هزری سیاسی
  خیطابی سیاسی ئیسلامی
ماکوان کەریم


هەر سیستەمە خاوەن ئەدەبیاتی خۆیەتی .. سیستەمی ئیسلامیش بۆ حوکمڕانی ئەوەیە کە پارێزەری نێوانی خوا و مرۆڤە و پارێزەری نێوانی مرۆڤ و مرۆڤە و پاشان مرۆڤو ژینگەیە ..
خوای گەورە لە قورئاندا سەرەتایی سورەتی فاتیحە قورئانەکەی نمایش دەکات و کەلامی خۆیمان پێدەناسێت ، کە ئەم یەکەم ئایەتە شوناس و ناسنامەی مرۆڤی موسڵمانە ... هەموو قورئان بە ڕای من - تەفسیری ئەم سورەتەیە و پاشان کۆتاییەکەی بە سورەتی خەڵك کۆتایی دێت کە خوای گەورە دەبێت بە پاشا و فەرمانڕەوای موطڵەقی بزانین و فەرمانڕەوای لەسەر بنەمایی کەلامی خواو نێدراوەکەی کە محمدە صلی اللە علیە وسلم .. کار بکەین .
ئیسلام سەرەتای قورئانەکەی بەوە دەست پێدەکات کە گوتاریکی سیاسییە بە سوپاس و گوزار و پاشان بە دواکەوتن و دواتر بە خۆ بەریء کردن لە ڕێ وشوینەهەڵەکانی گەلانی تر و بڕیار ئەدەیت و نزا دە کەیت خۆت دەناسینی کە خوا پەرستی ناسنامەی خۆت ئاشکرا دەکەیت، تا کۆتای قورئان تەفسیری ئەو سورەتەیە کە خوای گەورە دەفرموێت..
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴿1﴾(ئه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌ په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی.
مَلِكِ النَّاسِ ﴿2﴾وه‌ به‌ پادشای خه‌ڵکی.
إِلَهِ النَّاسِ ﴿3﴾وه‌ به‌ خوای خه‌ڵک
تەنانەت کۆتایەکەی بە دەسەڵاتداری خۆی کۆتایی پێدنێت..
بەوەی کە خوا پداشایە، کەواتە خوا حاکمە..
کەواتە :- بەهیچ جۆریك ڕێگا نادرێت بە کەسانێك دژایەتی خواو ئاینەکەی بکەن ..! جا ئەگەر هەندێك ئەمە بە پێشل کردنی ئازادی ڕادەربڕین و مافی خەڵکی تر دەزانێت ، ئێمەی موسڵمانیش پێمان وایە کە بانگەشەی بێ دینى و عەلمانی و هەر بیروباوەڕێکی دیکە بێجگە ئیسلام خۆکوژییەو مرۆڤ بەروە هەڵدێر دەبات..
لێرەوە ئەوە ئاشکرا دەبێت کە حاکمییەتی خوای گەورە بەندایەتیە، لە بنەڕەتیشدا مرۆڤ بۆ بەندایەتی دروست کراوە.. پێچەوانەی بەندایەتی و تەوحید هاوبەش دانانە گوێنەدانە بە فەرمانی خوا و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، چونکە- مرۆڤی موسڵمان نێوانی خوا و خۆی تێكنادات لەبەر خاتری ڕای دەربڕینى مرۆڤێکی ئەقڵ کەم وکاڵ فام کە ئەو بیەوێت بە ئارەزووی وویستی خۆی قسەی بسەپێنێت و کەلامی خوا لەبیر بکرێت، ئەمە لە سیستەمی ئیسلامی زۆرینەدا ڕوونادات مەحاڵە نابێت ..دەسەڵات و خەلیفەو یان ئەمیری موسڵمانان ڕێگای پێبدەن.

سیستەمی ئیسلامی ناوی چیە ؟

بە بۆچوونی نوسەر - کە سەرچاوەکەی بۆچونەکەم لە قورئان و فەرمودەوە سەرچاوەی گرتوە .. بە هیچ شێوەیەك سیستەمی ئیسلامی هیچ ناوێکی تر هەڵناگرێت ، تەنها خیلافەت نەبێت..
