 ئیسلام و زانست.بەشی ۱
ماکوان کەریم
ئەگەر موسڵمانان بونیان نەبێت لەم جیهانەدا چەندە خۆش دەبوو؟
لێرەو لەوێ باس باسی توندڕەوی و دواکەوتویی ئیسلامە ، بەجۆرێك ئەم باسە کاریگەری دروستکردووە لەسەر هەموو تاکێکی ئیماندار ، موسڵمانانیش کەوتونەتە داوی ئەو گومان و شبوهاتانەوە ، بۆیە ئەم باسە بوو هۆی ئەوەی بەمانشێتی گەورە لە ڕۆژنامەو سۆشیاڵ میدیادا بنووسرێت ، ئەگەر موسڵمانان بونیان نەبێت ئەم جیهانە چەند خۆشدەبوو ؟
ئێستا زۆربەی موسڵمان لەحاڵێکی دەرونی کاریگەردان ، بەجۆرێك کەوتۆتە نێوپلانی دوژمنان ، هاتنەدەرەوەی زۆر ئاستەمە.. ئێمەی موسڵمان سەرەتا دوورخراینەوە لە زمانی قورئان دواتر لەدین دوریان کردین ، بەجۆرێك نەشارەزاییمان وایلێکردوین دین لە دوژمنانمان وەردەگرین ، لەبەررئەوەی زۆرینەی زۆرمان بێ‌ئاگا کراوین لەودینە پاکە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.
دوژمنانمان هەڵسان بە كردنی شانۆیەك بۆلەکەدارکردنی موسڵمانان ، هەروەها ناساندنی ئیسلام بە ئیسلامێکی دڕندە ،دوابەدوای ئەوەی ئیسلامێکی دڕندە پیشانی خەڵکی درا ، زۆر بەبێوەفایانە بێئەوەی هیچ وەفایەكیان بۆ ڕابردوی موسڵمانان هەبێت ، بەمانشێتی گەورە وتیان: ئەگەر موسڵمانان بونیان نەبێت ئەم جیهانە چەند خۆشدەبوو ؟
بەدڵنیاییەوە لەڕۆژگارێکی وەك ئەمڕۆدا ، ئەم مانشێتە کاریگەری خۆیدەبێت ، بەهۆکاری پیشاندانی ئیسلامێکی دڕندە ، هەروەها نەشارەزایی خەڵکی خواناس لە دین و بەتایبەتی مێژوی خۆیان .. بۆیە بەچاکم زانی کەمێك باس لەمێژوی پڕشنگداری مسولمانان بکەم .. ئێمەی موسڵمان بێ‌ئاگا و غافڵین لەوەی ئەو پێشکەوتنە گەورانەی ئێستا ڕۆژئاوا لاف‌و گەزافی پێوەلێدەدات ، بنچینەی کارەکان لەسەردەمی زێڕینی موسڵماندا وەرگیراوە لە ئاینی ئیسلام وەریانگرتوە...
دەبوایە موسڵمانان جێگای شانازی هەموو خەڵکی سەر زەوی بن بەجۆرێك داهێنانەکانیان بەربڵاوە ، تەنانەت لەژیانی ڕۆژانەشماندا بە دیان دەکەین .
لێرەدا من زۆر بەکورتی باسی چەندداهێنان وپێشکەوتنی زانانی ئەم ئیسلامە دەکەم ...
ئێستا ئەوانەی ئەوڕەخنە ئاڕاستەی ئێمەی ئیماندار دەکەن ، هەمیشە کوپێك قاوەی بەدەستەوەیە ، بێ‌ئاگا لەوەی ئەو قاوەیە یەکێکە لەداهێنانەکان ودۆزینەوەکانی موسڵمانان لەڕابردوودا ، هەر ئەو برادەرانەی ڕەخنەمان ئاڕاستە دەکەن هەمیشە کامێراکانیان بەکاردێنن بۆگواستنەوەی ڕەخنە دژمان و ناونانمان بەدواکەوتوو ، بێ‌ئاگا لەوەی ئەو کامێرایە یەکێکی ترە لەداهێنانەکانی زانا خواناس (( ( ابن الهیثم) داهێنەری کامێرا ))
٢٠ی یەنایەری ساڵی ٢٠١٥ گەورەترین پێشانگایی نێودەوڵەتی ساڵانە بۆ روناکی و تەکنەلۆژیایی بینین لە پاریس پایتەختی فەرەنسا کرایەوە کە یونسکۆ هەڵدەستێت بە کردنەوەی ئەم پێشانگاییە..
لە دەست پێکی پێشانگاکەدا باسی ئیبن هەیسەم کرا .. کە یەکەم کەس بووە.. کامێرایی دۆزییەوە ئەویش زانایەکی موسڵمان بووە بەناوی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی هەیسەم .. کە لەساڵی ٩٦٥ زاینی لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق لەدایك بووە.
لە پێشانگەکەدا باس لەوە کرا کە کەم کەس هەیە بزانێت.. ووشەی کامێرا چییەو لە کوێوە سەرچاوە گرتووە، ئەو ووشەی کە کە ملیارەها خەڵکی لەسەر زەویدا بەکاری دێنێت، لە ووشەی " القمرة" عەرەبییەوە هاتوە کە واتا ژووری تاریك و لە زمانی لاتین‌و رۆژئاوادا ووشەی قامیرا یان بەکار هێناوە بۆی تا بووە بە کامێرای ئێستا .
لە پێشنگاکەدا باس لە چۆنیەتی داهێنانی کارەکەی ئیبنو هەیسەم کراو کە مرۆڤایەتی بە گشتی سودی لیوەرگرتوە ، لەهەمان کاتدا باس لە کارە پزیشکیەکانی کرا ، یەکێك بووە لە زانا‌و پزیشکە ناوازەکانی چاو.. یەکەم کەسیش بووە کە توانیویەتی شیتەڵ چاو بکات بە ووێنە بیکێشێت.. داوای ئەو زانای بەناوبانگ ئەبو قاسمی زەهراوی پەرەی پیداو ٧٠٠ ساڵ یەکەم سەرچاوە بوو لە هەموو جیهاندا.!
حەسەنی کوڕی هەیسەم لە بوارەکانی فەلسەفەو هەندەسەو موسیقاو فیزیا و ئەندازی و ئەستێرەناسی و دەرون ناسی و کاری کردوە..
داهێنانیشی لە هەموو بوارەندا هەیە .. نمونەی نۆطی موسقی زۆری نوسیەوە لەوانە نوطی رۆحی ئاژەڵەکانو خێرایی رۆشتنی حوشتر و کە چۆن دەتوانێت بە مۆسیقا کەم زیادی بکەیت ..
لە جیهانی ناسادا .. ئەستێرەیەك بەناوی ئیبنو هەیسەمەوە ناونراوە، کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر دۆزراوەتەوە لە لایەن زانای سویسری (ئیستیڤانو سپوزیتی)
یەکەم کەس بووم کە توانی داهێنان بکات لە دابەشکردنی ئاوی نیل بۆ کشتوکاڵ، لەسەردەمی "قائیم بیئەمری للاهی" فاطیمیەکان ، بانگ کرا بۆ قاهیرە ئەوکارە بکات ، بەڵام کاتی کەمیان دایە ئەویش وازی لێهێناو نەیکرد، ووتی کاتەکە بەشم ناکات ، لە سەدەی ڕابوردا جەمال عەبدولناصری عەلمانی لەسەر هەمان پرۆژەی ئەوی دریژ کردوە بەنداوەکەی لە هەمان جێگا‌و شوێنی حەسەنی کوڕی عەلی هەیسەم دروستکردوە ، کە یەکێکە لە بەنداوە جیهانیەکان.
ئەم زانا بەرێزە لە دوای خۆی ٢٣٧ کتێبی جێهێشتوە لە بوارەکانی زانستی سەردەمدا کە سەرچاوەی سەرەکی بوون بۆ ژیانی مرۆڤایەتی، تەنها لە زانستی بیرکاری و بینین دا ٣٧ کتێبی نوسییوە.
چەند تابلۆیەك لە مێژووی کتێبخانەکانی و زانستەکانی ووڵاتی ئیسلامی:
پێش باس :
سه‌رەتای فه‌تحی هه‌موو كتێبێك خوێندنەوەیە(اقرا)ە پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسلام) له شاخێك كه به‌رزییه‌كه‌ی ٦٣٤مه‌تره، لە ئه‌شكه‌وتی(حراء)ه هێنده شاخه‌كه به‌رزه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌هێز بڕوات به كاتژمێرێك ده‌یبڕێت، شاخێكه پێكهاته‌كه‌ی به‌ردینه كه سه‌ر ده‌كه‌ویت ده‌بێت ئاگات له خۆت بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویت بڕۆیت به‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌دا ، پێغه‌مبه‌ری خودا (عليه الصلاة والسلام) له ڕهمهزانێك له ڕهمهزانهكانی ساڵدا ده‌چێته ئه‌و جێگایه، هێشتا پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ نه‌هاتووه ، بیر ده‌كاته‌وه له‌م گه‌ردونه له گه‌رمای ئه‌و مه‌ككه‌وه ئه‌م پیاوه تێده‌گات له جێگایه‌كه‌وه كه هیچچ شارستانیه‌تێكی تێدا نییه ، به مێشكی‌دا دێت ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كه بیر بكاته‌وه، خۆ ناگونجی ئه‌م دنیایه هه‌ر ئاوا به ساده‌یی و ئاسانی دروست بوبێ ئه‌م بتانه ئه‌م سیسته‌مه جوانه‌ی گه‌ردون به‌ڕێوه به‌رن!..
بۆیه ده‌چێته ئه‌وێ بێزاره له‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌یه ،بێزاره له‌و په‌رستشه‌ی كه ئه‌یكه‌ن ، بێزاره له‌سیستەم و دەسەڵاتیان، بۆیه پێویستی به‌وه هه‌یه كه گۆشه‌گیر بێت له‌و خه‌ڵكه نه‌فام و نه‌زانه‌ی ، خوای گه‌وره‌ش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره(عليه الصلاة والسلام)خۆی په‌روه‌رده‌ی كردووه ،وه‌ك چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:((ال‌م یجدك یتیما فآوي))تۆ هەتیوێك نه‌بویت خۆمان په‌روه‌رده‌مان كردی ئه‌ی محمد ، كه ده‌چێته ئه‌و جێگایه یه‌كه‌م په‌یام بۆ ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر(عليه الصلاة والسلام) وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌رانی تر كه هاتوون به تایبه‌تی بۆ گه‌لێك و نه‌تەوه‌یه‌ك هاتوون، به‌ڵام من بۆ هه‌موو جیهان هاتووم و خوێنده‌واریشی نییه هیچ شتێك نازانێ ، نه ئه‌زانێ بنووسێ و نه بخوێنێێته‌وه ،یه‌ك ووشه‌ی بۆ دێتە خواره‌وه ئه‌ویش ووشه‌ی (اقرا)ه بخوێنه وئایا ناپرسن بۆ له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئه‌حكامه جوان و زۆره‌ی ئیسلامدا هه‌یه بۆچی یه‌ك ووشه یۆ محمد(علیه الصلاة والسلام) دابه‌زی ، ووشه‌كه‌ش به‌وه ده‌ست پێده‌كات ئه‌فه‌رمووێ بخوێنه ، جەنابیان كه نەی توانیوە بخوێنێته‌وه و بنوسێت، به واتای فه‌رمان ..واته خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ ده‌كات، سه‌ره‌تای هه‌موو زانستێك و به خوێندنه‌وه‌یه و پێشكه‌وتنی هه‌موو گه‌لان و وڵاتێك به خوێندنه‌وه‌یه ،پێگه‌یشتنی هه‌موو شارستانیه‌تێك به خوێندنه‌وه‌یه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی خوێندنه‌وه نازانم هیچ نازانم ،جوبرئیل(علیه السلام)پێ ده‌فه‌رموێت بخوێنه ، كه‌واته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌موو دنیا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنین خوێندنه‌وه بوو..
