 پێنج ساڵی یەکەم سەردەمی زێڕینی پەروەردەکرنی منداڵەکەتانە
و/ به‌یان حه‌سه‌ن حه‌مه‌تالیب
ئه‌گه‌ر وته‌كانی منتان خوێندبێته‌وه، ئه‌وه ده‌زانن كه به‌زۆری ده‌ڵێم
(په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ هه‌زار ڕێگای هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌زار ڕێگایه
تایبه‌ته به سه‌رده‌می دوای پێنج ساڵان) چونكه له‌دوای ئه‌و
ماوهیهوهیه ده‌توانین به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی كه له‌دایك و باوكدا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌پێی باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری
خێزانه‌كان، پێشنیار بكه‌ین به چۆنیه‌تی ڕاهێنان و فێركردنی نه‌وه‌كان،
پێج ساڵی یه‌كه‌م له‌ته‌مه‌نی منداڵدا (ماوه‌ی زێڕینی
په‌روه‌رده‌كردنیه‌تی)، خۆشبه‌ختانه له‌م ماوه‌یه‌دا پێویست ناكات كه زۆر
خۆمانی له‌گه‌ڵ ماندوو بكه‌ین و پێویستی به فێركردنی شلگیرانه نییه،
چونكه ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ گۆڕانكارییه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌كی
به‌سه‌ردا دێت، له كاتێكدا كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ساده هه‌وڵی
پهروهردهركردن و فێركردنی ده‌درێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كه دایك ڕۆڵی
ئه‌سڵی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ له‌كاتی په‌روه‌رده‌كردن و
ڕاهێنانی منداڵه‌كانیان دا، پێویسته جۆری په‌روه‌رده‌كردنه سروشتیه‌كه
بزانێت و به شپرزه‌ی و كه‌م شاره‌زاییه‌وه هه‌وڵنه‌دات منداڵه‌كه‌یان
له‌ڕێگه‌یه‌كی خێراتر یان هێواشتر به‌ره‌و پێش به‌رن كه له هه‌ر دوو
ڕوویه‌كه‌یه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه‌ئه‌م ڕێگا تازا و نوێكارانه
دێنه پێشه‌وه و به‌بێ شاره‌زایی ئه‌وان دێنه كایه‌وه و زیانی گه‌وره‌ی
لێده‌كه‌وێته‌وه.
دایكان و باوكانی ئازیز پێویسته مۆڵه‌ت بده‌ن كهنهوهكهیان هه‌راش بێت و
هه‌ندێك له قۆناغی گه‌شه و گه‌وره‌یی تێپه‌ڕێنێت، فێرببێت كه چۆن نان
ده‌خوات و میز و پیسایی كۆنتڕۆڵ بكات و جله‌كانی له‌به‌ر بكات، به‌جۆرێ كه
منداڵه‌كه خۆی هه‌ست بكات و له‌وه تێبگات كه به‌تێكچوونی هه‌ریه‌كه
له‌و ڕه‌وشتانه‌ی دایكی بێزار ده‌كات و خێزانه‌كه‌ی ناڕه‌حه‌ت ده‌كات.
ده‌زانن كه له‌و كاته‌ی منداڵ ساوا‌و شیره خۆره‌یه كه (له‌دایكبوون تا
شه‌ش مانگ ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌منداڵ چێژی لێ وه‌رده‌گرێت
په‌یوه‌ندیه فیزیاییه‌كانی وه‌ك له باوه‌ش گرتن و ماچ كردن و ده‌ست
به‌سه‌رداهێنانی و ده‌ستدان له ڕووخساری ئێوه و بیستنی گۆرانی و ئاوازی
ده‌نگی دایكیه‌تی كه‌پێی ئاشنایه كه ئه‌مانه ده‌بێته هۆی
ئارامبونه‌وه‌ی منداڵه‌كه، جا خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه شڵه‌ژاو په‌رێشان بن و
دودڵ بن له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م گریانه‌ی به‌هۆی منه‌وه‌یه؟ ئایا من
دایكێكی باشم....، ئه‌وا شڵه‌ژاوی و پهرێشانیهكهی خۆتان بۆ ئه‌ویش
ده‌گوازنه‌وه و تووشی په‌رێشانی ده‌كه‌ن، منداڵ له ساڵانی یه‌كه‌می
ژیانیدا ده‌بێت ته‌نها له ئێوه‌وه خۆشه‌ویستی و لاواندنه‌وه ببینێت،
تاكو سیفه‌تێكی گرنگ به‌ناوی (متمانه) له‌ئه‌ودا ڕه‌نگبداته‌وه و
سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌گه‌ر پێتان وابوو كه منداڵه‌كه‌تان له‌دوای یه‌ك ساڵی
یه‌وه وڕكاوی بووه و نازی زۆر ده‌كات و به‌بێ هیچ هۆیه‌ك ده‌گری، ئه‌وه
له‌كاتی گریانه‌كه‌ی دا له‌باوه‌شی مه‌گرن، چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر نازی پێ
بده‌ن، ئه‌وه وڕكی زیاتر ده‌گرێت و كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازی لی َدروست
ده‌بێت، ئیتر ئه‌و كاته‌ش نه‌سودی بۆ خۆی ده‌بێت و نه بۆ
چوارده‌وره‌كه‌شی.
