 بۆنەی سەری ساڵی زاینی و بەشداریكردنی مسوڵمان تێیدا
بەناز سعید
بۆنەی سەری ساڵی زاینی و بەشداریكردنی مسوڵمان تێیدا
دیارە هەر گەلەو بۆنەیەكی تایبەت بە خۆی هەیە یان كەلتورێكی نیشتمانی، بەڵام بۆنەی سەری ساڵی زاینی وا
بەستەیە بە هەموو گەلان بەشێوازێك كە مانگێگ پێشتر خۆیان و ماڵ و شوینە گشتیەكانی
بۆ ئامادە ئەكەن، كە بەڕاستی ئەمە سەرە ڕایی ئەوەی كە بۆنەیەكی ناشەرعییە لە هیچ
ئایینێكی ئاسمانیدا باسی نەكراوەو بوونی نییە، دیارە ئەم بۆنەیە زیاتر مە سیحیەكان
ئەیكەنەوە و بە جەژنی خۆیانی ئەزانن, وە دەڵێن: ئەمە جەژنی لەدایك بوونی
عیسا پێغەمبەرە (علییە السلام), لە
ڕاستیدا ئەمە نە جەژنە و نە لە دایك بوونی پێغەمبەرێك, بەڵكو ئەوە شەریك بۆ خوا
بڕیاردانە، وە ئەوەی جێگەی داخە بەژداری كردنی خێزانە مسوڵمانەكانە لەم بۆنەیەدا,
وەك لای هەموان ئاشكرایە ئیمەی مسوڵمان دوو جەژنمان هەیە ئەوانیش:(جەژنی
ڕەمەزان،جەژنی قوربان )ەجەژنی ڕەمەزان دوای مانگیك لە تاعەت و عیبادەتی پەروەردگار
دێت, وە جەژنی قوربان دوای بە جێهێنانی فەریزەی حەج وە ڕێوڕەسمی قوربانی دان بۆ
پەروەردگار لەسەر پەیڕەوی ابراهیم پێغەمبەر (علییە السلام).وە بەداخەوە كە ساڵانە
ئەیبینین زۆربەی زۆری مسوڵمانان بەژداری ئەكەن لەو ئاهەنگە شەوانەی كە بەو
بۆنەیەوە ئەنجام ئەدرێت .
لێرەدا
جێیی خۆیەتی بپرسین.؟ئایا كەسانی غەیرە مسوڵمان یان مەسیحیەكان بەژداری بۆنە
ئایینیەكانی ئیمەی مسوڵمان ئەكەن ؟؟بێگومان نەخێر, ئەی كەواتە بۆ ئەبیت مسوڵمانان
بەژداری ئەو بۆنەوكارە ى ئەوانە بكەن و بەژداری ئەو گوناحانە بكەن, كە بەراِستی
حەق وایە لە سەرەتایی هەموو ساڵێكی نوێدائیمە بەخۆماندا بچینەوەو هەڵوێستە لە
ژیانی ڕابردووی خۆمان بكەین, ئایا چ كارێكمان كردووە لە ساڵی ڕابردووی تەمەنمان كە
شانازی پێوە بكەین؟وە ئایا جەند ئازیز و خۆشەویستمان لە ماوەی ئەمساڵدا لە دەستمان
چون و لە ژیاندا نەماون؟وەچەندان كەس لە ساڵی ڕابردوودا بەژداری ئەم جۆرە
ئاهەنگانەیان كردووە، بەڵام ئێستا لە ژێر خاكدان, هەروەها ئیسلام داوای لە ئێمە
كردوە كە پێكەوە ژیان دروست بكەین لەگەڵ مرۆڤەكانی تر و بۆ ئەو مەبەستەش كڕین
و فرۆشتن و سەردان و سڵاوكردن و ژن خواستنی گاورەكانی بۆ ئێمە حەڵاڵ
كردوە هەروەها سەری ساڵی زایینی كە كاتەكەی بە تەواوی نەزانراوەو شتێكی
سەلمێنراو نیە و لە مێژوودا جیاوازی لەسەر هەیە پێویست ناكات موسڵمان بەشداری
بكات لە ئاهەنگی سەری ساڵدا چونكە بێ شەرعی و إسراف و گوناە و تاوانی زۆری
تێدا ئەنجام دەدرێ، بۆیە پێویستە دایكان و باوكان و ڕۆشنبیرە موسڵمانەكان
گەنجە كچ و كورەكان وشیار بكەنەوە لە بەشداری كردنیان لە هەندێ بۆنەدا كە هیچ
پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە و گەنجی موسڵمانی بۆ بانگهێشت دەكرێ
.
دایك و باوكان دەبێت ڕۆڵی خۆیان ببینن بەڕێگەی چاكە خوازی چونكە
بە یە كەمین قوتابخانەی پەروەردەكردن و ڕۆشنبیری دا دە نرێت بۆ ئەوەی ئامۆژگاری
جوان ئاڕستەی ڕۆڵكانیان بكەن .
لەكۆتایدا ئەلیم ئێمه وهك موسڵمانان لهدایكبوونی ههموو
پێغهمبهران دهنرخێنین و حورمهت و ڕێز دادهنێین. عیساش (علیه السلام) یهكێكه
لهو پێغهمبهره ئازیزانه، که له قورئان خوای پهروهردگار باسی کردووه:
ۆالسَّڵامُ عَڵێّ ێوْمَ وُلِدْتُ ۆێوْمَ أَمُوتُ ۆێوْمَ أُبْعَث حَیًّا. (مریم: ٣٣). سڵاوی پهروهردگارم
لهسهره ئهو ڕۆژهی که لهدایك بووم و ئهو ڕۆژهش که دهمرم و ئهو ڕۆژهش
که زیندوو دهکرێمهوه. بهم شێوه جوانهی که قورئان بۆمان باس دهکات نهك
بهم شێوهی که خاچپەرستانەکان باسی دهکهن و یادی دهکهن؛هەروەها حەرامیشە
موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن بە بێباوەڕان بەوەی كە ئاهەنگ بگێڕن بەو بۆنەیەوە، وهك
له کوردستان ئێستا سهیری کهناڵه عەلمانییهکان دهکرێت له خاچ پهرستان زۆر
پهرۆشترن بۆ سهری ساڵ، ئهوهنده پهرۆش نین بۆ جهژنهکانی ئیسلام.
بهروار: 14/12/2019
بینین: 1912
|