 کەڵەشاخ سوننەت يان خورافيات ؟
كرێكار ڕۆستايى
وەڵامێکی زانستی بۆ (هیوا سیوەیلی)
نوسینی : کرێکار ڕۆستایی
شارەزاو خاوەن بڕوانامە لە بواری کەڵەشاخ
تەنها بەناوی خوای گەورە
بەرکۆڵێک لەسەر بیر‌و فیکری (هیوا سیوەیلی)
هیوا سیوەیلی لە نوسراوەکانی وا خۆی دەرخستووە وا خۆی ناساندووە کەواهه ندێ جار(ئیخوانی یە!قورئانی یە!عەلمانی یە!صۆفیە!دەروێشە!دژی سوننەتە)!هه رجارەو بەلایەک زوڕنا لێدەدات و دەهۆڵ دەکووتێ.
ئیخوانی یە! دژی ڕیبازی سەلەفی صالح و دژی زانایانی ئەهلی عیلم، ئەهلی سوننە و جەماعەیە!
قورئانی یە،دژی سوننەتی پیرۆزی پێغه مبەری خوایە( صلی اللە علیە وسلم) !
دەروێشە بیر‌و فیکری ئاڵۆزە، سەرخۆشە!
صۆفیە لە عەقڵی خۆی بێ هۆشە!
عەلمانی یە! قسە و بۆچوون و نوسینی بیری ئیلحادییە!
ئەمەش دەقی ئەو پۆستەی کەوا نوسیوویەتی لەبارەی کەڵەشاخەوە بە سوننەتی نازانێت و بە خوڕافیات ناوی دەبات..................................؟!
حجامە ... کەڵە شاخ گرتن سوننەت نییە
وەک تێگەیەنراوین لە کۆنەوە گوایە کەڵە شاخ گرتن .. حجامە سوننەتێکی پێغەمبەرەو چارەسەری زۆر نەخۆشی دەکات .. وە کتێبەکانی طب النبوی باسی دەکەن .. تەنانەت وەستاکانی ئەم صەنعەتە وتویانە پارێزەرتە لە سیحر‌و جن و چاوی پیس .. کە جگە لە خورافات هیچی تر نییە تەنها عیلاجێکی شەعبییە
وە لە راستیدا لە دورو نزیکەوە ئەم کەڵە شاخە پەیوەندی بە پێغەمبەرەوە نیەو عەرەبەکان لە صینیەکانەوە وەیا مصرییەکانەوە وەریان گرتووە
ئەم عیلاجە دوو جۆری هەیە بە تەنها دانانی پەرداخ وەیا بە خوێن دەرهێنان صینیەکان نزیکی پێنج هەزار ساڵە سودی لێوەردەگرن وە مصرییە کۆنەکانیش سێ هەزارا پێنج سەد ساڵ زیاترە بەکاریان هێناوە بە ئینگلیزی پێی دەوترێ cupping therapy بە کوردیش بۆیە پێی دەترێت کەڵە شاخ چونکە جاران پیاڵە نەبوو بە شاخی حەیوان دەیانکرد وەک لە وێنەکەدا دیارە
کەواتە ئەمە سوننەتی صینیەکانە نەک پێغەمبەر..ص..
ئەمەش کورت و پوخت وەڵامێکی زانستی لە منەوە بۆ (هیوا سیوەیلی)ئیخوانی، قورئانی، دژە سوننەت.
هیوا سیوەیلی دەڵێ (حیجامە ... کەڵە شاخ گرتن سوننەت نییە
وەک تێگەیەنراوین لە کۆنەوە گوایە کەڵە شاخ گرتن .. حجامە سوننەتێکی پێغەمبەرەو چارەسەری زۆر نەخۆشی دەکات .تەنانەت وەستاکانی ئەم صەنعەتە وتویانە پارێزەرتە لە سیحر‌و جن و چاوی پیس.)
منیش لەوەڵامدا دەڵێم( زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە کۆکن لەسەر ئەوەی کەوا کەڵەشاخ گرتن ...حیجامە کردن سوننەتێکی پیرۆزی پێغه مبەری ئازیز‌و نازدارە سەلامی خوای لەسەربێت،وە پێغه مبەری خۆشەویست بە چارەسەرو دەرمانێکی باش وپاک چاک وەسفی دەکات و داواش لە هاوەڵان و ئومەتەکەی دەکات کەوا کەڵەشاخ بکەن،بۆ ئەم قسانەم فەرموون دەیان فەرموودەی صحیح بەبەڵگەوە دەهێنمەوە لەسەر ئەوەی کەوا حیجامە سوننەتێکی پیرۆزی پێغه مبەری خوایە سەلامی خوای لەسەربێت)
فه رمووده كاني
پێغه‌مبه‌ری ئازیزونازدار (صلي الله عليه وسلم) ده رباره ی كه له شاخ (حیجامە)وە هاتوون
پێغهمبهریخوا ده‌فه‌رمووێت[ كه‌ڵه‌شاخ گرتن شیفایه له‌گه‌ڵ دایه ]
السلسه الصحیحیه 1053 صحیح الجامع 3323 صحیح الترغیب 3460
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌شه‌وره‌ویم پێكرا بۆ ئاسمانه‌كان به‌لای هه‌ركۆمه‌لێك له فریشته‌كان تێپه‌رده‌بووم فریشته‌كان پێیان ده‌گوتم ئه‌ی محمد فه‌رمان به ئومه‌ته‌كه‌ت بكه كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن]
السلسله الصحیحیه 1847 ـ 2263 ـ صحیح الترغیب 3462 صحیح الجامع 3332 ـ 5469 ـ5671 ـ 5672 صحیح سنن الترمژی 1672 ـ 1673 صحیح سنن ابن ماجه 2801 ـ 2802
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [باشترین ده‌رمان كه خۆتانی پێ چاره‌سه‌ربكه‌ن كه‌ڵه‌شاخ گرتنه]
صحیح الترغیب 3460 صحیح الجامع 1365 ـ1430 ـ1572 ـ3324 ـ صحیح سنن الترمدی 1028
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[كه‌ڵه‌شاخ گرتن پێش نان خواردن ده‌رمانه . دوای نان خواردن نه خۆشیه]
السلسله الصحیحیه 766 صحیح الترغیب 3466 صحیح الجامع 3169 صحیح سنن ابن ماجه 2809 ـ2810
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[كه‌ڵه‌شاخ گرتن له‌م ساڵ بۆساڵی داهاتوو شیفایه ]
أخرجه الهیپمی فی مجمع الزوائد (93.5) والهندی فی كنزالعمال (2814).
