 خه‌وێکی شیاو بۆ مندالان
وه ر گيراو---- سارا تۆفيق
خه‌وێکی شیاو بۆ مندالان
پسپۆڕان خه‌ویان بۆ چه‌ند جۆرێك پۆلێن كردووه:
* جۆری یه‌كه‌میان: ده‌ركردنی هۆڕمۆنی گه‌شه‌یه لای مندالاَن كه‌ده‌بێته هۆی تازه‌كردنه‌وه‌ی شانه‌كانی له‌ش و پێست و ڕێژه‌ی گۆڕینی پڕۆتینه‌كانی مۆخ و مێشك زیاد ده‌كات.
*جۆری دووه‌میان: خه‌وی ڕۆژانه‌ی منداڵه كهشانهكانی مێشك چالاك ده‌كات ئه‌م جۆره خه‌وه‌ش لای گه‌وره‌كان به‌هه‌مانشێوه و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست یارمه‌تی مێشك ئه‌دات بۆ زوو وه‌بیرهێنانه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و مندالاَنهی لهژاوهژاودا ده‌خه‌ون یاخود ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا ده‌ژین نزیكه له فڕۆكه‌خانه و هێڵی ئاسنین‌و هه‌ر جۆره ئامرازێكی ده‌نگه‌ده‌نگ و ژاوه‌ژاو ڕێژه‌ی دواكه‌وته‌ی مێشكی و جه‌سته‌ی زیاتر ڕووده‌دات تیایاندا له‌و مندالاَنهی له‌شوێنێكی ئارام‌دا ده‌خه‌وێنرێن .
هه‌روه‌ها ئه‌و مندالاَنهی له‌ناو ژاوه‌ژاودا په‌روه‌رده ده‌كرێن لهگهورهبوونیاندا توند‌وتیژتر و توڕه‌تر و ته‌مه‌ڵتر ده‌بن له‌ئاسته‌كانی خوێندنیاندا به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ی بیركاریدا.
سه‌باره‌ت به‌و مندالاَنهی ته‌مه‌نیان له‌دووساڵ كه‌متره ده‌توانیت كۆنتڕۆڵی گریان و هه‌ستانیان له‌شه‌ودا بكه‌یت ئه‌ویش بهئامادهكردنی جێگه‌ی خه‌ویان به كه‌ره‌سته‌ی نهرمونۆڵ و هه‌ستكردنیان به‌وه‌ی كه‌هه‌میشه نزیكیت لێوه‌ی كه‌ئه‌مه‌ش دڵنیای پێده‌به‌خشێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌گریان به‌رده‌وام بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بوو ئه‌وا دوای (15) چركه خۆی بێده‌نگ ده‌بێت بهلاَم ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر به‌رده‌وام بوو ده‌توانیت قسه‌ی بۆ بكه‌یت، ڕاسته تێناگات بهلاَم منداڵ كاتێ گوێی له‌ده‌نگی دایكی ده‌بێت هه‌ست به‌دڵنیای ده‌كات و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامیش بوویت له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا به‌هۆی شه‌كه‌تییه‌وه خه‌وی لێده‌كه‌وێت.
بهروار: 28/07/2013
بینین: 2142
|