 با منداڵه‌كانمان به‌قورئان په‌روه‌رده بكه‌ین
باران ئاریایی
كورته:
كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری هه‌ر مرۆڤێك ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ی له
پهروهردهكهیدایه، منداڵ وه‌ك زه‌ویه‌كی پاكی كێڵراو وان كه
ئاماده‌ن تۆویان تیا بچێنرێت، جا هه‌رچی تۆوێكیان تێدا بچێنین چ تۆی چاك چ
تۆوی خراپ تێیدا ده‌ڕوێت.
له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ڕوانینه ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌ی قورئان كه باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌م باسه‌دا لێیان ده‌دوێین بریتین له:
١- پێویستی تایبه‌تمه‌ندێتی و سروشتی منداڵ به یاری و سه‌رگه‌رمی ته‌ندروست.
٢- چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی منداڵ له‌كاتێكدا په‌شیمان بوونه‌وه.
٣- ڕێنیشاندان و خسته سه‌رڕێی ڕاست له بواری بیروباوه‌ڕدا.
٤- منداڵ ده‌بێت فێر بكرێت كه ڕێزی دایك و باوكی بگرێت.
٥- په‌روه‌رده‌ی دینی منداڵ (فێركردنی نوێژ، ئه‌مر به‌چاكه و نه‌هی له‌خراپه و خۆڕاگری).
٦- فێركردنی ئادابی كۆمه‌ڵاتی (هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، دووركه‌وتنه‌وه له خۆبه‌زلزانی، دادپه‌روه‌ری).
٧- ڕێنمونی و فێركردنی چۆنیه‌تی چونه ناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دایك و باوك.
پێشه‌كی
ته‌نها قوتابخانه‌یه‌ك كه له‌سه‌ره‌تای هاتنه دنیاوه (به‌ڵكو
پێش هاتنه دنیاوه) تا مردن به‌رنامه‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كان
دانابێت، دینی ئیسلامه. هیچ قوتابخانه‌یه‌ك بێجگه له قوتابخانه‌ی
په‌یامبه‌ران (كه هه‌موویان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه نیگایان بۆ
هاتووه) خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه نیه.
له‌هیچ به‌رنامه‌و قوتابخانه‌یه‌كی لادینیدا ئاوڕنه‌دراوه‌ته‌وه
له‌كه‌سایه‌تی تاكه‌كان؛ ئایا له‌ماڵه‌كه‌یدا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت
بكات، چ كه‌سێك هه‌ڵبژێرێت تا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات،
قوتی حه‌ڵاڵ به‌ده‌ست دێنێت یان حه‌رام، عه‌یش و نۆشی،
فه‌سادی..هتد، هیچ كات گرنگی ناده‌ن به‌وانه به‌ڵام كاتێك كه
تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت، ده‌بێت په‌یڕه‌وی یاساكان بكات. ئه‌م
خۆره قوتابخانانه هیچ ئهنگیزهیهكیان نیه بۆ په‌روه‌رده‌ی
مرۆڤێكی باوه‌ڕدار وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره داوای لێكردووین.
ته‌نها ئیسلامه كه هه‌ر له سه‌ره‌تایی هاتنه دنیاوه تا
ئه‌و كاته‌ی كه ده‌موچاوی مرۆڤه‌كان به‌خۆڵ داده‌پۆشرێت
به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتووه كه چی بخوات، له‌گه‌ڵ چ كه‌سێك
هاوسه‌رگیری بكات، ده‌رامه‌تی چۆن و له‌چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه
به‌ده‌ست بهێنێت، هاوڕێیه‌تی كێ بكات...
ته‌واوی ئه‌و ده‌ستورانه بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌كه‌ی خوای
گه‌وره ده‌یه‌وێت به باشترین شێوه كامڵترین مرۆڤ په‌روه‌رده
بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره چه‌ندین به‌رنامه‌و ده‌ستوری
داناوه بۆ په‌روه‌رده و پشوكتنی تواناكانیان كه له قورئان و
سونه‌تدا ئاماژه‌یان پێكراوه.
له‌م بابه‌تدا باسی هه‌ندێك له‌و خاڵانه ده‌كه‌ین كه قورئانی
پیرۆز بۆی دیاری كردووین كه چۆن منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین،
به‌هیوای ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز سومه‌ند بێت لێیان.
وه‌بیرهێنانه‌وه
١- لێره ته‌نها ئه‌و ئایه‌تانه باس كراون كه باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌كه‌ن.
٢- ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌باسی مافه‌كانی منداڵ ده‌كات له قورئانی
پیرۆزدا وه‌ك (ئایه‌تی ١١ی سوره‌تی نسا‌و كه‌باسی میراتی ده‌كات وه
ئایه‌تی ٢٣٣ی سوره‌تی البقره كه‌باسی شیری دایك ده‌كات) ئه‌م
ئایه‌تانه له‌باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه دوورن كه باسی په‌روه‌رده‌ی
منداڵه له‌سه‌ر ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قوئان بۆیه هیچ
ئاماژه‌یه‌ك به‌و دوو ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه نه‌كراوه كه باسی
منداڵ ده‌كه‌ن.
