 كۆنفرانسی پرسی كورد و رێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ
شوان هه ورامى
رۆژانی 3-4 / 5 / 2015 كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانیی " كۆنفرانسی پرسی كورد و رێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ " به‌ڕێوه ده‌بات ، له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌یان بابه‌تی ئه‌كادیمیی و توێژینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن .
ئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كه‌مدا سه‌رنجی راكێشام ، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشكه‌ش كران ، هه‌ر گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی رووداوه‌كان بوون ، باسی بێكه‌سیی كورد و كهسداریی نه‌ته‌وه‌كانی تر بوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد پێویسته وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه : كه ئایا بۆچی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تر له سایكس – پیكۆ دا به‌شی پێ نه‌درا ؟ هۆكاره‌كان چیی بوون ؟
مه‌خابن تا ئێستاش ئێمه هه‌ر به زمانی عاتیفه قسه ده‌كه‌ین و به‌ناو توێژینه‌وه زانستیی و ئهكادیمیهكانیشمان هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن ، ئێمه تا ئێستاش له مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا به زمانی عاتیفیی و نالۆژیكیی قسه ده‌كه‌ین ، نازانین پێوه‌ره‌كانی مامه‌ڵه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داریی و مۆدێرنه زمانی زیان و قازانج و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه ، ئایا عه‌ره‌ب و تورك و ئه‌رمه‌ن و ئه‌وانی تر بۆچی توانییان له‌و زمانه بگه‌ن و ئێمه نه‌مانزانی ؟ ئایا تا ئه‌م ساته‌ش كه خۆرئاوا به كورد شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كات و ئاماده نیه خوێنی سه‌ربازانی بڕژێنێت ، ئێمه توانیومانه له‌وه تێبگه‌ین و – به پێوه‌ری قازانج و زیان - وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره : له‌بری ئه‌م جه‌نگه‌ی جه‌نگاوه‌رانمان كورد چیی ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟ مه‌لا به‌ختیار به‌ڕاشكاویی گوتی سیاسه‌تمه‌دارانی چه‌ندین وڵاتم دیتووه ، به‌س ئیسرائیلی و هه‌نگارییه‌كان پشتیوانی كوردن ، روونه ئیسرائیلیه‌كان له شۆڕشی ئه‌یلولیشدا پشتیوانی كورد بوون ، به‌ڵام له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و شای ئێران‌دا كوردیان هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێته‌وه و به‌عس ملكه‌چی ئێران بكه‌ن ، كه ئه‌وه روویدا نه‌بیسترا كه ئیسرائیل له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا هیچ باسێكی كوردی كردبێت ، ئێستاش هه‌موو باسه‌كه‌یان ئیحراج كردن و گوشار خستنه سه‌ر توركیا و ئێرانه كه له‌و جۆره لێدوانانه ده‌ده‌ن . هه‌نگاریاش دیاره ئێستا پارتێكی راستڕه‌و ده‌سه‌ڵاتداره و بینیمان كه چ مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆییان له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئاواره‌كاندا ده‌كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانیان باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌وان بۆیه رێگری له ئاواره‌كان ده‌كه‌ن ، چونكه ترسی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌وروپای مهسیحییمان هه‌یه به قازانجی موسوڵمانه‌كان . ئه‌ی ئه‌م دڵسۆزییه‌یان بۆ كورد له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟ بێگومان هه‌نگاریا و چیك له‌م جه‌نگه‌ی داعشدا گه‌وره‌ترین قازانج ده‌كه‌ن و عه‌مباری چه‌كه كۆنه‌كانیان خاڵیی ده‌كه‌نه‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وان باش سایكۆلۆژییه‌تی كوردیان خوێندووه‌ته‌وه كه به‌و لێدوانه‌یان ملیاره‌ها دۆلار چه‌ك به كورد ده‌فرۆشن ، هه‌روه‌كو كوردیان خستووه‌ته سه‌ر ساجی عه‌لی و ئێستا هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی بدات و ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه كورد له‌بری جیهان ده‌یكات ، ئه‌م گه‌له چاره ره‌شه‌ی تووشی قه‌یرانێكی ئابووریی كه‌مه‌رشكێن كردووه !!
به‌داخه‌وه ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌وه‌نده‌ی حه‌كایه‌تی مێژووییمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه ، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی داهاتوومان نیشان نادات ، كه ئێمه ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م داكهوتهیهی ئێستادا ، داخی گرانم هه‌ندێ له توێژه‌رانی ئه‌كادیمی وه‌كو كادیرێكی حیزبیی قسه‌یان ده‌كرد و قسه‌كانیان ریكلام بوو بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتین كام ده‌وڵه‌ت و به‌كام نه‌خشه‌ڕێگه و به كام ژێرخان و ئاماده‌كاریی به‌كام نێوماڵی تۆكمه و ئاماده !!
بهروار: 04/05/2016
بینین: 1531
|