- کتێبخانەی شاری بەغداد
چەند تابلۆیەکی کتێبخانە ناوازەکانی جیهانی ئیسلامی دەخەمە بەرچاو، چونكه
سه‌یری كتێبخانه‌كان بكه‌ن له جیهانی ئیسلامی‌دا.. یه‌كه‌م كتێبخانه بۆ ماوه‌ی ٥٠٠ساڵ لەهەمووجیهاندا یەکەم بووە ، ئەویش كتێبخانه‌ی بەغداد بووه ، هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه سەرژمێری بکات و بیژمێرێت ئه‌وه‌نده كتێبی زۆری تێدا بووه، واتا سه‌رژمێری كتێبخانه‌ی به‌غداد نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌های كتێبخانه‌ی به‌غداد بزانن ڕووباری دیجله بهێنه به‌رچاوی خۆتان ، كاتێك که سوپای ته‌تار ئەو شارە داگیر دەکات دەیەوێت له وشكانی ڕۆژئاوای به‌غداد بۆ وشكانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداد بڕوات وببپەڕێتەوە بەئاودا، لای زۆرەبەی خوێنەر ئاشکرایە کە شاری به‌غداد دوو به‌شه دیجله به‌ناویدا ده‌ڕوات ،دیجله‌ش ڕووبارێكی گه‌وره‌یه به واتایه‌كی تر سێ هێنده‌ی ئاوی قه‌شقۆڵییه، به‌نزیككراوه‌یی به‌قه‌ده‌ر ڕووباری نیله، چی له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دایه ته‌تار ئەیهێنێتە ده‌ره‌وه پردی پێ دروست ده‌كات له جیاتی بلۆك یان چیمه‌نتۆ!، ئه‌م هه‌موو كتێبه داده‌نێت له ناو ڕووباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان و گالیسكه و حوشتر و ئه‌سپ و ده‌بابه‌كانیان بپەڕنەوە بۆ بەشی رۆژهەڵات، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌بێت به ملیۆن كتێب هه‌بوبێت له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا..!
كتێبخانه‌ی به‌غداد به‌ش به‌ش بووه له : (علوم الحدیث و علوم العقيدة ,علوم الفقهي ,علوم الحياة,فيزياء,كيمياء,الطب..هتد),له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا هۆڵی تێدا بووه كه بۆ موحازه‌ره ووتنه‌وه تەرخان کراوە، زانایان وانەیان تیا وتۆته‌وه ، هۆڵی تیا بووه بۆ مناقشه ودیبەیت ، هۆلی تێدا بووه وه‌كو كافتریا كه‌سێك ماندوو ببێت بچێته ئه‌وێ پشویه‌ك بدات یان چایه‌ك یان قاوه‌یه‌ك بخواته‌وه،ئه‌مه‌ش له ساڵی١٣٢ كۆچییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كانه‌وه واتا سه‌رده‌می ئه‌بی سفاحی و جەعفەری منصوره‌وه هه‌تاوه‌كو ٧٠٠ ساڵ تەمەنی ..!
له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌دا خه‌ڵكی تێدا بووه ته‌نها كاری ئه‌وه بووه كه كتێب بۆ خەڵکی بدۆزێته‌وه ، بۆ نمونه كه‌سێك ڕۆیشتووه وتویه‌تی پێویستم به كتێبێكه له‌سه‌ر مێژووی شاری باقه‌لان ، شاری باقه‌لان ئێستا ئه‌و شاره هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌ماوه له كوردستاندا له نێوانی سلێمانی و هه‌ولێردابه له نزیكی قه‌زای دوكانه ، وه باقه‌لانیش به زنجیره چیایی كانی وتمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو ده‌گاته‌و دێی باقه‌لانی ئێستا ،وه گه‌وره‌ترین كتێبخانه له‌دوای كتێبخانه‌ی به‌غداد له ناوچه‌كانی كوردستاندا كتێبخانه‌ی باقه‌لان بووه تەتارو مەغۆل ئەو کتێبخانەیاقەلانەیان خاپور کردوە.
له‌ناوه كتێبخانه‌ی شاری بەغداد دا شتێكی زۆر گرنگی تێدا بووه، بۆ نموونه كه‌سێك كتێبێكی ویستووه به‌ڵام خۆ چاپخانه نه‌بووه ئه‌و كتێبه‌ی بۆ چاپ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكیان هه‌بووه كه دانیشتون ناویان (نەساخین) بووه كتێبه‌كه‌یان بۆ نووسیوه‌ته‌وه و داویانە بە خەڵکی و فرۆشراوە یان به‌شێوه‌یه‌كی تربەخشیویانە بە زانست خوازەکان ، هەروەها له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا زانکۆی تێدا بووه ، ئه‌م زانکۆیە خه‌ڵكێك له ده‌ره‌وه ئه‌هات له ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا ئه‌مایه‌وه ئه‌وه‌ی تیایدا بژیایە خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانیش پاره‌ی دابه‌ش ده‌كردبۆ ئه‌وه‌ی بیدا به‌م خوێندكارانه بخوێنن زۆر بایه‌خیان به زانست ئه‌دا.
- کتێبخانەی قاهیرە
مێژوی کتێبخانەی شاری بەغداد یەکەم کتێبخانەی گەورەی جیهان بوو تا کۆتایی سەدەکانی ١٨ زاینی دووه‌م كتێبخانه‌ی گه‌وره له جیهاندا كتێبخانه‌ی (دار العلم)ه كه‌له قاهیره بووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م کتێبخانەیتان بۆ وێنا بكه‌م ...بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به تابلۆیه‌ك له‌به‌ر چاوتاندا ، بێگومان وێنه و تابلۆ جیاوازیان هه‌یه ، تابلۆ واته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شتێك كه په‌یوه‌ندی به‌فكره‌وه هه‌بیت،كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌سه‌ر جوانی ژیانه‌وه ،كه‌خه‌ڵك بجوڵێنێت فه‌لسه‌فه‌ی سروشتیان تێدا ده‌ربخات(هیمانیتیزم)، به‌ڵام وێنه شتێكه ده‌قاو ده‌ق ده‌یبینیت، تابلۆی ئه‌م كتێبخانه‌یه پێكهاتووه له چل به‌ش، هه‌ر به‌شێك له‌ناو ئەم چل به‌ش جیا كراوه‌ته‌وه به‌شێكی فیقه بوه به‌شێكی مێژوو بووه به‌شێكی تر زانستی فیزیا بووه به‌شێكی تر زانستی پزیشكی بووه به‌شێك هه‌نده‌سه بووه ، هه‌ر به‌شێك له‌ناو ئه‌م چل به‌شەدا هه‌ژده‌هه‌زار كتێبی تێدا بووه.. واته ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌یته‌وه زیاد له حه‌وت سه‌د هه‌زار كتێب ده‌كات، ئه‌مه شتێكی زۆر گرنگە بۆ ئێمه ئه‌و مێژووه‌ی خۆمانمان ئاوا له بیر كردووه راسته ئێستا به عیزه‌ته‌وه باسی ئه‌كه‌ین سه‌رمان پیی به‌رزه، به‌ڵام ئایا له دوای ئەم نوسینە کارمان چییه و چی ده‌كه‌ین ؟
ئه‌مه جەوهەری باسەکەی منە ،چونكه ئه‌مه ئاوردانەوەێكه بۆ تۆی خوێنەر پاشان وورەدانێكیشه به تۆ بۆ ئیش كردن بۆ ئەم ئیسلامە .
- کتێبخانەی قورتوبە
ئەم كتێبخانه‌ی له‌هه‌موو جیهاندا دووەم بووە دوای بەغداد..كتێبخانه‌ی قورتوبه‌یه پێنج سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه بێجگه ئه‌وه‌ی له شاری قورتوبه كتێبخانه‌ی تری تێدا بووه هاوشێوه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی بێجگه له‌وه‌ی كه خه‌لیفه‌كان كتێبخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه ، ئه‌گه‌ر له به‌غداد دا هه‌ر موسوڵمانێك كتێبێكی ته‌رجومه بكردایه واته هه‌ر زمانێكی تر بێت یۆنانی یان فارسی یان هیندی یان چینی ته‌رجومه‌ی بكردایه بۆ عه‌ره‌بی ئەوا مهئمون كه یه‌كێك بووه له‌و خه‌لیفانه كتێبه‌كه‌ی ده‌كێشا به‌قه‌ده‌ر قورسایی كتێبه‌كه ئاڵتونی دەبەخشی به‌و كه‌سه‌ی كه ته‌رجومه‌ی ده‌كرد ، لە قورتوبە زیاتر بخشراوتە ئەوە کەسانەی کە تەرجومەی کتێبی زمانەکانی تریان کردوە..ئێستا ئه‌مانه‌ی كه خۆیان بائەدەن وشانازی به فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك و سوقرات و ئه‌رستۆ وه هه‌روه‌ها به‌م فه‌یله‌سوفانه‌ی كه چوار سه‌د ساڵ له پێش له دایكبونی عیسا (عله السلام) ژیانیان بردۆته سه‌ر كێ ئه‌م فەلسەفانەی بۆ ئه‌وان زیندوو كردۆته‌وه ؟؟
بێگومان زانایانی ئیسلام و نووسه‌رانی ئەم ئیسلامە توانیان ئه‌م زانسته زیندوو بكه‌نه‌وه كه هه‌موو ئه‌وروپاش هه‌ستی پێ بكات ، بێگومان مه‌درسه دروست بوو بوو له عێراقدا مه‌دره‌سه‌ی كوفه هه‌روه‌ها مه‌دره‌سه‌ی مه‌دینه وه هه‌روه‌ها مه‌دره‌سه‌ی ئاهلی ره‌ی پێی ده‌وترا له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ی حدیسدا و ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر تدوینی زانست و مەعریفەوە هەبوو ، تا ئێستایش ئه‌م مه‌دره‌سانه بوونیان هه‌یه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهانی رۆژئاوا وجیهانی ئیسلامیەوە هه‌یه.
بێگومان كتێبخانه‌ی قورتوبه كاتێك كه قوتییه مه‌سیحیەکان هێرش دێنه سەر قورتوبه‌وه داگیری ده‌كه‌ن،پاپایه‌ك به‌ناوی "كامبیس" له یه‌ك ڕۆژدا هه‌شتا هه‌زار كتێبی موسوڵمانان له مه‌یدانی قورتوبه‌دا ده‌سوتێنن.
- کتێبخانەی تەربلوس
کتێبخانەی ته‌رابلوس له لوبنان، ئه‌و كاته‌ی كه خاچدروشمەکان داگیری دەکەن ، له‌و کاته‌دا كه دێنه ناوه‌وه ٣ ملیۆن كتێبی موسوڵمانان ده‌سوتێنن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا، ئه‌وان فیكریان بۆ ئێمه چۆنه ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ئێمه زانست زانیاریمان هه‌بێت سه‌رده‌كه‌وین ، هەمیشە به زانست به‌رز ده‌بینه‌وه ، بناغه‌ی دروستبوونی ئه‌م ئوممه‌ته به زانسته ، ئەوەی کە ئاماژەم پێدا كتیبخانه گشتیه‌كان بوو..
