 په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ(كۆمه‌ڵێك بنه‌مای گرنگ له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا)
مه‌هاباد حه‌سه‌ن
توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی_كه‌لار
بنه‌مای ژماره 1: منداڵه‌كانتان به‌وشێوه‌ی كه هه‌ن، قبوڵیان بكه‌ن.
دایكان وباوكانی به‌ڕێز په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌ركێكی پیرۆزه,منداڵه‌كانتان به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌هه‌ن قبووڵیان بكه‌ن. هه‌ندێك جار ئێمه زۆردهكهین له‌منداڵه‌كانی خۆمان كه كاریك ئه‌نجام بده‌ن له‌بیرتان بێت كه مرۆڤه‌كان بۆ حهزلێكردن به‌دی هێنراونوشتهكانیش بۆسود لێوه‌رگرتن، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م بنه‌ماو ڕێسایه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه كارمهكهن. جگه‌ر گۆشهكهت شتێكی بهكارهێنراونییه.
بنه‌مای ژماره 2: هه‌موو ڕۆژێك زارهكیانهو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خۆشه‌ویستی خۆتان سه‌باره‌ت به‌یه‌كتر پیشان بده‌ن.
من تۆم خۆش ده‌وێت
خۆشه‌ویستی باشترین دیاری دایك‌و باوكانه بۆ منداڵه‌كانیان، دیارییه‌كانی ئێوه، خۆشه‌ویستی منداڵه‌كانتان ناكڕێت، منداڵكه‌ت تۆی ده‌وێت، ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌تۆ ببیستێت كه خۆشت ده‌وێت، پێویستی به‌ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی سروشتی هه‌یه، كاتێك ساوا بوو حه‌زی ده‌كرد له‌باوه‌شی بگریت، ئه‌گه‌رنا ده‌گریا، پێویستی مندالاَن، خۆشویستن، لهباوهشكردنو ماچ كردنه، هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان پێویستیان به‌سۆزو خۆشه‌ویستییه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان گه‌وره بوونه‌و نا‌توانیت له‌باوه‌شیان بگریت، كه‌واته هه‌وڵ بده دڵیان بده‌ره‌وه‌و ده‌سته‌كانیان بگرهودهست بهقژیاندا بێنه، تا به‌م ڕێگه‌یه خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ بگوازیته‌وه.
دایك وباوكان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆشهویستیو سۆزتان هه‌موو ڕۆژێك بۆ منداڵهكانتانو هه‌تا بۆ خۆشتان نیشان بده‌ن، بڵێ ((خۆشم ده‌وێیت)) تاكو هه‌میشه هه‌ست به‌ئاسوده‌یی بكات‌و په‌نا نه‌باته به‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر، تۆ ده‌بێت له‌هه‌موو بارودۆخه‌كاندا ئه‌وت خۆش بوێت.
بنه‌مای ژماره 3: له‌گه‌ڵ منداڵهكانتاندا یاری بكه‌ن
منداڵه‌كانتان هاوبه‌شی پێبكه‌ن
ژیان هه‌ندێك جار سه‌خته‌و پڕه له‌نائومێدی، بهلاَم هه‌موو ژیان ڕابواردن نییه، ژیان بۆ منداڵ ته‌نها یاری نییه، ئه‌و له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌گه‌ڵ كلتوور‌و فشاره تاقینهكراوهكاندا ده‌ژی، ئه‌و به‌درێژایی قۆناغه جیاوازهكاژیانی
پێویستی بهڕێنوێنیكهرێك هه‌یه‌ـ، كاتێك له‌خێزانه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، ئه‌و چاوی لهئێوهیه تا ڕێنوێنی ڕێگه‌ی بن، ئه‌و ته‌ماشای تۆ ده‌كات، گرنگی ده‌دات به‌ڕاو بۆچوون‌و ڕێنماییه‌كانی تۆ بۆ مه‌به‌ستی لابردنی كهمو كورتییه‌كانی خۆی. كاتێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا یاری دهكهیتو هاوبه‌شی پێده‌كه‌یت لهنهریتو ڕێساكانی خێزانه‌كه‌ت دا، له‌ڕاستیدا باوه‌ڕ به‌خۆبوونی پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌و زۆری پێ خۆش ده‌بێت تا ڕێگه‌ی ژیانی تۆ بگرێته‌به‌ر ، منداڵه‌كانتان ڕابهێنن له‌سه‌ر یاری ژیان‌و مه‌شقیان پێ بكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باوك گه‌ڕایه‌وه ماڵ، ئه‌و ڕۆژه كێك دروست بكه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند شتێكی جوان‌و لهبیرنهكراودا بیڕازێنه‌وه، تاكو منداڵ له‌بوونی باوك‌و ئاماده‌بوونی له‌كاتی خۆیداو سیستمی خیزان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون تێبگات.