٣- تا ئه‌و جێگایه‌ی كه من په‌یم پێ بردبێت له چوار جێگادا له
قورئانی پیرۆزدا گفتوگۆی نێوان باوك و منداڵ باس كرابێت له‌ڕووی
په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئه‌وانیش:
- حه‌زره‌تی یعقوب (علیه سلام) و منداڵه‌كانی كه له سوره‌تی یوسف دا به درێژی ئاماژه‌ی پێكراوه.
- حه‌زره‌تی نوح (علیه سلام) و كوڕه‌كه‌ی (سوره‌تی هود ٤٢\٤٣).
- حه‌زره‌تی ابراهیم و حه‌زره‌تی اسماعیل (علیهما سلام) (سوره‌تی صافات ١٠١\١٠٢).
- لوقمانی حه‌كیم و كوڕه‌كه‌ی (سوره‌تی لقمان ١٣ تا ١٩).
- قورئانی پیرۆز له‌و چوار بابه‌ته سیانیان به شێوه‌یه‌كی زانستی و
چواره‌میان به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری په‌روه‌رده‌یی گوزارشت ده‌كات؛
یان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌توانین بڵێین كه له سێ باسی
له‌ئه‌نجامی رووداوێك شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان باوك و منداڵه‌كانی
وه چه‌ند وانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییمان بۆ باس ده‌كات، به‌ڵام
له‌باسی چواره‌مدا (لوقمان و كوڕه‌كه‌ی) ئه‌بێ و نابێكان و
ئامۆژگارییه‌كانی لوقمان بۆ كوڕهكهیمان بۆ گوزارشت ده‌كات.
- قورئانی پیرۆز باسی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی نیوان دایك و منداڵ
ناكات، تانها له‌دوو جێگادا باسی په‌یوه‌ندی دایك ومنداڵ هاتووه
ئه‌وانیش مه‌ریه‌م موقه‌ده‌س و حه‌زره‌تی عیسی (علیه سلام) (مریم
٢٤)، حه‌زره‌تی موسی (علیه سلام) و دایكی (قصص ١٠)، كه له‌م دوو
ئایه‌ته‌شدا باس له هیچ لایه‌نێكی په‌روه‌رده‌یی نه‌كراوه.
- هه‌وڵم داوه ته‌نها باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵ بكرێت به‌پێی
ئایه‌ته‌كانی قورئان وه ئه‌و باسانه‌ش بكرێت كه ڕاسته‌وخۆ له
قورئانه‌وه وه‌رگیراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ فه‌رموده‌یه‌ك یان
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه باس بكرێت له‌م باسه‌دا.
پێویستی تایبه‌تمه‌ندێتی و سروشتی منداڵ به یاری و سه‌رگه‌رمی ته‌ندروست:
قَالُواْ يَا أَبَانَا مَا لَكَ لاَ تَأْمَنَّا عَلَى يُوسُفَ وَإِنَّا لَة
لَنَاصِحُونَ، أَرْسِلْة مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَة
لَحَافِظُونَ، قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَن تَذْهَبُواْ بِة وَأَخَافُ
أَن يَأْكُلَة الذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْة غَافِلُونَ، قَالُواْ لَئِنْ
أَكَلَة الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَّخَاسِرُونَ (يوسف ١١
تا ١٤)
(ئه‌وجا هاتنه لای باوكیان و) وتیان: باوكه بۆچی له ئێمه دڵنیا
نیت له‌باره‌ی یوسفه‌وه به‌ڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئه‌وین. به‌یانی
بینێره له‌گه‌ڵمان با گه‌مه‌و یاری بكات و بای باڵی بدات، بێگومان زۆر
پارێزگاری ده‌كه‌ین و ئاگامان لێی ده‌بێت. باوكیان وتی: من زۆر غه‌مناك
ده‌بم كه ئێوه یوسف به‌رن، ده‌ترسم گورگ بیخوات و ئێوه گوێی نه‌ده‌نێ
و بێ ئاگا بن لێی. وتیان: ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگ بیخوات، ئێمه‌ش
كۆمه‌ڵێكی ئاوا به‌هێز له‌گه‌ڵیدا بین، به‌ڕاستی ئێمه زۆر
خه‌ساره‌تمه‌ندین. (یوسف ١١ تا ١٤).
له‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا
حه‌زره‌تی یعقوب (علیه سلام) له‌به‌رانبه‌ر داخوازی كوڕه‌كانی كه
گوایه یوسف پێویستی به‌گه‌ڕان و سه‌رگه‌رمی هه‌یه هیچ وه‌ڵامێكی
نه‌دایه‌وه و به‌كرده‌وه رازی بوو، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندی و سروشتی منداڵ وا هه‌ڵكه‌وتووه
كه پێویستی به یاری و سه‌رگه‌رمیه‌كی ته‌ندروست هه‌یه، نابێت
ڕێگایان لێبگیرێت.
قورئانی پیرۆز له ئایه‌تێكی دیكه‌دا ئاماژه به یاری كردن و
پێشبڕكێی كوڕه‌كانی یعقوب (علیه سلام) ده‌كات و
ده‌فه‌رموێت: قَالُواْ يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ...(يوسف
١٧).
واته: وتیان: باوكه ئێمه ڕۆیشتین پێشبڕكێمان كرد...
كه‌واته نابێت به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ك ڕێگا له منداڵ بگیرێت یاری و سه‌رگه‌رمی ته‌ندروست ئه‌نجام بدات.
چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی منداڵ له‌كاتێكدا كه په‌شیمان بوونه‌وه:
قَالُواْ يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا
خَاطِئِينَ، قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّيَ إِنَّة هُوَ
الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (يوسف ٩٧و ٩٨).
(دوای ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كان گه‌یشتن و هه‌موو شتێك ئاشكرا بوو) وتیان: ئه‌ی
باوكی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونمان بۆ بكه (له خوای میهره‌بان)
به‌ڕاستی ئێمه گوناهكار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چووبووین. (باوكیان) وتی:
له ئاینده‌دا داوای لێخۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌كه‌م،
به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
قورئانی پیرۆز بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه یوسف (علیه سلام)
له‌به‌رانبه‌ر په‌شیمانی براكانی وتی: قَالَ لاَ تَثْرَيبَ عَلَيْكُمُ
الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللّة لَكُمْ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (يوسف٩٢).
(یوسف) وتی: خه‌متان نه‌بێ ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سهرزهنشتێكتان ناكه‌م، خوا
لێتان خۆش بێ، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان
میهره‌بانتره.
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت فێری منداڵ بكرێت كه‌وا
ڕێگا له چاڵ و چۆڵی جیابكه‌وه هه‌روه‌ها چاكه له خراپه،
هه‌موو منداڵێك یان نه‌وجه‌وانێك بۆ ده‌رخستنی تواناكانی توشی
هه‌ڵه‌و سه‌ركه‌شی ده‌بێت. پێویسته له‌سه‌ر دایك‌و باوكان چاوپۆشی
له‌هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كانیان بكه‌ن كاتێك كه په‌ییان بردبه
هه‌ڵه‌كانیان، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت وه فرسه‌تی دوباره‌یان پێ
نه‌درێت ئه‌وا ناتوانن توانكانیان ده‌ربخه‌ن یان له‌كاره‌كانیان
به‌ره‌و پێش بچن.
ڕێنیشاندان و خسته سه‌رڕێی ڕاست له بواری بیروباوه‌ڕدا
وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِة وَهُوَ يَعِظُة يَا بُنَيَّ لا تُشْرِكْ بِاللَّة إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ (لقمان ١٣)
جا لوقمان به كوڕه‌كه‌ی خۆی وت: له كاتێكدا كه ئامۆژگاری ده‌كرد:
كوڕه‌كه‌م نه‌كه‌ی هه‌رگیز (شتێك یا كه‌سێك) به هاوتاو هاوبه‌شی خوا
بڕیار بده‌یت، (چونكه) به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیار دان سته‌مێكی زۆر
گه‌وره و ناڕه‌وایه.
له‌م ئایه‌ته‌و چه‌ند ئایه‌تی دوای ئه‌ویش وته‌كانی لوقمانی
حه‌كیم، به‌شێك له ئامۆژگاریه‌كانی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی
یه‌كتاپه‌رستی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
هاوه‌ڵ بۆ خوا داده‌نێن و چه‌ندین بابه‌تی ئه‌خلاقی دیكه‌مان بۆ ڕوون
ده‌بێته‌وه. ئه‌و ئامۆژگاریه ١٠ لایه‌نه له ٦ ئایه‌تدا
ئاماژه‌ی پێكراوه، كه لایه‌نی بیروباوه‌ڕ، ئه‌ركه دینیه‌كان و
لایه‌نی ئه‌خلاقیمان به جوانترین شێوه بۆ روونده‌كاته‌وه.
قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه لوقمان په‌یامبه‌ر
نه‌بووه، به‌ڵكو پیاوێكی بۆ خوا صوڵحاو بووه كه له جه‌نگ
له‌گه‌ڵ نه‌فسدا سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه خوای گه‌وره
سه‌رچاوه‌ی عیلم و حیكمه‌تی له دڵیدا كردبۆوه.