كتێبخانه تایبه‌تییه‌كان ..
- کتێبخانەی تایبەتی ئەبو فەزڵی ئەبی حامید
ئه‌م پیاوه كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر بڕۆشتایه یان له جێگایه‌كه‌وه بۆ جێگایه‌كی تر بڕۆشتایه ده‌بوایه به سه‌د حوشتر بۆیان بار بكردایه و ئه‌گه‌ر سه‌یری ماڵی هه‌ندێكمان بكه‌ین هه‌ر كتێبی تیدا نییه ، یان زۆر جار ده‌چیته ماڵی كه‌سێكه‌وه داوای قه‌ڵه‌مێك ده‌كه‌یت قه‌له‌می تێدا نییه .!
-کتێبخانەی تایبەتی صاحبی كوڕی عباد
صاحبی كوڕی عباد ئەم زانا بەرزە لەباریەوە ": دیۆد جۆران" چۆن باسی كتێبخانه‌كه‌ی صاحبی كوڕی عباد ده‌كات، وده‌ڵێت: كتێبخانه‌ی صاحبی كوری عباد له سەدەی چواری هیجریدا یه‌قه‌ده‌ر هه‌موو ئه‌وروپا و رۆژئاوا و به‌ئەندازەی كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه كتێبیان نه‌بووه ..
چه‌ندمان بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه پڕۆژه‌ی كتێبخانه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ماندا هه‌بێت، پیش ئه‌وه‌ی كه‌سێك ژن بهێنێت بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ژوورێكی نوستنی باشم هه‌بێت یان تاقمێ قه‌نه‌فه‌ی چه‌رم و، ته‌له‌فزیۆنێكی زیرەکانەو سمارت..هتد ،چه‌ندێك بیرتان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌وه‌نده بیرتان له دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك كردبێته‌وه ؟
ئه‌گه‌ر ماڵێك هه‌زار كتێبی تێدا نه بێت ئه‌و ماڵه مردووه ،هه‌زار كتێبیش هێشتا كه‌میشه ،ماڵی موسوڵمان عه‌یبه له هه‌زار كتێب كه‌متری تێدا بێت یان هه‌ر كتێبخانه‌ی تێدا نه‌بێت دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه بۆ ئوممەتی "إقرا" كتێبخانیه تێدا نه‌بێت یان هه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی خنجیله‌ش دروست نه‌كات ،ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌نازداره (علیه الصلاة والسلام) فێری ئه‌وه‌ی كردوین كه یه‌كه‌م كلیلی كردنه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌مان به (اقرا)ە ئه‌ی كه تۆ ئوممه‌تی بخوێنه‌ی چی ده‌خوێنیته‌وه له ماڵه‌وه یان به خواردن یان خه‌ریكی كارێكی بێسودی یان هه‌رده‌م خه‌ریكی ماڵەكه‌ی كه تهپو تۆز ده‌چێته سه‌ر شته‌كانت..
نمونەی ئیمامی زه‌هه‌بی مان هەیە كه یه‌كێكه له ئیمامه به‌ڕێزه‌كاننی ئیسلام ،دوو سه‌د كتێبی نوسیوه ئه‌م پیاوه یه‌كێك له كتێبه‌كانی په‌نجاو سێ بەرگە ،یه‌كێك له كتێبه‌كانی تری كه نوسیویه‌تی به ناوی سیر اعلام النبلا‌ء زیاد له ١٨ مجه‌له‌ده ، دوو سه‌د كتێبی ئاواهای نوسیوه ،ئه‌وه مێژووه‌كه‌مانه ئه‌وه شارستانیه‌تی ئیسلامه ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه حه‌قه شانازییان پێوه بكه‌ین ..
یه‌كێكی تر له‌و زانایانه ئیمامی طەبەریە یه‌كێكه له‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌م پیاوه یه‌كه‌م تدوینی عقیده ئه‌م پیاوه كردوویه‌تی دوای ئه‌وه یه‌كه‌م كتێبی ته‌فسیر له جیهانی ئسلامیدا هه‌ر ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه نوسیویەتی (تفسیری طبري) ,وە موحه‌ديس بووه كتێبێكی نوسیوه حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری كۆكردۆته‌وه ، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه مێژووی نوسیوه‌ته‌وه به‌ناوی ته‌ئریخی ئوممه‌م ته‌ئریخی طبري پێ ده‌وترێت ، ئه‌م پیاوه له‌زانستی عروزدا زۆر شاره‌زایی هه‌بووه كه‌س نه‌یتوانیوه مناقه‌شه‌ی بكات،زانستی عروز زانستێکە باس لەوە دەکات چۆن بتوانیت وه‌زن وقافیه‌ی شیعر داڕێژرێت كه قورسترین زانستە هیچ كه‌سێك له‌م ڕۆژه‌دا ناتوانێت ئەو زانستە بخوێنێت ئه‌و پیاوه مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر كردووه..
زانایه‌كی تر كه ئیمامی شافیعییه كه به هه‌تیووی گه‌وره بووه ئه‌و ئیمامه شافیعییه‌ی لێ ده‌رچووه ،دایكی ئه‌وه‌نده فه‌قیر بوون كه چونه‌ته سه‌ر دائره‌ی مه‌عاریف كه شوێنی تعلیمی خه‌لافه‌تی عه‌باسی كه وره‌قه‌ی كۆنیان فڕێداوه وه‌ره‌قه‌ی عه‌ماره‌پۆ بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ نه‌بووه دایكی كتێب بۆ ئیمامی شافیعی بكڕێت واته ئیمامی شافیعی به منداڵی له‌سه‌ر ئەو وه‌ره‌قه كۆنانه شتی نوسیوه ئه‌و پیاوه‌ی لێ ده‌رچووه یه‌كه‌م كه‌سه كه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی رساله كه باس له ئوسوڵی فیقه ده‌كات..
یان ئیمامی بوخاری باوكی نه‌بووه بێگومان باوكیشی پیاوێكی زانا بووه ،وه خۆیشی كوێر بووه به كوێری هه‌موو قورئانی له‌به‌ركردووه ،شه‌وێك دایكی ده‌پاڕێته‌وه، چونكه ڕاستگۆ بوون و بەزانست پێگه‌یشتوون و ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خوای پەروەردگاردا ..ده‌ڵێت: خوایه چاوی كوڕه‌كه‌م چاك بێته‌وه بۆ به‌یانی چاوی چاك ئه‌بێته‌وه ،ئه‌وانه پێشه‌نگی ئێوه‌ن ئه‌وانه زانای ئێوه‌ن ئه‌وانه‌ن كه ئه‌م دینه‌یان به ئێوه گه‌یاندووه زانایانی تریش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا پێگه‌یشتووه.
ئیمامی ئوقەیلی ئیستایش یەکەم کەسە لە هەموو دونیادا کەس نیتوانیوە وەك ئەو بنوسێت، خاوەنی کتێبێکە ٨٠٠ بەرگە بەداخەوە لە ووڵاتی موسڵمانان دەست ناکەوێت ئێستا لە یەکێك لە مۆزەخانەکانی ئەڵمانیەدا..
ئیمامی غەزالی خاوەنی ٦٠٠ کتێبە و ٢٠٠ کتێبی بەدەست و بەپنجەی خۆی نوسیویەتیو ٢٠٠ ی تری قوتابیەکانی ، ٢٠٠ یشی وون بووە، تەنها ناونیشانەکانی ماوە .
هۆکاری دروست بوونی ئەم زانا‌و لێهاتوەنە هەموو پەیوەندی هەبووە بەسەر سیستەمە ئیسلامیەکەوە کە ئەم کارانەی فەرهەم هێناوە..
تەنها نمونەیەك وەردەگرم بە خێرایی باسی دەکەم
له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی یه‌وه ده‌ستپێ ده‌كه‌ین كه ٥٢٤ ساڵ حوكمڕانی كردوه واته له(١٣٢تا ٦٥٦ه).
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌راوردێك له نێوانی ساڵه‌كاندا بكه‌ن با به‌راورده‌كه له( ٦٥٦ه) كه یه‌كسانه به ١٢٥٨ی زایینی پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌رگیز به ناوی ووڵات و خاكه‌وه ناو نه‌نراوه تا ده‌مارگیری فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وایه‌تی لای موسڵمانان دروست ببێ هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان باوبوه فه‌رهه‌نگی ئیسلامی له ووڵاتانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م دا وه‌ك یه‌ك سه‌یر كراوه بۆیه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش هه‌ر به‌ناوی خه‌لیفه‌كان ناونراوه یەمانە وە نه‌بێ بێ كه‌م و كورتی بوبێتن، به‌ڵام له چاو ڕۆژئاوادا سفر به سه‌د ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت.
به گشتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی به‌سێ قۆناغدا تێ په‌ڕیوه بۆیه ساڵه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئه‌و وه‌خته‌ی ڕۆژئاوا دیار بێت كه ئه‌وان له چ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كدا بوون و سه‌رده‌می عه‌باسی ئیسلامی له چ سه‌رده‌مێكی زێڕیندا بوه.
١ . سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسی له ساڵی( ١٣٢-٢٣٢ ه) بووه.
٢. سه‌رده‌می دووه‌می عه‌باسی له ساڵی( ٢٣٢-٥٩٠ه) بووه.
٣. سه‌رده‌می سێیه‌می عه‌باسی له ساڵی (٥٩٠-٦٥٦ ه) بووه.
سیما تایبه‌تیه‌كانی بریتی بوون له‌مانه
- ڕابوونی ڕۆشنبیری به تایبه‌تی له سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسیدا بووه, به‌ڵام زانستێكی تریان كه له نێوه‌ندی سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا بووه كه بریتی بووه له ڕابوونی زانستی ڕاسته‌قینه له سێ لایه‌نه‌وه
ا- بزاڤی پۆلێن كردن (الحرکة التصنیف)
ب- داڕشتنی سیسته‌می ئیسلامی (تنظیم العلوم الاسلامیة)
ج- گۆڕین له زمانه‌كانی تره‌وه (حرکة الترجمة من اللغات الاجنبیة)
وه‌ك (یۆنانی, ڕۆمانی, سریانی وه فارسی)
ا- بزاڤی پۆلێن كردن
بۆ شی كردنه‌وه‌ی پۆلێن چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه
- به‌ناو بانگترین مه‌صنف له‌و سه‌رده‌مه‌دا مالیك بووه كه (موطآ) داناوه.
- إبن اسحاق سیره‌ی نوسیوه.
-ابو حنیفه فیقهی رڕی داناوه.
- ابو جعفر المنصور ناسراو بووه به ئاراسته كردنی زانایان به‌ره‌و زانسته نوێكان و هاوكاری كردنی له كاروانی زانستی و ئه‌ده‌بیه جیهانیه‌كاندا.
- له‌م قۆناغه‌دا زانسته‌كان له ته‌لقینه‌وه ( شفوی) چوونه‌ته قۆناغی نوسین و تدوین و هاوسه‌نگی له كتێب و فه‌رهه‌نگه‌كاندا.
- داڕشتنی سیستمی ئیسلامی
- له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی ته‌فسیری قورئان (علوم تفسیر) له دایك بووه وه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له زانستی حدیپ (علوم الحدیث) جیا كراوه‌ته‌وه.