زۆر جار لام سه‌یره كه دایكێك بۆ منداڵه‌كانی چه‌ند گرنگ‌و به‌بایه‌خه! ئایا ئێوه‌ی دایكان له‌گه‌ڵ منداڵهكانتاندا هاوڕێو دڵسۆزی یه‌كترن؟ هه‌موو تاكه‌كان هاوڕێی تایبهتو هاوڕازی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، بهلاَم دایك شتێكی تره‌و هیچ بوونه‌وه‌رێك ناتوانێت جێی ئه‌و بگرێته‌وه، منداڵه‌كان پێویستیان به‌دڵسۆزی دایكیانو كه‌شی ئارامی ماڵه‌وه هه‌یه، ئه‌وان پێویستییان به‌گرنگی پێدانی ته‌واوی تۆ هه‌یه كه ناتوانرێت به‌هیچ شتێك بگۆڕرێتهوه، هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ت پێویستی بهباوكیشه، داوا لهمێردهكهنتان بكه‌ن كه یاری بكات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆڵه بۆڵ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند باوكان كاتێكی زۆر كه‌م له‌هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه مناڵه‌كانیش دوای چه‌ند سالێك به‌قسه‌ی باوكیان نه‌كه‌ن.
بنه‌مای ژماره 4: هانی منداڵه‌كانتان بده‌ن.
تۆ منداڵێكی به‌ئیراده‌و سه‌ركه‌وتوویت!
دایكێك 4 منداڵی هه‌بوو، بچووكهكهیانی هان ده‌دا بۆ گۆڕانی ووتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا منداڵه‌كه‌ی ده‌نگێكی ناخۆشی هه‌بوو، بهلاَم هه‌رچه‌نده منداڵه‌كه گۆرانی زیاتر ده‌وت، دایكی زیاتر هانی ده‌دا پیایدا هه‌ڵده‌دا، كوڕه ورده ورده باوڕی به‌خۆی په‌یداكردو ئه‌مڕۆ بوه به‌ڕابه‌ری گروپێكی مۆسیقا.
ئێمه هه‌ندێك جار ده‌مانه‌وێت ڕه‌خنه‌و بیانو له‌منداڵه‌كانمان بگرین تاكو فێربن به‌شوێن ئێمه‌دا بێت، بهلاَم نازانین كه‌ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وام له‌منداڵ ده‌بێته وهۆی هه‌ستكردن بهترسو نه‌خۆشی، ئه‌و وابیرده‌كاته‌وه كه دایكی خۆشی ناوێت، به‌خۆی ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر من ئه‌و ڕازی نه‌كه‌م، دایكم له‌ده‌ست ده‌ده‌م)) ئه‌و كاته منداڵ هه‌ست به‌بێ نرخی ده‌كات، منداڵه‌كه‌ت پێشبینییه‌كی هه‌یه له‌خۆی، هه‌رچۆن كه تۆ پێشبینییه‌كت لهخۆتو منداڵه‌كه‌ی هه‌یه ئه‌و باوه‌ڕكردن به‌خۆی له‌سه‌رنج دان له‌قسه‌و بۆچوونه‌كانی تۆوه ده‌رباره‌ی خۆی دیاری ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك بۆچوونی خۆی بێت، ئه‌گه‌ر تۆ پێی بڵێیت ((تۆ بێ عه‌قڵیت)) ئه‌و به‌ڕاستی بیرده‌كاته‌وه كه بێ عه‌قڵه، ئه‌گه‌ر تۆ لێی بپرسیت ((ئایا كێشه‌یه‌كت هه‌یه؟!)) ئه‌و به‌ڕاستی بیرده‌كاته‌وه كه كیشه‌یه‌كی هه‌یه، بهلاَم ئه‌گه‌ر هانده‌ری بیت، ههوڵو تێكۆشانی خۆی زیاتر ده‌كات له‌جێگه‌ی سه‌ركوت كردن‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامی نه‌داوه، هانی بده له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی داوه، بهلاَم ئه‌گه‌ر تۆ ڕاهاتوویت به‌ڕه‌خنه‌و بیانوو گرتنه‌وه، ده‌توانین دووباره‌كردنه‌وه‌ی مه‌شق كردن‌و كات به‌سه‌ربردن، ئه‌م خووه خراپه‌ی خۆت واز لێ بێنی، مندالاَن پێویستیه‌كی زۆریان بههاندانو سوپاسكردنه، چ وێژهییو چ كرده‌یی.
بنه‌مای ژماره 5: له‌گه‌ڵ منداڵهكانتاندا قسه بكه‌ن.
په‌یوه‌ندی: ئامانجی دروستی هه‌موو گفتوگۆكانه، ڕه‌زامه‌ندی نێوان دوو لایه‌ن نییه، به‌ڵكو تێگه‌یشتنه له‌به‌رامبه‌ر، تێگه‌یشتن له‌شته‌كان له‌دیدگای لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه، تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه چۆن بۆچی ئه‌و به‌و شێوه‌یه هه‌ست دهكاتو كار ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زیاتر تێگه‌یشتنی منداڵه‌كانتان، ده‌رگای قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌نه‌وه، ده‌رك كردن زیاتر له‌خۆگری گوێگرتنه تا قسه‌كردن.