حیكمه‌تی لوقمان وا به‌پێویست ده‌زانێت كه پێش هه‌موو شێك به‌دوای
گرنگترین بابه‌تی بیروباوه‌ڕدا بڕوات ئه‌ویش بابه‌تی ته‌وحیده،
ته‌وحید له هه‌موو زه‌مینه‌و ڕه‌هه‌نده‌كان دا، چونكه هه‌موو
جوڵانه‌وه‌یه‌كی ڕوخێنه‌رو دژ بوون به خوا له هاوهڵدانانهوه
سه‌رچاوه ده‌گرێت، له دنیا په‌رستی، پله‌و پایه په‌رستی،
هه‌واو هه‌وه‌س په‌رستی كه هه‌ریه‌ك له‌مانه لقێكن له
هاوهڵدانا، بناغه‌ی ته‌واوی جوڵه ڕاست و دروستكهرهكان
ته‌وحیده.
وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِية وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّة
اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ،
أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاء إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ
لِبَنِية مَا تَعْبُدُونَ مِن بَعْدِي قَالُواْ نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَة
آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَهًا وَاحِدًا
وَنَحْنُ لَة مُسْلِمُونَ (البقرة ١٣٢و ١٣٣)
ئیبراهیم وه‌سێتی كرد بۆ نه‌وه‌كانی هه‌روه‌ها یه‌عقوبیش، (هه‌ریه‌ك له‌وان
وتوویه‌تی): ڕۆڵه‌كانم: به‌ڕاستی خوا ئاینی یه‌كتاپه‌رستی بۆ ئێوه
بڕیارداوه‌و هه‌ڵی بژاردووه، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی
نه‌بێت مه‌مرن و (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بكه‌ن)، ئایا ئێوه (ئه‌ی
جوله‌كه و گاورانێك كه محمد به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و خۆشتان به‌شوێن
كه‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب
بوون؟ ئه‌و كاته‌ی به كوڕه‌كانی ووت: دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟!
هه‌موو وتیان: خوای تۆ‌و باوباپیرانت ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق
ده‌په‌رستین كه تاك و ته‌نهایه، وه ئێمه هه‌موو ته‌سلیمی ئه‌وین و
فه‌مانبه‌رداری ئه‌وین.
چه‌ند خاڵێك
١- باشترین ڕێگا بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ، دۆستانه گفتوگۆ كردنه له‌گه‌ڵی. (وَ هُوَ يَعِظُهُ يا بُنَيَّ)
٢- په‌یامه‌كانی باوك بۆ منداڵ، ئامۆژگاریه. (قال لُقْمانُ لِابْنِه وَ هُوَ يَعِظُهُ)
٣- منداڵ پێویستی به ئامۆژگاریه. (هُوَ يَعِظُهُ)
٤- له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌وانان ده‌بێت به زمانی ئامۆژگاری گفتوگۆیان
له‌گه‌ڵ بكه‌ین، نه‌ك سه‌رزه‌نشت. (وَ هُوَ يَعِظُهُ یا بُنَێّ)
٥- ئامۆژگاری ده‌بێت به خۆشه‌ویستی و به‌زه‌ییه‌وه بێت. (یا بُنَێّ)
منداڵ ده‌بێت فێر بكرێت كه ڕێزی دایك‌و باوكی بگرێت
وَوَصَّيْنَا الإِنسَانَ بِوَالِدَيْة حَمَلَتْة أُمُّة وَهْنًا عَلَى
وَهْنٍ وَفِصَالُة فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ
الْمَصِيرُ، وَإِن جَاهَدَاكَ عَلَى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِة
عِلْمٌ فَلا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا
وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ
فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (لقمان ١٤ و ١٥)
(لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌كان له ده‌می لوقمان وه‌رده‌گرێت و خۆی
ئامۆژگاریمان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت): كه ئێمه ئامۆژگاری ئاده‌میزادمان
كردووه به چاك ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا، دایكی به ئێش و
ئازار‌و لاوازی و بێ تاقهتیهكی زۆره، (به پێستی سكی نۆ مانگ هه‌ڵی
گرتووه)، دوای دوو ساڵ له شیری بڕیوه‌ته‌وه، (كه‌واته) ئه‌ی ئینسان
سوپاسگوزاری منیش و دایك و باوكیشت به، (وه دڵنیابه كه)
گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه. ئه‌گه‌ر دایك و باوكت كۆششیان له‌گه‌ڵتا كرد،
تا به‌بێ هیچ (به‌ڵگه)و زانیارییه‌ك هاوه‌ڵ بۆ من بڕیار بده‌یت،
فه‌رمانبه‌رداریان مه‌به‌و به‌قسه‌یان مه‌كه، به‌ڵام هه‌ر ه دنیادا هاوڕێ
و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزاری چاك به بۆیان (له هه‌موو بارودۆخێكدا) هه‌ر
شوێنی ئه‌وانه بكه‌وه كه ڕێبازیان بۆ لای من گرتۆته به‌ر،
له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای منه، ئه‌وسا هه‌واڵی ئه‌و هه‌موو كار‌و
كرده‌وه‌كانتان ده‌ده‌مێ.