پێویسته له‌كاتی گریانه‌كه‌یدا كه ده‌یه‌وێت هه‌ست و ویسته‌كه‌ی به
ئێوه ڕابگه‌یه‌نێت (به‌زمانێكی بێ زمانی) واته به‌بێ ده‌ربڕینی هیچ
وشه‌یه‌ك، ئه‌وه پێویسته ئێوه‌ش به جۆرێك ڕه‌فتار بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ
ئه‌ودا بگونجێت، نابێ بۆ منداڵه (ده) مانگهكهتان چاوه‌ڕوانی
ڕوونكردنه‌وه ته‌واو و رێك وپێكتان لێ بكرێت، ده‌توانیت ته‌نها به وتنی
وشه‌ی (نه) له كاری ترسناك و پڕ خه‌ته‌ر دوری بخه‌یته‌وه و ئه‌و
كارانه‌ی نابێ بیكات لێی قه‌ده‌غه بكه‌یت، درێژه‌دان به قسه و
ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ منداڵی له‌و جۆره‌دا درێژدادڕی له‌گه‌ڵی دا زۆر
پێویست ناكات، چونكه ئه‌و له‌وه تێناگات كه (سۆباكه گه‌رمه یه‌عنی
چی) به‌ڵام جۆری ده‌ربڕینی ده‌نگی ئێوه و ئاگاداركردنهوهكهتان هه‌ست پێ
ده‌كات و تێ ده‌گات.
تاوه‌كو پێش ته‌مه‌نی دو ساڵیش ته‌نها به ئاماژه كردن و به‌بێ
به‌كارهێنانی قسه‌كردن وه‌ك (گۆڕانكاری له ڕووخسار‌و جۆری ده‌ربڕینی ده‌نگ و
جوڵه‌ی په‌نجه‌كان) ده‌توانی په‌یامی خۆتی پێ ڕابگه‌یه‌نیت، بۆ ته‌مه‌نی
دوو ساڵی و دواتریش پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی نێوان منداڵ و
دایك كه‌مێك لاواز ببێت، له‌و كاته‌دا ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووهكه باوك
بێته ناو ژیانی منداڵهكهوهو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی دا
ببه‌ستێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له په‌یوه‌ندی خۆی و منداڵه‌كه دا و شوێنی
خۆی له ناو خێزان دا سه‌قامیگر بكات، ئه‌گه‌ر له دوای چه‌ند مانگێك
په‌یوه‌ندی سۆزداری به‌هێز له‌نێوان باوك و منداڵه‌كه‌دا په‌یدا نه‌بوو،
ئه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌خۆش، هه‌ندێ
بابه‌ت هه‌یه كه پێویسته باوك له‌لای منداڵ باسی لێوه نه‌كات، وه‌ك
قسه‌كردن له‌باره‌ی جیابونه‌وه له‌گه‌ڵ دایك، كه ئه‌م قسانه بۆ منداڵێك
كه هێشتا له‌گه‌ڵ دایكی ده‌خه‌وێت و وابه‌سته‌یه به دایكه‌وه توانای
ته‌حه‌مولكردنی سه‌خته، ئه‌و منداڵانه‌ی كه هێشتا نه‌چونه‌ته ڕه‌وزه و
قوتابخانه و له‌ماڵه‌وه‌ن و ڕێگه‌ناده‌ن كه دایك و باوكیان كه‌مێك
له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی دایكیان،
به‌ڵام دایك ناتوانێ كۆنتڕۆڵیان بكات به‌ته‌نها و هه‌میشه هار و هاجی
ده‌كه‌ن و دایكیشیان ناچار ده‌بێت لێیان بدات، ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خاڵه
هه‌ستیاره له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵی دایه و بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایك كه
باوكی منداڵه‌كه‌ی كه‌م كه‌م بێنێته ناو ژیانی منداڵه‌كه‌یه‌وه
په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌نێوان باوك و منداڵه‌كه‌ی دا و ڕێگه به
باوكه‌كه بدات كه له جل له‌به‌ركردن و خواردن پێدان و یاری كردن دا
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی ئاماده بێت و تاوه‌كو دایك له‌پاڵ ڕۆڵی دایكایه‌تی دا
ڕۆڵی هاوسه‌رێتی له ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌ر دوو پێویستییه جۆری قسه‌كردن
