هزری سیاسی
  فیکری سیاسی ئیسلامی لە نێوان خەڵکی و خەیاڵدا..٤
ماکوان کەریم

دەسەڵاتی ئاینی ئیسلام خودی ئاینەکەش بەزۆر بەسەر کەسدا نادرێت، چونکە موسڵمانان و ئەوانەی کە سیاسەت دەکەن لەوە تێگەیشتون کە سیستەمی ئیسلامی نیعمەتە، وەكو- هەموو نیعمەتەکانی دیکە کە خوای گەورە بەخشیویەتە مرۆڤایەتی وەك دەفەرموێت: خوای پەروەردگار ئەگەر سوپاسگوزاری نیعمەتەکانی خوای گەورە بوون ئەوا بۆتان زیاد دەکرێت ئەگەر سوپاسگوزار نەبوون بۆ ئەو نیعمەتانە خوای گەورە دەوڵەمەندەو پێویستی بە هیچ کەس و دروستکراوێکی دیکە نیە ، هەموو موحتاجی پەروەردگارین و زاتی پیرۆزی خاوەن سزایە لە رۆژی گەرانەوە بۆلای!..( ڵئِن شَكَرْتُمْ ڵاَزِیدَنَّكُمْ ۆڵئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَژَابِی ڵشَدِید)..
لێرەدا ئەو پرسیاری دەستەو ئێخەمان دەبێتەوە پێمان دەڵێن ئەی ئێوەی ئیسلامی چۆن دەتانەوێت فەرمانڕەوای بکەن و دەسەڵات لەدەستی نەیاراکانتاندا وەردەگرنەو بە شێوەیەکی ئاشتی؟
لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگەرێینەوە بۆ سەرچاوەی پاك و بێگەردی ئیسلام بزانین پێغەمبەری ئیسلام – صلی اللە علیە وسلم- چۆن ئەم دەسەڵاتەی گرتە دەست و حکومەتی دامەزراند..
لای هەمووان ئاشکرایە پێغەمبەری خوا – صلی اللە علیە وسلم- کە چووە شاری مەدینە بۆ ئەوە نەچووە کە ببیتە حاکمدار، بەڵکو- تەنها بۆ داڵەدەدانو پاراستنی بوو لە زوڵمی قورەیش، پێغەمبەر – صلی اللە علیە وسلم- نەچووە شاری مەدینە بەڵکو چەند کیلۆمەترێك دوور لە شاری مەدینە بنەو بارگەی خست و مزگەوتی تێدا دروست کرد و لەوێدا نیشتە جێ بوو کە ناوی "قوبا‌و" ە ، ئاشکرایە کە عەبدوڵڵای کوڕی سەلول کاندید بوو بۆ سەرۆکی مەدینەو، خەڵکەکە وویستیان بیکەنە مەلیك و پادشایی خۆیان..!
لیرەوە وەڵامەکە سەرچاوە دەگرێت، ئەی چۆن پێغەمبەری خوایان هەڵبژارد بۆ سەرۆکی ئەو ووڵاتە؟..
لەماوەی شەش مانگی یەکەمدا پێغەمبەری خوا – صلی اللە علیە وسلم- چەند پرۆژەیەکی پێشکەش بە خەڵکی شاری مەدینە کرد، چاوبەستی لە خەڵکەکەی نەکرد بە دروشم و قسەی بێبنەما ، یاخود بڵێت تەنها من شەریعەتم پێییە ، ڕاستە شەریعەت پێویستە وەك یاساو رێسا و ڕێکخستن بۆ کۆمەڵگا ، بەڵام پێش هەموو شتێك خەڵکی کاری خزمەتگوزاری دەوێت، خەڵك کارەبایی دەوێت خەڵکی جادەی وشەقامی قیری دەوێت ، پرۆژەی خزمەتگوزاری دەوێت.. ، بۆیە پێغەمبەر خوا – صلی اللە علیە وسلم- سەرەتا ئاوی دابین کرد بۆ شاری مەدینە و بۆ ئەوەی ئاوی ئەو ووڵاتە دابین بێت و بازاڕی جیاکردوە لەدەستی مشەخۆرو قۆرغچیەکانی جولەکەو و ئابوری سەربەخۆی بۆ خەڵکەکە دروست کرد و میلشیاکانی ئەوس و خەزەرجی ئاشت کردنەوە سوپایەکی یەکگرتوی لێدروستکردن .. پاشان دەستوری نوسییەوە هەموو وەك هاوڵاتی بێجیاوازی لەو دەوڵەتدا ژیان بەسەر بەرن بە جولەکەو دیندارو بێدینو موشریکەوە.. زۆرێکی دیکە لە پرۆژەی خزمەتگوزاری.. کە لێرەدا دەرفەتی باسکردنی نیەو سەرنجتان رادەکێشم بۆ یەکەم ساڵی شاری مەدییەو پرۆژەکانی پێغەمبەری خوا – صلی اللە علیە وسلم- لە هەموو کتێبەکانی سیرەدا..
