 ئێران و مه‌هزه‌له‌ی ( مرگ بر أمریكا )
سیروان حمه جمیل
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه ئێران به ڕووكه‌ش دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكایه و زۆریك له سیاسی و نوخبه‌كانی ولاَتانی ڕۆژههلاَت به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه ورد ده‌بنه‌وه له لێدوانه تونده‌كانی هه‌ردوو لا له ڕاگه‌یاندنه بینرا و بیستراوهكانیاندا بهلاَم پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (USA) ڕێگه به ئێران ده‌دات له ناوچه‌كه به‌و شێوه خێرا و به‌ر بلاَوه گه‌شه بسه‌نێت له ڕووی توانای سه‌ربازی جۆراوجۆره‌وه به‌جۆرێك وای لێ هاتووه بووه به گرنگترین ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا كه یاری به ڕووداوه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان ده‌كات له سوریا و عێراق و ئه‌فغان و خلیج و ....هتد ؟
ئایا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌ی ئێران‌دا چیه ؟
وهلاَم :
1- ئه‌و ووته‌یه‌ی كه ئێران ده‌ورێكی گرنگی تاك لایه‌نانه‌ی هه‌یه قسه‌یه‌كه له جێی خۆیدا نیه ,ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ڕووداوه‌كاندا پێكه‌وه‌ن له ناوچه‌كه‌دا ... ئێران ده‌وڵه‌تێكی سه‌ره‌كیه له هه‌ڵسوڕاندنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ریكا پشتی پێ ده‌به‌ستێت له عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و لوبنان و ....هتد , ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری كاره‌كانی ئێران بكه‌ین له ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه به‌ڕوونی دیاره كه به‌ڕاشكاوی كه‌سانێكی تر ده‌ڵێن هاریكاری ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌وه دروست بووه كه ئه‌فغان و عیراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داگیر كرا ... وه هه‌روه‌ها له هه‌موو پێش هاته‌كانی تردا .
2- هه‌موو كاره سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه كه ئێران پێی هه‌ڵده‌سێت به ڕه‌زامه‌ندی و ڕێكه‌وتنی پرۆژه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له لوبنان حزبێكی بۆ دروست كرد كه له ڕووی مه‌زهه‌به‌وه شوێن كه‌وته‌ی ئێرانه و پڕ چه‌كی كردووه وه بووه به سوپایه‌كی تایبه‌ت و جیاكراوه له سوپای لوبنانی كه (حزب الله )هیه و توانایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه, وه ڕژێمی لوبنانی دانی پێدا ناوه له ڕووی هه‌بوونی حزبه‌كه و هه‌بوونی چه‌كیشه‌وه , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ده‌زانین ڕژێمی لوبنانی ڕژێمێكی عه‌لمانیه و شوین كه‌وته‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه . وه جگه له‌و حیزبه ڕێگه به هیچ حزبێكی ترنادات به‌هه‌ڵگرتنی چه‌ك یان پێدا نان . ده‌بینین حیزبه‌كه‌ی ئێران له لوبنان هه‌ستان به پشتگیری كردنی ڕژێمی سوریای په‌یوه‌ست به ئه‌مه‌ریكا هه‌ر وه‌ك چۆن ئێرانیش پشتگیری كرد , وه ئه‌مه‌ریكا ڕێگری له ڕژێمی لوبنانی نه‌كرد له ڕێگه‌دانی به حیزبه‌كه‌ی ئێران كه ده‌ست وه‌رداته كاروباری سوریا بۆ پشتگیری ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی عه‌لمانی , به‌ڵكو ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا لهناوهڕۆكهوه بووه بۆ ئه‌م ده‌ست تێوه‌ردانه له سوریا به‌بێ ئه‌وه‌ی سوپای لوبنانی دژی بوه‌ستێته‌وه له‌م ده‌ست وه‌ردانه
3- كاتێك ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیركرد ڕووبه‌ڕووی به‌رگریكاران بوه‌وه كه چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد بۆیه ئێرانی هێنایه ناو عێراق بۆ هاوكاری كردنی به كاریگه‌ری هه‌وادارانی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ریان و ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و خۆی قوتار بكات له شه‌ڕه‌كه , وه سه‌رقاڵ بوونی به‌رگریكاران بۆ ئه‌وه‌ی دژی داگیركه‌ر نه‌بنه‌وه به‌ڵكو كارێكی وای كرد كه دژی به‌ریگری كاران وه‌ستانه‌وه و شه‌رعیه‌تیان به‌خشی به داگیركاریهكهی ئهمهریكاو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه له‌ناوچه‌كه دایمه‌زراند , به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2005 كه ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌ی به حیزبه هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ر به ئێران دا بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به دهسهلاَت به سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و دواتر مالیكی , كه ئه‌م حیزبانه سه‌ر به ئێرانن و په‌یوه‌ستن پێوه‌ی , بۆیه ده‌بینین حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كه ئێران پاڵپشتی ده‌كرد ڕێكه‌وتنی ئه‌منی و ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا بۆ مانه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا دوای ته‌واو بوونی داگیركاریهكهی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی , ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕازی بوونی ئه‌مه‌ریكا به هه‌بوونی ده‌وری ئێران له‌ناوچه‌كه كه به‌رپرسه‌كان دانی پێدا ده‌نێن به‌وه‌ی كه ئێران هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بووه له داگیركردنی عێراقدا وه هه‌ستاوه به دابینكردنی ئاسایش و پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا له عێراق . وه ڕاسته‌وخۆ ئێران دوای داگیركردنی عێراق سه‌فاره‌تی خۆی له عێراق كرده‌وه له 2005 كه له قیمه‌ی دهسهلاَتی داگیركه‌ردا بوو . وه هه‌ردوو لایان سه‌ركۆنه‌ی كاره‌كانی بهرگریكارانیان ده‌كرد دژی داگیركه‌ری ئه‌مریكی له ژێر ناونیشانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق . وه ئیبرهیم جه‌عفه‌ری سه‌ردانی ئێرانی كرد و چه‌ند ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی ئیمزا كرد وه‌ك ڕێكه‌وتنامه‌ی هاریكاری له‌بواری هه‌واڵگری نێوانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و چاودێری سنوور و مه‌رزه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به‌صره به توڕی كاره‌بای ئێرانی و دروستكردنی هێڵی بۆری نه‌وتی له نێوان به‌صره و ئابادان... .
بهلاَم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئێران و ڕژێمی سوریا په‌یوه‌ندیه‌كی كۆنه و له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو , كاتێك پشتگیری ڕژێمی سوریای كرد له گرتنی مسوڵمانانی خه‌ڵكی سوریا له‌و شۆڕشه‌دا , وه پاریزگاری لێ كرد له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌مریكی پشتگیر له ڕژێم به سه‌رۆكایه‌تی به‌كرێ گیراوی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د , كه ده‌یزانی ڕژێمێكی عه‌لمانی به‌عسی نه‌ته‌وه‌ییه كه دامه‌زرێنه‌ری ڕژێمی صه‌دام حسێنه و دژایه‌تی ده‌كات و جهنگێتی له‌گه‌ڵی وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نیه , به‌ڵكو دژایه‌تی ئیسلام و خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌كات , وه ئێران ده‌یزانی كه په‌یوه‌سته به ئه‌مه‌ریكاوه و هیچ به‌رگری له مافه‌كانی مسوڵمانان ناكات ,به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی كردن و پشتگیری ڕژێمی كوفری خوێن ڕێژی كرد هه‌ر وه‌ك چۆن ئێستا ده‌یكات , وه ڕژێمی ئێرانی پارێزگاری له مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سوریا ده‌كات له ڕووی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسیه‌وه .
ئێران چه‌كێكی زۆر بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌نێرێت له‌گه‌ڵ پێدانی نه‌وت و غاز به نرخێكی كه‌م له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پاشخانی ووزه له سوریا , ده‌توانین ببینین په‌یوه‌ندی سیاسی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كاتی ده‌ستوه‌ردانی ئێرانی له ڕاپه‌ڕینی سوریادا كاتێك ڕژێمی ئه‌سه‌د له ئه‌گه‌ری كه‌وتندا بوو , ئێران هه‌ستا به ناردنی هێزی پارێزگاری و هێزی حیزبی ئێرانی و میللیشیاتی مالیكی پاشكۆی ئێران چونكه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایه ئه‌وا ڕژێمی ئه‌سه‌د كه‌وتبوو , قه‌سابخانه‌كانی حیمص و كۆشتارهكانی به كیمیاوی له غه‌وته به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ی ئێران له سوریا .
