کۆمەڵگە
  بۆچی زیندانی کرام؟
نوسینی ماکوان کەریم


ووتیان ئێمە موخابەراتی نەرویجین و بە فەرمانی حوکومەتی ئیتاڵی دەستگیرت دەکەین و چونکە تۆ لە دوای کرێکار کەسێکی سەنتراڵی لە ڕێکخراوەکەی مەلا کرێکاردا .. واتا کەسی دووەمم لە ڕێکخراوەکەیدا .. وویسومە کاری تەقینەوە لە ووڵاتی ئیتالیادا بکەم..!!
لەدوای ئەوەی لەبەردەمی دەرگاکەدا کەلەبچە کرابووم هیچ دەسەڵاتێكم نەبوو .. پەپەلە چەند کەسێك چوونە ژوورەکان و ماڵو منداڵ بە قیژەوە هاوارەوە ووتیان چییە .. منیش ووتم پۆلیسە .. تەنها مەجالی ئەوەیان دام کە خۆم بگۆڕم و هەموو شتەکانیان لە گیرفانم دەرهێناو سواری سەیارەیەك کرام بردیمیان بەروە ئۆسلۆ بە کەلەبچەکراو منیش دەستم کرد بە نوێژی بەیانی لەناو سەیارەکەدا ، ووتم کارەکەم ئاگادار بکەنەوە کە من لەگەڵ ئیوەدام ...ووتیان ئەو کارەت بۆ دەکەین . دوای یەك سەعات چووینە ناو فەرمانگەی مەرگەزی پۆلیس لە ئۆسلۆ.. بردیانمە ژورێك و یەکسەر زیندانی کرام
زیندانکە ٢ مەتر بە ٢ مەتر بوو تا چەند کاتژمێرێك وازیان لێهیانام و دوای ئەوە دەرگایان کردوە لیم بردیانم بۆ پشکنینی دیئێن ئەی ... گەڕامەوە بۆ زیندانە ئینفرادیەکەم .. ژوورەکە تەنها سەکۆیەك و دۆشەکێکی زەردی چەرمی چڵکنی تێدابوو.. دوای ئەوە ووتیان خۆت ئامادەکە بۆ لێکۆڵینەوە .. بردیانم بۆ لێکۆڵینەوە..

لەدوای ئەوەی هەمان رۆژ بردیانم بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ موخابەراتدا ... ئەم پرسیارە سەخیفانەم لێکرا ..
- ساڵی ١٩٩٩ چۆن هاتوویت بۆ نەرویج .. ؟وەڵامم داوە..
- ناوی خۆتو خێزانو منداڵ و ئیشو کارت چییە.. ؟وەڵامم داوە 
- ئایا ڕێگەمان پێئەدایت بچینە ناو تەلەفونو پاڵتاك و فەیسبوك و ئیمەیل شتە تایبەتەکانت..؟ وەڵامم داوە بۆ هەمووی ئازادن و ئەوەیشی ئێوە نایزانن و ناوتان نەبردوە ئەوانیشمدانێ لە ڤایبەرو سکایب هەرچی ترم هەبوو.. 
- پەیوەندی من بە مامۆستا کرێکارەوە چی بووە..؟ وەڵامم داناوە کە لەگەڵ جەنابیان پەیوەندیەکی توندو تۆڵ و برایانەو ئیسلامیانەو خۆشەویستیانەم هەبوو زیاتر من بۆ کاری رۆژنامەوانی و ئاینی سودم لەوپیاوە وەرگرتوە..
- ئایا من لە ڕێکخراوەکەیدا بوونم هەبوو بەناوی رەوتی شاخ ؟ لە وەڵامدا ئەوەم پێڕاگەیاندن بە ڕاشکاوانە ئەوەندەی کە من مامۆستام ناسیوە خاوەنی هیچ ڕێکخراو دەستەو گروپێك نەبووە ماوەی چوار ساڵێك دەبێت من دوور کەوتومەتەوە بە هەندێك هۆکاری تایبەتی لەو پیاوە، ئیتر لەوماوەیەدا نازانم هیچ ڕێکخراوێکی درستکردبێت ئەویش موستەحیلە چونکە هەر لە زینداندا بووە..
