 تا ئیستا تيموسی وينتر .ناسیوە؟
ماکوان کەریم
عەبدول حەکیم موراد ناوی پێش موسڵمانان بوونی تيموسی وينتر بەڕەگەز بەریتانیە، ساڵی ١٩٦٠ لەدایك بووە، لە ئێستادا پرۆفیسۆرە ولێکۆڵەرەوەی ئیسلامیە لە زانکۆی کامبریدج ..(بەئینگلیزی: Timothy Winter)
عەبدول حەکیم موراد (تیمۆسی وینتر) لە کۆلێجی ويسمينيستر بڕوانامەی ماستەری وەرگرتوە ، لەزانکۆی کامبریدج لە زمانی عەرەبدا ، لە ساڵی ١٩٨٣...
لە پاشاندا رووی کردۆتە ووڵاتی میسر و تایبەتمەند بووە لە بواری ئیسلامیدا ، تاساڵی ١٩٨٩.. پاشان توانیویەتی بڕوانامەی دکتۆرا بە دەست بنێت لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ، لە بواری پەیوەندیە ئیسلامی و ومەسیحیەکان و پاشان لە زانستی رەوشت ئیسلامی واتا تزکیە الانفس و تایبەتمەندە لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی ..
ساڵی ٢٠٠٩ یەكجار بەخزمەتی گەیشتم لە لەندەن لەڕێگای برایەکی بەرێزمانەوە ، کە چوومە خزمەتی پیاوێکی سۆفی مەشەرب و بەئەدەب و تا بڵێت هێمن و لەسەرخۆ بوو ، ئەوەندە سەرسام بووم پێی عەرزم کرد جەنابی دکتۆر ، تۆ دەڵێت لە تەکیەی شێخ عوسمانی بیارە خوێندوتە و لە سۆفیەکانی بیارە دەچیت ..!!
دەستی کرد بە پێکەنین و ئەوەندەی تر سەرسامی کردم بە زانیاریەکانی لەسەر شێخ عوسمانی بیارەو تەکیەی نەقشبەندی و ئەوەندەش بە وویقار و بەشەخسێت بوو تەنانەت رووم نەبوو ووێنەیەکی لەگەڵ بگرم ..!!
ئەو جێگایە کە بەخزمەتی گەیشتین مزگەوتی گەورەی ئێجوارۆد بوو ، لەکاتی کردنەوەی پێشانگای کتێب لە لەندەن بەیاوەری د.جمال ترکی.
ئەوەی کە بۆی باسکردم لە چالاکیەکانی : وەرگێرانی کتێبی (إحياء علوم الدين) ی ئیمامی غەزالی و کتێبی (النفس والروح) کە سیلسلەیەکی ئیمامی غەزالیە وەریگێراوە بۆ زمانی ئینگلیزی ، لە ئێستادا سەرۆکی زانکۆی هاوڕیی بەریتانی یە لە بۆسنەو هەرسك، لێپرسراوی ڕادیۆی دەنگی ئیسلامی بەریتنیایە .
بهروار: 02/05/2016
بینین: 1512
|