له ئه‌فغانستان ئێران پشتگیری داگیركاری ئه‌مریكای كرد و یارمه‌تی دانانی ده‌ستووره‌كه‌ی دا و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ دامه‌زراند به سه‌رۆكایه‌تی (حامید كارزای) بۆ خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا , وه ئێران به‌شی باكوری ئه‌فغانی كۆنترۆڵ كرد له ڕووی ئه‌منیه‌وه كاتێك ئه‌مه‌ریكا تووشی شكست هات به‌ده‌ست تاڵیبانه‌وه , وه سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران ڕه‌فسه‌نجانی ڕایگه‌یاند ( ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئێمه یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكایان نه‌دایه دژی تاڵیبان ئه‌وه ئه‌مریكا نوقمی گه‌رده‌لولی تاڵیبان ده‌بوون . ( جریده شرق الاوسگ)9/2/2002 . وه (محمد علی ئهبتهجی) جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران (خاته‌می) بۆ كاروباری یاسای و په‌رله‌مانی له كۆنگره‌ی خلیج كه له ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی له شه‌وی 13/1/2004 به‌سترا ووتی : ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێران نه‌بوایه كابوڵ و به‌غداد به ئاسانی ده‌كه‌وتن , بهلاَم هاوكاریمان پێ گه‌یاندن له كاتی جه‌نگه‌كاندا بینیان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه . وه سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ی دووباره كرده‌وه له كاتی سه‌ردانی بۆ نیۆرك بۆ به‌شداربوون له كۆبونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكدا له ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له به‌رواری 26/9/2008 ووتی : ئێران ده‌ستی هاوكاری پێشكه‌ش كردووه به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ست به ئه‌فغانستان , وه له ئه‌نجامی ئه‌م هاوكاریه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لێدوانی توندی ئاڕاسته‌ی هێرشه سه‌ربازیه‌كان كرده‌وه كه دژی ئێمه بكرێت له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه , وه هه‌روه‌ها ووتی ولاَتهكهمان (ئێران) هاریكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایشی بۆ عێراق پێش كه‌ش كردووه .
ده‌بینین سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ڕێكه‌وتنانه‌ی تایبه‌تن به بواری ناوكی و كوره‌ی ناوكی و پێداگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داخستنی ئه‌م مه‌له‌فه له پێناو باشتركردنی په‌یوندیه ئاشكراكانی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پلان و نه‌خشه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یكێشێت بۆ ئێران و كاریگه‌ری له ناوچه‌كه‌دا به پاساوی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و به بێ پێچ و په‌نا هه‌ر وه‌ك چۆن له پێشتریش وابوو ! سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتارێكی له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی پێشكه‌ش كرد كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕێكه‌وتن نامه‌ی ناوكی كۆتای له‌گه‌ڵ ئێران وه ڕێكه‌وت نامه‌كه‌ی ناو برد به " تازه‌گه‌ری له پێناو فه‌راهه‌م كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان " وه له ڕادیۆ سه‌وای ئه‌مه‌ریكی له (2/4/2015 ) ووتی " سه‌باره‌ت به گه‌لی ئێرانی ئێمه ئاماده‌ین كار بكه‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش " .... له‌مه‌وه به ڕوونی له ڵیدوانهكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران كار بكه‌ن له ژێر ناونیشانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ! كام به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره له ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر له پێناو جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌ی ئه‌مریكی نه‌بێت له ناوچه‌كه ؟!
سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران تایبه‌ت به حوسیه‌كان له ڕووداوه‌كانی یه‌مه‌ن , په‌یوه‌ندی حوسیه‌كان به ئێرانه‌وه پێویست به به‌ڵگه هێنانه‌وه ناكات و وه‌ك مانگه‌شه‌وی سه‌ر له ئێواره دیاره ...بهلاَم سه‌باره‌ت به كۆمه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ حوسیه‌كان هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن چاو بینایی ئه‌وه هه‌ست پێ ده‌كات و ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ملهوڕانه به زه‌بری چه‌ك و هێزی سه‌ربازی هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات , وه حوسیه‌كان صه‌نعا و چه‌ند شارێكی تریان گرتووه له‌گه‌ڵ گرتن و كوشنی خه‌ڵك به پاساوی " شۆڕشی گه‌ل و لیژنه‌ی گه‌ل ..." , وه ئه‌مه‌ریكاش زۆر به ئاشكرا لهِووی سیاسی و پاراستنه‌وه یارمه‌تی ئه‌م حوسیانه ده‌دات : له ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌مه‌ریكا حوسیه‌كان به تیرۆرست له‌قه‌ڵه‌م نادات به‌ڵكو وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ناوزه‌دیان ده‌كات , سه‌فیری ئه‌مریكی (ماسی‌و تولر) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له 18/9/2014 زاینی ووتی : " ئێمه جیاوازی ده‌كه‌ین له نێوان ئه‌م گروپانه‌ی كه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسین , بزوتنه‌وه‌ی حوسیه‌كان به‌شداری كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتیمانین كه له ئه‌مه‌وه ئه‌نجامی ئه‌رێنی و باش وه ده‌ست هاتوون وه له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نی هه‌ڵوێستی سیاسی و ئامانجی ڕه‌وای خۆیانن ...له‌به‌رئه‌وه ئێمه هاوكاری ئه‌م حوسیانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌یان كه هه‌ڵده‌ستن به‌كاری هه‌مان كۆمه‌ڵ و حیزبه سیاسیه‌كانی تر (ماڵپه‌ڕی موراقیبون پرێس ) .بهلاَم له ڕووی ئاسایشه‌وه له‌كاتی چونه ناو صهنعادا حوسیه‌كان له لایه‌ن سوپا و پۆلیسه‌وه تووشی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه بونه‌وه و حه‌وت حوسی كوژرا له 9/9/2014 , بۆیه بارودۆخه‌كه به لای (مه‌نصور هادی )دا شكایه‌وه به‌سه‌ركه‌وتن بهلاَم ئه‌مه‌ریكا زۆر به په‌له هه‌ستا به ناردنی (جمال عمر) وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " له ڕاستیدا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكایه " بۆ فشار خستنه سه‌ر (منصور هادی )وه بارودۆخه‌كه‌ی گۆڕی به ڕیكه‌وتن بۆ بانگهێشت كردن بۆ گفتوگۆ , وه هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ حوسیه‌كان بۆ جموجوڵ كردن له كاتی دانوستانه‌كاندا به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی یه‌مه‌ن .