له‌م دو ئایه‌تدا خوای گه‌وره به هه‌موو مرۆڤه‌كان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته له‌سه‌ریان ڕێزی دایك‌و باوكیان بگرن،
وه سوپاسیان بكه‌ن كه سوپاسگوزاری دایك‌و باوك ده‌خاته پاڵ
سوپاسگوزاری خۆیه‌وه، وه گرنگی و پاداشتی ئه‌و ڕێزگرتن و چاك بوونه
له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا بۆ هه‌موان ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته‌ش زانست سه‌لماندویه‌تی و ته‌جروبه‌ش كراوه كه
دایك له‌كاتی دوگیانی دا باشترینی شته‌كانی جه‌سته‌ی خۆی
ده‌به‌خشێته كۆرپه‌له‌كه‌ی، بۆیه دایكان له‌كاتی دوگیانی دا
دوچاری بێهێزی و كه‌می ڤیتامینه‌كان ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌كاتی شیردان
دا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ؟ چونكه شیر، شیله‌ی گیانی دایكه بۆ
منداڵ، بۆیه ده‌فه‌رموێت: كۆتایی ده‌ورانی شیردان دوای دوو ساڵه
له ته‌مه‌نی منداڵه‌كه.
دایك له‌ماوه‌ی ئه‌م ٣٣ مانگه‌دا (ماوه‌ی دوگیانی و شیردان)
گه‌وره‌ترین فیداكاری چ له ڕووی سۆزداری و رۆحی وه چ له ڕووی
جه‌سته‌ییه‌وه ده‌دات بۆ به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌ی، جال لێره‌دا
ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره مرۆڤه‌كان ڕێنوێنی ده‌كات به‌وه‌ی
كه ڕێز له دایك وباوكیان بگرن وه سوپاسگوزاریان بكه‌ن، به‌ڵام
كاتێك ده‌گاته سه‌ر خزمه‌ت و زه‌حمه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر زه‌حمه‌تی
دایك ده‌كاته‌وه كه كێشاویه‌تی بۆ منداڵه‌كه‌ی تا منداڵ تێبگات
كه دایك چه‌نده فیداكار و زه‌حمه‌ت كێشه تا منداله‌كه‌ی
گه‌وره بكات.
هه‌ندێك كه‌س به‌هه‌ڵه له گوێڕایه‌ڵی دایك و باوك تێگه‌یشتون
به‌جۆرێك كه ئه‌گه‌ر هانیان بده‌ن بۆ شتی خراپ و هاوه‌ڵدانان بۆ
خوای گه‌وره به‌گوێیان بكه‌ن، نه‌خێر! خوای گه‌وره له‌و
باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:
وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِة عِلْمٌ فَلآ
تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا وَاتَّبِعْ سَبِيلَ
مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا
كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (لقمان١٥)
ئه‌گه‌ر دایك و باوكت كۆششیان له‌گه‌ڵتا كرد، تا به‌بێ هیچ (به‌ڵگه)و
زانیارییه‌ك هاوه‌ڵ بۆ من بڕیار بده‌یت، فه‌رمانبه‌رداریان مه‌به‌و
به‌قسه‌یان مه‌كه، به‌ڵام هه‌ر له دنیادا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزاری
چاك به بۆیان (له هه‌موو بارودۆخێكدا) هه‌ر شوێنی ئه‌وانه بكه‌وه
كه ڕێبازیان بۆ لای من گرتۆته به‌ر، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای
منه، ئه‌وسا هه‌واڵی ئه‌و هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانتان ده‌ده‌مێ.
هیچ كات نابێت په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و دایك و باوك به‌هێز تر بێت
له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان و خوا، نابێت خۆشه‌ویستی دایك‌و باوك
زاڵ بێت به‌سه‌ر خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كان بۆ خوای گه‌وره.
ئه‌وه ئه‌ركی منداڵه كه هێچ كات ته‌سلیمی ئه‌و زۆره نه‌بێت
كه دایك‌و باوی هانی ده‌ده‌ن بۆ كاری خراپه و دوور خسته‌نه‌وه‌ی
له خوای گه‌وره.
له‌وانه‌ی هه‌ندێك كه‌س وا بزنێت كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكی
موشریكی ڕه‌ق بێت و هیچ سۆز‌و به‌زه‌ییه‌كی نه‌بێت به‌رانبه‌ریان،
بۆیه خوای گه‌وره ئه‌وه‌شمان بۆ رووندهكاتوه كه ده‌بێت
له‌وكاتانه‌دا به‌قسه‌یان نه‌كه‌ین كه هانمان ده‌ده‌ن بۆ كاری
خراپه، ده‌بێت له كاروباری دنیایدا هاوكار و گۆڕایهڵیان بین وه
به سۆز‌و میهره‌بان بین به‌رانبه‌ریان.