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ له‌رۆژنی 17 _19 _21 شیفای له‌گه‌ڵ دایه]
السلسله الصحیحیه 1847 صحیح الجامع 3332 ـ 622ـ 5968 صحیح سنن ابن ماجه
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[چاكترین چاره‌سه‌ری كه خه‌ڵكی به‌كاری بهێنی كهلهَشاخ گرتنه]
السلسله الصحیحیه 760 صحیح الترغیب 3460 صحیح الجامح 1365 ـ1430صحیح الشمائل 309
ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ [پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ڵه‌شاخی گرت و فه‌رمانی پێدام كه كرێكه‌ی بۆ بده م]
صحیح الشمائل 310 صحیح سنن ابن ماجه 1755 ـ1756
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ چاكترین و باشترین و به‌سوودترین چاره‌سه‌ری بۆ مرۆڤ كه‌ڵه‌شاخ گرتنه]
السلسله الصحیحیه 760 صحیح الترغیب 3460 صحیح الجامح 1365 ـ1430صحیح الشمائل 309
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ كه‌ڵه‌شاخ گرتن چاره‌سه‌ره و شیفای له‌گه‌ڵ دایه]
صحیح الجامع 1572 ـ 3323 صحیح الشمائل 309 صحیح سنن ابن ماجه صحیح سنن ابی داود 3266 صحیح سنن الترمژی 1028
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخی كردووه و به رۆژ بووه وه ئیحرامیشی به ستووه له‌رێگای مككه‌ی پیرۆز]
صحیح سنن ابن ماجه 1364 ـ 2501 صحیح سنن ابی داود 1619 صحیح سنن لترمژی 622 ـ 623 ـ 670 صحیح سنن النسائی 2668 ـ2663 ـ2664 ـ 2665.
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن نه‌وه‌كو خوێنتان تووشی زیادبوون و له‌سنوورده‌رچوون ببێت ] واته فشاری به‌رزببێته‌وه وبتانكوژێت.
رواه ابن ماجه والحاكم والطبرانی وابن حبان وصححه‌البانی
لهفهرموودهیهكی تری پێغه‌مبه‌ری خوادا هاتووه كه‌وا ئیمامی بوخاری ریوایه‌تی كردووه ده‌فه‌رمووێت [پێغه‌مبه‌ری خواكه ڵه‌شاخی كردووه له‌سه‌ریدا به‌هۆی شه‌قیقه‌یه‌كه‌وه كه‌وا تووشی بوو] رواه بوخاری
ئه‌بوو هوره‌یره[ره‌زای خوای لێبێت] له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمووێت [جیبریل هه‌واڵی پێدام كه كه‌ڵه‌شاخ گرتن چاكترین و به‌سوودترین پاكترین چاره‌سه‌ریه بۆ مرۆڤ]
رواه اخرجه الحاكم واترمزی وابن ماجه
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ باشترین خوو نه‌ریه‌ت كه‌ڵه‌شاخ گرتنه]
رواه الحاكم
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [باشترین ده‌رمانێك كه به‌كارتان هێنابێت كه‌ڵه‌شاخ گرتنه]
رواه اخرجه البخاری
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخ گرتن توانای له‌به‌ركردن زیاد ده‌كات وه ژیری زیاد ده‌كات بۆیه كه‌له‌شاخ بكه‌ن له‌سه‌ر ناوی خوا]
رواه ابن ماجه
پێغه‌مبه‌ری خوادهفهرمووێت [ كه‌ڵه‌شاخ گرتن به‌سووده بۆ هه‌موو نه خۆشیێك ئێوه ش حیجامه بكه‌ن]
رواه الترمذی
بەڵێ کەڵەشاخ(حیجامە) چارەسەرو دەرمانێکی سروشتیە، بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکان سوودی لێوەردەگیرێت،نەک قسەی من بێت،بەڵکو قسە و ڕاپۆڕت و لێکۆڵینەوەی پزیشکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بە دەرمان و چارەسەریەکی سروشتی باسی لێوەدەکات و داواش لەو وڵاتانە دەکات کەئەندامن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەنتەرو نۆرینگەی تایبەت بەو بوارە بکرێنەوە،وە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت،وە سوودەکانی باس بکرێت.
بۆیە دەبینین ئێستا لە زۆربەی هه رە زۆری وڵاتانی جیهان کەڵەشاخ دەکرێت و سوودی لێوەردەگرن،وەک دەرمان و چارەسەریەکی سروشتی بەکاری دێنن،وە قوتابخانەی تایبەتی بەو بوارە دەکرێنەوە،بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرای لەسەر وەردەگیرێت.
لەپێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کەڵەشاخ کراوە قەوم و نەتەوەکان بەکاریان هێناوە،بۆیە کە ئیسلام هات ڕێنمایی جوانی بە بەرگێکی تەندروستی و زانستی پێشکەش کرد بە بواری کەڵەشاخ کردن وەک سوننەتێکی پیرۆزیش ناساندی لەپەرتوکە شەرعیەکان باسی لێوەکراوە چونکە پێغه مبه ری ئازیز سەلامی خوای لەسەربێت چەندین جار کەڵەشاخی کردووە بۆ خۆی وە دوای لە هاوەڵان و ئومەتەکەی کردووە کەڵەشاخ بکەن،وە لەهەرسێ سەدەی زێڕینی ئیسلام کەڵەشاخ کراوە،بەدڕێژایی مێژووی ئیسلام کەڵەشاخ کراوە بۆیە زانایان و پزیشکانی ئیسلام باسی کەڵەشاخیان کردووە.