کەواتە: لەهەموو سەردمو کاتێکدا سیستەمی ئیسلامی بە خزمەتکردنی خەڵکو بەگشتی دێتە سەر دەسەڵات، نمونەیش زۆرە لەم سەردەمدا ئیسلامیەکانی تورکیا و مەغریب و تونس و ئوردون و کوێت و پاکستان.. تاد ..
ئازادیە گشتیەکان لە ناو دەسەڵاتی ئیسلامیدا :
ئازادیەکانی ناو دەسەڵاتی ئیسلام لەسەر بنەمایی لا چرر ولا چرار دادەمەزرێت واتا یەکەم: زییان بە کەس مەگەیەنە، دووەم: زیان بەخۆت مەگەیەنە.
یاخود دەتوانین بڵێن لەسەر حەڵاڵ و حەارم دامەزراوە.. ئەوی پاك و بوو حەڵاڵی لە ئیسلامدا ئەویشی پیسەو زەرەر بە خەڵکی دەگەینێت حەرامە (ۆیُحِلُّ ڵهُمُ الگَّیِّبَاتِ ۆیُحَرِّمُ عَڵیْهِمُ الْخَبَائِپَ اڵاعراف: ١٥٧.)
لە ئیسلامدا سیستەمەکەیدا ئەوەی تاوانەو ئیسلام حەرامی کردوە بە هیچ شێوەەك ڕێگەی پێنادرێت کڕینو فرۆشتنی پێوە بکرێت، بۆ نمونە:- گۆشتی بەراز مەی و هەموو جۆرەکانی، بەڵام ئەحکامی قەدەغەکردنی مەی بەو راستەو خۆیە قەدەغە ناکرێت، چونکە خەڵکانێك هەیە ناتوانێت هەروا بە ئاسانی وازی لبێنێت دەبێت دەسەڵاتی ئیسلامی بۆ ئەو کەسانەی کە مەی خۆری مودمین تا کاتی چارەسەریان.. لە دەرمنخانەو جێگای تایبەت مەیان بۆ دابین بکات یاخود بۆ ئەو تلیاك خۆرو حیشیشە خۆرو ئەوانەی کە مادەی هۆش بەرەکان بەکاردێنن بۆ ئەوەی توشی تاوان نەبن، تاوان دروست نەبێت وەهەروەها .. جا هەموو دەرکردنی و سەپاندی ئەحکامێکی ئیسلامی یاخود یاساکانی ئیسلامی هەموو لەسەر چوار بنەما دادەمەزریت و یان قەدەغە دەکرێت.. 
یەکەم : عیللەت
دووەم: سەبەب- هۆکار
سێیەم مەصڵەحەت- بەرژەوەندی
چوارەم: حیکمەت- ڕامیاری
عیلله‌ت(العلە) : له‌زمانی عه‌ره‌بیدا یانی ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ داوای گۆرانێك ده‌كات یان گۆرانێكی به‌سه‌ردا دێت، كه‌ به‌ نه‌خۆشیش ده‌وترێ عیلله‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حاڵه‌تێكی نوێی هێناوه‌ جیاوازە له‌ حاڵه‌تی پێشوو واته‌ له‌ له‌ش ساغیه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشیی . عیلله‌تی عه‌قڵیش واته‌: بریتیه‌ له‌و شته‌ی كه‌ بریارێك ده‌سه‌پێنێت وه‌كو جوڵه‌ی په‌نجه‌ بۆ موستیله‌یه‌ك !.
سبب- هۆكار- بریتیه‌ له‌و شته‌ی كه‌ بتگه‌یه‌نێت به‌ شتێك !. بۆنمونه‌ رۆژئاوابوون سه‌به‌به‌ بۆ واجب بوونی نوێژی مه‌غریب یان بینینی مانگ سه‌به‌به‌ بۆ واجب بوونی رۆژووی ره‌مه‌زان . هه‌ندێكیش ده‌ڵێن : عیلله‌ت و حیكمه‌ت جیاوازییان نیه‌ یه‌ك ماناو ناوه‌رۆكیان هه‌یه‌ . 