په‌روه‌رده‌ی دینی منداڵ
(فێركردنی نوێژ، ئه‌مر به‌چاكه و نه‌هی له‌خراپه و خۆڕاگری).
يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلآةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْة عَنِ
الْمُنكَرِ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ
الْأُمُورِ (لقمان ١٧)
كوڕه‌كه‌م نوێژه‌كانت (به‌چاكی) ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاكه بده،
قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بكه، به ئارام به له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و
ناخۆشیانه‌ی كه تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌و جۆره كار‌و كرده‌وانه
له ئیشه چاك و پهسهندهكانن.
نوێژ گرنگترین په‌یوه‌ندییه له نێوان مرۆڤه‌كان و خوای گه‌وره‌دا،
وه فه‌رمان به‌چاكه‌و پێش‌گرتن له خراپه باشترین و گرنگترین
ده‌ستوری كۆمه‌ڵایه‌تیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو كاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت
به‌رنامه‌ی فه‌رمان به‌چاكه‌و پێش‌گرتن له‌خراپه گرفتی زۆر
هه‌یه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی گوناهبار به ئاسانی ته‌سلیمی
به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره نابن، ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌بنه مایه‌ی
ئه‌زیه‌ت و ئازاری بانگخوازان، كه ئه‌گه‌ر ئارامی و له
خۆبوردهییان نه‌بێت هه‌رگیز ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا
سه‌ربكه‌ون.
فێركردنی ئادابی كۆمه‌ڵاتی
(هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، دووركه‌وتنه‌وه له خۆبه‌زلزانی، دادپه‌روه‌ری).
وَلآ تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلآ تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ
اللَّة لآ يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُور،ٍ وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ
وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ
الْحَمِير(لقمان ١٨ و ١٩)
هه‌روه‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به‌و به‌چاوی
سوك سه‌یریان مه‌كه)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌نازو فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی
خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه خۆهه‌ڵكێش و فه‌خر فرۆش و قێزاوین،
(هه‌وڵ بده) له ڕۆیشتنتا مامناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێكی چاك
هه‌نگاو بنێ، به ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بكه‌و بدوێ، چونكه
به‌ڕاستی ناخۆشترینی ده‌نگه‌كان ده‌نگی گوێدرێژه.
ئاشكرایه كه مه‌به‌ستی لوقمان ته‌نها ڕوو وه‌رگێڕان له خه‌ڵكی و
ڕێگه‌ڕۆشتنی له خۆباییانه نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو
بونه‌وه‌ی هه‌موو خۆبه‌زلزان و لهخۆباییهكه، چونكه ئه‌و
كرده‌وانه له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌دا له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دا زۆر دووباره ده‌بنه‌وه، بۆیه به
كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت خۆی له‌و كرده‌وانه بپارێزێت.
ڕێنمایی:
لهئامۆژگاریهكهی لوقمان بۆ كوڕه‌كه‌ی ٩ فه‌رمان به‌چاكه و ٣ پێش‌گرتن له‌خراپه هاتووه:
٩ فه‌رمانه‌كه بریتین له:
١- چاكه له‌گه‌ڵ دایك و باوك. ٢- سوپاسگوزاری خوا له‌گه‌ڵ
سوپاسگوزاری دایك و باوك. ٣- هاونشینی و ڕاوێژكردن به دایك و باوك. ٤-
په‌یڕه‌وی له پیاوچاكان. ٥- به‌رزڕاگرتن و كردنی نوێژه‌كان. ٦-
فه‌رمان به‌چاكه. ٧- پێش‌گرتن له خراپه. ٨- مامناوه‌ندیانه له
ڕۆشتندا. ٩- به‌ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆكردن.
٣ پێشگرتنهكه بریتین له:
١- پێش‌گرتن له هاوه‌ڵدانان (شرك). ٢- پێش‌گرتن له روو وه‌رگێڕان له
خه‌ڵكی. ٣- پێش‌گرتن له فیز و خۆبه‌زلزانین له‌كاتی ڕێگه ڕۆشتن دا.
قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی به چیرۆكی حه‌زره‌تی نوح (علیه سلام) و
كوڕه‌كه‌ی، وه حه‌زره‌تی ابراهیم و حه‌زره‌تی اسماعیل (علیهما
سلام) كراوه، بۆیه لێره‌دا ئاماژه به‌چه‌ند ئایه‌تێك ده‌كه‌ین
كه په‌یوه‌ندی به باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه.
وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَة
وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ
الْكَافِرِينَ ﴿هود ٤٢﴾
ئینجا كه‌شتیه‌كه ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی كرده
كوڕه‌كه‌ی (ئه‌وه‌یان كه بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێكدا گیری خواردبوو پێی
وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه‌و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به.