مێـژووی كەڵەشاخ (حیجامە)
سەرە قەلەمێک بۆ ناساندنی مێـژووی کەڵەشاخ
سەلماندنی سەرەتاییەک بۆ مێـژووی کەڵەشاخ (حیجامە) کارێکی هه روا ئاسانیە،وەک دانانی مێـژووێک یا ڕۆژێک یا مانگێک یا ساڵێکی دیاری کراو بۆ ئەو کارە، بەڵام کەڵەشاخ (حیجامە) کردن مێـژووی تایبەتی خۆی هه یە، کەڵەشاخ لەسەدەکانی پێشوو قەوم ونەتەوەکان بەکاری هێناوە وەک دەرمانێک بۆ چارە سەری کردن و پارێزگاری کردنی بۆ بەرگریکردنی لە توشبوون بە نەخۆشی، وە نەوە بەدوای نەوە گواستراوەتەوە تاگەیشتووە بە ئێستا کە سەدەی21 کە. تا ئێستا دەکرێ لە ئەورووپاو ڕۆژئاوادا لە زۆر بەی هه رە زۆری وڵاتان دەکرێ و بەکاری دێنن.
بەر لەهاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کەڵەشاخ (حیجامە) لە شارستانیەتی وەک ئیمپڕاتۆڕیەتی چین و ڕۆمانی و یۆنانی، قەوم و نەتەوەکانی پێش ئیسلام بەکاریان هێناوە،
کەڵەشاخ (حیجامە) لای میسرییە کۆنەکان فیرعەونیەکان
بەکارهێنانی کەڵەشاخ حیجامە لەلایەن (میسرییەکان) فیرعەونیەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ (3000_ 1100) ساڵ پێش زایین کەڵەشاخ کراوە بەڵگەش بۆ ئەو وێنەیە لەسەر دیوارەکانی گۆڕی فیرعەونەکان بەخەتی هیدروگلیف نوسرایە خەتی هیدروگلیف ئاشکرایە کەخەتی سەرەکی میسرییە کۆنەکانە. کە ئەوان مە فهومەکەیان گەیاندووە بەو جۆرە کەلە شێوەی مرۆڤ و گیان لەبەرو ڕووەک و داروبەردیان کێشاوە،ئێستاش لە میسر شوێنەواری ئەو وێنانە هه رماوون وەک ئاسەوارێکی دێرینی مێژووی،ئەمەش بەڵگەن لەسەر کرداری کەڵەشاخ حیجامە، سۆمەرییەکانیش (حەمام) گەرماویان بۆ ئەم مەبەستە دروستکردووە.
کەڵەشاخ (حیجامە) لای چینیەکان
کەڵەشاخ لای چینیەکان وەکو لە سەرچاوە پزیشکیەکان و پەرتوکە مێژووییەکانی خۆیانیان باسیان لێوەکردووە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆڕیەتی زەرد دەوڵەتی (تانج)ی چینی یە،کە لەوێدا زانایان و مێژوو نوسان بەڵگەیان دەست کەوتووە لەسەر بەکارهێنانی کەڵەشاخ لای چینیەکان،وە هه روەها لەپەرتوکی (مواد طبية) کەکۆنترین کتێبی پزیشکی چینی یە،باسی سێ چارەسەری سروشتی کردووە لەوانە(کەڵەشاخ ، دەرزی ئاژنین ، دەرمانی گیایی) یەکەم کەسیش کەوا کەڵەشاخی بەکارهێناوە زانایەکی چینی یە بەناوی (جی هنج) کەلەساڵی 581 پێش زاینی کەڵەشاخی بەکارهێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشی، ئەو زاناوپزیشکە چنیی یە ئیشی دەرمانی گیایی کردووە دەرمانی سروشتی دروستکردووە.کەڵەشاخیشی وەک دەرمان بەکارهێناوە.
کەڵەشاخ(حیجامە) لای یۆنانیەکان و ڕۆمانیەکان
لەسەردەمی ئیمپڕتۆڕیەتی سیلیسیۆس (200 _ 300 ) ساڵ بۆ پێش زایینی دەگەڕێتەوە کەوا کەڵەشاخ وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکان بەکاریان هێناوە تا گەیشتە لووتکە، دواتریش چەندەها پزیشک پەیدابوون کەڵەشاخ یان دەکرد وەک زانراوە لە ڕۆما (90) گەرماوی (حەمامی) گشتی لێ بووە کە تایبەت بووە بەدەرهێنانی خوێن.
کەڵەشاخ (حیجامە) لای هیندییەکان
نیمچە دوورگەی هیندی یەکێکە لەو شوێنانەی کەلە کۆندا کەڵەشاخی تێدا ئەنجام دراوە و تا ئێستا بەردەوامی هه یە،وەک لە پەرتوکی (تحفة الافضل / الطيب احمد السید)دا باسکراوە هه روە ها یەکێک لەو پادشایانەی هیندستان کە گرینگی زۆری داوە بە کەڵەشاخ (عبداللە قوتب) بووە کە خەڵاتی پزیشکێک دەکات لەسەردەمی خۆیدا بەناوی (نیزامەدین احمد گیلانی) لەسەر خزمەتکردنی کەرتی پزیشکی و هاوڵاتیان لەو سەردەمەدا.
کەڵەشاخ (حیجامە) لای عه رەبە کۆنەکان
لە پێش هاتنی ئیسلام دا عەرەبەکان گرنگیان بە بواری پزیشکی داوە بە ئەنجامدانی (کەڵەشاخ) حیجامەکردن، داخکردن،بەکارهێنانی دەرمانی گیایی یەکێکیش لە پزیشکە بەناوبانگانەی ئەو سەردەمەش (نەزیر حارس کلدە) بووە، کەڵەساڵی (13) کۆچی دا،کۆچی کردووە.
