا‌و شێوازی سه‌فه‌ر.
7. قسه کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت به جۆرێك لێت تێبگات.
8. ئاشنا کردنی منداڵه‌که‌ت به موسوڵمانان و حاڵ و وه‌زعی موسوڵمانان.
9. له‌کاتی به‌جێهێنانی کارێکی خێردا منداڵه‌که‌ت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی فێری ئه‌نجام دانی کاری خێر ببێت.
10. په‌ندو وته‌و چیرۆکی پیاو چاکانیان بۆ باس بکرێت.
11. لێپرسینه‌وه‌ی له‌هه‌ر ڕووداوێك که له‌ناو خێزانه‌که‌دا ڕووده‌دات.
12. دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانه باش و خواناسه‌کان.
13. هه‌میشه ئاگاداری ئه‌وه بین که گوفتارو کرداری گه‌وره‌کانی خێزان، کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ.
14. دروست کردنی خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی له دڵی منداڵاندا.
15. دایك و باوك هه‌وڵ بده‌ن به‌یه‌ك شێوه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
16. فێرکردنی منداڵان به‌کاری سودمه‌ند.
17. فێرکردنی منداڵ به خواردنی هه‌رجۆره خواردنێك که‌له سه‌ر سفرهدایه، تا فێری بیانو گرتن نه‌بن.
18. فێربکرێن که زوو بخه‌ون و بیانوی ئه‌وه نه‌گرن که نا‌وێرن له جێگای تاریك یان به‌ته‌نها بخه‌ون.
19. ڕواندنی تۆوی ئه‌خلاقی په‌سه‌ند له دڵ و ده‌روونیاندا.
20. خوێندنه‌وه له‌لایان خۆشه‌ویست بکرێت، وه هه‌وڵ بدرێت که‌وا کتێبخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ دروست بکرێت.
21. فێرکردنیان هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه که‌وا ڕێز له میوان بگرن، وه میوان خۆشه‌ویست بن.
22. جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ژیانی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) بخوێننه‌وه‌و فێری ببن.
23. سونه‌ته‌کانی ژیانیان فێر بکرێت.
24. واتای عیباده‌تیان بۆ شی بکرێته‌وه، که بۆچی ده‌بێت عیباده‌تی خوای گه‌وره بکه‌ن.
25. فێر بکرێن که کاره‌کانی دنیا په‌یوه‌ندیان به ڕۆژی دواییه‌وه هه‌یه، که ئه‌گه‌ر کاری چاکه بکه‌ن ئه‌وا پاداشتی چاک وه‌ر ده‌گرن وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
26. به‌جێهێنانی نوێژه‌کانیان به خشوعه‌وه، وه په‌له نه‌کردن له نوێژ کردندا.
27. به ئارامی وه که‌م که‌م ئه‌مر به چاکه‌و نه‌هی له خراپه‌یان فێر بکرێت.
28. لێ‌خۆش بوونیان له کردنی کارێکی خراپ‌دا به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی که دووباره‌ی نه‌که‌نه‌وه.
29. هه‌وڵ بدرێت تا که‌سێکی به صه‌برو به قه‌ناعه‌ت بن.
30. گرنگی دان به یه‌ك چاو سه‌یرکردنی منداڵه‌کان، وه له دابه‌ش کردنی شتێکدا به چاوێکی یه‌کسان سه‌یری هه‌موو منداڵه‌کانت بکه‌یت، وه جیاوازی نه‌که‌یت له نێوانیاندا.
31. خۆشه‌ویست کردن و ههڵنایان بۆ کردنی کاری چاکه.
32. دروست کردنی که‌شێکی ئارام و خۆش له ماڵه‌وه بۆ منداڵ.
33. فێرکردنی زاراوه شه‌رعیه‌کان.
34. ڕاهێنانیان له‌سه‌ر صه‌بر و ئارامی.
35. هه‌موو هه‌وڵه‌کان بخرێته گه‌ڕ بۆ جوانترین په‌روه‌رده‌ی منداڵی یه‌که‌م، چونکه منداڵی که چاو له منداڵه گه‌وره‌که ده‌که‌ن.
36. ئاشکار کردن و دروست کردنی ده‌وری دایك له ژیانی کچه‌که‌یدا هه‌روه‌ك (ڕۆڵێ ئافره‌ت له ئسلامدا).
37. ئاگادار بوونی باوك له ڕووداوه‌کان که جیهاندا ڕوو ده‌ده‌ن، تا باوك بتوانێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یدا بکه‌وێته گفتوگۆ، نه‌ك منداڵه‌که‌ی له‌باوکی شاره‌زاتر بێت، ئه‌گه‌ر پرسیارێك له باوکی بکات نه‌توانێت وه‌ڵامی باته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا منداڵه‌که خۆی له‌باوکی به زیره‌ك تر بزانێت، وه له‌هیچ کاروبارێکدا پرسی پێ نه‌کات و بڵێت خۆم له‌و باشتر ده‌زانم.
38. له‌به‌رچاوگرتنی توانا فه‌ردیه‌کانی منداڵه‌کان، چونکه تواناکان جیاوازن، هه‌وڵ بدرێت که‌وا به‌پێی تواناکانیان له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت بکرێت.
39. جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر چاکه‌و خۆ به‌دوور گرتن له خراپه.