له‌گه‌ڵ منداڵ دا فێربن، پێتان وانه‌بێت كه منداڵه 2-3 ساڵه‌كه‌ی ئێوه
كه تازه فێری قسه‌كردن بووه، ئیتر مانای ئه‌وه‌یه كهتێدهگات ئێوه چی
ده‌ڵێن، هه‌ندێ جار كه‌پێی ده‌ڵێن (ئاگاداربه! له‌سه‌رخۆ به! منداڵێكی
به‌ڕه‌وشت به!) ئاخر ئه‌و له‌كوێ ده‌زانێت كه ئێوه چی ده‌ڵێن؟! خۆ ئه‌م
وته قورسانه كه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شته‌كانه منداڵانی 10 – 12 ساڵی لێی
تێده‌گه‌ن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا پێویسته زیاتر به
منداڵه ساواكهتان بڵێن كه (زیره‌ك به) له‌و جۆره قسانه، ئه‌و
منداڵانه‌ی كه له‌م ته‌مه‌نه‌دان، ده‌بێت به‌م شێوه‌یه قسه‌یان له‌گه‌ڵ
دا بكه‌ین (ئه‌مه مێزه بابه گیان، ئه‌مه سێوه دایه) هه‌روه‌ها
له‌كاتی ئامۆژگاری كردن‌دا هه‌ڵمه‌ستن به هۆنینه‌وه‌ی خاڵ به خاڵی جۆری
په‌روه‌رده‌كردن، له‌یه‌ك كاتدا هه‌مووی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به جۆرێك كه
ناو ژووره‌كه پڕ بكه‌ن له وته‌كانی په‌روه‌رده‌كاری، پێویسته له كاتی
ئامۆژگاری كردنی دا زۆر قسه‌كانتان درێژ نه‌كه‌نه‌وه، ته‌نها پوخته‌ی
قسه‌كانتان به كورتی ده‌رببڕن و به منداڵه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كه‌تان هه‌ر وه‌ك و توتی وشه به وشه‌ی دووباره‌كرده‌وه و فێری
جنێودان و قسه‌ی ناشیرین بوو، هه‌میشه هه‌ر ده‌یوته‌وه و دووباره‌ی
ده‌كرده‌وه، پێویست به‌وه ناكات كه زۆری له‌گه‌ڵ بڵێین و وورده‌كاری بۆ
بكه‌ن، كه‌بۆچی وای ووتوه، ئای ده‌بێت بیبه‌ر بكه‌مه ده‌میه‌وه و له‌و
جۆره قسانه. ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئه‌و له دونیاكه‌ی خۆی، كه
دنیایه‌كه منداڵ تیایدا حه‌ز ده‌كات بایه‌خی پێبدرێت، سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر
بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، تێ بگات كه قسه‌كانی بێكهڵك بووه و دایك و باوكی
هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه بۆ قسه‌كه‌ی، له‌و كاته‌ی كه جوێن ده‌دات
و قسه‌ی خراپ له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێته‌وه، هیچ كات خۆتان تێك مه‌ده‌ن و
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان وتوێژ بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی خراپ دا
كه ده‌ی كات، بۆ نمونه پرچی دایكی ڕاده‌كێشێت یان چڕنووك ده‌دات
له‌ڕووخساری باوكی، ده‌بێت ته‌نها یه‌ك جۆر كاردانه‌وه‌تان هه‌بێت
به‌رامبه‌ری، ئه‌ویش له شێوه‌ی له‌ده‌ستدانی گرنگی پێدانی دایك و
باوكه‌كه‌یه به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كه، له‌بری ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌میه‌وه
پێبكه‌نیت و به‌خۆشی پێی بڵێیت ( ئای پرچی دایه ڕامه‌كێشه!) له‌جێی
ئه‌م كاره ئه‌و دابنێنه سه‌ر زه‌وی و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه گرنگی
پێمه‌ده‌ن، له‌ڕێی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تانه‌وه ده‌توانن منداڵه‌كه تێ