- چوار ئیمامه گه‌وره‌كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون واته كۆڵه‌كه‌و پایه‌ی ئێستاشمانن له ڕووی زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه.
١. ابو حنیفه ( ١٥٠) کۆچی ژیاوه.
٢. مالك ( ١٧٩)کۆچی ژیاوه.
٣. شافعی (٢٠٤)کۆچی ژیاوه.
٤. احمد (٢٤١)کۆچی ژیاوه.
- دوو قوتابخانه‌ی گه‌وره‌ی زانست دروست بوون.
١. أهل الرأی له عێراق
٢.أهل الحدیث له مەدینه
- زانستی زمان و نحو فراوان بوه دوو ئه‌كادیمی گه‌وره سه‌ری هه‌ڵداوه.
١. قوتابخانه‌ی بەسره
٢. قوتابخانه‌ی كوفه
زانایانی زمانه‌وانی له به‌سره بریتی بوون له‌م زانایانه كه زۆر ناسراو بوون
١. عیسی ابن عمران الثقفی(١٤٩) کۆچی
٢. ابو عمر بن العلاء (١٥٤) کۆچی
٣. الخلیل بن احمد (١٧٥) کۆچی
٤. سیبویه (١٨٠) کۆچی
٥. یونس بن حبیب (١٨٢) کۆچی
زاناكانی كوفه بریتی بوون له
١. ابو جعفر الرءواسی
٢. الکسائی
٣. الفراء
ئه‌م زانایانە ئاماژه‌یان له ٢٨٠کۆچیدا بۆ كراوه
- زانستی مێژووی به جیا بوونه‌وه‌ی له عیلمی تفسیرو عیلمی حدیث وه له سیره نوسینیش مێژوو سه‌ربه‌ست بوه.
محمد بن إسحاق (١٥٢کۆچی ) دا سیره ی نوسیوه
ابن هشام له (٢١٨کۆچی ) دا كورتی كردۆته‌وه
مێژوو نوسی به‌ناوبانگ محمد ابن سعد (٢٣٠کۆچی ) په‌یدا بوه‌و به (كاتب الواقدی) ناوی ده‌ركردوه
(الطبقات الكبري) داناوه كه بریتی بوه له هه‌شت به‌رگ.
به‌شی كۆتایی سه‌رده‌می عه‌باسی ئه‌ویش سه‌رده‌مێكی گرنگ بوه بریتی بوه له
- بزاڤی گۆڕین (ترجمة)
- ابو جعفر المنصور له ساڵی ١٤٥کۆچی بناغه‌ی پایته‌ختی به‌غدای داناوه وه زۆرینه‌ی زاناكانی له‌وێ كۆ كردۆته‌وه بۆ هاندانیان بۆ كاری زمانه‌وانی.
- ئه‌و زانایانه‌ی كه ته‌رجومه‌یان كردوه ئه‌مانه بوون
١. ابن المفقع كه كتێبی (كلیله و دمنه) ی له ٧٥٧ ز ترجمه كردوه.
٢. دكتۆری نسگوریه‌كان (گورگیس بن بختیشوع) له ساڵی ٧٧١ ز ژیاوه.
٣. بختیشوع بن گورگیس ٨٠١ ز وه جبریل قوتابی بختیشوع بن گورگیس بوه له ساڵی ٨٠٩ز
كه خه‌ریكی كاری وه‌رگێڕان بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ زمانی عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه بۆ زمانه‌كانی تریش.
٤. حجاج بن يوسف بن مطر(٧٨٦- ٨٦٣ز) به ناوبانگترین وه‌رگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه.
- له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا جێگا ده‌ستی خۆیان دیاری كرد له جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
- ئه‌وان ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌یان زیندوكرده‌وه كه له چاخه تاریكه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
(عصر الظلام) ی ئه‌وروپادا وون بوون.
- له عه‌ره‌بیشه‌وه بۆ زمانه لاتینیه‌كان ترجمه هه‌بوه وه كاری كردۆته سه‌ر ڕابوونی ئه‌وروپا
(عصر النهظة) واته ڕێنه‌سانس.
- له سه‌رده‌می عه‌باسیدا (بیت الحكمه) دامه‌زرا وه‌ك كۆمه‌ڵێكی زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له سه‌رده‌می مڕمون و كوڕه‌كانی دا زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوون, وه كاری ئه‌و كۆمیته‌یه یان ئه‌و ڕێكخراوه بریتی بوه له
ا- وه‌رگێڕان (ترجمة)
ب- ئه‌رشیفی كتێبه‌كان واتا هه‌ڵگرتنی كتێبه‌كان
ج- به‌رگ تێگرتنیان
د- ته‌فسیری ئاشكرای جازیبه‌تیان تیا كرد واته تاقیگایه‌كیش بوو
ه- هێڵی پانی و درێژی زه‌ویان دیاری كرد له‌و تاقیگایه‌دا
ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارێك له سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا وه له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كانیشدا خاوه‌نی داهێنانی بێ‌شومار بوون, ته‌نها تیشكێكی بچوك ده‌خه‌مه سه‌ر ..كه له ساڵی ٤٠ی کۆچی تا ساڵی ١٣٢ کۆچی بووه, وه ناوی ئه‌م خه‌لافه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (بنی ئومیه) كه له قوڕه‌یشیه‌كان بوون.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا پزیشكی باو بووه یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ش له سه‌رده‌می ئەمەوی (مقریزی) دروستكراوه.
(خالید كوڕی زید كوڕی معاویه كوڕی ابوسفیان) خۆی ته‌رخان كردوه بۆ زانستی پزیشكی وه بۆ یه‌كه‌م جار له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌رگێڕان كرا له زانستی پزیشكیدا وه زۆر گرنگی درابوو به زانستی كیمیا‌و گه‌ردون و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت, وه له به‌ناو بانگترین پزیشك و زاناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوون له
١. ابن زهر ابو العلاء
٢. ابو مروان عبدالملك بن زهر
٣. ابو القاسم الزهراوی
٤. ابن واحد الاندلسی
٥. ابن رشد
٦. ابن البيطار
و زۆر كاری تریش كراوه كه جێگای سه‌رسوڕمانه كه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به خۆیه‌وه نه‌دیبوو له سه‌رده‌می هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كدا.
ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه موسڵمانان جێگایه‌كیان ده‌گرت هه‌میشه ده‌ستی ئاوه‌دانی موسڵمانانی پێوه دیار بوو.
بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی ئەندەلوسدا كه له ساڵی ٩٢کۆچی -٨٩٧کۆچی به ده‌ستی موسڵمانانه‌وه بوه.
هه‌شت سه‌ده فه‌رمان ڕه‌واییان كردوه كه (طارق كوري زيد) ڕزگاری كردوه له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان.
كه سیمای ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژئاوا بوه كه هه‌موو شازاده‌و به‌گزاده‌كانی ئه‌وروپا له زانكۆكانی موسڵماناندا فێری زانست و زانیاری بوون.
بۆیه (مالك ابن نبی) ده‌ڵێت دروشمی ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌وڵه‌تی ئەندەلوس بریتی بوه له (یه‌كتا په‌رستی+ مرۆڤایه‌تی+ خاك+ كات = به ژیار) , به‌ڵام خۆتان به‌راوردێك بكه‌ن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی سایكۆلاریزمیدا لە ئێستادا لە ووڵاتی موسڵماناندا.
نمونه‌یه‌كی تر بریتییه له دیمه‌شق كه له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا ململانێیه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوه بۆ خستنه ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كان ئه‌وانیش كه یه‌ك به یه‌ك خستویانه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه هه‌میشه ئاوه‌دانیان كردونه‌ته‌وه‌و كردویانه‌ته فه‌رهه‌نگی ئابوری و زانستی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی كه له ژێر ڕكێفیاندا بوون
١. ئه‌مه‌ویه‌كان
٢. عه‌باسیه‌كان
٣. طولونيةكان
٤. ئه‌خشیدیه‌كان
٥. فاطميةكان
٦. ئه‌یوبیه‌كان
٧. عوسمانیه‌كان
له‌م سه‌رده‌مانه‌دا جێگای زانست و زانیاری سه‌رده‌می ژێرده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ته‌كان بوه.
یه‌كه‌م پێش كه‌وتن كه به چاوی خۆیه‌وه بینی دیمه‌شق كه له سه‌رده‌می (اسعد باشاي عظيم) بوو كه له ساڵی ١٧٤٩ ز توانی بینا سازیه‌كی زۆر جوانی تێدا بكات كه جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو ڕۆژئاوا بوو, وه هه‌ر له سه‌رده‌می نوێشدا ١٨٣١ز میسریه‌كان توانیان بازاڕی قه‌شه‌نگ و كاڵای جوانی تیا فه‌راهه‌م بهێنن وه له دوایشدا عوسمانیه‌كان گرنگیه‌كی باشیان پێ دابوو له ڕووی زانكۆ‌و قوتابخانه‌و شوێنه زانستیه كانه‌وه تا ساڵی١٩١٨ ز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا مابوه‌وه.
بڵام مه‌خابن ١٩٢٠ز دا كه فه‌ڕه‌نسا داگیری كرد مێژوه‌كه‌ی زۆر ئاشكرایه كه‌چی كرد به دانیشتوانی دیمه‌شق و له مه‌ده‌نیه‌ته‌وه بردی به‌ره‌و به‌ده‌ویه‌ت.
من ده‌ڵێم هه‌ر ده‌سه‌ڵاته میلله‌ت پێش ده‌خات وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشه میلله‌ت دوا ده‌خات.
باسێکی مێژووی زانستی پزشکی لە جیهانی ئیسلامدا:
ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێت: بەڕێزترین زانست له‌دوای زانستی شه‌رعی زانستی پزیشکیە ، تابلۆی شارستانیه‌تی ئیسلامی و زانستی پزیشکی تەماشا بکەین و لێی ووردبینەوە دەبینین ئێستاش هەموو جیهان چاو لە ئیسلام دەکەن.. بۆیه لە ئیسلامدا ئەم زانستە گرنگە ، چونکە ئه‌توانی خه‌ڵكی پێ رزگار بکەیت لە نەخۆشی و چارەسەر بکرێت وا ئه‌كات كه خه‌ڵك به‌ره‌و ساغ بوونه‌وه به‌رێت ..
- یه‌كه‌م خه‌سته‌خانه كه له هه‌موو جیهاندا دروستكراوه له ساڵی حه‌فتای هیجریدا دروستكراوه له‌سه‌رده‌می وه‌لیدی كوڕی "عەبدولمەلیك" دا"ئه‌و كه‌سه‌ی كه دروستی كرد ناوی "مه‌قریزی" بوو ،ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه دروستكرا شوێنی تایبەتمەندێتی تێدا بوو .. واتا - به‌شی چاو جیا بوو به‌شی هەناو جیا بوو به‌شی منداڵ بوون جیا بوو به‌شی نەشتەرگەری جیا بوو، به‌شی شكاوی جیا بوو ،له‌دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه ڕۆژئاوا خه‌سته‌خانه دروست ده‌كات به حه‌وتسه‌د ساڵ دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه ئیسلامیە ..
- نەخۆشخانە لە ئەورپا دروست ده‌كرێت له فه‌ڕه‌نسادا ئه‌ویش خه‌سته‌خانه‌یه‌كی زۆر سەرەتایی كه ڕه‌چاوی پاك وخاوێنی نه‌كردووه ،ئه‌و كه‌سه‌ی كه منداڵی ده‌بوو، له‌گه‌ڵ ئهوكهسهدا داده‌نرا كه توشی نه‌خۆشی سیل‌و سه‌ڕه‌تان بووه یان كه بریندار بووه له شه‌ڕدا،واته نێوانی ئێمه وڕۆژئاوا حه‌وت سه‌د ساڵ جیاوازیمان هەبووە..
