وتار
  ئایینی هندۆسی (ساناتانا دارما) :
هامنۆ هەورامی
زنجیرەی ناساندنی ئایین و بیروباوەڕەکان :
بەشی هەشتەم:
هەشتەم/ چەمکی پەیامبەرێتی لەم ئایینەدا :
پەیامبەری لەڕوانگەی ئایینییەوە بەو کەسانە دەگوترێت کەلەلایەن خوداوە هەڵبژێردراون و کراون بە مژدەدەر و ترسێنەر بەسەر گەلەکەیانەوە تاکو بگڕێنەوە بۆ پەیامی خودایی.
ئەم چەمکە لەلای هندۆسی کەمێک نامۆبوونی بەسەردا هاتووە چونکە لە هندۆسیدا لەجێی پەیمابەری باوەڕیان بە ئاڤاتار هەیە ، ئاڤاتار چەمکێکی سانسکریتییە و واتای (هاتنەخوارەوە و دابەزین دەگەیەنێت) ، و بەمپێیەش پێیان وایە خودا خۆی دێتە سەرزەوی و بەرجەستەی لاشەی مرۆڤێک دەبێت و ئەمەش بۆ ڕێنمایی و نمایندەی مرۆڤەکانە.
لەکتێبی سەرەکی هندۆسیدا واتا ڤێداکاندا ئاماژە بە ئاڤەتاربوون نادات نادات بەدەستەوە بەڵکو زیاتر لە پاڤیشی پورانا و ئتیهاسدا ڕەنگی داوەتەوە کە ئەمانیش کتێبی پیرۆزن بەڵام بە گوتەی خودا دانانرێت لەلایان جگە لە بهاگاڤاد گیتا.
بەڵام ئەوەی ڕوونە کە قەت خوداا پێویستی بەوە نییە بێتە سەر زەوی و بەرجەستەی مرۆڤ بێت بەڵکو ئەوەی پێویستییەتی لەڕێگەی مرۆڤە هەڵبژێردراوەکانیدا دەیکات ، هەربۆیە ڕاستتر و ئەوەشی کە زیاتر لەگەڵ گیانی ڤێداکان و پەڕتوکە پیرۆزەکانی دیکەشدا دەگونجێت دەبێت ئاڤەتارەکان دابەزینی پەیامی خودایی بێت بۆ مرۆڤەکان لەڕێگەی پەیامبەرێکەوە نەوەک خودی خوداخۆیبێت.
وە زۆرێک لەو پەیکەرانەی کراون لە پەرستگاکانی ئەم ئایینانەدا بریتین لەم ئاڤەتارانە وەک (کریشنا وشیڤا و ڕام و هتد ...).

نۆیەم/ کتێبە پیرۆزەکان :
ئەم ئایینە خاوەن کۆمەڵە کتێبێکی یەجگار زۆری پیرۆزە بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگن ڤێداکانن.
زمانی بنچینەیی کتێبە پیرۆزەکان زمانی سانسکریتییە کە زمانێکی کۆنی هندۆئەوروپییە و ئێستا گۆکاری نییە لەسەر زەویدا.
کتێبە پیرۆزەکان دەکرێنە دوو لقی سەرەکییەوە :

۱. سروتی Sroty :
سروتی واتای هەستپێکراو دەگەیەنێت ، بە دێرینترین و پیرۆزترین پەڕتوکە ئاینییەکان دادەنرێن ، هەروەها بە پەیامی خودایی ناسێندراون ، پێکهاتوون لەدوو پەڕاو :

ٲ. ڤێداکان :
ڤێداکان یاخود ویدا یەچاوی وشەی (ڤید)ی سانسکریتییەوە وەرگیراوە کە واتای (زانین ـ ماریفە) دەگەیەنێت ، گرنگی ئەم کتێبە بەجۆرێکە کەلەلای ئارییەکان لەقۆناغی ێش جیابوونەوەی ئێرانی و هیندی وەک کتێبی پیرۆزی هەردوولا چاولێکراوە ، هەربۆیە ئەو سەدەیەش بەسەدەیی (ویدایی) ناسراوە.
کۆنی و دێرینی ئەم پەڕتووکە لە (۸۰۰۰ - ٥۰۰۰) ساڵی پێش لەدایکبوونی مەسیح دانراوە و دابەشدەکرێت بۆ چوا بەشی سەرەکی :

۱. ڕێگ ڤیدا Rig weda
۲. یاجور ڤێدا Yajur weda
۳. سام ڤێدا Sama Weda
٤. ئەسارڤا ڤێدا Athrawan weda

هەموو ڤێداکان لە یەک سەدە و یەک کاتدا نەبووە " سروود " نەبووە ، پارچەیەک لە پارچەکەی دیکە کۆنترە ، نێوانیان ڕەنگە چەند سەدەیەک بێت.
ڕێگ ڤێدا لە گشتیان دێرینترە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش جیاببوونەوەی ئاریەکان یاخود سەرەتای جیابوونەوەکە.

ب. ئۆپانیشادەکان :
ئۆپانیشاد بە دووەم گرنگترین پەڕاو دادەنرێت ، خودی وشەکەش وشەیەکی سانسکریتییە و واتای (دانیشتن لە نزیک)ـەوە دەگەرەنێت ، ئۆپانیشادەکان تاڕادەیەک وەک لێکدانەوە بۆ ڤێداکان دەبینرێن.
ئۆپانیشادەکان لە ۲۰۰ تێپەڕدەبن و ۱۰ دانەیان بە سەرەکیترین دادەنرێت.
۲. سمرتی Smrty :
سمرتی لە سانسکریتیدا واتەی ببیرکەوتنەوە دەگەیەنێت.
پیرۆزییەکەی کەمترە لە سروتی ، بێجگە لەوەش ئێستا لای هندییەکان زۆر ناسێندراوە ، لەڕووی دڵڕشتنەوە لە سروتی ئاسانترە ، گرنگترین پەڕاوی ئەم بەشەش پاڤیشی پورانا و ئتیهاسە.

ئتیهاسەکان مەبەست لێی داستان و میثۆلۆجیا و ئەفسانەکانە کە بریتین لە دوو داستانی گرنگ کە لەلای هندییەکان زۆر بڵاوە :

ٲ. ڕامایانا.
ب. مهابهاراتا.

هەروەها بهاگاڤاد گیتاش یەکێکە لەپەڕاوە هەرە پیرۆزەکان و بەشێکە لە داستانی مهابهاراتا کە (۱۸) بەش و ئامۆژگاریەکانی کریشنای ئاڤاتار بۆ پاشا ئارجون.


دەیەم/ سەرچاوەکان :

۱. Rig Veda Index - Sacred Texts
www.sacred-texts.com › hin › rigveda

http://www.sacred-texts.com/hin/rigveda/rvi04.htm

http://www.sacred-texts.com/hin/rigveda/rvi04.htm
۲. لێکچونەکانی ئاینە سەرەکییەکان ـ د.زاکیر نایک ـ وەرگێڕانی : ابوبکر احمد خدر
۳. چەمکی خودا و وەڵامی پرسیارەکان لەسەر ئیسلام ـ د.زاکیر نایک ـ وەرگێڕانی : محمد شێخانی
٤. کورد لە سەرچاوە مێپووییەکاندا ـ عبدالله قەرەداغی
به‌روار: 05/09/2019
بینین: 1720