خیلافەت واتا جێنشینی حوکومی خوای گەورە لەسەر زەویی، خەلیفەکەشی واتا جێگرەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە حوکمڕانیدا...
شیکاری ئەم باسە زیاتری دەوێت.. ڕاستە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بە وەحی ئاراستە کراوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە پێغەمبەر بووە صلی اللە علیەو سلم- حاکمدارو دەسەڵاتی فەڕمانڕەوایشی هەبوو وەزیرو سوپاشی هەبووە، وەحیەکەی ماوە کە قورئانە و لەبەر دەستدایە، زانایان ئاڕاستەی کۆمەڵگاو تاك و دەسەڵاتی دەکەن لە ڕێگای سێ پێکهاتەی ناو خەڵکەکە کە پێشتر ئاماژەم پێداوە لە موفتی و قازی و فەقیهەکان ...
حوکومەت و دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی وەك سیرە و مێژوو لە بەردەستماندایە لەگەڵ پێنج خەلەیفەیکەیدا- هەرچەندە لە ئەبوبەکر زیاتر بەهیچیان نەوتراوە خەلیفە ئەوان ناوی ئەمیری موسڵمانانیان وەرگرتوبوو تەنها بە ئەبوبەکر ووتراوە -خلیفة الرسول - ئەوان امیر المٶمنین- بوون.. بە هەر حاڵ دێمەوە ناو ناوەرۆکی باسەکە هەموو سیستەمی ئیسلامی بە چاك و خراپپیەوە هەر خیلافەتە...
بۆ و چۆن؟
پێغەمبەر زیاتر ئاگادارمان دەکاتەوە لە سیستمەکەی خۆی دەفەرموێت..
علیکم بسنتي وسنة خلفاء الراشدین.. واتا دەست بگرن بە ڕێگاو شوێنەکانی منەوە کە ئەنجامم داوە پاشان خەلیفە پێگەیشتوەکانم زیاتر ئاگادارمان دەکاتەوە دەفەرموێت(وإياكم ومحدثات الأمور ؛ فإن كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة)
پێغەمبەردا کە باسی (محدثات، یحدث، حدث ) کرابێ واتە ( المفسدون في الارض ) ئەوانەی کە خراپەکارن _ بەمانای تازەگەری و داهێنان کە لە شەرعدا نەبێت ، واتە (المحدثات بمعنی الباغون علي الحق ولعدل ولخارجون علي القانون الدولە) بە کەسێك دەوترێ محدث کە طغیان ئەکات واتا دەرچوە لە ئەمری خوای گەورە ئەم ووشەیە زیاتر بۆ سیستەمی دەسەڵات بەکاردێت _ دەسەڵاتیش لێرەدا یاخود لە شەرعدا بەمانای ئەو دەسەڵاتەی کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم باسی کردوە لەفەرمودەکەیدا کە دەفەرمێت لەسەر سوننەتی من بن و لەسەر سوننەتی خەلیفە ڕێنیشاندراوەکانبن، یان پێگەیشتوەکان کە راشدینە، نەك هەموو دەسەڵاتێك بەگشتی باسبکرێت دەبێت دەسەڵاتەکان دیاری بکرێت، چونکە ئێمە باسی دەسەڵاتی ئیسلامی دەکەین ، کاتێك دەسەڵاتەکە ئیسلامی نەبوو ئەوا گوێڕایەڵکردنیشی ناشەرعیەو ناشێت بۆ موسڵمان خۆی پابەندی دەسەڵاتێکی ناشەرعی بکات دەبێت بیگۆڕێت و لە هەوڵی گۆڕانیدابێت
مەبەست لە محدث ئەو کەسانەیە کە هەمیشە فیتنە دروست دەکەن بەرامبەر ئەو کەسانەی گۆڕانکاری دەکەن ، ( خارجون عن الدولة الشرعیة ) هەر کەس لە قانوونی دەوڵەتی ئیسلامی بچوایەتە دەرەوە پێ ی ئەوترێ محدث ،بۆیە پێغەمبەر ) علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێ (من أحدث فيها حدثا أو آوى محدثا فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين ، لا يُقْبَل منه صَرْف ولا عَدْل ) واتە هەر کەسێك لە سیستەمی ئیسلامیدا بچێتە دەرەوە ئەوا لەعنەتی لێ کراوە و لەعنەتی مەلائیکەت و خەڵکی بەگشتی، صرف، سەرفکردن ، بەواتای تۆبەکردنی لێوەرناگیرێت چونکە سەرفکردنی تاوانە لە جێگای چاکەکردن ، والعدل ، عەدل ، بەخشین و لەبریدان لەشەرعدا کە ئیشێك بکات حەدی شەرعی بکەوێتەسەر ، وەکو دزیکردن ، لەبریدانەکەی دەست بڕینە و بەوشێوەیە .