- ئایا تۆ لەنەرویجدا شەرعەت و خیلافەت دادەمەزرێنیت؟ لەوەڵامدا نەرویج ووڵاتی موسڵمانان نیە تا من خیلافەتو شەریعەتی تێدا پەرپا بکەم .. ئەوە خەڵکی ووڵات و هەڵیدەبژێرن نەك من بڕیار بدەم..
- هەندێك پرسیاری تر لەوەی چەند کتێبم نووسیوە باس لە چی دەکەن و کتێبەکان ناویان چییەو ڕێکخراوەکەی خۆم بەناوی بزاڤ کارمان چییە و گۆڤاری بزاڤ و..هتد 
هەموو لێکۆڵینەوەکەی من دوو پەرەی پڕنەکردوە و هەموو بە کۆی گشتی سەعاتێك لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا کراوە ..
دوایی هێنایانمەوە بۆ زیندان هەموو ئەو چەند هەفتەیە من لەزینداندا بووم ئەمە لێکۆڵینەوەکەم بووە ..! ئیتر لەدوای ئەم لێکۆڵینەوە کەس قسەی لە من نەپرسییوە نزیکەی ٤٠ شەو لە زیندانی ئینفرادی دا بووم هیچ کەس بۆی نەبوو قسەم لەگەڵ بکات و بمبینێت و تەنها دوو جار نەبێت جارێك خێزانم کە موخابەرات لەگەڵماندا دانیشتوە بۆ ماوەی سەعاتێك بینیومە و جارێکیش منداڵەکانم بۆ ماوەی یەك سەعات بەهەمانشیوە موخابەرات دانیشتوە لەگەڵماندا .. بۆ خۆشی فیکڵانکۆم دەکرد لەگەڵ دو کچەکەمدا هیچکام لە موترجمەکان نەینتوانی فیکڵانکۆ بکەنە نەرویجی..
چاوەڕێ بن ماویەتی .. باسی داهاتوو لەسەر حوکمی حاکمێکی بەهێزی نەرویجی کە پارێزەرکەی موخابەراتی ئیجراج کرد لەسەر ناردنی من بۆ ئیتالیا و پێشلکاری سەروەری نەرویجی..

لەدوای ئەوەی کە بەردەوام لەماوەیەی ئەو رۆژەی کە دەستگیرکرابووم بەردەوام لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا کراو مەبەستم لێکۆڵینەوەی گفتوگۆنەبوە بە تەنها بەڵکو بە پشکێنەری پزیشکی و گفتوگۆو هەندیك رۆتیناتی تر ، هەرخۆشیان پارێزەرێکیان بۆ دۆزیمەوە.. خۆشی لەوەدا بوو لەکاتی لێکۆڵینەوەی موخابەراتی نەرویجی پارێزەرەکەم خەوی لێکەوتبوو.. لەبەرچاوی لێکۆڵەرەوەکەی موخابەرات هەڵمساند لەخەوو ووتم تۆ پارێزەری منیت ئاگات لێم بێت، ووتی باشە بەڵام ژوورەکە گەرمە با ئیسراحەتێك وەرگرین لە دوای خەوی ئەوە.. چوون بۆ ئیسراحەت..!
ئەو شەوە لە زیندانی ئۆسلۆ لە ژورێکی ئینفرادی ٢بە ٢ دا زیندانی کرام و بۆ بەیانی کاتژمێر ١١ بردیانم بۆ زیندانی دادگایی ئۆسلۆ ئەویش هەر ٢بە٢ بوو لە دەوروبەری کاتژمێر یەك بۆ دوو برامە بەردەم دادوەر.