بگه‌یه‌نن كه كارێكی هه‌ڵه‌ی كردووه، كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه دایكی
گرنگی پێنه‌دات و باوه‌شی دایكی له‌ده‌ست بدات، منداڵ له ته‌مه‌نێكی
ئاوادا هیچ تێناگات و ڕازی نییه واز بهێنێ له هه‌ڵه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ئێوه بقیژێنن و هاوار بكه‌ن ئه‌و ئه‌م كارانه‌ی ئێوه‌ی هیچ
به‌لاوه گرنگ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كهلهئهودا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه
كه له‌هه‌ردوو جۆری كاردانه‌وه‌كه‌ی ئێوه‌دا ئه‌و چاو له ئێوه ده‌كات،
له‌وانه ته‌نانه‌ت ئه‌ویش له كاتێك كه ئێوه هاوار ده‌كه‌ن ئه‌ویش
ئه‌وه‌نده بقیژێنێت تاكو ئێوه ناچار ده‌كات كه بچن بۆ لای و كاتێ كه بێ
هۆ قیژاندی و ئێوه‌ش ده‌ست به‌جێ ده‌چنه لای، ئیتر ئه‌م كاره‌ی به
ڕه‌وشتێكی باش ده‌زانێت و هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه
ناچارتان بكات كه گرنگی پێبده‌ن، بۆیه ئه‌م ڕه‌وشته باشه‌ی كه ئێوه بۆ
لای خۆی ڕاده‌كێشێت هه‌رگیز له‌بیری ناكات، هه‌روه‌ها بۆ چۆنیه‌تی
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی سێ ساڵان هه‌روه‌ك و پێشتریش وتم، ئه‌وه‌نده
به‌سه كه به‌و جۆره ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
ده‌گونجێ، له‌كاتێك كه ئارامه له‌گه‌ڵی بمێنه‌ره‌وه به جۆرێ كه وه‌كو
هاوته‌مه‌نێكی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن، له‌كاتێكدا كه كارێكی
هه‌ڵه ده‌كات، په‌نجه‌ی ئیشاره‌تی خۆتانی نیشان بده‌ن و په‌نجه‌تان به‌رز
بكه‌نه‌وه‌و به‌هێواشی بیجوڵێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ
بكه‌ن و نابێ هیچ وشه‌یه‌ك ده‌ربڕیت، به‌جۆرێ هه‌ر به ئیشاره‌ت تێی
بگه‌یه‌نیت كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كردویه‌تی هه‌ڵه‌یه و شایه‌نی لێ‌خۆش بوون
نییه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌تان گریا له‌باوه‌شی مه‌كه‌ن ، ته‌نها هه‌مان
په‌نجه‌تان به ئه‌و نیشان بده‌نه‌وه، لێی گه‌ڕێت به هۆی جۆری ڕوانینی
چاوتان و تیشكی چاوه‌كانتانه‌وه له‌وه تێبگات كه كارێكی هه‌ڵه‌ی
كردووه، وه‌ك فێڵكردن له خه‌ڵكی و ئازاردانی خه‌ڵكانی تر كارێكی
هه‌ڵه‌یه، كاتێك كه گه‌وره تر بوو، له‌جێی هه‌ر ساڵێك له‌ته‌مه‌نی
پێویسته كه ته‌نها یه‌ك ده‌قه‌ش ئه‌و پشت گوێ نه‌خه‌ن و له هه‌ر
ده‌قه‌یه‌كدا پێویسته فێری بكه‌ن و له‌هه‌ڵه كردن دووری بخه‌نه‌وه بۆ
نمونه له‌دوای 4 ده‌قه له ته‌مه‌نی چوار ساڵی دا پێویسته كه هه‌ڵه‌ی
كرد یه‌كسه‌ر بچنه‌وه لای و داوای لێبكه‌ن كه داوای لێبووردن بكات.
بیستوومه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ( نه‌خێر، من ئه‌م كارانه ناكه‌م، چونكه
منداڵه‌كه‌م دوایی كه‌سێكی توڕه و قیناوی ده‌رده‌چێت، ته‌نها شتێك كه
بتوانم له‌وه‌ڵامدا بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ و
نه‌شیاوی منداڵ ئه‌گه‌ر ڕێی لێنه‌گرین (هه‌ڵبه‌ت به‌بێ له‌كه‌دار كردنی
ئه‌و) وه له‌ناوی نه‌به‌ین، ئه‌وه ناتوانین هه‌رگیز ئه‌و منداڵه بگۆڕین
بۆ تاكێكی پێگه‌یشتووی خۆشحاڵ و سه‌ركه‌وتوو.
بهروار: 15/07/2013
بینین: 3311
|