وتار
  پارەی حەج؟یان فیللەرو بۆتۆکس!
لیلی علی عبدالعزیز
باجی بایی پارەی حەجێک فیلەرو بوتوکس و نەشتەرگەری دەکات و رۆژی سێ هۆقە ماکیاج و داوو دەرمان ئەیا لەخۆی ، کەچی دەڵێن ئەوەندە کە س چون بۆ حەج و پارەکەی ئەوەندە دەکات بدرایە بە نەخوشخانە باشتر نە بو ؟
لەو عەقڵ و ڕۆشنبیری و مێشکە پرە!!
سەرەتا ئەگەر میدیا خاوەنی هەبێت بەم کەلەپوچانە نابرێت بەڕێوە
پاشان ئەو کەسەی چوە بۆحەج پارەی خۆیەتی و فەریزەیەکی سەرشانی پێ بەجێ دێنێت تۆ بەچ حەقێک تەکبیری گیرفانی ئەو ئەکەیت؟
ئەوکە بەپارەی زەکات و سەرفیترەو قوربانی و سەدەقە، چەندەها ماڵی تێرو پوشتەکردوەو بو ژاندویەتی یەوە،لەجەژندا دڵخۆشی کردوون 
و ماڵی بۆ ئاوەدان کردونەتەوە، 
ئەی ملیۆنەرەکان کەپارەی میللەت ئەبەن لەسەر مێزی قومار ئەیدۆڕێنن، یا کوڕە مەسئول و دەوڵەمەند شەوی دەفتەرێک بە گەعدە دەدەن،بۆ ناچی بەرۆکیان بگریت؟
ئەی هەر نا بچۆ باڕێکەوەو بڵێ ئەو پارەی خۆتانی پێ بێ عەقڵ دەکەن بۆ نایبەن بۆ نەخوشخانەی هیوا؟
یابڕۆ ساڵۆنەکان و سەنتەری جوانکاری بڵێ ئەو پارەی داوتە بە فوکردنە دەموچاوت ودوروژی تر دوبارەی ئەکەیتەوە، کەبەتاڵ بو بۆ نەتداوەتە نەخۆشێکی شێرپەنجە؟!
یاهەرلەخۆتان بپرسن ئەو جل و  بەرگەی هەر رۆژ جۆرێک دەپوشن و پارەی سواخ دانی دەموچاوتان هەمو رۆژێک بۆ نادەنە نەخۆش و کەم دەرامەت؟
یا پارەی ئەوهەمو کەناڵە بێسەرو بەرە وەک کەناڵەکەی تۆ  کەهیچ سودێکیان نیە بۆ نایدەنە ماڵە پێشمەرگە؟
نەک باس لەحاجیەک بکەی کە گەر پارەی خێری ئەو نەبێت زۆر ماڵ بێ شێو،  زۆر نەخوش بێ چارەو زۆر مناڵ بەدڵی شکاوەوە سەر دەنێنەوە ،چونکە ئەو دینەکەی
پێش حەجەکەی فەرمانی پێ دەکات بە بەخشین و سەدەقە۰٠
گەر ژیر بن لەپارەی نەوت و گومرگ و چەندەها داهاتی تر دەپرسن، کە دەبێت و  پێویستە لەسەر شانیان خەستەخانەی پێ بەڕێوەبەرن و وڵاتی پێ ئاوەدان کەن، کەهیچ هاوڵاتی یەک ئاتاجی کەس نەبێت۰
به‌روار: 28/08/2019
بینین: 879