کەڵەشاخ (حیجامە) لەسەردەمی ئیسلام دا
لەسەرەتای سەردەمی ئیسلامیشەوە کەڵەشاخ جارێکی تر پەرەی سەندەوە و گرینگی پێدرایەوە و تەنانەت گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە پێغه مبەری ئازیز‌و نازدار(صلی اللە علیە وسلم) ئەمری کردووە ئومەتەکەی کەڵەشاخ بکەن، وە چەندەها رێوشوێنی نوێی و مەشخەڵ و ڕێنمایی جوانی خستە نێو زانستی کەڵەشاخەوە، وە هه ر لە سەردەمەکانی دوایی ئیسلام چەندەها زانا‌و پزیشک کاری کەڵەشاخ یان کردووە و ئەنجامداوە و وە لەو بارەیەوە پەرتوکیان نوسیووە، لەوانە پەرتوکی (القانون) ی ئیبن سینا چەندین پزیشک و زانای تر باسیان لێوەکردووە لەوانە
1_ ئیبن سینا
2_ ئیبن القیم
3_ ئیمام الزهراوی
4_ ئیمام الرازی
لەسەردەمی پێغە مبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) کەڵەشاخ کردن بە شێوەیەکی بەربڵاو دەکرا،وە بەدرێژایی شارستانیەتی ئیسلام بەردەوم کراوە و پەرەی پێدراوە، هه تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت کەڵەشاخ لە وڵاتە ئیسلامیەکان و غه یرە ئیسلامیەکانیش کەڵەشاخ دەکرێ،هیچ کاریگەریەکی خراپی دروست نەکردووە، چونکە کە ئیسلام هات کۆمەڵێک مەشخەڵ و ڕێنمایی تەندروستی بۆ ئەم کارە دانا، لەسەردەمی ئیسلام جارێکی تر پەرەی سەندەوەو گرینگی پێ درایەوە.
بەڵام هه ندێ جار کەڵەشاخ کردن وای لێهاتووە کە زۆر کزبێت و ڕووناکی نەمێنێت،یان هه ندێ جار بەرەو نەمان چووە، بەڵام لەسەردەمی پێغه مبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) زیاتر لە هه موو سەردەمێک پەرەی پێدرایەوە بایەخی تایبەتی خۆی هه بووە،چونکە خودی پێغه مبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) خۆی چەندین جار کەڵەشاخی کردووە،هانی هاوەڵان موسڵمانانی داوە کەوا کەڵەشاخ بکەن، بۆیە هاوەڵان و تابیعینیەکان شوێنکەوتووانی تابیعینیەکان کردوویانە، تاوەکو گەیشتە ئەندەلوس ئیتر بە هۆی فتوحاتی ئیسلامی و پێشکەوتنی زانست و زانیاری زانایان و پزیشکانی ئیسلام پەرتوکیان لەسەر نووسیووە و سوودەکانیان باسکردووە.
کەڵەشاخ (حیجامە) لەسەردەمی ئێستادا کە سەدەی 21
لەسەرەتای سەدەی نۆزدەی زاینیەوە جارێکی تر کەڵەشاخ سەری هه ڵدایەوە و لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخست کە پزیشکە ئەورووپی و ئەمەریکیەکان کەڵەشاخ بەکاردێنن بۆیە لەسەردەمی ئێستا کەوا سەدەی 21 زانستی پزیشکی سەردەم باس لە کەڵەشاخ دەکات بەوی بکرێت بۆیە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بە چارەسەریەکی سروشتی باسی لێوەدەکات و داواش دەکات لەو وڵاتانەی کەوا ئەندام لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) شوێنی تایبەت و سەنتەری تایبەت بەو بوارە بکرێتەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی پزیشکی لەسەر بکەن و سوودەکانی بە دەربخەن.
بۆیە دەبینین ئێستا لە ڕاگەیاندن بەتایبەتی
لەکەناڵە ئاسمانیەکان و ڕۆژنامەکان و گۆڤارەکان و سایتە ئەلیکتڕۆنیەکان و لە ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی لێوەدەکرێ و بەکاری دێنن
لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەورووپا و وڵاتەکانی کەنداوی عه رەبی و ئاسیا کەڵەشاخ لە زۆربەی ئەو وڵاتانە دەکرێ و سەنتەرو نۆرینگەی و دەوراتی زانستی تایبەتی بەو بوارە دەکرێنەوەو بڕوانامەی لەسەر وەردەگیرێ، لیکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ بڕوانامەی دبلۆم و بەکەلۆریۆس و ماستەرو دکتۆرای لەسەر دێتەوەو بڕوانامەی لەسەر وەردەگیرێت.
قسە و باسی زانایان و پزیشکان دەربارەی کەڵەشاخ (الحجامة)
ئیمام ئیبن القیم دەفەرمووێ
کەڵەشاخ کردن لاشەی دەرەوەی مرۆڤ پاک دەکاتەوە لە و خوێنەی کە لە دەرەوەی پێست کۆدەبێتەوە.
ئیمام ئیبن حە جەری عه سقلانی دەفەرمووێ
یەکێک لە بنچینەکانی چارەسەری سروشتی بریتیە لە کەڵەشاخ کردن،چونکە جەستە پاک دەکاتەوە لەو خوێنەی کەواهیچ سوودێکی نەماوە بۆ جەستەی مرۆڤ، وە هه روەها بە ڕێگای کەڵەشاخ کردن پاڕێزگاری جەستە بە هێزدەبێت بۆ دوور بوون لە نە خۆشی، وە باشترین شوێن بۆ کەڵەشاخ کردن بریتیە لە تەوقی سەر چونکە چارەسەرە بۆ نە خۆشی سیحر و سەرع و شەقیقە و سەر سوڕان و سەرگێژبوون.
ئیمام تەبەڕی دەفەرمووێ
باشترین تەندروستی لە ئەنجامدانی کەلەساخ کردندایە باشترین چارەسەری کەوا مرۆڤ بەکاری بێنێت کەڵەشاخ کردنە.
دکتۆر جابر محمد سالم پسپۆڕی نە خۆشیەکانی خوێن دە ڵێت
کەڵەشاخ گرتن چارەسەرە بۆ نەخۆشی پەستانی خوێن یا نزمی پەستانی خوێن وە یەکسان کردنەوەی پەستانی خوێن بۆ باری ئاسایی سروشتی خۆی وە نزمی پەستانی خوێن بۆ باری ئاسایی خۆێ.