حیكمه‌ت یەكێك له‌ ماناكانی ره‌شۆی ئه‌سپه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یپێی ده‌گیرێت و رێگه‌ نادات تێپه‌ر بكات له‌ سنوری خۆی . له‌ زاراوه‌شدا : ناوه‌ بۆ ئه‌و حوكمانه‌ی كه‌ هه‌ر شتێك له‌ شوێنی خۆیدا داده‌نێت . به‌لام زه‌بت كردنی حیكمه‌ت كامه‌یه‌ و كامه‌ نیه‌ تۆزێك سه‌لیقه‌ی ده‌وێت . بۆیه‌ هه‌ندێك ده‌ڵێن : حیكمه‌ت ئه‌و مانایه‌ كه‌ كه‌ وه‌سفێك ده‌كاته‌ عیلله‌ت واته‌ حاڵێك ده‌خاته‌ ریزی عیلله‌ته‌وه‌. چۆن ؟؟ بۆ نمونه‌ عیلله‌تی حه‌رام بوونی عه‌ره‌ق سه‌رخۆشكردنه‌كه‌یه‌تی بۆ مرۆڤ . به‌ڵام حیكمه‌ته‌كه‌ی عه‌قڵپارێزییه‌كه‌یه‌تی .
المصلحە به‌رژه‌وه‌ندی : بریتیه‌ له‌و قازانج و كه‌ڵك و سوده‌ی كه‌ خاوه‌نی شه‌ریعه‌ت ره‌چاوی كردووه‌ له‌ پارێزگاری كردن و هێنانه‌دی ئامانجه‌ باڵاكانی شه‌ریعه‌تدا واته‌ ئایین پارێزەریی و گیان پارێزیی و سامان پارێزیی ئەقڵی و هتد .
ئەو جێگاییەی؛ ئەو ئەحکامەنەی لێوە دەردەچێت یاخود لە سێ سەرچاوە دەردەچێت: بە هاوکاری سی دەزگای گەورەی ئیسلامیە، کە خەڵکی تایبەتمەند لەبوارەکان یاساو ئەحکامەکاندا..تاد.. تێیدا دەستنیشانی ئەحکامەکان دەکەن و ئیچتیهاد دەکەن، یان ئیسگینباگ دەکەن.. دەکرێت ئەمانەش لە جێگایەکدا کۆببێتەوە ناوی لێبنرێت مجلیسی حل و ئەقد .. یان هەر مەجلیسێکی دیکە ، بەڵام بەو مەرجەی زاراوەکەی یان ناوەکەی لە ئیسلامەوە سەرچاوە بگریت نەك لە رۆژئاوا وعەلمانیەتەوە..، چونکە ئەوەمان روونکردوە کە فیکری سیاسی ئیسلامی بە بیرو هزری موسڵمانان دادەمەزرێت لە ژیر رۆشنایی قورئانو سوننەتدا.. ئەویش برتین لە:-
یەکەم : فەقیهەکان : کە فیقهی رۆژانەی خەڵکی لەوانەوە سەرچاوە دەگرێت
دووەم : قازیەکان: یاخود دادگاو حاکمەکان : چارەسەری کێشەی خەڵکی دەکرێت
سێیەم: موفتیەکان : کە جێگای فتوادانو ئادابی فتوادانە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت..
ئەم دەسەڵاتە تەشریعی و قەزاییە.. بە دەسەڵاتێکی تەنفیزی هاوپشت دەبێت و جێبەجێ دەکرێت ، بە شورگە و ئاسایش و هەر ناوێکی دیکە کەخەڵکی ناو سیستەمە سیاسیە ئیسلامیەکە دەست نیشانی دەکەن..
لێرەدا لەوانەی خەڵکێك بپرسێت ئەی شورا کاری چیە ..؟ نوسەر- پێیوایە ، شورا وەك دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی باڵای دەوڵەتەکەیەو بڕیاری یەکلاکەروە ئەدات لە سەر پرسە گرنگەکانی دەوڵەت و دەرەوەی ووڵات و دەستنیشان کردنی ستراتیژی و پەیوەندەیەکانی ناوخۆ دەرەوە ...
