هەمەجۆر
  وە ڵامێکی زانستی بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومە تی هه رێم
كرێكار ڕۆستايى
کرێکار ڕوستایی : شارەزاوخاوەن بڕوانامە لە بواری کەڵەشاخ 

بە ناوی خوای گە ورەو میهرەبان

وەزارەتی تەندروستی حکومە تی هه رێمی کوردستان.ڕۆژی۱۱_۵_۲٠۱٦
 ڕاگەیندپێدراوێکی سەبارەت بە قەدەغه کردنی کەڵەشاخ(حیجامە)بڵاوکردەووە.تێیداهاتووە و دەڵێ دە بێ کەڵەشاخ قەدەغه بکرێ و دە بێ ڕێگری بکرێ لە ئەنجامدانی.چونکە کەڵەشاخ (حیجامە) نە خۆشی ڤایرۆسی ئایدز بڵاو دەکاتەوە.

ئەمەش پوختە وەڵامێکی زانستی و کۆنکرێتیە لە منە وە بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومە تی هه رێمی کوردستان.

کە ڵەشاخ(حیجامە) بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی نەتەوە و(قەوم) کانی  پێشوو  کردوویانە و ئەنجامیان داوە سوودیان لێوەرگرتووە بۆچارەسەری نەخۆشی وەک دەرمانێکی سروشتی و تەندروستی خۆیان پێ چارەسەرکردووە بەکاریان هیناوە بۆ دوور بوون و خۆپاراستن لە نەخۆشی .

 پێش ئیسلام  کەڵەشاخ (حیجامە) کراوە.بەڵام کە ئیسلام هات ڕێنمایی و  مشخەڵی جوانی بەو بوارە پێشکەش کرد. ئیسلام وەک سوننە تێکی پیرۆزی پێغەمبەری ئازیزو خۆشەویستی ناساندووە بۆ ئومه تی ئیسلامی کردۆتە دیاری و دەرمان.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)

لەساڵی ۲٠۱۳ ڕایگەیاندووە بە نوسراوێکی ڕسمی.کەوا کەڵەشاخ چارەسەرێکی سروشتیە و دەرمانێکی باشە بۆ خۆپارێزی و دوور بوون لەنەخۆشی.وە داواش لەو وڵاتانە دەکات کەوا ئەندامن لە ڕێکخراوەکە کەوا کەڵەشاخ (حیجامە) بکەن و سەنتەری تایبەتی بەو بوارە بکەنەوە.

پێناسەی کەڵەشاخ : بریتیە هه ڵمژینی ئەو خوێنە قە تیسماوەی کەوا خڕۆکەی سوور و خڕۆکەی سپی لە کارکەوتوو و ماددەی دژە تەن و مەوادی بەسەرچووە لە لەشی مرۆڤدا بۆتە ژە هر و کۆبۆتەوە. بەکەڵەشاخ کردن لاشە ڕزگاری دەبێت لەو خوێنە قە تیسماوە.

ئەو وڵاتانەی کەڵەشاخ بەکاردێنن بۆ چارەسەری 

(چین،ئێران،ئیتاڵیا،تورکیا،ژاپۆن،کۆریایی باکوور، بەریتانیا،وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا،وڵاتانی کەنداوی عه رەبی،پاکستان،مالیزیا،هەتا دوایی....)

نە خۆشی ئایدز سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی لەم شوێنانە دەست پێدەکات و بڵاو دەبێتەوە.
 
۱_شوێنی  لەشفرۆشی.

۲_ شوێنی تاتۆ و خاڵ کوتین.

۳_شوێنی مەیخانە و دیسکۆ و گازینۆی شەوانە.وەکو نێرگلە کێشان و ماددە هۆشبەرەکان.

٤_هاتنی گەشتیاری بیانی بۆ هه ردوو ڕەگەزی نێرو مێ.

شوێن و نۆرینگەی کەڵەشاخ ئایدز بڵاو ناکاتەوە. بە ڵکو ئەو شوێنانەی کەوا ئاماژه م پێدان سەرچاوەی سەرەکین بۆ بەرهه م هێنانی ڤایرۆس و نەخۆشی ئایدز.

من خۆم وەکو شارەزایە کی بواری کەڵەشاخ لە ساڵی ۲٠۱۱ دەورەیەکی ئەکادیمی و زانستیم بینیووە. بە ڕێگای زانستی و پزیشکیی دە یکەم ئە وە ماوەی شەش ساڵە کەڵەشاخ دەکەم.ناوی هه موویانم تۆمارکردووە. تا وەکو ئێستا بۆ (۱۷۷۵) کەس کەڵەشاخ.حیجامەم کردووە. باشە بۆچی کەسێک تۆشی هیچ ڤایرۆسێک نە خۆشیێک نە بووە.

بەڵکو بگرە خەڵکانێکی زۆر سوودێکی باشیان لێ وەرگرتووە.و بۆتە چارەسەریش بۆ خۆپاراستنیان لەنەخۆشی.

وەزارەتی تەندروستی هه رێم دەبایە  شوێنی دیسکۆ و مەساج و مەیخانە و خانەی لەشفرۆشی و شوێنی تاتۆ کوتین  (خاڵ کوتین) و کافتریاکان دابخە یت. چونکە سەرچاوەی سەرەکی نە خۆشی ئایدز لەو شوێنانە سە رهه ڵدەدات.نەک شوێنی کەڵەشاخ.

کەڵەشاخ بە چ بەڵگەیەک نەخۆشی ئایدز بڵاو دەکاتەوە؟باشە چ لێکۆڵینەوەیەکتان لەسەر حیجامە کردووە  بە ڵگەیەکتان لەبەر دەستە بۆ سەلماندنی قسە کەتان و قەدەغەکردنی کەڵەشاخ.

ڕە ئیی خۆم ئەوەیە، چونکە ئیسلام بە سوننە ت ودە رمانی داناوە، هه موو موسڵمانێکیش وەکو سوننە ت و چارەسە ر دەیکات،و بەکاری دێنن وە کەڵەشاخ توانیوویە تی شوێنی دەرمانی کیمیاویی موسەکین بگرێتەوە. تاڕادەیەکی زۆر باش. بۆیە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی هه رێم،بە دژایە تی کردنی ئیسلام و سوننەت قە دە غە ی کردووە، نە ک زانست. 
بەڵکو زانست پشگیری دەکات و دە ڵێ پێویستە بکرێ.


به‌روار: 22/08/2016
بینین: 2995