بێجگه له‌وه له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا خه‌سته‌خانه‌ی گه‌ڕۆك هه‌بووه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه به گالیسكه‌ی تایبه‌تی وه هه‌روه‌ها به حوشتر جاری وا هه‌بووه چل حوشتر به‌دوای یه‌كتردا ڕۆیشتون یان ئه‌سپ وعه‌ره‌بانه‌ی زۆر به‌دوای یه‌كدا ڕۆیشتون و له ستافی دكتۆر وه له ستافی ده‌رمان ڕۆیشتوون به‌ناو دێهات وشاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بپارێزن له‌و نه‌خۆشییه موزمینانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه شارستانیه‌تی ئیسلامی بوو،ئه‌مه ئه‌و شارستانیه‌تیه یه کە شانازی پێوە دەکەین.
یه‌كێكی تر له‌و تابلۆناوازانە له‌ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامداو له جیهانی ئیسلامیداو زانایان دروستیان كردووه خه‌سته‌خانه‌ی فێرکارییە ،ئه‌وه تابلۆی شارستانیه‌تی ئیسلامییه یه‌كه‌م كه‌س كه دایمه‌زراندووه "ئه‌بو به‌كری ڕازی " بووه كه له به‌غدادا دایمه‌زراندووه ، ئه‌بو به‌كری ڕازی موعجیزه‌یه له‌هه‌موو دنیادا،موعجیزه‌یه به‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هاوشێوه‌ی ئه‌بو به‌كری ڕازی دروست ببێته‌وه ، بێگومان خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه ،ئه‌م پیاوه سێ سه‌د دكتۆری له‌ژێر ده‌ستدا بووه ، خۆی سه‌رپه‌رشتی نەخۆشخانەکانی کردوە ،له‌و جێگایه قوتابی په‌روه‌رده كردووه،ئه‌بو به‌كری ڕازی كتێبی نوسیوه له‌سه‌ر زانستی پزیشکی،نه‌هاتووه له خه‌سته‌خانه‌كه‌دا بڵێ وه‌رن ڕوقیه‌ی شه‌رعیتان بۆ ئه‌كه‌م ده‌ست ئه‌خه‌مه ده‌متانه‌و ئه‌تان ڕشێنمه‌وه من شێت چاك ئه‌كه‌مه‌وه و ئایدز چاك ئه‌كه‌مه‌وه ، بزانن ئه‌بو به‌كری ڕازی چی كردووه ؟..
ئه‌بو به‌كری ڕازی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌م زانا به‌ڕێزه له‌ناو خه‌سته‌خانه‌ی فێرکاریدا سێ سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه وه بێجگه له‌وه كتێبخانه‌ی "ئه‌حمه‌دی كوڕی گولون" له قاهیره سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه كتێبخانه‌كه‌ی نەخۆشخانەکەیە ،ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئه‌م پیاوه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو پێنج سه‌ده هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیووه هاوشانی ئه‌بو به‌كری ڕازی بڕوات خۆ ڕوقیه‌ی شه‌رعی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كردبێتشی شتێكی ئاساییه، به‌ڵام داهێنانی كردووه له ئیسلامدا ، یه‌كه‌م کاری كه كردوویه‌تی له‌خه‌سته‌خانه‌دا شوێنی تایبه‌تی كردۆته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م جار پشکنینیان بۆ دەکرێت واته دكتۆری موقیمی پێ ده‌وترێت واته دكتۆری گشتی پێده‌وترێت پشکنینی بۆ كردوون دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كی بۆ ده‌ستنیشان كراوه ناردویه‌تی بۆ جێگای تایبەتی دوای ئه‌وه ...
جل‌و بەرگه‌كانیان داكه‌ندوون و شۆردویانه بۆیان ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك بهاتایه ئه‌یان دانه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك نه‌هاتایه فڕێیان داوه ،جل‌و بەرگی تریان داونەتێ.
یاخود دوایی كه چۆته ده‌روە جل‌و بەرگەكانی خۆیان داوه‌ته‌وه ،وه له‌ناو خه‌سته‌خانه‌دا هه‌موو ده‌رمانێك به به‌لاش بووه ، هه‌تا ده‌وڵه‌مه‌نده ئیسلامییه‌كان وه‌قفیان كردووه ده‌رمان و گژوگیا و ئه‌عشابی خۆیان ڕواندوه بۆ ئه‌و خه‌سته‌خانانه بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، له‌ناو خه‌سته‌خانه‌كاندا جۆره گژوگیایه‌كیان دروست كردووه كه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه بێت بۆ ده‌رمانسازی ، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه یه‌كه‌م شت كه به‌كاری هێناوه دكتۆریش نییه له‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ی به‌كار نه‌هێنابێت، تەنها ده ساڵه كۆتایی به‌و جۆرە دەرمانەی ئه‌بو به‌كری ڕازی هاتووه ،ئه‌ویش بریتییه له دورینه‌وه‌ی عه‌مه‌لیات بەریخۆڵەی پشیله.. هه‌تاوه‌كو ده ساڵ له‌مه‌وپێشیش هه‌موو دكتۆرێك ئه‌و ریخۆڵەی پشیلەیەی به‌كارئه‌هێناوه بۆ دورینەوەی نەشتەرگەری ،هیچ كه‌سێك نییه له دكتۆر ئه‌وەی نه‌خوێندبێت كه ئه‌بو به‌كری ڕازی بۆ درێژایی هه‌زاروسه‌د ساڵ ئه‌مه‌ی دۆزیوەتەوە ئێستاش دكتۆر به‌كاری ئه‌هێنێته‌وه ئه‌مه شارستانیه‌تێكه جێگای شانازییه بۆ موسڵمانان .
- ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه مه‌ڵحه‌می دروستكردووه بۆ یه‌كه‌م جار له‌هه‌موو جیهاندا كه ئێستا مه‌ڵحه‌م به‌كارئه‌هێنرێت له‌ڕێگای پێسته‌وه بچێته ناوه‌وه نه‌خۆشی پێ چارهر بكرێت ئه‌بو به‌كری ڕازی داهێنانی کردوە ،ئه‌مه یه‌كه‌م داهێنانە لە هەموو جیهاندا ، تۆ كه ئێستا مه‌ڵحه‌مێك ئه‌بینی چارەسەری پێ ئه‌كه‌ی ئه‌وه داهێنانی ئیسلامیه .
- یه‌كه‌م كه‌س ئه‌بو به‌كری ڕازی بووه تاقیكردۆته‌وه كه ئه‌بێت ده‌رمان دروست بكرێت له‌سه‌ر ئاژەڵ ..
ئەو داهێنانی تاقیگەی دەرمانسازی لەسەرئاژەڵ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنه كه ئێستا له ڕۆژئاوا و له ئه‌وروپادا نابێت ده‌رمان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تاقی بكرێته‌وه! ..
ئه‌بو به‌كری ڕازی هه‌زاروسه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر لاشه‌ی مه‌یمون به‌كاری هێناوه، چونكه به‌و پێیەی كه لاشه‌و جنس مه‌یمون له مرۆڤه‌وه نزیكه ،ئێستا له‌سه‌ر مشك به‌كارده‌هێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوسكی مشك له ناوسكی مرۆڤه‌وه نزیكه.
یەکەم نەشتەرگەری كه كراوه له هه‌موو جیهاندا كهئاوی سپی چاوی ده‌رهێناوه ئه‌م زانا ئیسلامیەكردویه‌تی ..ئه‌م پیاوه ده‌ری هێناوه ،یه‌كه‌م كه‌س كه‌له جیهاندا دۆزیویه‌تیه‌وه كه( تا) نه‌خۆشی نییه واته یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی ئه‌وه‌ی نوسیوه بۆ ماوه‌ی حه‌وت سه‌د ساڵ له‌هه‌موو ئه‌وروپادا دەستاو دەست پێكراوه له‌سه‌ر ئه‌و زانستەی كه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو ئیسبات بوو ،ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بزانن ئه‌مه شارستانیه‌تی ئیسلامیەو كه سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ ئێمه .
خه‌سته‌خانه‌یه‌كی تر بۆ ماوه‌ی هه‌شتسه‌د ساڵ ئیشی كردووه خه‌سته‌خانه‌ی "نوری" بووە ئەم خه‌سته‌خانه‌ی نوریە به‌تایبه‌تی بەناوی نورالدین محمود دروستكراوه ، خه‌سته‌خانه‌ی مه‌نصوری له مه‌غریبه ،ئه‌م خه‌سته‌خانانه یه‌كێك بووه له خه‌سته‌خانه پێشكه‌ووتوه‌كانی عاله‌م مه‌نصوری موه‌حیدی دروستی كردووه ،خه‌لیفه مه‌نصور كه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه‌ی دروستكردووه هەر هەینیەك كه خۆی ووتاری دابێت هه‌رچی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی و وه‌زیره‌كانی له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ڵگرتووه و چوون بۆ خه‌سته‌خانه‌كه له‌وێش سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانی كردووه بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌تی نه‌فسی نه‌خۆشه‌كان باش بێت ئه ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتنی ئاینی ئیسلام ،ئه ئه‌وه‌یه شارستانیه‌تی ئیسلام .
شاری به‌غداد كه ئێستا پایته‌ختی وڵاتی عێراقە له‌و جێگایه‌دا حه‌وت سه‌د ساڵ پێی وتراوه شاری پزیشکان..
تابلۆیەکی تر لەم ژیارە
كه‌سێكی تر كه هه‌موو مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕیوه كه هه‌موو ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا مه‌منونی ده‌ستی ئه‌ون ئه‌ویش به‌ناوی " ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی" بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده له هه‌موو جیهاندا جه‌ڕاح بووه هه‌موو كه‌س شوێنكه‌وته‌ی ئیشی ئه‌م پیاوه بووه ، دوو سه‌د ئاله‌تی نەشتەرگەری دروست كردووه كه تا ئێستاش به‌كارده‌هێنرێته‌وه له جیهاندا ، زۆری ئەم کەره‌سەو ئاله‌تانه ئێستاش به‌كارده‌هێنرێنه‌وه له به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا كه هه‌موویان دزیوه، چونكه ڕۆژئاوا به سروشتی خۆیان دزن ..
بۆ نموونه ئێمه مۆزەخانەمان نییه خۆی لە ڕاستیدا ئێمه جێگای خۆیەتی مۆزەخانە بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ڕاستگۆ و دەست پاک‌و سەربەزیانەمان کە هەموو جیهانیان پرکرد لە نور،مۆزەخانەیەك نیە كه ئێمه ئیمامی شافیعی تیا بناسێنین یان ئیمامی بوخاری یان سلاحە دینی ئەیوبی تیادا بناسێنین هه‌تا واشیان لێ كردووه ناشرینیان كردووه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا،هاوڕێیەکمان له‌ئه‌مریكا بۆی گێڕامه‌وه منیش ئه‌وه‌م بۆ باس كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌وه هات وتم كاكه چومه‌هۆڵه‌ندا له هۆڵه‌ندایا پیشانگای دزم بینیوه ناوی "ڤایكین"ی پێ ده‌وترێت چه‌ته‌كانی ده‌ریا مۆزەخانەیان بۆ چه‌ته‌كانیان دروست کردوە،له ئه‌مریكا مۆزەخانە بۆ دز ئه‌كه‌نه‌وه له نه‌رویجدا شانازی به دزی وچه‌ته‌یی خۆیانه‌وه ئه‌كه‌ن له‌م وڵاته كه منی لێم ،به‌ڵام ئێمه مۆزەخانەمان نییه مێژووی زاناکانی خۆمان نازانین، به‌ڵام ئه‌مان مێژووی دزه‌كانی خۆیان ئه‌زانن ، هه‌رچی شتی ئێمه بوو دزییان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان خەولێخراوە بە بێدینی و عەلمانی.
- ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا ده‌رزی به‌كارهێناوه له‌ڕێگه‌ی عه‌زه‌ڵات و ده‌ماره‌وه،ئایا زانیوتانه كه ده‌رزی و مه‌ڵحه‌م داهێنانی ئیسلامییه ؟، ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی دوربینی جه‌راحی دروست كردووه ،یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا كه دووربینی نەشتەرگەری دروست كردووه بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵانی پیاوی پێ ببینێت!!
ئاله‌تێكی دروست كردووه له‌ناو ئه‌م میزه‌ڵانه كه پێی ده‌وترێت "مه‌سانه" له‌ناو ئه‌م مه‌سانه‌یه‌دا شتێكی دروست كردووه كه زیخی پێ ئه‌پشكێنێ كه پێی ده‌وترێت "حه‌صوه "،كه تا ئێستاش زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت ،ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی ئه‌م كاره‌ی كردووه ، ئه‌وه من خوێندومه‌ته‌وه سەرچاوەی من ئه‌و كتێبه‌یە و ئەم باسانەم ده‌رم هێناوه كه جائیزه‌ی وه‌رگرت له میسردا به‌ناوی" ماژا قدم المسلمون فی عالم" دوو بەرگە لەگەڵ کتێبێکی تر بە ناونیشانی قصه علوم الگبیه ، من ته‌نها سه‌ره‌ی بابەتەکانم هێناوه بۆتان باس ئه‌كه‌م هه‌تا له كتێبه‌كه‌شدا به‌س شتێكی بچوكی داناوه ئه‌گینا تۆ بچیته سه‌ر یه‌كێك له‌مانه بۆ خۆی مه‌وسوعه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی "تصریف لمن عجز عن تالیف" سی بەرگە ،له‌هه‌موو جیهاندابۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده ئه‌م كتێبه نه‌ك به‌شێك بووه له سه‌رچاوه به‌ڵكو یه‌كه‌م سه‌رچاوه بووه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نه‌بووه سودی لێوه‌ربگیرێت بێجگە ئه‌م كتێبه نه‌بێ ،سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه ئه‌م كتێبه‌ی نوسیوه سی بەرگ بووه دوای ئه‌وه كاری دكتۆری خۆی كردووه دینداری كردووه .
له‌فه‌ڕه‌نسادا ،زۆربه‌ی زۆری ناوه‌كان كه هاتووه به ئه‌ڤە سیناوه هاتووه ،كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی زانای ئیسلامییه‌وه ناونراوه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌ڕه‌نسادا بژین ئه‌زانن چه‌ند كتێبخانه‌یه‌ك له پاریس‌دا به‌ناوی ئه‌ڤە‌سیناوه یه‌عنی ئیبن سینا ئه‌وه زانای تۆیه و پێشه‌نگی تۆیه شارستانیه‌تی تۆیه ،تازه شارستانیه‌تی میدیا وكه‌ی خه‌سره‌ومان بۆ زیندوو ئه‌كه‌نه‌وه ،ته‌حه‌دای مێژوونوسه‌كانی كوردیش ئه‌كه‌م تا ئێستاش یه‌كگرتوو نه‌بوون له نێوانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن قۆناغه‌كان جیا بكه‌نه‌وه ئایا ساسانی كێیه ومیدیا و زاگرۆسی کاسی لۆلۆی ..تاد كێیه.
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به كورد زانیوه خۆشیان زه‌مه‌نه‌كه‌یان بۆ جیا ناكرێته‌وه ،ئه‌م مێژووه جوانه‌ش له‌به‌رچاوی ئێمه ئا به شێوه‌ی لێهاتووه كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م مێژووانه‌مان لێ بشارنه‌وه به‌چی بیه‌نه‌وه ده‌ستمان به مێژووی كه‌ی خه‌سره‌و ،كه‌ی خه‌سره‌و كێیه ؟
والله یه‌كێك ئه‌ڵێ له میدیاكانه یه‌كێك ئه‌ڵێ له ساسانییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ والله ئه‌مه ئیلامی بوون یه‌كێكی تر دێت له‌ولاوه ئه‌ڵێ كاكه ئه‌مه ئه‌صڵ له‌گه‌ڵ سوپای كابرای یۆنانیدا هات جاش بوو دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی ودژی ئێرانییه‌كانیش شه‌ڕی كردووه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له جه‌مشیدییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له ده‌یله‌مێكانه ،ئێ ئه‌مه چۆن ئه‌بێت مێژوویه‌ك ئاوا بێت تا ئێستا كه‌س بۆی ساغ نه‌بۆته‌وه خۆشت یه ساحه‌بی ئه‌و مێژووه بزانی ،ئه‌ی بۆ ئه‌م مێژووەی خۆت له‌بیره کردوە؟؟ ئاده‌ی مێژووی میدیا و وكه‌ی خوسره‌و چ ئیبداعێكی كردووه ؟؟ ئه‌له‌و میزۆ پۆتامییه‌ی كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ی ئاده‌ی وه‌رن بزانم به‌های كورد چی بووه له‌ناو ئه‌م میزۆپۆتامیایه‌دا ،تورك ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا ئه‌وروپا ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا فارس ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا هیند ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا كوردیش هاتووه له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئه‌ڵێ ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌ی خوسره‌وین .!
تبلۆیەکی دیکە لە شاکاری ژیارمان:
یه‌كه‌م سوڕی خوێن كه دۆزراوه‌ته‌وه "ئیبن نه‌فیس" دۆزیویه‌تیه‌وه كابرایه‌كی ئیسپانی چوو كردی به‌ناوی خۆیه‌وه دوایی دۆزیانه‌وه كه ئه‌م پیاوه ته‌رجومه‌ی كردووه بەناوی خۆیەوە ، ئەوە کەسە خاوەنی نه‌بووه خاوەنەکەی ئیبن نه‌فیسه ئه‌و نوسیویه‌تی ،ئێستا كه باسی سوڕی خوێن ده‌كرێت ده‌بێت باسی ئه‌م زانا به‌ڕێزه بكرێته‌وه ..
پیاوێكی وه‌كو ئیبن هه‌یسه‌م ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ته‌شریعی چاوی كردووه، ته‌شریعی چاو ڕه‌سمه‌كه‌ی دروست كردووه كه شوشه‌ی چاو چۆنه وه ده‌ماره‌كانی چاو چۆنه وه به‌كوێوه گرێدراوە وه ئه‌و ڕووناكی و تیشكه له كوێوه وه‌رده‌گرێت سبحان الله ڕێك ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه كه ئێستا دروست كراوه ، ئه‌مه زۆر گرنگە خوێنەری ئازیز ،واته له ساڵی شه‌شسه‌دی هیجریدا ئه‌وه‌ی دروستكردووه‌واتا سه‌یر كه‌ن چه‌ند به‌توانا بووه ئه‌م پیاوه ،حه‌وت سه‌ده له جیهاندا هه‌موو كتێبه‌كانی كه سه‌رچاوه‌ی زانستی پزیشك بووه له جیهاندا بریتی بووه له پێنج كتێب ..
یه‌كه‌م : حاوی كه ڕازی نوسیویه‌تی
دووه‌م: تصریف لمن عجز عن تالیف كه ئه‌بو قاسمی زهراوی نوسیویه‌تی
كتێبی سێیه‌م: به‌ناوی قانونی ئیبن سینایه
كتێبی چواره‌م :التزكیره كه باس لەزانستەکانی چاو دەکات كه ته‌نها باس له به‌صه‌ریات ئه‌كات
كتێبی پێنجه‌م: منچل كه كتێبی ئیبن هه‌یسه‌مه كه باس له چاو ده‌كات ،زانایان به‌تایبه‌تی له زانستی چاودا زۆر به‌توانا بوون ،هیچ كه‌سێك نه‌بووه شان له شانیان بدات وه ئێستاش له میسر و عێراقدا هەمیشە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دكتۆرا ئه‌هێنن دكتۆره‌كه‌یان پێشكه‌وتوو بوون پڕۆفیسۆر بوون له بواری زانستی چاودا، به‌ڵام ئێستا نازانم چۆنه میسر پێشكه‌وتووه یان نا به‌ڵام عێراق وه‌كو میزی حوشتر به‌روه دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رچی دكتۆره‌كانیشێتی زیاد له دوو هه‌زار دكتۆری به‌س له‌به‌ریتانیا عه‌یاده‌یان هه‌یه زیاد له سه‌د دكتۆری عێراقی له نه‌رویجدا له ئۆسلۆدا ژیان ئه‌باته سه‌ر كه سه‌ندیكایه‌كی تایبه‌تیان به پزیشکانی عێراق دروستكردووه ، ئه‌مه باسی زانستی پزیشکی بوو.
زانایانی جوگرافیا و دۆزینەوەی ئەمریکا:
یه‌كه‌م كه‌س كه زانستی جوگرافیای داناوه له‌هه‌موو جیهاندا،بریتییه له زانایەك بە ناوی " ئیدریسی" ، به‌ڕێزان ئه‌م پیاوه شتێكی زۆ گەورەی كردووه ، هات ووێنەی زه‌وی له‌سه‌ر تۆپێك كێشا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسباتی بكات بۆ خه‌ڵك كه زه‌وی خڕه ، ئه‌و قسه‌یه‌ی پێش ئه‌وه ده‌كرێته‌و ده‌ڵێن كه دنیا له‌سه‌ر پشتی گا و ماسی وه‌ستاوه ئه‌مه قسه‌ی فارسه‌كان بوو، قسه‌ی شارستانیه‌تی میدیا‌و كه‌ی خوسره‌و بوو ئه‌گه‌ر ماسییه‌كه بپژمییایه یان گاكه بپژمییایه ئیتر حاڵی ئه‌و خه‌ڵكه لە زیلزالدا بوو، ئه‌وروپاش ئه‌م ئه‌ده‌بیاته چوو بووه ناوی، به‌ڵام موسوڵمانان له سقلیا له ئیتالیا ئیدریسی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه نەخشەی ئاسیاوئه‌وروپا و ئه‌فریقای كێشاوه ، ئیدرسی چۆتە تا ئه‌وسه‌ری یابان ڕه‌سمه‌كه‌ی كێشاوه وه ئه‌فه‌ریقا وه هه‌روه‌ها تاكو ئینگلته‌را ڕۆیشتووه ڕه‌سمی كێشاوه.