پاشان پێغەمەبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) کاتێك تەشریف دەبات بۆ عێراق لەگەڵ ( موثنی کوڕی حارث ) دەکەونە گفتوگۆ ، مثنی کوڕی حارث دەفەرموێ ( انا قد عاهدنا کسری علی ان لانحدث حدثا ولا نٶوي محدثا) واتا: ئێمە بەڵێن و پەیمانمان بەکیسرا داوە کە هیچ شتێك نەکەین دژبە سیاسەتەکەی ئەو هیچ کەسێکیش پەنا نەدەین کە دژی ئەو بجوڵێتەوە .
لێرەدا محدثات بدعەی داهێنراوە کەئەم سیستم و رژێم و فەرمانڕەوای دێت بەومانایەی کە ئێستا هەیە و گرنگە هەموو لایەکمان هەست بەوە بکەین کە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێ ( من أحدث في أمرینا هذا مالیس منە فهو رد ) واتا: هەرکەسێك شتێك دابهێنێت لە سیستەمی ئێمەدا نەبێت و فەرمانی ئێمەی لەسەرنەبێت ئەوا دەدرێتەوە بەسەریداو لێی وەرناگیرێت .
رژێمی موسڵمان ( توحید ) ە سیستمی دەسەڵاتی ئیسلامییە، گۆڕینی هاتنەوە کایەی ئیسلام لە ڕووی ئابوری ، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیرى و …هتد ، لەهەموو ڕەهەندەکانی ژیانەوە ئەمە پێ ی دەوترێ گوتاری سیاسی، وە بەکورتی پێكهات لە ئوصولی سێ شت ( قورئان ، سونەت ، خلفاء راشدین). کە بەشێکی گەورەی ناو سیستەمە ئیسلامیەکەیە
پێغەمەبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەست نیشانی سیستەمی سیاسی ئیسلامی کردوە
سەروەرمان محمد کۆتا پێغەمبەرە(صلی اللە علیە وسلم) و ئاینەکەیەشی کۆتایی ئاینەکانە، خوای گەورە وباڵا لە پەیامەکەیدا بۆ سەر زەوەی دەفەرموێت..( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإسْلامَ دِينًا
لێرەدا دەبێت ئەو لە بەر چاوبگرین کە خوای گەورە ڕازیە بەوەی ئیسلام ئاینمان بێت، دەبێت بە بچوك وگەورەی ئیسلام ڕازی بین، من گومانم لەوەدا نیە کە هەموومان بە جیاوازی دیدو بۆچونمان لەسەر ئەمە کۆکین، کەمادام کۆکین ئەم دەقە قورئانیە تەئویل هەڵناگرێت و، نە هیچ ووتەو باسێکی تر، ئەگەر مەرجە موسڵمان بین و شوێنکەوتوی- محمد- بین(صلی اللە علیە وسلم) خۆ ئەو پێغەمبەرمان بووە و سیستمی سیاسیەکەی_ سیستەمی پێغەمبەرایەتی بووە..
