 خوشكی به‌ڕێزم : له نێوان ئه‌م دوو دیمه‌نه تۆ ئازادیت
محمد سعید
چۆن شاره‌كه‌مان و هه‌رێمه‌كه‌مان پڕ بووه لە ئافره‌ته
مۆدیله‌كان و نایت کڵەپ و دیسکۆ و قەحبەخانە و شتێكی ئاسایی یه
له هه‌مان كاتدا
شتێكی ئاساییشه لە سوچێکی ترییەوە خەڵکی كوردی ڕه‌سه‌ن و به‌ئه‌خلاقی كوردایه‌تی و دینداری بەخواستی خۆی ببێت بەباڵاپۆش
بۆچی بۆ ئه‌مه‌یان ئاسایی نه‌بێت ؟!!
هه‌ركاتێك تینوویه‌تی هه‌بێ مانای وایه ئاویش هه‌یه
هه‌ركات زوڵم هه‌بوو واته دادپه‌روه‌ریش بوونی هه‌یه
كه خراپه هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ریشدا چاكه هه‌یه
مرۆڤ له‌نێوانیان ئازاده و سه‌ره‌نجامیش خۆی به‌رپرسیاره
بۆچی سه‌یر نیه له‌ناو میلله‌تی كوردی موسڵمان ئافره‌تانێك هه‌بن به‌ناوی مۆدێل و چی و چی به‌لام سه‌یره داپۆشراو بێت !
داپۆشراو بێت یان له‌چك و نیقاب یان سفور و بێ به‌رگ
مافی خۆیه‌تی
به‌لام خوشكی به‌ڕێز
داپۆشین و له‌چك مانای پاكیزه‌یی و پاكی نیه هه‌رچی كردی ئیتر ته‌واو
خوا لێی ڕازی بێت و هه‌رچی نه‌یكرد دۆزه‌خی بێت
نه‌خێر
زۆر هه‌له‌یه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه
كه له‌چك و داپۆشین ئه‌كه‌ی
له‌به‌ر كۆمه‌ڵگا نه‌بێت ، له‌به‌ر خێزان و بنه‌ماڵه نه‌بێ ، له‌به‌ر جوانی نه‌بێت
ته‌نیا وه‌كو فه‌رمان و دروشمێكی دینداری بیكه و به‌و شێوه خوا له سوره‌تی النور و اڵاحزاب فه‌رمانی كردووه
داپۆشین له دوای عه‌قیده و ئیمان و تێگه‌یشتن و خواناسی یه به زۆر نیه
له‌هه‌ر شوێنێك زۆركردن هه‌بێ له‌ئیسلامدا زۆر كردن نیه
چونكه زیاتر كه‌سه‌كه و كۆمه‌ڵگاكه به‌ره‌و له‌ناوچوون و دووركه‌وتنه‌وه له‌دین ئه‌بات
(ئایه‌ت زۆره جاری كه‌ش باسم كردووه )
سه‌یری وڵاتی ئێران به نموونه
جیاواز له‌هه‌ر وڵاتانی دونیا ئێرانی شیعه به زۆر له‌چك به ئافره‌تانی كرد
ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌و فه‌ساد و به‌ره‌ڵڵایی و حساب نه‌كردن و لادان له دین و دووركه‌وتنه‌وه‌یه كه ده‌یبینین
ئێران به فهسادترین وڵات حساب ده‌كرێت
ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌كرێ له هیچ وڵاـێكی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی ناكرێت
له‌به‌رامبه‌ردا دوو شاری تری ئیسلامی به نموونه
دوبه‌ی و ئه‌سته‌مبوڵ
لێره له‌ته‌نیشت
مزگەوتێک و لەشفرۆش خانەیەک دیوار‌یان بە دیواری یەکەوەبووهیه
هیچیان بۆیان نەبوو بێڕێزی بەوی تریان بکەن.
دووباره‌ی ئه‌كه‌مه‌وه هه‌ر ئافره‌تێك خۆی داده‌پۆشێت و له‌چك ده‌كات
با له‌به‌ر هیچ نه‌بێ ته‌نیا له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت و فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ بكات
دڵنیابن خوشكانی به‌ڕێز
خۆشبه‌ختی دنیا و قیامه‌ت له ئیسلام دایه و به‌س
جارێ ئێمه بۆ دوارۆژ و به‌هیوای پاداشت كارێك ده‌كه‌ین
به‌ڵام له‌دنیاشدا پێی سه‌ركه‌وتوو و به‌خته‌وره ده‌بین
.
ولأجر الآخرة خير للذين ءآمنوا وكانوا يتقون
بهروار: 24/02/2021
بینین: 1738
|