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌م كۆمه‌كیی ئه‌مه‌ریكا پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه , ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه پشتگیری حوسیه‌كان ده‌كات وه‌ك گروپی چه‌كداری و ناردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا به زه‌بری هێز چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت ناوه‌نده سیاسه‌كه زیاترینی دروستكراوی ئینگلیزن ...بۆیه حوسیه‌كان هه‌ست به پشتیوانی و هێزێكی باش ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا , بۆیه سه‌رۆكی ولاَتیان گه‌مارۆ داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی بێنن به پێی یاسا كه ده‌ری ده‌كات , سه‌ره‌تا ڕێك ده‌كه‌ون و دواتر جێ به‌جێ كردنه‌كه‌ی دوا ده‌خه‌ن , ئه‌وه‌تا مانه‌وه‌ی ناچاریان به‌سه‌ردا سه‌پاند پاشان وازیان لێ هێنا , سه‌رۆك ڕۆشت بۆ عه‌ده‌ن و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ریدا و دیسانه‌وه وازیان لێ هێنا ... ئه‌مه‌ریكا ده‌زانیت كه شوێن كه‌وته‌ی حوسیه‌كان زۆر به‌هێزو تێكه‌ڵن و زۆر به‌خێرای گه‌شه ده‌سه‌نن و بلاَو ده‌بنه‌وه له ولاَتدا , وه ئه‌مه‌ریكا هیچ دڵگران نیه له سه‌ر كه‌وتنی حوسیه‌كان یان گه‌ڕانه‌وه بۆ بارودۆخی ئاسای , جا ئه‌گه‌ر زانی به هێزێكی سه‌ربازی دیاری كرا‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن ئه‌وه به به‌ردێك دوو چۆله‌كه ده‌كوژێت , بۆیه حوسیه‌كان له مێشكی خه‌ڵكدا وه‌ك سته‌م لێكراو ده‌رده‌كه‌ون , له‌به‌رئه‌وه بارودۆخی ڕێكه‌وتن دێته پێش كه له‌ژێر په‌ستانێكی زۆری ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شتن به چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ند وه‌ك هه‌میشه سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی كه به‌ته‌نها ناتوانێت به ده‌ستی بهێنێت ...
له‌هه‌مان كاتدا سه‌یری سعودیه ده‌كه‌ین ڕاوێژكردنهكهی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێش كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان , له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به ده‌وری سه‌ربازی كارا له ناوچه‌كه به‌كرێ گیراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكان , به‌تایبه‌ت ( سه‌لمانی مه‌لیكی سعودیه و فه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میصر ) , بهلاَم سه‌رجه‌م ولاَتانی خلیج و ئه‌رده‌ن و مه‌غریب زیاتر له بوون و هه‌یمه‌نه‌ی سیاسه‌تی ئینگلیزه‌وه نزیكترن وه‌ك ئه‌مه‌ریكا .
لێره‌وه بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌ره‌كی كاریگه‌ره له‌سه‌ر ڕوودانی كاروباره‌كانی ناوچه‌كه , ئه‌و هه‌موو هێرشه ئاسمانیانه‌ی سعودیه به چه‌ك و تهقهمهنیهكه كه به پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی مافی خه‌ڵكی مسوڵمان كڕدراوه , وه زۆربه‌ی قوربانیه‌كانیش خه‌ڵكی بێ لایه‌نن و كه‌مێكیان حوسیهكانن ... وه ئێرانیش هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناكات به‌ڵكو له دووره‌وه سه‌یر ده‌كات له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی دهنگوباسهكاندا كه هه‌رایان ناوه‌ته‌وه به‌ناوی ( عاصیفهی حه‌زم )*؟ كه ده‌كرێته سه‌ر حوسیه‌كان ..!!
به پوختی ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو ئه‌م بارودۆخانه‌ی كه له ناوچه‌كه گوزه‌ر ده‌كه‌ن به ڕێكه‌وتنی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكای شه‌یتانی گه‌وره‌یه ..
بهروار: 04/09/2015
بینین: 2081
|