منداڵه‌كه‌ت گوێگرتنی تۆ به پێودانگی خۆشه‌ویستی تۆ ده‌زانێت.
بنه‌مای ژماره 6: منداڵه‌كانتان به‌سۆزو خۆشهیستییهوه په‌رورده بكه‌ن.
سزادان‌و په‌روه‌رده‌كردن
سزادان، په‌روه‌رده‌ی منداڵه، خه‌ڵكی هه‌ندێ جار واده‌زانن سزادان لێدان‌و ئازاردانی جه‌سته‌ییه، بهلاَم سزادان ده‌بێت جه‌سته‌یی نه‌بێت، ((ئه‌وه‌ی تۆ سوودی لێ وه‌رده‌گریت بۆ منداڵه‌كه‌ت وه‌ك سزادان ئه‌سڵی سزادان نییه)).
سزادان له‌خۆگری دوو هه‌نگاوه:
(سنووردانان له‌خۆشه‌ویستیدا) و (په‌روه‌رده‌كردن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی)دا، ئه‌و دایك‌و باوكه‌ی كه ده‌ترسن مناڵ سنووردار بكه‌ن ئه‌وه به‌ره‌و لادانی ده‌به‌ن.
چه‌ند سنوورێك له‌خۆشه‌ویستیدا دروست بكه‌ن، پێوه‌ر گه‌لێك بۆ منداڵه‌كانتان دابنێن، وازی لێبێنن بزانێت ئێوه چ چاوهڕوانییهكتان لێی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بزانێت كه چ كارێك ده‌توانێت ئه‌نجام بدات‌و چ كارێك ناتوانێت ئه‌نجام بدات، كاتێك سنوورداركردنه‌كانی بزانیت، هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات، خۆشه‌ویستی ڕاست هه‌تا منداڵ لهئاگریش ده‌پارێزێت، ئه‌مه سروشتی منداڵه كه ده‌یه‌وێت سنوورداركردنه‌كانی دایك‌و باوكی تاقی بكاته‌وه، بهلاَم ئه‌م سنورداركردنانه هه‌ستی له‌ش ساغی‌و دامه‌زراوی پێ ده‌به‌خشن.
.
دایك‌و باوك هیچ كات خراپی منداڵه‌نیان ناوێت، كاتێك گه‌وره بوون لێپرسراویه‌تی پێ بده‌ن، بهلاَم فه‌رامۆشی مه‌كه‌ن كه ته‌نها منداڵێكهو ناتوانێت كاره‌كه‌ی به‌و شێوه‌ی كه تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بدات، ئه‌و چه‌ندین ساڵ پێویستی بهپهروهردهكردنو چاودێری كردن‌و فێركردنه، به‌خۆڕاگرییه‌وه یارمه‌تی بده‌ن وا بیربكه‌نه‌وه كه هیچ منداڵێكتان نه‌بووه، وه‌رچه‌رخاو بن‌و هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر گۆڕانێك پێویست بێت بگۆڕێن.
به‌خۆشه‌ویستییه‌وه منداڵه‌كانتان په‌روه‌رده بكه‌ن، كاتێك منداڵه‌كانتان له‌و سنوردانانهی كه ئێوه داتان ناوه زیاده ڕه‌وییان كرد، ئه‌ركی تۆیه كه په‌روه‌رده‌ی بكه‌یت، مندالاَن به‌نزیكی له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه تا كۆتایی هه‌رزه‌كاری سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، منداڵ ملكهچو به‌گوێ له‌دایك نابێت، به‌ڵكو دروست ده‌كرێت، منداڵه‌كانی خۆتان به‌خۆشه‌ویستیو سۆزه‌وه گۆش بكهنو په‌رورده‌یان بكه‌ن، بێ عه‌قڵ له‌دڵی منداڵدایه، بهلاَم په‌روه‌رده‌كردن ئه‌مه له‌ناو ده‌بات، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێوه‌دا كێشهخوازانه كاربكات، ده‌یه‌وێت بزانێت كه ئایا تۆ به‌ڕاستی ئه‌وه ده‌ڵێیت كه ده‌ته‌وێت، پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ ڕێنمایی بكه‌یت، ده‌بێت یه‌كه‌مجار مافی ئه‌نجامدانی پێ بده‌یت، ئامانجی ئێوه له‌په‌روه‌رده‌كردن فێركردنی خۆ كۆنترۆڵكردن‌و خۆپهوردهكردن بێت بهمنداڵهكانتان، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانیوه منداڵه‌كه‌ی خۆت په‌روه‌رده بكه‌یت، نا‌ئومێد مه‌بن هێشتا دره‌نگ نه‌بووه.
بهروار: 03/08/2013
بینین: 2916
|