زانیاری تەندروستی
  کەم کردنەوەی ئازاری شەقیقە؟
وەرگێرانی:کۆچەر شێخانی

یەکەم: وەرگرتنی ئازار شکێن بەڵام بەکەمی چونکە بە زۆری دەبێتە هۆی برینی گەدە و سست بوونی گورچیلە.
دووەم: وەرگرتنی بڕێکی کەم کافاین لە ڕێگای خواردنەوەی چا یان قاوە.
سێیەم: ڕۆژانە دە دەقیقە تەرخان بکە بۆ وەرگرتنی هەناسەیەکی قوڵ و هێواش سودی دەبێ بۆ خاو کردنەوەی ماسولکە و کەم کردنەوەی ئازار.
چوارەم: دوور بکەوە لەو ماددانەی کە دەبنە هۆی ژانە سەر وەکو کحول و ئەو خۆراکانەی کە سوێر دەکرێن.
پێنجەم: پاڵ کەوتن و نوستن لە ژوورێکی تاریک و هێمن.
شەشەم: خۆشۆرن بە ئاوی سارد یان گەرم؛ هەر کامێکیان بێ سودی دەبێ بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە.

سەرچاوە
www.webmd.com
به‌روار: 28/07/2019
بینین: 1617