 سەید قوتب لە نێوان گومڕایی و واقعبووندا
فیصل رسەل
سیفه‌ته‌كانی سه‌ید قوتب
هه‌موو پیاوێكی مه‌زن له ژیانی خاوه‌نی كۆمه‌لێ تایبه‌تمه‌ندی بووه كه‌وا بووه به هۆكاری سه‌ركه‌وتنی، هه‌ر بۆیه سید خاوه‌نی سیفاتی تایبه‌تی خۆی بوو، سید خۆی ده‌لێت عاشقی ره‌زامه‌ندیه، كه‌واته سید بۆ هه‌موو شتێك رازی بووه به مه‌رجێك گه‌یشتبێت به یه‌قین، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خواز نه‌بوو كه‌وا بۆ پاره و ئافره‌ت راستی بشارێته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك شه‌یدای راستی بێت ده‌گات به راستی، به‌ڵام قوربانی ده‌وێت، قوربانیێك له‌وانه‌یه مال و سامانت له‌ده‌ست بده‌ی، ته‌نانه‌ت گیانیشت ببێ به قوربانی وه‌ك چۆن سه‌ید گیانی كرده قوربانی و ئاماده نه‌بوو قه‌له‌مه‌كه‌ی ناراستی بنوسێت، بۆیه بوو قوربانی، هه‌بوونی كه‌سێكی ئاوا گه‌وره ده‌بێت سیفاته‌كانی ژیانی چۆن بن ؟ بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه بزانین چۆن بووه ده‌بێت بزانین كه‌سه نزیكه‌كانی چۆن باسی سید قوتبیان كردووه له‌وانه براكه‌ی كه‌وا نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه به‌ناوی محمد قوتب كه به‌م شێوه‌یه باسی سیفاته‌كانی سید قوتبی كردووه:
۱_ رۆچون
۲_ زیندویه‌تی
۳_ گشتگیری
٤_ شۆره‌شگێری
براكه‌ی به‌م جۆره باسی ده‌كات كه‌وا خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه كه‌وا كه‌سایه‌تیێكی گه‌وره دروست ده‌كاتن، رۆچوون له بابهتهكان و قولبوونه‌وه تیایدا ده‌تگه‌یێنێت به روحی بابهتهكان ڵه‌گه‌ل زیندوویه‌تی سه‌ید و واقع بینیهكهی وایكرد كاریگه‌ری دروست بكاتن، رۆچونێك بەنێو بابەتەکان سەیدی گەیاندە لوتکە، رۆچونێك وایکرد سەید ببێتە یاخی و دژی هەموو کۆمەلگا دکتاتۆرەکان بێت، رۆچونێك وایکرد ژیانی ملیۆنان کەس بگۆردرێت و روحیەتی ئیسلامی تێبگەن، تێبگەن زالم کاتێ زولم دەکات دەبێت دژی بوەستین نەوەك چەپلەی کۆیلایەتی بۆ لێبدرێت، سەید گەیشتبوو بە کرۆکی بابەتەکان هەستی بەوەکردبوو جیهانی ئیسلامی لەژێر هەڕەشەی داگیرکاریێکی بێ ویژدانی رۆژئاوایە بۆیە دەبێت سنورێك بۆ ئەم پلانانە دابنرێت یاخود هەر هیچ نەبێت خەلکێك شارزای بۆ پەیاببێت کە ئەوانە نەیاری ئومەی ئیسلامین، سەید گشگیرانە دەدوا، سەید هەستی شۆرەشگێڕانەی لەلا هەبوو، شۆرەشگێڕێك کەوا بە قەلەمەکەی شۆڕەشی دەکرد، بە وتارەکانی ئاگری لە جەستەی نەیارانی دەدا، کاتێك وتاری سەیید بلاو دەبۆیەوە ئومەی عەرەبی دەهاتە لەرزین، بۆیە خێرا کەوتنە دژایەتی کردن و زیندانی کردنی، ئیتر بە گشتی ئەمانە سیفەتی سەید قوتب بوون ...
یێکێك لە مامۆستا بەرێز بەناوی یوسڤ العەزم چەندین تایبەتمەندی دیاری کردووە لەنێو فکرەکانی کە ئەمانەن ..
۱_ چڕوپڕی لە کارەکانی کە وای دەکرد کارەکانی سەرکەوتووبن.
۲_ئاسۆ فراوانی و وردبینی، کە بواری بۆ سەید رەخساندبوو زۆر بە کەمی بکەوێتە هەڵەوە
۳- گشتتگیری
٤- هەولدان بۆئەوەی وتارەکانی بۆ هەموو زمانێک بێت نەوەك تەنها شوێنێکی تایبەت، هەر بۆیەش توانی بەربلاوبێتەوە لەنێو جیهانی ئییسلامی
٥- بروابوون بەفکرەکەی خۆی، کەوایکر بەردەوام هەولی سەرخستنی بدات .
٦- نەرمی و ئایندەی
۷- ئیسلام بریتیە لە ژیان .
۸- جیاوازی کردن لەنێوان ئیسلام و گۆشەگیریدا .
۹- بانگەوازی کردن بۆ هێنانەدی ژیانی ئیسلامی .
۱۰- خستنەرووی باشیەکان دوور لە تۆمەتبارکردن.
۱۱- دەرخستنی روکەشی شارستانیەتی ماددی.
۱۲- بێ وێنەی ئیسلام و جیاکردنەوەی .
۱۳- ئاسۆ رونی و پاراوی .
۱٤- هێز و تەحداکردن .
۱٥- پێگەیشتنی دڵەکان .
۱٦خواست وئاواتی نەتەوە و ئومێدی لاوەکان .
۱۷- خاوەن قوتابخانەیێکی بێ وێنە لەفیکرو شێوازدا.
۱۸- پێشەوا وسەرکردەی جوڵە وبانگەوازی رێکخستن .
سەید قوتب لە نێوان گومڕایی و واقعبووندا
کەنالی تایبەت بە ژیانی سەید قوتب
https://t.me/sayyed_qutb
بهروار: 13/08/2019
بینین: 1487
|