تا ئەو ساتە وەختەش نەمدەزانی بۆچی گیراوم ، ئەو تۆمەتانە چییە رووبەرووم دەبێتەوە ، بەهەر حاڵ پارێزەری موخابەرات دەستی کرد بە گفتوگۆ لەسەر من .. لەدڵی خۆمدا دەمگوت خوایە من چیم کردبێت و چیم رووبەروو بکرێتەوە..؟!
لە دوای ئەوەی پارێزەرەکەی موخابەرات دەستی کرد بە قسە و ووتی : ئێمە گومانمان هەیە لەسەر ماکوان کەریمە ...لەسەر گومانی حوکومەتی ئیتاڵی و دەبێت ماکوان تەسلیم بە ئیتالیا بکرێت..! ماکوان هەوڵی داوە و پلانی گێراوە بۆ کاری تیرۆر لە ئیتالیادا و بۆیە داوا دەکەین تەسلیم بە ئیتالیا بکرێت...
پاشان حاکمەکە منی بانگکردو ووتی خۆت بناسێنە و ئەو تۆماتانە لەسەر تۆیە ..!چی لە بارەوە دەڵێت:؟
ناوی خۆم و زانیاری تەوام دا و .. ووتم هەمووی قسەی بێمعنایە و هیچ فڕی بەڕاستیەوە نیە
حاکم ووتی تۆ کەواتە نەرویجیت؟
ووتم بەڵێ
ئیتر لەوێدا وەزعەکە گوڕا لە سفرەوە بۆ ١٠٠پلەی سەدی.. پرسیار کرا لەسەر من ئایا لە نەرویج لەماوەی ١٧ ساڵی ژیانیدا هیچ کێشەیەکی هەبوو لە پۆلیسو موخابەرات ؟ دیاربوو وەڵام داریەوە کە من هیچ کێشەیەکم نیە لەووڵاتی نەرویجدا هیچکات رووبەروی دادگاو پۆلیس نەکراومەتەوە..
حاکم ووتی .. نەرویجی هەرگیز تەسلیم بە ووڵاتێکی تر ناکرێت.. ئەگەر بەڵگەتان هەیە لەسەری فەرموون لێرە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکەن و یاخود بەڵگەکانتان بخەنە روو؟
پارێزەری موخابەرات ووتی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان بەدەست نەگەیشتوە.. لەسەر ماکوان بەڵام بەڵگە هەیە ..!! ئیتاڵیەکان پەیمانیانداوە بۆمان بنێرن..!
لەدڵی خۆمدا ووتم دیارە ئیمەیل و فاکس و بەریدی ئەلکترۆنیەکان بەکار نایەت لە کاری موخابەراتدا...!!
بەهەر حاڵ هیچ تۆمەتێك نەبوو لەسەر من .. پارێزەرەکەشم هەڵسا دەستی کرد بە قسە من بڕوام وابوو هیچ نازانێت ، بەڵام هەڵساو ئەوەندە قسەی جوانی کرد خەوەکەی لەبەرچاومدا سڕییەوە.. ووتی ئەمانە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ماکوان نییە و ماکوان خاوەن کارە و خاوەن دوومنداڵە و ئەگەر بیهڵنەوە کارەکەی لەدەست ئەدات و پاشان هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی نیە تا فەرمانی دەستگیر بۆ دەرچێت..
پارێزەرەکەی موخابەرات ووتی بە یاسای ١٧ و ١٨ و ( یاسایەکی تریشی ووت لەبیرم نەماوە )ئێمە دەمانەوێت ماکوان دەستگیر بکرێت.. چونکە ماکوان کەسێکی سەنتراڵە و ئەگەر بچێتە دەرەوە هەموو بەڵگەکان دەشێوێنێت.. واتا لەدوایی ئەوەی بەڵگە نەبوو بەم یاسایە داوایان کرد کە من دەستگیر بکرێم چونکە ... من بەڵگەکان دەشێوێنم..!!
لەسەر بنەمای قسەکەی پارێزەرەکەی موخابەرات داوای سێ هەفتەی زیندانی لە حاکم بۆ کردم.. 
