 شتێك دهربارهى جهنگى ناوخۆيى
پشتيوان بازيانى
جەنگی ناوخۆیی بریتیە لە ململانێی (ئابوری , سیاسی , كۆمەڵایەتی , ئاینی ) نێوان چینەكانی كۆمەڵگایەك و بەسەركەوتن یان شكستی لایەكیان كۆتایی پێ دێت, جیاواز لەشەری ناوخۆ كە هیچ كامیان براوە یاخود دۆڕاو نین , واتە جەنگی ناوخۆیی كاتێك دروست ئەبێت كە چینایەتی دروست بوبێت ,كۆمەڵێك تەواو لەسەرەوە بن و هەندێكیش لە سەرەجەم مافەكانیان بێبەش بن, بە درێژایی مێژوو جەنگی ناوخۆیی هەبووە , بەڵام لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەم بەدواوە جەنگی ناوخۆیی تەنها لە نێوان چینەكاندا رووی نەداوە ! بەڵكو جاری واهەبووە جەنگ لە نێوان دوو دەستەی هەمان چیندا رووی داوە , جەنگی ناوخۆیی تا ئهم قۆناغهى ئهمڕۆمان گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتوه, لەدوای دروستبوونی (أحزاب ) كە دەكرێت هەریەك لە ئەندامەكانیان سەر بە چینێك بن و چەند بەرژەوەندیەكی هاوبەش كۆی كردبنەوە , جەنگی ناوخۆیی بە پێی سەردەم و كاتەكەی رەهەند و تایبەتمەندی خۆی هەیە , جاری وایە جەنگی ناوخۆیی بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتەو , جاری وایە بۆ ئابوریەكی باشترە و , زۆربەی جاریش دژی ستەمكاران و بۆ لەناوبردنی گەندەڵی بووە ,بە پێی بەهێزی و لاوازییەكەی و ئەو پاڵپشتیە كۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژییەی كە هەشێتی ئەكرێ سەربكەوێت یان شكست بهێنێت ....
گەرچی جەنگی ناوخۆیی كارەسات و خوێنرشتن و باوردۆخێكی ناخۆش لە وڵاتدا دروست دەكات و قوربانی زۆری لێدەكەوێتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی جەنگێكی یەكلاكەرەوەیە لە هەندێ حاڵەتدا پێویستە ڕووبدات , گهر ئەو كۆمەڵگایانەی لە نێوان كێشمەكێشمی دوو ئایدۆلۆژیا یاخود دوو رەوتی فكری جیاواز و دوو دەسەڵاتی سیاسی جیاوازدان بە نمونە وەرگرین , دەبینین دواكەوتوترینی كۆمەڵگاكانی دونیان نزیكترین نمونە هەرێمی كوردستانی خۆمانە!هەڵبەتە دەكرێت ئەو گۆڕانكارییە خێراو خوێناویەی لە ڕێگەی جەنگی ناوخۆوە بەدی دێت لە ڕێگەی ئاشتی و بە ئارامگرتنی شۆڕشگێران لە ماوەیەكی دوور و درێژدا بە دەست بێت,بەڵام زۆر كات چینی سەرەوەى دهسهڵاتداران زوو پێشى پێدەگرن بەهاوكاری هاوپهيمانه دەرەكیهكانيان شۆڕشەكان كپ دەكەنەوە, ئەمەش وادەكات جەنگی ناوخۆیی درێژه بكێشێت و چەندین ساڵ بخایەنێت , وەكو شۆڕشی گەلی سوریا .
بهروار: 07/04/2016
بینین: 1390
|