بەڵام بە کورتی شورا چییە؟
شورای ئیسلامی_ ئەو زاراوە سیاسیە ئیسلامییە کە سورەتێکی بە ناوە نراوە، ئەگەر باس لە فەرمانڕەوای ئیسلامی بکرێت توخمێکی گرنگی ناو ئەو سیستەمە ئیسلامییە شورا، کە وەك نوێژ و رۆژ و حەج و جیهادو هەموو واجیباتی تری ئیسلامی پێویستکراوە لەسەر موسڵمانان، لە نێوانی دوو هاورێیەوە دەست پێدەکات تا خێزان و گەرورە تر بۆ کۆڵان و گەڕەك و پاشان گەورەتر بۆ شارو دواتر بۆ شارەوانی و دەسەڵات و حیزب و کۆمەڵ و گروپ و ڕەوتەکان تا- دەگاتە بەرزترین پلەی دەسەڵات و سەرۆکی ووڵات و یاخود خەلیفەی موسڵمانان، کە دەبێت پابەند بێت بە ئەنجامی شوراوە لە قورئانیشدا لە زۆر جێگادا باس لە شوراو گرنگی شورا کراوە تەنانەت پێغەمبەری خوا پابەند بووە بە ئەنجامی شوراوە ئەگەر چی بە دڵیشی نەبوبێت.!
لەبەر ئەوەیە دەڵێم شوارا توخمێکی گرنگی ناو سیستمە ئیسلامیەکەیە لەسەر ئەو بنەمایەش دەڵێم کە دەست نیشانی پرسە گرنگەکانی ناو دەوڵەت دەکات لەسەر ئەم چەند نمونەیە لە قورئانو سونەتدا..
لە شەری ئوحودا داوای کرد کە نەڕۆنە دەروەی شاری مەدینە لەناو شاردا بەرگری بکەن،بەڵام- سەربازیەکانی چواردەوری پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) وەك مامی بەرێزیان "حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب" "محمدی کوڕی مەسلەمە" و زۆرێکی تریان لە ئەنسارو موهاجیرین -ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت- دوایان کرد کە بڕۆنە دەروەی شاری مەدینە، چونکە سەروەرمان شورای بە خاوەن ئەزمونەکان و تایبەتمەندیەکان کرد لەوبوارەدا بۆیە دابەزیە سەر بۆچونەکانیان فەرمانی پێنەکرابوو وەك وەحی کە شوێن وەحی بکەوێت، پاشان پێغەمبەری خوا دابەزی بۆ ئەنجامی شورا.. کە چونە دەروەی شاری مەدینە بوو، دوای ئەوەی کە شکست هات بە سەرموسڵماناندا پەرتەوازەی هات بەسەریانداو بڵاوەیانکرد و زۆربەیان رایانکرد لە موسڵمانان، بەڵام سەروەرمان نەیفەرموو کە بە قسەی منتان نەکردوە چونەتە دەروەی شاری مەدینە،نا- بەڵکو_ لەسەر شاخی روما بە قسەی خۆشەویستمانیان (صلی اللە علیە وسلم) نەکرد سەرەتا سەرکەوتو بوون کە سەنگەرکەی خۆیان بەجێنەهێشتو کە دابزینە ناو جەنگەکە و پشتیان چۆڵ بوو.. ئینجا شکستیان هێنا، کەواتە هۆکار شورا نەبوو، بەڵکو سەرپێچی بوو لە فەرمانی خوا و پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ، بەڵگەیەکی بەهێزتر ئەوە بوو لە دوای کۆکردنەوەی هێزەکەی دیسان خوای گەورە فەرمانی کردوە بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: شورایان پێبکە..(ۆشَاوِرْهُمْ فِی اڵاَمْڕ) ئەم ئایەتە لە ئالیعیمران دابەزی کە باس لەو رووداوەی ئوحود دەکات، پاشان ئەوەی کە سوپاکەی کۆکردوە رێکیخستن و سەرکەوتنی بەدەست هێناو دوای سوپای قورەیش کەوتنەوە لە "ئەسەدولحمرا‌و" و سێ شەو سێ رۆژ لەوێ مانەوە و بە سەرکەتووی گەڕانەوە ناوشاری مەدینە.. هەموو ئەم کارانە بە شورا بوو، پەیامی من لەم سەرەتایی باسەدا ئەوەیە کە شورا فەرزە هۆکاری شکستیش نابێتە ئەوەی کە تاوان بخرێتە سەر شورا، وەك ئەوە وایە کەسێك لە کاتی جەنگدا نوێژ بکاو لە دواوە بپێکرێ و شەهید بێت، هەرگیز ناشێت بڵین نەدەبوو نوێژی بکردایە!. شورا فەرزە لە سەر موسڵمانان، ئومەتی پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر کاری خراپ شورا ناکات کۆنابێتەوە.
به‌روار: 03/05/2015
بینین: 1311