زانیاری تەندروستی
  لەبیرچوون لەنیوان بێ هۆشکردن و دیاردەی سروشتی ...
فیصل رسول

دوای ئەوەی لە سەدەکانی هەژدە زانستی دەروونزانی کرا بە زانستێکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی کاربکات لەسەر ژیری مرۆڤ کە لە ئاستێكدایە و گرنگی بدات بە رەفتار و ناخی و هەروەها دابشەبوو بەسەر چەندین قوتابخانە، لەوانەش قوتابخانەی شیکاری و رەوشتی و چەند قوتابخانەیێکی دیکە، ڵەوانە هەموویان لقێکیان تیابوو کە گرنگی بە بیرچوون دەدات کە بۆچی مرۆڤ شتی لەبیردەچێت و جۆرەکانی لەبیرچوون چەند جۆرن، بەگشتی گەیشتنە ئەو باوەرەی کە لەبیرچوون سێ جۆری سەرەکین کە جۆرێکیان لەبیرچوونی ئاسایی بوو کە ئەو کرادەرەی رۆژانە مرۆڤ دەیکات بە سروشتی مرۆڤایەتی خۆی لەبیری دەچێت، چونکە ناکرێت و ناگونجێت بە رێگا برۆی ئەم هەموو شتەت دایم بێتەوە یاد، دواتریش چی پێویست دەکات ئەم هەموو شتەت بێتەوە یاد، جۆرێکی دیکە لەبیرچوونی سودبەخش بوو یانیش پێویست بوو کە پێویستی دەکرد شت لەبیربکەین، بۆ نموونە کەسێكی نزیکت دەمرێت خۆ ناکرێت هەر لەبیری نەکەی و ژیانت لێ ببێت بە دۆزەخ یان روداوەکانی دلتەزێن کە لە ژیانی مرۆڤ رودەدەن، کە ئەمەش نیعمەتێکی خواییە بۆ مرۆڤایەتی .
جۆرێکی دیکە کە ئێمە مەبەستمانە باسی بکەین ئەوەیە لەبیرچوونی زیان بەخشە، بە تەبیعەتی حال، چونکە قوتابیان زۆر دەیخوێنن دەمانەوێت ئەوە بکەینە نموونە کە کەسێك باش دەخوێنێت، بەلام لەبیری نامێنێت و وەلام ناداتەوە، ئەگەرچی خوێندوویەتی، بەڵام رزگاری ناکات، بۆیە دەبێت ئەم کەسانە بزانن هۆکاری ئەم لەبیرچوونە چیە، دەبێت کێشەیێک بوونی هەبێت، چونکە ناگونجێ و ناکرێ، بەم شێوەیە بێت .

لەبیرچوونەوە دەکرێت هەندێك جار بلێین نەخۆشیە، ئەگەر ئازارێك بە ناخی مرۆڤ گەیشتبێت یان بریندار کرابێت بە هەر جۆرێك، ئەم ملەتەی ئێمەش تووشی ئەم نەخۆشیە بووە کە پێوەی دەنالێنێت، ئەویش نەخۆشی لەبیرچوونەوە، بە رادەیێك ئەگەر سالێك زولمی لی بکرێت بە خەندەیێك هەمووی لەبیردەکات، بگرە زۆرینەی خزمەتی ئەو کەسە دەکەن زولم دەکات، بۆیە نەخۆشیشمان هەیە کە دەبێت شتە باشەکان لەبیرنەکەین، کەچی لەرووی دەرونزانیەوە ئێوە دژی ئەو پێوەرانەین کە زاناکان دایان ناوە، شتە پرو پوچەکان لەبیرناکەین، هەرچی سوکایەتیە کە بە یێکی دەکەین دایم لە یادمانە، بەلام شتە گرنگەکان لەبیردەکرێن، بۆیە سیاسیەکان باش شارەزای ئێمە بوون، ئەوە نیە هەموو هەواداری یێکتری بەشەر دێن، کەچی سەرکردەکانیان پێکەوە لە ناز و نیعمەتی وەلات دەخۆن بێی هیچ ماندوو بونێک، کاتی هەلبژاردن ئێمە چیمان بیردێت ؟ ئایە لێدان لە ماموستاکان یاخود زیندان کردنی ئەم خەلکە بێ تاوانە یاخود نەمانی ئازادی خۆمان، یاخود دزینی سەروەت و سامانی ئەم وەلاتە، یان نەدانی پارەی فەرمانبەران، یاخود گرتنی مزگەوتەکان و کردنەوەی شوێنی لەشفرۆشی بە یاسایش بکرێت، کێ لە ئێمە ئەو دایکەی بیردێت کە سوال بۆ پارە دەکات لە ناچاری یاخود بنێشت دەفرۆشێت یاخود ئەو نایلۆنانە دەفرۆشێت کە شتە بێ بەهاکانمان تیای ئەکەین و فرێی دەدەین، ئای چ فرمێسکی ئەو دایکە ناخۆشە کە لەبەر رۆژی تیشک تیژ فرمێسک و ئارەقی سەروچاوی تێکهەلی یێکتر بووە، چۆن ئەوانە لەبیردەکرێن کە پێویستن، بۆیە لەرووی دەرونزانی یان ئێمە توشی نەخۆشی هاتووین یان دوو رووین یاخود دەرونزانی هەلەیە، دەبێت دوبارە یاسای نوێی بۆ دابنێرێت .
به‌روار: 30/08/2019
بینین: 2767