چه‌ند وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك:
١- دایك و باوك به‌رپرسه له سهرنویستی منداڵه‌كانی (يا بُنَيَّ ارْكَبْ مَعَنا).
٢- هه‌ڵسوكه‌وت و هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ كافران له ڕه‌حمی خوای
گه‌وره به‌دوورن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوڕی پێغه‌مبه‌رانیش بووبن
(لا تَكُنْ مَعَ الْكافِڕینَ).
٣- ته‌نها باش بوون و ته‌ندروست بوونی خێزان له ماڵه‌وه به‌س
نیه بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دوور
له‌دین هۆكارێكه بۆ له‌ڕێی ڕاست ده‌رچوونی منداڵ (لا تَكُنْ مَعَ
الْكافِڕینَ).
فَبَشَّرْنَاة بِغُلآمٍ حَلِيمٍ، فَلَمَّا بَلَغَ مَعَة السَّعْيَ قَالَ
يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ
مَاذَا تَرَى قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِن شَاء
اللَّة مِنَ الصَّابِرِينَ. (الصافات ١٠١ و ١٠٢)
ئێمه‌ش مژده‌ی مناڵێكی حه‌لیم و خۆگرو (ژیرمان) پێ به‌خشی كه
(ئیسماعیل)ه، كاتێك كه ئه‌و مناڵه كهوتهدهرو ماڵ له‌گه‌ڵیا
(به‌یانیه‌ك پێی وت) كوڕم، كوڕی شیرینم من له خه‌ودا بینیومه كه تۆ
سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (كوڕی چاك و خواناس و خۆگر به
زمانی شیرین) وتی: بابه گیان هه‌ر فه‌رمانێكت پێ دراوه جێبه‌جێی بكه،
ده‌مبینی ئه‌گه‌ر خوا حه‌زبكات، خوا بیه‌وێت له ئارامگران ده‌بم.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ كه له‌م دوو ئایه‌ته‌دا ده‌یبینین:
١- یه‌كێك له نیشانه‌كانی منداڵی باش ، كۆمه‌ككردنی باوكه له‌كاروباری ڕۆژانه‌دا (مَعَه السَّعْێ).
٢- له‌ناو خێزاندا باوك ده‌بێت به خۆشه‌ویستی و موحته‌ره‌مانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گفتوگۆ بكات (یا بُنَێّ، یا أَبَتِ).
٣- بتوانین له ڕێگه‌ی خوادا ببه‌خشین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كانیشمان بێت (منداڵێك كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه
چاوه‌ڕێیه‌تی، كه‌چێ ئێستا كه گه‌وره بووه و ده‌توانێت
یارمه‌تیده‌ری باوكی بێت، خوایگه‌وره داوای لێ ده‌كات له‌ڕێگای
ئه‌ودا سه‌ری ببڕێ) (أَنِّی أَذْبَحُكَ).
٤- بۆ گه‌شه‌و دروست كردنی كه‌سایه‌تی بۆ منداڵ ده‌بێت ڕاوێژی پێ
بكرێت له هه‌ندێك كاروباردا كه په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌یه
(فَانْظُرْ ماذا تَری).
ڕێنمونی و فێكردنی چۆنیه‌تی چونه ناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دایك و باوك
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ
أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلاثَ
مَرَّاتٍ مِن قَبْلِ صَلاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ
الظَّهِيرَةِ وَمِن بَعْدِ صَلاةِ الْعِشَاء ثَلاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ
لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ طَوَّافُونَ
عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّة لَكُمُ
الآيَاتِ وَاللَّة عَلِيمٌ حَكِيمٌ، وَإِذَا بَلَغَ الأَطْفَالُ مِنكُمُ
الْحُلُمَ فَلْيَسْتَأْذِنُوا كَمَا اسْتَأْذَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ
كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّة لَكُمْ آيَاتِة وَاللَّة عَلِيمٌ حَكِيمٌ (النور
٥٨ و ٥٩)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (كه
هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری) له سێ كاتدا (فێری
ئه‌وه بكرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش
نوێژی به‌یانی، كاتی نیوه‌ڕۆ كه پۆشاكتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)،
له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ كاته كه له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی
تێدا ده‌ربكه‌وێت (با كه‌سی تر ؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ كاته
قه‌یناكات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، كه بگه‌ڕێن به ناویه‌كدا و بچن بۆ لای
یه‌كتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه،
(تا تووشی كێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه (به‌وه‌ی
كه ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیتان)، هه‌ر كاتێك منداڵه‌كانتان باڵغ بوون،
با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌كو چۆن كه‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان
خواستووه (له كاتی هاتووچۆ كردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا به‌و
شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه و خوا زانا‌و
دانایه (به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان).
له‌و دوو ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه
كه منداڵی باڵغ و ناباڵغ له‌كاتی چونه ژووره‌وه بۆ ژووری دایك
وباوك ده‌بێت ئیزن وه‌ربگرن.