له‌وه موعجیزه تر ئەوەیە كه ئێستا وه‌كاله‌ی "ناسا"واته مؤسه‌سه‌ی ناسا ده‌سته وه‌ستانه له به‌رده‌میدا كابرایه‌كه كورده به‌ناوی "موحیەدینی ره‌ئیس" كه لە بنەڕەتدا كورده له ساڵی ١٥١٣ میلادی وەفاتی كردووه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ،له سەدەی بیستدا كتێبه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه مجه‌له‌دێك كتێبی دۆزراوه‌ته‌وه نەخشەی كێشاوه و ووێنەی جوگرافیایی بووە، سه‌یری گەورەیی ئه‌م پیاوه بكه‌ن ! واته به بیست ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس له ساڵی ١٥٣٣ وتی: چومه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكام دۆزیوه‌ته‌وه جا وه‌رن گوێ بگرن سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه كه كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس ئه‌م درۆیه ده‌كات! دوایی دەرکەوت کە" رەئیس "نەخشەی هه‌ردوو جزیره‌ی ئه‌مریكای باشور و باكوری كێشاوه ،ئێستا وه‌كاله‌تی ناسا به‌شوێن ئه‌مه‌دا وێڵه ئه‌م پیاوه زۆر به ده‌قیقی كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبۆس به‌س چووه جزیره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یان واتا ئەمریکای باکور .. رەئیس هه‌ردووكیی ڕۆیشتوە ، نەخشەی هه‌ردوو كه‌ناره‌كه‌شی كێشاوه له‌وەش سەرسور‌ێنەر تر نەخشەی ئاوی ئه‌تله‌نتیكی كێشاوه كه پێی وتراوه زەریای تاریك كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه، له‌و گرنگتر و له‌وە گەورەتر جەمسەری باكوری دۆزیوه‌ته‌وه و ڕه‌سمی ئه‌وەی كێشاوه ،ئێستا گه‌وره‌یان كردووه ئه‌و نەخشەی قوتبه‌كه‌ی كێشاوه ..واتا چوه تە ئەوێ بینیوییه‌تی دیارە ستافێكی گه‌وره‌بووه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردوویه‌تی کار ئاسانی بۆ کردون ، كتێبه‌كه له ئه‌سته‌نبول دۆزراوه‌ته‌وه، بوو به موناقه‌شه له نێوانی زاناکانی جوگرافیا له‌سه‌ده‌ی بیستدا له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی موحیەدینی رەئیسی عوسمانی ،ووتیان هه‌ندێ شتی تێدایه هەڵەی تێدا كردووه ، وه‌كاله‌تی ناسا چووه ئاسمان ،له‌وێوه بە مانگی دەستکرد ووێنەی ئه‌و جێگایانه‌ی گرت و دوای ئەوەی موحێدین رەئیس ڕاست دەرچوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له قه‌رنی بیستدا نەخشەی ئه‌مه‌ریكایان كێشاوه ڕاست ده‌رنه‌چووه ئه‌وه‌ی ساڵی ١٥١٣ز موحیەدینی ره‌ئیسی عوسمانی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاست بووه ، له هه‌مووی سەرسەرهێنەر تر كه نەخشەکەیان گه‌وره كردووه له‌ناو جێگایانه‌ی ئه‌مریكا نەخشەی كێشاوه ناوی ئه‌و جێگاییانه‌ی نوسیوه كه چ جۆره نه‌باتێكی تێدایه چ جۆره ئاژەڵێکی تێدایه چ جۆره گەل هۆزێکی وئینسانێكی تێدایه چ جۆره ماسییه‌ك و خواردنێكی ئاوی تێدایه ، له‌وه گەورەترو گرنگتر ترکە تیایدا نوسراوه جۆری خاكه‌كه و ناوی قهبیلهكان وناوی جێگایانه‌ی هه‌مووی تێدا نوسیوه ، تا ئێستایش وه‌كاله‌ی ناسای ئه‌مریكی به شوێن ئه‌مه‌دا وێڵه لێکۆڵینەوەی لە سەر ئه‌كاته‌وه ،ئه‌مه ئه‌وه‌یه ئه‌تۆ موسوڵمان خوای گه‌وره كه قورئانێكی به موعجیزه ناردۆته خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدار(علیه الصلاة والسلام) ئه‌گه‌ر تۆ به‌شوێن ئه‌م قورئانه بكه‌ویت و هه‌وڵ به‌یت له‌سه‌ر ئەم قورئانه بینای زانستی شەرعی و زانستی مرۆی خۆت بكه‌ی پیاوانی وه‌كو ئەو پیاوانه‌ت لێده‌رده‌چێت.
تابلۆیەك لە زانست و شارسانیەتی فەلەك ناسی ..
زانستی فه‌له‌ك ئه‌وه‌نده قورس نه‌بوو بۆ زانایان، چونكه هه‌موو فه‌له‌ك خوای گه‌وره له قورئاندا باسی كردووه ،باسی دروستبوونی ئاسمان زەوی کردوە بە گشتی ،شتێكی سەرسوڕمان هه‌یه ئه‌ویش نەخشەی گەردوون له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا دروست كراوه واتا جوگرافیای ئەستیرەکان دروستکراوە ، ئه‌م كه‌وكه‌بانه چۆن دێن و ده‌چن وه هه‌تا دیاری كردنی كاتی ڕۆژگیران و مانگگیرانیان كردووه ..
زانای بەناوبانگ .."به‌تتانی" یه‌كێكه له‌و زانایانە كه باسی زانستی فه‌له‌ك بكرێت له ناسادا ناوی ئه‌م پیاوه یه‌كێكه له‌و ناوانه‌ی كه وه‌كو ئه‌ستێره ئه‌دره‌وشێته‌وه ئەویش زانای گەورە"به‌تتانی"ە له‌ساڵی ٩٢٩ز... تیۆرێکی نوسیوە .. واته نزیکەی هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش دەستنیشانی شه‌و وڕۆژی كردووه له‌سه‌ر ڕۆژ زاینی كه هه‌یه ،به‌تتانی دەست نیشانی کردوە شه‌و ڕۆژ ٣٦٥ ڕۆژه ،٥ سه‌عاته ،٤٦ خولەك ،٣٢چرکەیە ، له قه‌رنی بیست ویه‌كدا زانایانی ئێستا ئه‌ڵێن ٣٦٥ ڕۆژه ، ٥ سه‌عاته ،٤٨ خولەك ، ٤٨ جرکەیە واته جیاوازی هه‌زار ساڵی له‌مه‌و پێشی به‌تتانی له‌گه‌ڵ سەدەی بیست ویه‌كدا ٢ خولەك و ١٤ چرکەیە ، ئه‌و نیشانەی ئه‌وه شارستانیه‌ته‌كه‌تانه ،كه به‌و شێوه ئه‌و زانستەکە كه له‌به‌رده‌ستەو كتێبه‌كان هه‌مووی هه‌یه به‌س بۆ ده‌ری ناهێنن ئه‌وه کێشەی ئێمه‌یه كه خه‌ومان لێ كه‌وتووه .
پیاوێكی تری وه‌ك عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناسی كوڕی ویرداسی ئه‌رتكیرنی ، ئه‌م پیاوه زانایە بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌شی سه‌قفه‌كه‌یدا ڕه‌سمی كه‌ونی دروستكردووه ، سه‌عاتی دروست كردووه ،بۆ یه‌كه‌م جار سه‌عات دروست ده‌كات ، یان ئه‌و كۆپته‌ره‌ی كه دروستی كردووه كه خه‌ڵك وا ده‌زانێت شتێكی خه‌یاڵییه ، هیچ مۆزەخانەیەکی فرۆکە له مالیزیا و واشنتۆن و ئه‌وروپادا هه‌تا فرۆکەی به‌ناو بانگی كۆنكۆرد ده‌بێت.. باسی ئەم زانایە بکەن له سه‌ره‌تاوه، چونكه داهێنانی فرۆکەی كه كراوه عه‌باسی كوڕی فه‌رناس كردویتی ،كه بەبنەچە موسوڵمانه و یه‌كێكه له‌زانا موسوڵمانه‌كان.
زانای كیمیا ، له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌می هیجریه‌وه ده‌ستی پێ كردووه ،له‌سه‌ده‌ی دووه‌می هیجری "جابری كوڕی حه‌یان" ئه‌م زانستەی به‌ره‌و پێشه‌وه برد ،هه‌تا له زاناکانی ئه‌وروپادا تا ماوەیەك له‌مه‌و پێش واتا تا سه‌د ساڵێك له‌مه‌و پێش جابری كوڕی حه‌یان ئه‌م زانایە له كیمیا دا به صنعه‌تی جابر ناسراوه ،ئه‌م زانا به‌ڕێزه هاتووه ته‌ركیبه‌ی هێناوه تێكه‌ڵی كردووه وه ئه‌میش یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه شوشه‌ی دروستکردوە شوشه پێش موسوڵمانانیش هه‌بووه ،ئه‌م كه‌مۆڵه‌ی دروست كردووه كه‌مۆڵه ئه‌وه‌یه كه له تاقیگه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت پێشتر شوشه هه‌بووه به‌ڵام له شێوه‌ی سه‌وزدا بووه پێی وتراوه "اخضر رخیص" به‌ڵام كه یه‌كه‌م جار شوشه دۆزراوه‌ته‌وه و شوشه شه‌فاف بووه ئه‌م شێوه ئاوییه‌ی كه هه‌یه ئه‌و عونصوره‌ی كه دۆزراوه‌ته‌وه ،جابری كوڕی حه‌یان دۆزیویه‌ته‌وه ،به‌ناوی "دووه‌م ئۆكسیدی مه‌نگه‌نیز"ه‌وه بووه .
یه‌كێكی تر له‌و زانایانە ناوی "غه‌زان"ە كه‌هه‌زار و سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ژیاوە،كێشی ئاڵتونی واته وه‌زنی نه‌وعی مادە ئاڵتون ١٩.٢٥ ..
له‌لای "به‌یرونی" كه زانایەکی تری ئیسلامییه وهزنهجۆریەکەی ئاڵتون له‌لای ئه‌و به‌و شێوه‌یه واته ١٩.١٦ یه ، له سەدەی بیست و یه‌كدا وه‌زنی جۆرەچەشنی ئاڵتون ١٩.٢٦ ، ئه‌وه‌ش زاناکانی ئێمەی ئیسلامیە بزانن جیاوازیان چەندە لەگەڵ سەدەی بیستویەکەمدا!.
ئایا دەزانن( فیزیا ) یەکەم کەس موسڵمانان دۆزیویانەتوەو ئەزمونیان لێوەرگرتووە ؟ ئایا ئەگەر ئەو بنچینەیە نەبوایە ، کەسە ئەکادیمیەکانی ئێستا چۆن دەیان توانی ئەکادیمیای تایبەتی بۆ دابینکەن..
ئایا دەزانن ئەو ئابوریەی کە وڵاتان لەسەر بنچینەی (کشتوکاڵ‌و بەروبومەکان ) دایانمەزراندووە ، هۆکارەکەی مسوڵماننن ، لەبەرئەوەی ئەودێراوەی بۆ کشتوکاڵ دەکرێت داهێنانی موسڵمانان بوو ..
لەهەمووی گرنگ تر( داینەمۆیە ) کەلەسەر دەستی زانای کودی خواناس ( جەزەری) داهێنراوە، هەموو ئەو کەرەستانەی کە ڕۆژئاوا بەکاریدێنێ بەهۆکاری داینەمۆ (سەیارە ، قیتار ، مۆلیدەی کارەبا ....هتد ) دروستکراوی موسڵمانانن..
ناوی ئەبو عزی کوڕی ئیسماعیلی جەزیرەیییە خەڵکی دیار بەکرە ٥٦١-٦٠٧ كـ =١١٣٦-١٢٠٦ز)… ئەم زانا ئەندازیارە ناسراوە بە بدیع و زەمان.. بەناوی جزیرەی عومەرەوە نازناوی جەزیری وەرگرتوە، کە ئەو دەمە سەر بە وولایەتی شام بووە ، کە ناوەندی جزیرەی عومەر دیاربەکر بووە..