ئیبن تەیمییە دە فەرمووێ
چارەسەری بەكەشاخ گردن سوننەتێکی پیرۆزی پێغه مبەری خوایە(صلي الله عليه وسلم) خوایە بە کۆدەنگی زانایان وە سوننەتێکی لە بیرکراویشە لە نێو موسڵمانان وە پێویستە ئێمەی موسڵمانان زیندووکەرەوەی سوننەت بین بە تایبەتیس ئەو سوننەتانەی لە نێوان موسڵمانان لە بیرکراوون.
ئیبن سینا دەفەرمووێ
باشترین شوێن بۆ کەڵەشاخ کردن بریتیە لە نێوان شان و مل چونکە ئەو خوێنە بێ کەڵک و بێ سوودە هه مووی لە نێوان شان و مل دا کۆدەبێتەوە دە بێتە هۆی توشبوون بە نە خۆشی.بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ کردن جەستە پاک دەبێتەوە لەو ماددە ژه هراویانەی کە وا لە گەڵ خوێنە کە کۆبوونەتەوە.
ئیمامی ڕازی دە فەرمووێ
ئەگەر چارەسەری سروشتی هه بێت لە کردنی کەڵەشاخ دایە، چونکە دەرمانێکی سروشتی بێ وێنەیە بۆ بە هێز بوونی لاشە.
دکتۆر محی ا‌لدین سعودی پسپۆڕی لە دۆزینەوە و چارەسەری وەرم دکتۆرای بە دەست هێناوە لە چارەسەرکردنی سەڕەتان بەدەرمان و تیشک دەڵێت
گومانی تێدانیە کەڵەشاخ کردن یەکێکە لە شێوازە پزیشکیەکان بەکاردێت بۆ نەخۆشی هۆکارێکە بۆ پاک کردنەوەی لەش لە پێکهێنەرەکانی خوێن ئەوانەی کاریگەرییان هه یە لەسەر سووڕی خوێن و گەیاندنی بە گشتی یا بە تایبەتی.
بەڵێ کەڵەشاخ چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشیەکان ئەمەش دواین توێژینەوەو لێکوڵینەوەی پزیشکیە لەسەر کەڵەشاخ کراوە..........................................
كه‌ڵه‌شاخ پارێزه‌ره / چاره‌سه‌ر بۆ نهخۆشیهكاني
(( دڵ – فشاری خوێن – شه‌كره – سستی بیر – سپڵ- سی یه‌كان – لادانی كۆلسترۆڵی زیاده له له‌ش – لادانی چه‌وری سیانی زیاده له له‌ش – هێنانی خواره‌وه‌ی شه‌كره له له‌ش – به‌تال بونی جگه‌ر له ژه‌هره‌كان – گرێی پیس – كه‌ڕی گرێی گوێ – لاوازی بینین و چه‌قی بینین – پاك كردنه‌وه‌ی خوێن له , پڕۆتینی زیاده , یوریا , چه‌وری زیاده , ترشه‌كانی خوێن , شله ژه‌هراویه‌كان , مادده بێسوده‌كانی ناو خوێن – نه‌خۆشی سنگ – له‌زه‌تێن – سه‌رگرانی – ئێشی چاو – ژانی لاسه‌ر – په‌ڕكه‌م له جۆری نادیار – هه‌وبونی ( التهابات ) , عرق النسا‌و , زانی دان , شویلگ , قوڕگ , ڕۆماتیزم : له ماسولكه . ڕۆماتیزمی درێژ خایه‌ن – هه‌ندێ نه‌خۆشی باوانی وه‌ك : فشاری خوێن , برسكهی سنگ , هاتنه خواره‌وه‌ی دڵ – حه‌ساسیه‌ی سیه‌كان – ئێش و ژانی جومگه به گشتی – نه‌خۆشیه‌كانی خوێن جنسی و لاوازی جنس – عیلاجی هۆڕمۆنه‌كان به گشتی – ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی ئایدزو ڤایرۆسه كوشنده‌كان ))
كه‌ڵه‌شاخ زانسته / له دێرین زه‌مانه‌وه ئه‌م زانسته له ئارا دایه , گه‌لانی دێرین به گرنگترین زانستی پزیشكیان داناوه , ته‌نانه‌ت له نێو زانستی ئاینی , پیرۆزی ئیسلامیش زۆر بایه‌خی پێ دراوه , ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش نه‌بێ سوننه‌ته بیكه‌ی , , وه ئیسلام به یه‌ك له گرنگترین چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی داده‌نێت , ئه‌مڕۆ ئه‌م زانسته چۆته نێو دیراساتی به‌رز , ماسته‌رو دكتۆرای له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت له سه‌ر ئاستی جیهانی , له زانكۆكانی جیهانی به‌شی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره كراوه‌ته‌وه به ناوی (cupping therapy) له ئه‌مه‌ریكا زانكۆی (samaa university) له به‌ریتانیا(yasan university) ... هتد .
كه‌ڵه‌شاخ پزیشكیه / كارێكه ده‌بێ پزیشكی پسپۆڕ ئه‌نجامی بدات , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیشه‌یه‌كه له تۆ چینه‌وه‌و پاراستنی له‌شی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه .
كه‌ڵه‌شاخ پارێزه‌ره / پارێزه‌ره به‌ر له گه‌یشتن به نه‌خۆشیه‌كان , ئینجا نه‌خۆشی كورت خایه‌ن یان درێژ خایه‌ن , كه توشی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤــــ ده‌بێت وه‌كو فشاری خوێن (hypertension) و نه‌خۆشی دڵ و سستی گورچیله و ژانه سه‌رو ڕه‌ق بوونی ماسولكه شێر په‌نجه‌و تاسانی مێشك ... هتد
هیوا سیوەیلی دەڵێ( وەستایانی ئەو پیشەیە _ ئەو مەصنعەتە دەڵێن چارەسەرو پارێزەرتە بۆ سیحر‌و جن و چاوی پیس)
منیش دەڵێم (کاکی قورئانی،ئیخوانی،تۆ باوەڕت بەفەرموودەی پیرۆزی پێغه مبەری خوا نیە! بۆیە وادەڵێ چونکە جەنابت لەلایەک خۆت بە موسڵمان دەزانیت و لەلایەکی تر قسەیەک دەکەیت دژی ئاینەکەت و پێغه مبەرەکەت بۆیە فیکروبیرباوەڕی تۆ لەهی مولحیدان دەچێت،وەستایانی ئەم پیشە، مەصنعەتە کەتۆ دەڵێ ی لەگەڵ موسڵمانان تە چونکە زانایان و پزیشکانی بواری طب نبوى ئەوان وادەڵێن ە بەڵگەی شەرعیشیان لەبەردەست دایە،تۆ کە خۆت بە موسڵمانی ئیخوانی،قورئانی دەزانیت گەر باوەڕت بە پێغه مبه ری درۆناکەیت بۆچی هه ندێ فەرموودە وەرناگریت خۆ قسەی پێغه مبەری ئازیز‌و خۆشەویستە بۆ فەرموودە ڕەفس دەکەیتەوە شوێن هه واو ئارەزووت نەفسی خۆت کەوتوویی،بەڵام دەزانین قورئانیت و باوەڕت بە فەرموودە نیە بۆیە دژ بە سوننەتی پیرۆزی پێغه مبەری خوا دەمت درێژ کردووە،گەر تابەیانی بەڵگەی سوننەتت بۆبێنین خۆت لەبەرامبەری کەڕو ڵاڵ دەکەیت).
هیوا سیوەیلی دەڵی( کەڵەشاخ جگە لە خورافات هیچی تر نییە تەنها عیلاجێکی شەعبییە
وە لە راستیدا لە دورو نزیکەوە ئەم کەڵە شاخە پەیوەندی بە پێغەمبەرەوە نیەو عەرەبەکان لە صینیەکانەوە وەیا مصرییەکانەوە وەریان گرتووە)
منیش دەڵێم (کاکی ئیخوانی، قورئانی، ئەی ئەو هه موو فەرموودە ڕاست و دروستانەی لەسەری هاتوون باسی حیجامە دەکەن وەک چارەسەرو دەرمانێک بۆچی خوڕافیاتە؟ بەڵام دەزانم کەسێکی قورئانی بیر عەلمانی،باوەڕت بەفەرموودە نیە بۆیە بە خوڕافیاتی دەزانی،ئەی ئەگەر پەیوەندی بە پێغه مبەرەوە نیە بۆچی پێغه مبەری خوا باسیکردووە بۆ ئومەتەکەی فەرمانیشی کردووە بە هاوەڵانی خۆی کەوا کەڵەشاخ بکەن، کەواتە درۆت کرد کاکی قورئانی دژە سوننەت،بەڵێ من پێشتر بۆم ڕوونکردیەوە لەبابەتی مێژووەکەی کەوا بەڵێ هه موو نەتەوەکانی پێش ئیسلام کردوویانە وەک چارەسەرو دەرمان بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشی کە ئیسلام هات ڕێنمایی و مەشخەڵ و بەرگێکی تەندروستی جوانی بەبەردا کردوو و پێغه مبەری خوا وەک سوننەتێکی پیرۆزی خۆی ناساندوو تا ئێستاشی لەگەڵ بێت موسڵمانان وەک سوننەت و چارەسەرو دەرمانێکی سروشتی دەیکەن و بەکاری دێنن،ئیسلامیش هه ر شتێک بۆ تەندروستی مرۆڤ باش بێت دەیکات بە سوننەت و بە چارەسەر و دەرمان بۆی بۆئەوەی تەندروستی خۆیان پێ بپارێزن،جا هه ر نەتەوەیەک بەکاری هێنابێت ئاساییە چونکە چارەسەرو دەرمان موڵکی نەتەوەو قەوم نیە،بەڵکو هەر نەتەوەک بە جۆرێک بەکاریان هێناوە،کەڵەشاخ لە ڕێبازی پێغه مبەری خوادا بەرگێکی تری زانستی بە خشیەوە بەو بوارە کە تا ئێستاشێ لەگەڵ بێت زۆربەی وڵاتە ئەورووپیەکان و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بەڕێبازو ڕێنمایی پێغه مبەری خوا بەکاری دێنن )
باسی مێژووەکەم ڕوونکردۆتەوە لە پێشدا، بەڵام کە بە خوڕافیاتی دەزانیت، لەلایەک لەلایەکی ترەوە دەڵێێ سوننەتی صینیەکانە،قسەکانت پێچەوانەی یەکترین کاکی دژە سوننەتی قورئانی سەرلێشێواو بۆچی بۆ سینیەکان سوننەتە و بۆ سوننەتی پێغه مبەری خوانیە،دەزانین باوەڕت بە سوننەتی پیرۆزی پێغه مبەری خوانیە،کاکی بیر ئیلحادی ئیخوانی.
ئەمەش سوودە گشتیەکانی کەڵەشاخ لەبەر ڕۆشنایی زانستی پزیشکیدا....................................................
سـووده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ (حیجامە)
1ـ ئازار لابه‌ره له لـه‌ش به‌هۆی‌ده‌رهێنان و لابردنی خوێنی پیس له‌له‌شدا.چالاكردنه‌وه‌ی سووری خوێن و گێرانه‌وه‌ی بۆباری سروستی خۆی.وه خوێن پاك ده‌كاته‌وه له خرۆكه سوور و خرۆكه سپیه له كاركه‌وتووه‌كان.دابه‌زاندنی رێژه‌یی خوێن.دابه‌زاندنی چه‌وری له خوێندا.چالاكردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و خوێنهێنه‌ره‌كان. كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری شان وسه‌رومل.
3ـ سیسته‌می به‌رگری له‌ش چالاك و به‌هێز ده‌كات به‌هۆی هێزی زیادبوونی مادده‌ی [ئینته‌ررفیرۆۆن _ئینته‌رلیوكین] وه روواندنی هۆرمۆناتی گشتی لاشه‌یه.چالاكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی مۆخی ئێسك بۆ دروستكردنه‌وه خرۆكه سووره‌كان.وزه‌و هێزی كۆئه‌ندامی ده‌مار چالاك ده‌كاته‌وه.