ئه‌مه‌ش كاری دایك‌و باوكه كه‌ده‌بێت منداڵه‌كه‌یان فێر بكه‌ن به
ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، چونكه منداڵی ناباڵغ هیچ ئه‌ركێكی
ناكه‌وێته سه‌ر بۆیه خوای گه‌وره لێره‌دا خیتابهكهی
له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكانه.
ئه‌م ئایه‌تانه باسی ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن كه ده‌توانن
بابه‌تی جنسی و عه‌وره‌ت و ئه‌و مه‌سائیلانه له‌یه‌ك
جیابكه‌نه‌وه، بۆیه خوای گه‌وره فه‌رمانیان پێده‌كات، چونكه
لهتهمهنێكدان ده‌زانن فه‌رمان پێكردن چی ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت
له سێ كاتی جیاوازدا ئیزن وه‌ربگرن لهدایكو باوكیان له‌كاتی چونه
ژوور.
هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌تانه‌دا خوای گه‌وره ئه‌وه‌شمان بۆ روون
ده‌كاته‌وه كه‌كاتێك منداڵ گه‌یشت به ته‌مه‌نی بلوغ ده‌بێت
هه‌موو كات ئیزن له دایك‌و بوكیان وه‌ربرگن كاتێك ده‌چنه ژووری دایك‌و
باوكیانه‌وه.
له‌م ئایه‌تانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه حوكمی
منداڵی باڵغ و ناباڵغ له‌یه‌ك جیاوازه، چونكه له ئایه‌تی ٥٨دا
خوای گه‌وره فه‌رمان به دایك و باوكان ده‌كات كه منداڵه
ناباڵغهكانیان فێر بكه‌ن له سێ كاتدا ئیزن وه‌ربگرن له‌كاتی چونه
ناو ژووری دایك‌و باوكیان دا، چونكه (ژیانی ئه‌وان زۆر په‌یوه‌سته
بهدایكو باوكیانه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌موو جارێك داوای ئیزن بكه‌ن
بۆیان سه‌خت ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێشتا لایه‌نی جنسی
ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی روشدی نه‌كردووه)، به‌ڵام منداڵی باڵغ
فه‌رمانی پێكراوه كه له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌بێت ئیزن لهدایكو
باكوی وه‌ربگرێت.
ئه‌م حوكمه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌و جێگایه‌یه كهدایكو باوك له‌كاتی
حه‌وانه‌وه‌یاندا له‌وێ ده‌بن، ئه‌گه‌رنا له و جێگایه‌ی كه
هه‌موو خێزانه‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و داده‌نیشن پیویست به ئیزن
وه‌رگرتن ناكات بۆ جونه ژووره‌وه.
ده‌ستورێكی گرنگی قورئانی
بۆ ڕیشه كێش كردنی ڕه‌فتاری ناشایست وه دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌ندروست ته‌نها ئه‌م كارانه به‌س نیه، به‌ڵكو ده‌بێت
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست وه فێرگه‌یه‌كی باش هه‌بێت بۆ
فێركردنیئهحكامه ئیسلامیه‌كان، وه سزاش دابنرێت بۆ سه‌رپێچێ كاران،
له سوره‌تی نوردا خوای گه‌وره ئاماژه به سزای پیاوان و ژنانی
زیناكار ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌كات كه گه‌نجان هانبدرێن بۆ
هاوسه‌رگیری، چاودێریكردن‌و پاراستنی حیجابی ئیسلامی، پێش‌گرتن له
چاوبازی، نه‌هێشتنی دروست كردنی قسه قسه‌ڵۆك بۆ خه‌ڵكی دیكه
به‌وه‌ی ئینحرافی جنسی كردوه، ئیزن وه‌رگرتنی منداڵ بۆ چونه
ژووره‌وه بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دایك‌و باوك.
هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له سوره‌تی نوردا ئاماژه‌ی پیكراوه،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئیسلام چاپۆشی له‌هیچ شتێك
نه‌كردووه كه ده‌بێته هۆی دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ
١- دایك و باوكان ده‌بێت ئه‌حكامه دینهیكان فێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن (يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ).
٢- شوێنی خه‌و حه‌وانه‌وه‌ی دایك‌و باوك جودا بێت، ئه‌گه‌رنا پێویستی به ئیزن وه‌رگرتن نه‌ده‌كرد (لِيَسْتَأْذِنْكُمُ).
٣- منداڵان ده‌بێت داوێنپاكی له خێزانه‌كه‌یانه‌وه فێر ببن (لِيَسْتَأْذِنْكُمُ).
٤- په‌روه‌رده‌و فێركردنی ئادابی ئیسلامی پێش باڵغ بوون ده‌ست پێبكه‌ین (الَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ).
بهروار: 15/07/2013
بینین: 2803
|