بەداخەوە بە هۆکاری ئەوەی زاناکانی خۆمان ناناسین لێمان شاراوتەوە..!! .. عەرەب و تورك و چواردەورمان ئەم زانا بەریزەیان کردوە بە ناوی خۆیانەوە کە لەڕاستیدا کوردە .. یەکەم کەس بووە کە مەکینەی دروستکردوە بە ئاو کاری کردوە کە ئێستا لە ئۆتۆمۆبیلدا بەکار دێت..
ئەم پیاوە دروستکەری مرۆڤی ئالییەو بە دەنگی مۆسیقا گۆڕانکاری لە جوڵەی ئەو ئامێرەدا کردوە.. بێجگە لەوەی دروستکەری کاتژمێری تیشك و کاتژمێری ناسراوی جیهانی فیلەو باشترین جۆری ئامێری ئاشی دروست کردوە بە هۆکاری ئاو کاری کردوە داهێنانی تری زۆر بووە..
بۆچی بەهیچ شێوەیەك هیچ لەزانا ناسراو دیارەکان ژیانی مرۆیی بۆ ئێمەی کورد ئاشکرا ناکرێت لە لایەن وەزارتە پەیوەندی دارەکانەوە.. ؟
-وەڵامەکەی ئەوەیە بە بۆچوونی من: دەیانەوێت تەنها بە میدیا‌و کەی خوسرەوی دەوڵەتی ماد‌و زەردەشتیت و هەموو ئەم خورافیاو بێماعنایانە سەرقاڵ بکەن و مێژووی جوانی خۆمان وون بکەن ، چونکە لە دوای هاتنی ئیسلامەوە ئێمە خاوەن مێژووین مێژوومان دیارە ، بەڵام، ئاڕاستەوانی عەلمانی کوردی بۆ ئەوەی شیرینی ئەو ڕاستیانە نەکەوێت بەردەم خەڵکی، دەیشارنەوە ناشرینی دەکەن ...
بۆ کوێ دەچێت ئەو گەنجینەیە هەر دەردەێت بۆ ئەو میللەتەو شارەوەی ئەو باسانە هەروا نامێنێتەوە بەئاسانی ئاشکرا دەبیت ، چونکە پێداویستی خەڵکە.
ئایا ئەو دکتۆرەڕۆژئاواییانەی ڕەخنەمان ئاڕاستەدەکەن ، دەزانن زیاد لە ۲٠٠ ئالەتی نەشتەرگەری داهێنانی موسڵمانە ، و ئێستا لەهەرچی خەستەخانەی دنیادا بەکاردێت ، هەروەها دەرمانی بێهۆشی و بەنج یەکێکی ترەلە داهێنانی موسڵمانان ، هەروەها دەرمانی ئاوڵە داهێنای موسڵمانانە،..
ئایا ئەوبێباوڕانەی بە قەڵەم و نوسین بەدواکەوتو ناوزەدمان دەکەن ، دەزانن داهێنانی قەڵەم موسڵمانن؟
ئایا ئەوزانا ڕۆژئاوایانەی هەمیشە بەدواکەوتوو باسمان دەکەن ، دەزانن ئەوژمارانەی لە توێژینەوەکانیاندا بەکاری دەهێنن یەکێکە لەداهێنانی ئیسلامی ؟ (خەواریزمی ( داهێنەری ژمارەکان 12345.....) ، هەروەها جەبرو مسەلەساتی هەندەسی بەهەمان شێوە داهێنانی ئیسلامیەو زانای پایە بەرزی خواناس (خەواریزمی) دایهێناوە.
من پێشنیاردەکەم ئەوانەی بەدواکەوتوو ناوزەدمان دەکەن ، با چیدیکە سێ ژەم نان نەخۆن ، لەبەر ئەوەی ئەم شێوازی نانخواردنەی ئێستا هەموو جیهان پشتی پێدەبەستێت داهێنانی موسڵمانانە ..
لەهەموو ئەمانە گرنگتر بوونی زانکۆ لە حەزارەتی ئیسلامی‌دا پێش هەموو حەزارەتەکانی دونیا ، یەکەم زانکۆ لەسەردەستی (عبد الرحمن الناصر) ، ئەگەر موسڵمانان نەبوو،نایا هیچ دانیشتگایەك بونی نەدەبوو.. وهیچ زانایەك بونی نەدەبوو ، هیچ داهێنانێك بوونی نەدەبوو ، کەواتە بناغەی هەموو ئەمانە موسڵمانانن.. ئایا دەزانن ڕۆژئاوا داوای یارمەتی لەموسڵمانان کردوە تا هاریکاریان بکەن بۆ کردنەوەی دانیشتگاو فێرکردنی چەند کەسێك تا وەك مامۆستا پشتیان پێببەستن لای خۆیان (پاشای ئینگلتەرا نامەیەك دەنێرێت بۆ (عبدالرحمن الناصر) داوایلێدەکات سێ کەس لە زاناکانی خۆیان وەربگرێت لەزانکۆی قورطوبە تا فێری زانست و زانیاری ببن ، لەکۆتایدا دەنوسێت خزماتکاری تۆ پاشای ئینگلیز )
، زۆرێکیتر لە داهێنانە کانیان وەك بەتانی ، حەمام ، ساردی ، جوانکاری ئافرەتان ، خۆشنوسین، کاغەزو قوماش ، نۆطی مۆسیقا ، فڵچەی ددان ، عەینەك ،فەرش ، باخ ، ئاش بۆهاڕینی گەنم و جۆ ..هەروەها نوێکاری بیناسازی ، هزوخروفە هونەرێکی ئیسلامییە ، قفڵ بەکۆد، شەتڕەنج ، سابوون ، عەطر ..کە هەموو ئەمانە سیمای شارستانیەتیو ژیار ئیسلامین ..
شەكر- داهێنانی شه‌كر بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌موچاویان چرچ ئه‌بو شه‌كریان نادەخوارد ، ئه‌بێت شه‌كر به پێی پێداویستی له‌شی مرۆڤ بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چرچ ولۆچیه نه‌كه‌وێته ده‌موچاویانه‌وه ئه‌وه‌ش داهێنانی موسوڵمانانه.
سه‌لاجه- دروست كردین سه‌لاجه و ماده‌ی سه‌لاجه ئه‌وه‌ی به‌فر ئه‌هێڵێـه‌وه داهینانی ئیسلامه ،وه یه‌كێك لە خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی كه ئه‌یه‌وێت له به‌غداده‌وه بڕوات بۆ مه‌ككه به‌فر هه‌ڵده‌گرێت به‌و مادده‌یه كه ماده‌ی سه‌لاجه یان ثه‌لاجه‌ی پێ ده‌گوترێت به‌و شێوه‌یه بەفرەکە ده‌یهێڵێـته‌وه..
تابلۆی دروستكردنی شار : یه‌كێك له‌و شاره گه‌ورانه‌ی كه دروست كراوه وجێی نیگای هه‌موو جیهانه شاری مه‌راكیشه و قورتوبەیە..شاره‌كان شاری قورتوبه كه دروستكراوه له سه‌رده‌می عبدالرحمن ناصردا ،سێ هه‌زار مزگه‌وتی تێدا بووه ،13 هه‌زار ڤێلای تێدا بووه، نیو ملیۆن خه‌ڵكی تێدا ژیاوه ، دووه‌م شار بووه له دوای به‌غداوه له ڕووی ژماره‌وه شه‌وانی به‌غدادو شه‌وانی قورتوبه كۆڵان نه‌بووه ڕۆشنایی تیا نه‌بوبێت ئێستا له به‌غداد كاره‌با نییه!، شەقام و ڕه‌صیفه‌كانی هه‌مووی به به‌رد چه‌و ڕێژ كراوه ،وه له‌ناو قورتوبه ٢٨ گه‌ڕه‌كی تێدا بووه ،سێیه‌م شار ئیشبیلیه بووه كه هه‌ر شاری ئیسلامی بووه كه ئەویش ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی تێدا ژیاوه ، بازاڕی ئیسلامییه‌كان جیاواز بووه له بازاڕی گوڵ بازاڕی كتێب بازاڕی چەك بازاڕی ئاژەڵان ئه‌وه نمونه‌یه‌ك له قورتوبه .
هەندیك نمونەی کارەگە..
نمونه‌یه‌ك له "فاس" له ناوه‌ڕاستدا دێینه خواره‌وه بۆ ئه‌فه‌ریقا ،له فاسدا له‌ساڵی ٦٠٠ی هیجریدا له‌سه‌رده‌می موەحیدینه‌كاندا له‌و شاره ٣٦٤ كارخانه‌ی تێدا بووه ،یاخود بلێین كارخانه‌ی جل‌و به‌رگێ تێدا بووه ،یه‌كێك بووه به وڵاته گه‌وره‌كان له جیهاندا، وه پاشان ٤٧ كارگه‌ی صابونی تێدا بووه ، ٨٦ كارگه‌ی خۆشكردنی پێسته‌ی تێدا بووه ،١١٦ ماڵی تێدا بووه بۆیاخیان كردوه ، ١٢ كارگه‌ی مس وئاسنی تێدا بووه ، ١١ كارگه‌ی شوشه‌ی تێدا بووه ، ١١٢ كارگه‌ی ئاڵتون دروستكردنی تێدا بووه ، ٤٠كارگه‌ی وه‌ره‌قه‌ی تێدا بووه ، ٢٠٠كتێبخانه‌ی تێدا بووە بۆ فرۆشتن.
شاری هه‌ولێر یه‌كێك بووه له‌و شارانه‌ی كه زۆر زۆر به‌ناوبانگ بووه له پیشەسازیدا له‌سه‌رده‌می ٦٢٥ واته له‌سه‌رده‌می دوای سەلاحەدینی ئەیوبی ،كارگه‌ی ڕستنن وچنین له هه‌ولێردا زیاد له ٢٥٠ كارگه‌ی تێدا بووه ، دوو‌و كارگه‌ی صابونی تێدا بووه ، ٨ كارگه‌ی پێسته خۆش كردنی تێدا بووه ، ١٢ ماڵی تێدا بووه بۆ بۆیاخ كردن ، ٧٠كارگه‌ی مس وئاسنی تێدا بووه له ویلایه‌تی موسڵدا ، ٨ كارگه‌ی شوشه‌ی تێدا بووه ، ٩ كارگه‌ی وه‌ره‌قه‌ی تێدا بووه وه‌له كتێبخانه‌ی مه‌لیك موزه‌فه‌ر کە گه‌وره‌ترین كتێبخانه بووه..!
بۆیە لەکۆتایدا دەڵێم ئەی ئوممەتی ئیسلام هەستن لەخەو ئەو حەزارەتە پڕنورە دوبارەبکەنەوە ، سەربەرزبن چونکە هەرچی تەکنەلۆجیای ئێستایە بناغەکەی ئێوەی مسولمانن .
سەرچاوە
ماذا قدم المسلمون للعلم.. د.راغب السرجانی
العلم وبناء الامە.. د. راغب السرجانی
قصة العلوم الطبیة.. د.راغب السرجانی
سیراعلام النبلا‌ء.. الامام الذهبی
البدایە والنهایە.. ابن کثیر
الکامل فی التریخ.. ابن لاثیر
تاریخ الطبری.. الامام لاطبری
بهروار: 09/09/2019
بینین: 1797
|