- دەفەرموێت دوای من پێغەمبەر نایەت؛ کەواتە ئەو سیستمە کۆتای هات، بەڵام دوای ئەوە سیستمێکی نوێ دەست پێدەکات خۆی ئاشکرای دەکات وەك نیشانەی پێغەمبەرایەتی خۆی و سیستەمی سیاسی و بەرێوەبردنە هەر خۆشی حاکم بووە فەرمانڕەوا بووە (صلی اللە علیە وسلم) ، لەدوای ئەو سیستەمە ناوی نە ناوە سیستمی دیموکراسی، بەڵکو ناوی لێناوە سیستمی پێگەیشتو واتا(ڕاشدین)، دوای ئەو سیستمە - سیستمێکی تری ئیسلامی دەستنیشان دەکات بە ناونیشانی سیستمی ویراسەت کە هاوشێوەی پاشایەتیە، بەڵام لە ناو دامەزراوەی ئیسلامیداو لە بازنەی ئیسلامەکەدایە وەك نمونەی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان ڕەزامەندی خوای لێبێت زۆرێکی تر لە خەلیفەکانی ئەمەوی و عەباسی عوسمانی..تاد، ئەمان لە شورای ئوممەت دەرچووبون، سیستمی زۆر و ستەمکار بەزمانی ئەمرۆ (دیکتاتۆر)، ئەمیش دەشێت هەر لە بازنەی ئیسلامدا بێت، بەڵام وەك حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی، جەلالەدینی کوڕی محمدی خەواریزم شا،بەدرەدین لوئلوئو، برکیاروق و توتوش ، لە نوێکانیش داعش ..تاد، لە دوای ئەم قۆناغانە قۆناغی تر جێگای نابێتەوە لەناو ئیسلامدا دەبێت بگەرێتەوە بۆ سەرچاوە سەرەکییەکەى کە سیستەمە راشدینەکەیە..
ئەمەش دەقی ئەو فەرمودەیە کە ئەلبانی – ڕەحمەتی خوای لێبێت- بە ڕاستی داناوە لە ئیمامی ئەحمەدوە– ڕەحمەت و درودی پەروەردگار بۆ سەر گیانی- ڕیوایەت کراوە ئەو سیستمەیە کە سەروەرمان باسی دەکات(صلی اللە علیە وسلم) .. (تكون النبوة فيكم ما شاء الله أن تكون، ثم يرفعها الله إذا شاء، أن يرفعها ثم تكون خلافة على منهاج النبوة، فتكون ما شاء أن تكون، يرفعها إذا شاء أن يرفعها، ثم تكون ملكاً عاضاً فتكون ما شاء الله أن تكون، ثم يرفعها إذا شاء أن يرفعها، ثم تكون ملكاً جبرياً، فتكون ما شاء الله أن تكون، ثم يرفعها إذا شاء ثم تكون خلافة على منهاج النبوة ثم سكت).
تێبینی: هەندێك پێیان وایە کە لە دەسەڵاتی "جەبابیرەکان" واتا دەسەڵاتی زوڵم زۆر کە سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم) باسی لێوە دەکات مەبەست پێ عەلمانیە، ئەمە لەڕاستیدا وانیە، چونکە ئەگەر تەماشای سیستەمەکە بکەین هەمووی بەدوای یەکدا ئیسلامییەو خەڵکی موسڵمان حوکمڕانی دەکات، بەڵام ئەگەر هاتوو ناو ناتۆرەی ئەم بەرنامانەی لە ناو عالەمی ئیسلامیدا پیادەکرا و بەڵام هەر سیستەمەکە حاکمیەتی ئیسلام بوو، ئەوا دەشێت بە سیستەمە جەبریەکەی (ئیستبدای) موسڵمان هەژمارد بکرێت وەك داعش لە ئیستادا سیستەمەکە ئیسلامیە بەڵام ئیستبدادییە، سیستەمی عەلمانی و سیستمی دیموکراسی و سیستمی سەرمایەداری..تاد، ئەوانە هیچ بە ئیسلام هەژمارد ناکرێت، هیچ پەیوەندی بە ئاینی ئیسلامەوە نیەوە بۆخۆیان بەرنامەوە تایبەتمەندی خۆیان هەیە.
لێرەدا گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە بە فەرمودەی خوای بەرزو باڵاو فەرمودەی سەرەرمان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)، ئیسلام خاوەنی سیستەمی ئیسلامیە هیچ ناوێکی تر هەڵناگرێت.. بجگە خیلافەت...