4ـ خاوێن كردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان .وه پڕبوونه‌وه‌ی له‌ش له‌دروستبوونه‌وه‌ی خرۆكه‌ی سوور‌و خرۆكه‌ی سپی .نوێ وه چالاكردنه‌وه ی كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن .
5ـ موولو له‌كانی خوێن فراوان و خاوێن ده‌كاته‌وه .خاوێن كردنه‌وه‌ی له‌ش له ترشه‌لۆك و سوێریه‌كانی.ناو لاشه.
6ـ ئازاری پشت و ئازاری (عرق النساْ)] .بۆ هه‌وركردنی جومگه‌كان وئازاری رۆماتیزمی جومگه‌كان كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان.زۆربوونی مادده‌ی كۆرتیزۆنی سروشتی له‌له‌شدا.كه زۆر گرنگه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی رۆماتیزم
7ـ یارمه‌تیدانی لاوازی بیركردنه‌وه‌وبیرچونه‌وه‌و زیادبوونی ته‌ركیز وه رێگرتن له‌تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك .وه چالاكردنه‌وه‌ی به شه‌كانی تری مێشك كه‌به‌رپرسن له[جووله زانین بیستن یاده‌وه‌ری]چالاكردنی گلانده‌كان به تایبه‌تی ژێر مێشكه گلاند.
8ـ ئازاری حه‌وز (لـه‌كاتی سوڕی بێ نوێژی ئافره‌تان و كچان) .چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی ژنانه وه‌رێك خستنی سوری مانگانه‌ی كچان وئافره‌اتان.
9ـ كاركردن له‌سه‌ر رێكخستنی‌ده‌روونیـی وجه‌سته‌یی وه‌كو دڵـه ڕاوكێ و خه‌مۆكی و خه‌ولێ نه‌كه‌وتن و زوو هه‌ڵچوون.قه‌له‌قی له‌رێی هه‌ردوو سیسته‌می ده‌ماریی به‌سۆزو و هاوتای به‌سۆز و كه‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری كارده‌كه‌ن.
10ـ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و دڵ وه‌ستان و جه‌ڵتـه .نۆره‌كانی دڵ وسنگه كوژه و دڵ په‌له‌په‌لی.نه‌خۆشیه‌كانی دڵ وبۆرییه‌كانی خوێن.
11ـ ـ نه‌خۆشی شـه‌كـره و سه‌رئێشه و شه‌قیقه.سه‌رع لابردنی فشار له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی سه‌ر كه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه.وه‌دابه‌زاندنی شه‌كره له‌خوێندا.رێكخستنه‌وه‌ی كاری هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه برَگهی حه‌وتی بڕبڕه‌ی پشت له‌ملدا كه[cervical 7]
12ـ نه‌خۆشیه‌كانی سینـه ته‌نگـی و ته‌نگـه نـه‌فـه‌سـی .ڕه‌بۆ وكۆكه‌ی درێژخایه‌ن.چاره‌سه‌ره بۆنه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس وهه‌ناو به‌گشتی.نه‌خۆشی جگه‌ر وزراو ترشانی گه‌ده وبرینی گه‌ده.ژانه‌سكی جۆراوجۆر.هه‌وركردنی كۆلۆن سك چوون وقه‌بزی.قورسی هه‌رس كردن ولاوازی ئاره‌زووی خواردن وخواردنه‌وه.
13ـ گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ وه‌كو هه‌وكردنی پڕۆستات بێ هێزی جنس و نه‌زۆكی پیاوان و سستی هێـلكه‌دان و ڕه‌پ نه‌بوونی نێرینه و ده‌والی پیـاوان .ده‌والی لووكه‌كان ناسوور مایه‌سیری ده‌والی وه‌ته‌كان[گونه‌كان]
14ـ هه‌ڵمژینی هه‌ندێك ترشه‌لۆكه زیان به‌خشه‌كان له‌له‌ش كه ده‌بێته هۆی چری خه‌ستی خوێن كه‌وا ده‌كات خوێن ته‌واو نه‌گاته هه‌ندێك له خانه‌كانی له‌ش.
15ـ كه‌ڵه‌شاخ ڕێژه‌ی [ البولینا] له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
16ـ كه‌ڵه‌شاخ ڕێژه‌ی مۆرفینی سروشتی له خوێن زیاد ده‌كات.كه‌ئازار شكێنه بۆله‌ش زۆر به‌هێزه .چالاك كردن و ورژاندنی مادده دژه ئۆكسانه‌كان له‌له‌شدا.رێژه‌ی [الاندروفین]له‌له‌شی مرۆڤدا زیاد ده‌كات
17ـ رێژه‌ی كۆلسترۆلی زیان به‌خش[LDL]له‌خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه وكۆلسترۆلی سوود به‌خش[HDL]له‌خوێن زیاد ده‌كات.
18ـ هێمن كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و خاوێن كردنه‌وه‌یان چالاكی ونوێ كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن.
19ـ رێكخستنه‌وه‌ی رێره‌وی هێزی كهرۆمغناتیسی .چاودێری له‌سه‌ر رێكخستنی كاری له‌ش.
20ـ دابه‌زینی رێژه‌ی ترشی یۆریا له‌خوێندا. دابه‌زاندنی رێژه‌یی ترشی میز له‌خوێندا.[ترشی یوریك اسید]
21ـ دابه‌زاندنی رێژه‌یه‌ك له كراتینین له‌خوێن.نزمی رێژه‌یی كراتینین بۆئه‌وكه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی خوێن ده‌بن.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی و زانستی سه‌رده‌م له‌دوایین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شاخ له‌ساڵی [2012 _2013] به‌م شێوه‌یه بووه.
[دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا_دابه‌زینی رێژه‌ی كریاتینین_دابه‌زینی رێژه‌ی ترشی یۆریا ئه‌وانه‌ی ترشی میزیان هه‌یه له‌خوێندا_دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلستڕۆڵ چه‌وری زیان به‌خش له‌خوێندا_به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاسن هیمۆگلۆبین_چاكبوونه‌وه‌ی رۆماتیزمی سینگ_ئازاری جومگه‌و مل نه‌مانی ئه‌و ته‌شه‌نوج و كردنه و دروستكردنی چالاكیه‌كی گشتی له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆشه‌كه_چالاكردنه‌وه‌ی سووری خوێن_هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ژهری له‌ش له‌پاشماوه ی ده‌رمانه كیمیاوویه‌كان_زۆربوونی رێژه‌ی مادده‌ی مۆرفینی سروشتی له‌له‌شدا_زۆربوونی رێژه‌ی مادده‌ی كۆرتیزۆنی سروشتی له‌له‌شدا_بۆ سه‌رئێشان سه‌رع شه‌قیقه_چالاكردنی به‌شه‌كانی مێشك [جووله زانین بیستن یاده‌وه‌ری]مادده‌ی ئیندرۆفین مادده‌یه‌كی كیمیاوییه ئازارشكێنه_مادده‌ی ئینته‌رفیرۆن [گاما گلۆبین] كه‌ده‌بنه رێگرله‌به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌كردنی به‌كتریا وڤایرۆسه‌كاندا له‌له‌شدا_مادده‌ی هیستامین چالاكه‌ره‌وه‌ی هه‌وركردن كه‌كار ده‌كات بۆ فراوانكردنی بۆرییه‌كانی خوێن_به‌رزه په‌ستانی خوێن وگه‌رانه‌وه‌ی بۆ باری ئاسایی سروشتی خۆی_چالاكردنه‌وه‌ی خانه بكوژه سروشتیه‌كان_ده‌دردانی ئۆكسیدی نیتریك كه‌سووری خوێن له‌په‌نكریاسدا چالاك ده‌كات و ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسۆلین رێكده‌خات_فرێدانه ده‌ره‌وه‌ی پاشه‌رۆكانی ریخۆله له‌سووڕی خوێنی جگه‌ردا_فرێدانه ده‌ره‌وه‌ی ترشه‌كانی له ماسولكه‌كان وچه‌وری ژێر پێستدا_چالاكردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان كه‌یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سووڕی هۆڕمۆنی له‌ش_رێكخستنی رێژه‌ی هۆرمۆنی ئه‌ڵدۆستیرۆن كه‌ده‌بێته هۆی رێكخستنی فشاری خوێن_ چاره‌سه‌ره بۆ دڵته‌نگی وخهمۆكی ونه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان_چاره‌سه‌ری خه‌ولێنه‌كه‌ووتن]
بۆچی به (حیجامه ) ده ڵین كه‌ڵه‌شاخ
هه ر له دێر زه‌مانه‌وه هه موو قه‌وم و نه‌ته‌وه‌كانی پیشوو بۆ خوێن گرتن(کەڵەشاخ کردن) قۆچی گا یان قۆچی ئاژه‌ڵ حه‌یوانیان به كارهیناوه بۆ ئه نجامدانی كاری خوین گرتن كه له كورده‌وای خۆماندا پئ ی ده ڵین (كه‌ڵه‌شاخ)واته له زمانی كورده‌وای خۆماندا ده‌گوترئ به قۆچی گا قۆچی ئاژه‌ل حه‌یوانات ده‌ڵین (كه‌ڵه‌شاخ)له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پئ ی ده‌ڵین كه‌ڵه‌شاخ.
ئیعجازی زانستی لە دەقی فەرموودەیەکی پێغه مبەری ئازیز‌و نازداردا
پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پیش زیاتر له‌چوارده سه‌ده ده‌فه‌رموێت : (عليكم بالحجامة) ، واته : سوود له که‌ڵه‌شاخ گرتن وه‌ربگرن ..
هه‌روه‌ها چه‌ند جار (حجامة)کراوه بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص)و هه‌قى داوه به‌وکه‌سه‌ى که‌حجامه‌که‌ى بۆکردووه (هةروةك لةبوخارى و مسلم)دا هاتووه وهه‌روه‌ک ابن عباس ڕیوایه‌تى کردووه (أنَّ النبي (ص)احتجمَ وأعطى الحجَّامَ أجْرَهُ)..
زانایان و پسپۆڕان له‌ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیاو چین وسوریاو زۆر ولآتى تردا گرنگىیان داوه به‌خوێن گرتن له‌پشت و زۆر سوودى لێبینراوه ..
شاژنى به‌ریتانیا(اليزابيث) تووشى نه‌خۆشى (هيموفيليا)بوو , که‌خوێن به‌ربوو ناگیرسێته‌وه‌و له‌زانستى پزیشکىدا ده‌رمانى بۆنه‌دۆزراوه‌ته‌وه ، بۆیه له‌سوریاوه پزیشکى پسپۆڕیان بۆبردو به (حجامة)چاک بوو ..
له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه‌یه که له فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه که ده‌فه‌رموێت (عليكم بالحجامة في جوزة القمحدوة فإنها شفا‌ء من اثنين وسبعين داءً ) ل ٣٤ الگب النبوى /واته : (حجامة) بکه‌ن له‌و چاڵیه‌ى کۆتایی کاسه‌ى سه‌ردا که ده‌نووسێ به‌مله‌وه‌و ده‌که‌وێته ژێر(غودةى نوخامية)وه , بۆ حه‌فتا ودوو نه‌خۆشى شیفایه.. ..
زانایه‌کى ئه‌ڵمانى له شتۆتگارد له ئه‌ڵمانیا دیراسه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى کرد‌و بۆى ده‌رکه‌وت که ئه‌و غوده‌یه هه‌فتاو دوو هۆرمۆن ده‌رده‌کات , به‌هه‌ر گیرانێک له‌و ناوچه‌یه‌دا که ڕووبدات و هۆرمۆنه‌کان کارى خۆیان نه‌که‌ن ئه‌وکه‌سه تووشى نه‌خۆشیه‌ک ده‌بێت , بۆیه ئه‌گه‌ر گیران له ده‌ماره‌کاندا ڕوویان دا له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌و خوێن لێگرتنه به‌رده‌بێت و چاره‌سه‌ره بۆ حه‌فتاو دوو نه‌خۆشى .. شایانى باسیشه ئه‌و زانایه ساڵى پار (2002 ) له ولآتى سعودیه موسڵمان بوو.
بهروار: 22/08/2016
بینین: 4325
|