هەمەجۆر
  پێکەنین وکاریگەری لەســەرمرۆڤ
پەریا
 

ئێمەى مرۆڤ لەهەربارودۆخێکدابین لەهەرکات ولەهەرشوێنێکدابین پێویستە نەهێڵین هیچ کەس لەهیچ بارودۆخێکدا پێکەنینمان بدزێ ،مەهێڵە باڵای خەمەکان لەباڵای خۆت گەورەتربن ، مەهێڵە باڵای ئازاروئەندێشەکان ئەوەندەبەرزبێ تۆپێ ی نەگەی تاچارەسەری بکەی ، یەکێک لەکاریگەریە ســـەرنج ڕاکێشــــەکانی پێکەنین بۆجەستە کەمکرکردنەوەی دێوەزمەی دڵتەنگی وخەفەت وقەلەقی یەپێکەنین وەک دیارەدەیەکی دەرونی تایبەتە بەمرۆڤ جگەلەمرۆڤ هیچ بونەوەرێکی ترخاوەنی نیە ، ئێمەی مرۆڤ لەسەرەتای هاتنە نێوئەم ژیانەمان خاوەنی دووهەستین یەکێکیان گوزارشت کردن لەدڵتەنگی وئەویتریان گوزارشتە لەخەندە و پێکەنین ودڵخۆشی ،
سەدەی ۲۱بەسەدەی دڵەڕاوکی وخەم وخەفەت وقەلەقی ناودەبرێ ئەگەرسەیرێکی  ژیانی کورد بکەین ئەم ساڵانەی دوایی کێشە ونەهامەتیەکانی ئەم میلەتە ستەم دیدەیە ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیادی کردووە وای کردوە گەنجەکان توشی نەخۆشی دەرونی ببن ، نەخۆشیەکانی سایکۆسۆماتی زیاتری کردووە جا بۆ ڕێگری کردن لەنەخۆشیە دەرونیەکان پێویستە خەندەی سەرلێومان ون نەکەین وبەردەوام لەکاتی خۆیدا پێ بکەنین تاخەمەکان گەورەنەبن.
دەرئەنجامی توێژینەوە زانستیەکان دەریان خستووەئەوکەسانەی کە کۆمەڵایەتین زۆرپێ ئەکەنن وخەندە لەسەر لێویانە کەمتر توشی نەخۆشی دەرونی ئەبن ، بەبەراورد بەوکەسانەی کەبەردەوام دورەپەرێزن وگۆشەگیرن  تکەڵ 
نابن خەندەلەسەرلێویان کەمەو نابینرێ ئەم کەسایەتیانە زۆرتر توشی نەخۆشی دەرونی ئەبن.  ئەوەی جێگەی داخەزۆربەمان هەست بەم نیعمەتە گەورەیە ناکەین،  ئەمڕۆ لەهەموو کاتەکان زیاتر پێویستمان بەپێکەنینە بۆ بارکردنی خەمەکان . 

سودەکانی پێکەنین:

١-  پێکەنین بەرگرى جەستە بەهێز دەکات واى لێ دەکات کەمتر تووشى نەخۆشى بێ ڕژێنەکانى جەستە بەشێوەیەک بەهێز ئەبێ کە خانە سەرەتانیەکان لەناو ئەبات ، لەلایەکى ترەوە هۆرمۆنى (IGA) کە بەرپرسە لە لیکى  ناودەم زیاد دەکات ، دەبێتە هۆى کوشتى میکرۆبى ناو دەم .. ئەمەش بۆنى ناخۆشى ناودەم ناهێڵێ.

٢- پێکەنین سوڕی خوێن بەهێزئەکات وائەکات ئۆکسجینی پاک هەڵبمژێ ، وەکەمکردنەوەی فشاری خوێن وچالاک بونی سوڕی خوێن ئەمەش دەبێتەهۆی کەم بونەوەی جەڵدەی دڵ.
٣-  پێکەنین وەک مرۆفین وایە بۆجەستە ئازاری جەستە ناهێڵێ لەکاتی پێکەنینین مێشک مادەی (ئیندرۆفین) دەردات کەوەک مۆرفین وایە گرژی ناهێڵێ.
٤- کەسی دەم بەخەندە کەمتر توشی نەخۆشی دەرونی ئەبن، پێکەنین بۆچارەسەرکردنی گرژیەکانى دەرو ن کاریگەریەکی سەرسوڕهێنەری هەیە
٥- ئەوکەسانەی زۆرپێ ئەکەنن کەمتر دەموچاویان گرژ ئەبێ درەنگتر پیرئەبن ڕوخساریان وەک مناڵ گەشاوە ئەبێ ، پێکەنین زیاترلە ۱۰۰ماسولکە ئەجوڵێنێ  ۱٥یان لەدەموچاودان بۆیە دەم وچاو درەنگترچرچ ولۆچ ئەبێ.
٦-  ئەوکەسەی کەپێ ئەکەنێ توشی خەوزڕان نابێ هەرکات ویستی بخەوێ ئەخەوێ.
٧- ئەوکەسانەی زۆرپێ ئەکەنن کەمترقەڵەوئەبن لەچاوکەسانی گرژومۆن ،  توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە چونکە بڕێکی زۆرلە ووزە و خواردنی ناولەش دەسوتێت  نابێتەهۆی عەمارکردنی چەورى.
٨- پێکەنین سودێکی زۆری بۆئەوئافراتانە هەیە کەتازە مناڵیان بووە ڕێگری ئەکات لەخەمۆکی زەیسانی..........چەندین خاڵی ترکە ئەوەندە زۆرن سودەکانی تابنوسی هەرکۆتای نایەت لەهەمووی گرنگتروەک پەتا وایە زۆر بەئاسانی بڵاوئەبێتەوە لەناوخەڵک کاتێک لەمەجلیسێک دائەنیشی پێکەنینی تێدایە ڕاستەوخۆتۆش ئەگرێتەوە زۆرگرنگە گەورەی خێزان  بزانێ چۆن خەندە ئەخاتەسەرلێوی مناڵەکانی وئاسودەی ئەبەخشێتە خێزانەکەی.

 بەهیوای سودبینن .
به‌روار: 19/07/2019
بینین: 1646