لەسەر چوار پاییەی گرنگ دادەمەززرێت
-حاکمیەتی خوا
-دادپەروەری و یەکسانی
- پابەند بوون بە گرێبەستی فەرمانڕەوای کۆمەڵایەتی ئیسلامی واتا البیعە والطاعة
- ڕاوێژو شورا
.. قورئانیش بۆ خۆی لە ناو کۆمەڵگاو کایەی سیاسەتدا کار لەسەر ئەو چوار تەوەرەیە دەکات.
کەواتە شیاوترە بڵێن ئێمە خاوەنی سیستەمی پێگەشتوین، نەک دیموکراسی، چونکە لەسەردەمی خیلافەتی پێگەیشتوو(ڕاشدین) کە( ٣٠) ساڵی خایاندوە باسی ئەوە دەکاتەوە بۆمان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لەسەر مەنهەج و ڕێبازی پێغەمبەرایەتی بوون(خلافة النبوة ثلاثون سنة) ، بەڵام لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەدا کە خەلافەتی پێگەیشتوو بوون، کوشتنی نێوانی هەوەڵان و شەڕی فیتنەو هەڵگەڕانەوە لە ئاین و دروست بوونی دەیان جۆر لە بیروباوەڕی جیاواز ڕوویداوە و دروست بووە..
پرسیار ئەوەیە.. ئەی چۆن ڕاشدین و پێگەیشتووە؟ چۆن لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر بووە ئەم هەموو نارەحەتی و جەنگ و کوشتارو فیتنەیەى تێدابووە؟
موعجیزەی سیستەمە ئیسلامیەکە لێرەدا دەردەکەوێت..
چۆن؟
پێغەمبەری ئازیز(صلی اللە علیە وسلم).. تەمەنی سیستەمە پێغەمبەرایەتی و سیاسیەکەی ٢٣ ساڵ بووە.
خیلافەتی ئەبوبەکر – ڕەزامەندی خوای لێبێت- ٢ ساڵ و سێ مانگ بووە.
خیلافەتی عومەری کوڕی خەتاب– ڕەزامەندی خوای لێبێت- ١٠ ساڵ و شەش مانگ بووە.
خیلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان– ڕەزامەندی خوای لێبێت- ١٢ ساڵ بووە
خیلافەتی عەلی کوڕی ئەبوتالیب– ڕەزامەندی خوای لێبێت- ٤ ساڵ و حەوت مانگ بووە.
خیلافەتی حەسەنی کوڕی عەلی – ڕەزامەندی خوای لێبێت- شەش مانگ بووە
تێبینی ئەو مانگەی نادیارە دابەش دەکرێتەوە بەسەر ئەورۆژانەی دەسەڵاتی هەر پێنج خەلیفەکە..
باشترین سیستەمی سەر زەوی ئەم ( ٥٣ )ساڵەیە.. ئەم سیستەمە لە پێغەمبەرەوە(صلی اللە علیە وسلم) هەتاکو حەسەنی کوڕی عەلییە، چونکە لە ژیانی هەموو موسڵمان و دەستەو کۆمەڵ و دەوڵەتێکدا ئەم ٥٣ ساڵە دووبارە دەبێتەوە، هەرچی تێدا ڕوویداوە چارەسەری بۆ دۆزراوتەوە، کێشەکانی بە باشترین شێوە چارەسەرکراوە، کەواتە بۆ ئەم ٥٣ ساڵە باشترین سیستەمە و بە پێگەیشتوو ناوبراوە؟، ئەگەر چی ئەو هەموو ڕووداوە ڕویداوە تێدا، بەهۆکاری ئەوەی لە ژیانی هەموو موسڵمانیك ئەم ٥٣ ساڵە هەر دەبێت دووبارەبێتەوە، ئیتر هەیە قۆناغی ئەبوبکری لی دووبارە دەبێتەوە هەیە سەردەمی عوسمان..تاد.، بەڵام دەتوانین بە هاوشێوەی ئەوان بە ڕەوشی ئێستا چارەی بکەین ببێتە ئەزمونێك..
کەواتە ئەمە سوننەتی خوای گەورەیە وەسوننەتی خوای گەورەش گۆڕانگاری بەسەردا نایەت.

به‌روار: 27/07/2019
بینین: 1298