40. یه‌کسان بوون له په‌روه‌رده‌کردندا، واتا ئه‌گه‌ر چه‌ند منداڵت هه‌بێت ئه‌وا وه‌ك یه‌ك په‌روه‌رده‌یان بکه، نه‌ك به‌چه‌ند ڕیگایه‌کی جیاواز.
41. هه‌رکات کارێکت دا به‌سه‌ر منداڵه‌که‌تدا، ئه‌وا چاودێری بکه له ئه‌نجامدانی.
42. فێرکردنی زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌فسدا.
43. کۆنترۆڵ کردنی توڕه‌یی و خهشمگینی.
44. کۆنترۆڵ کردنی سه‌رکێشیه‌کانیان.
45. گوێیان لێ بگیرێت، وه به‌پێی توانا داواکانیان جێ به‌جێ بکرێت.
46. په‌روه‌رده‌کردنی کچان به‌شێوه‌یه‌ك که شایسته‌ی شه‌خسیه‌تی ئافره‌ت بێت.
47. کاتێك که کارێکی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌شویق بکرێن وه دیاریان پێشکه‌ش بکرێت.
48. فێرکردنیان له‌وه‌ی که‌وا له‌به‌ینی جنسی مذکر و مؤنث دا جیاوازی هه‌یه.
49. ئاشنا کردنی منداڵ به صیفاتهکان و نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره.
50. هه‌وڵ بدرێت زیاتر منداڵ به‌ئامۆژگاری دوور بخرێته‌وه له‌و کاره خراپانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، نه‌ك به لێدان. چونکه لێدان وا ده‌کات که‌وا ئه‌و منداڵه له ترسا ڕێز له دایك و باوکی بگرێت نه‌ك له خۆشه‌وستی بۆیان.
51. هه‌لبژرادنی قوتابخانه‌ی موناسیب، وه لێپرسینه‌وه‌یان له هاوڕێکانیان، هه‌وڵ بدرێت که‌وا هاوڕێکانیان ببینن.
52. گوێ بۆ منداڵ بگیرێت، تا بتوانرێت ڕێگای ڕاست و دروستی نیشان بدرێت له کاره‌کانیدا.
53. له سه‌خت ترین کاته‌کانیشدا هه‌وڵ بدرێت دۆعای شه‌ڕ له منداڵه‌که‌ت نه‌که‌یت، وه هه‌میشه دۆعای خێر وه هیدایه‌تیان بۆ بکه‌یت.
54. هه‌وڵ بدرێت که‌وا له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کاندا به‌شداریان پێ بکرێت.
55. کار‌و فه‌رمانیان بدرێت به‌سه‌ردا تا فێری ئه‌وه ببن که له سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن.
56. ئه‌گه‌ر دوو منداڵت پێکه‌وه خه‌تایه‌کیان ئه‌نجامدا، وه گه‌یشتیته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌بێت لێیان بدرێت، له‌یه‌کێکیان مه‌ده‌و له‌وی که‌یان خۆش بیت، کاتێك که سزات بۆ دانان ئه‌وا ده‌بێت سزاکه بۆ هه‌ردووکیان بێت.
57. کۆبونه‌وه‌ی خێزانی دانبرێت، که هه‌رکه‌سه ڕاووبۆچوونی خۆی بڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا.
58. دایك و باوك نابێت خۆیان دابنیشن و هه‌رچی کار‌و فهرمانیانه به‌منداڵه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
59. به‌خراپه باس نه‌کردنی خزمان و دۆستان و دراوسێ لای منداڵ.
60. دوورکه‌وتنه‌وه له زۆر بڵێی وه زۆر خۆ هه‌ڵقورتاندن له کار‌و بارهکایاندا.
61. زۆر هه‌ڕه‌شه‌یان لێ نه‌کرێت، تا هه‌رچی کاریانه به‌ترسه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
62. فێری وه‌سواس نه‌بوون له ئه‌نجامدانی کاره‌کانیاندا.
63. فێری ئه‌وه بکرێن که‌وا دایك و باوك حه‌قیان هه‌یه به‌سه‌ر منداڵه‌کانیانه‌وه و ڕه‌نجیان له‌گه‌ڵدا کێشاون، ڕێزیان لێ بگرن و سوپاسی خوای گه‌وره بکه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی که خوای گه‌وره پێی به‌خشیون.
64. فێرکردنی وشه‌ی موحه‌به‌ت ئامێز له‌به‌رانبه‌ر به دایك و باوکیان.
65. په‌روه‌رده‌کردنیان به جۆرێك که‌وا ئیعتماد به نه‌فسیان هه‌بێت له ئه‌نجام دانی کاروباره‌کانی خۆیاندا.
66. تا ده‌توانرێت هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که‌وا دایك و باوك له‌به‌رچاوی منداڵه‌کانیاندا شه‌ڕ نه‌که‌ن.
67. ڕێگا نیشاندانیان له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه نه‌ك له ڕوانگه‌ی هه‌ست و سۆزی باوک و دایکایه‌تیه‌وه.
68. مشاوه‌ره کردنی که‌سانی به ته‌جروبه، له بواری منداڵ به‌خێو کردندا.
69. یاری کردن له‌گه‌ڵ منداڵ دا.
70. هه‌وڵ بدرێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت هاوڕێ به تا بتوانێت هه‌موو شتێکت لا باس بکات.
بهروار: 28/10/2013
بینین: 3800
|