پارێزەرەکەم دەستی کردەوە بە قسە و ووتی : من هیچ هەنجەتێك نابینم بۆ دەستگیرکردنی ماکوان ..
بەڵام حاکم ووتی : پاش کەمێکی تر حوکمەکەم دەردەکەم..
من دیسانەوە کەلەبچەکرام و سواری سەیارەی پۆلیس کرام و لە دوای سەعاتێك لێخوڕین گەیشتمە زیندانێك بەناوی ئۆلسمۆ- یاخود ئۆلشمو.. هیچم نەدەزانی دیسانەوە بۆ زیندانی ئینفرادی و نازانم حاکم چیی ووتوە..
بەڵام ئەم ژووە لەم زیندانە نوێییە ٣ بە ٢ بوو مێزو کورسی و تەلەفزیۆنێکی تێدا بوو.. منیش تیڤیم کردوە بێ ئەوەی خەیاڵم لای حوکمەکەم بێت .. تەماشام کرد لە تەلەفزیۆن باسی من دەکات دەڵێت ئەو کەسەی تەمەنی ٣٨ ساڵە و خاوەن دوومنداڵە دووهەفتە زیندانی بۆ بڕاییەوە لەگەڵیدا کۆنترۆڵ وهیچ کەس بۆینیە سەردانی بکات و هەموو شتێکی لەژیر کۆنترۆڵدا دەبێت..
بەهەر حاڵ هیچ چارەم نەما و خەم دایگرتم و لەوێدا قوڕگم پڕبوو بوو لە گریان .. نەك- بۆ خۆم بەڵکو بۆ ئەوانەی کە زیندانن بەناحەق بۆ ئەوانەی خاوەن منداڵن و .. ئەم باسانە لە داهاتودا زیاتر دەکەم شەوان و رۆژانی ناو زیندام چۆن دەبردە سەر لە ئینفرادی ..چاوەڕێ بووم تا دووهەفتەکە تەواو بوو دیسانەوە خۆم ئامادەکردوە بۆ ئەوەی بچمەوە بۆ دادگا بزانم لەدوای ئەم دووهەفتەیە لە ئیتالیاوە بەڵگەی تر دەنێرن..!!

لەدوای ئەوەی کە چوار هەفتەی ترم بۆ نوێ کراییەوە دەست بەجێ ئەمجارە داوای تێهەڵچونەوەم کرد (ئیستئناف).. دادوەر قووبڵی کرد ،بە پارێزەرەکەمی ووت: ماوەی سێ رۆژتان لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لە حوکمەکەی من و پاشان راستەوخۆ بە موخابەراتی ووت: ئەگەر بەڵگەی کۆنکرێتی نەهێنن ئەوا ئیتر ناتوانین لەوازیاتر ماکوان دەستبەسەر بکەین .. چونکە من لەسەر هیچ بەڵگەیەك دەست بەسەرو راگیراو نەکرابووم لە زیندان ، بەڵکو تەنها لەسەر قسەی ئیتالیا کە نەرویجی راسپاردوە بەوەی ئەگەر لەدەرەوە بم ئەوا من پەیوەندی بەو خەڵکانەوە دەکەم بەڵگەکان دەشیوێنم.. لە کاتێکدا ئەمە قسەیەکی زۆر نامەعقول بوو .. ئاخر باشە ئەگەر ئەو خەڵکە گیراون چۆن بەڵگە دەشوێنریتو من چۆن دەتوانم پەیوەندیان پێوە بکەم ..! بەهەر حاڵ ..
من بەردەوام لە زینداندا بووم .. لەماوەی دوو هەفتە  کتێبێکم نووسی بەناونیشانی ( ئاوێتە بوون و خۆڕازندنەوە بە سیفاتی پەروەردگار ) شیکاری لەسەر ناوە پیرۆزەکانی خوای گەورە دەکەم چۆ بتوانین لە ڕێگای سیفاتەکانیەوە خۆمانی پێ کامڵ بکەین وەك مرۆڤ کە بە ١١٦ لاپەڕەی ئەم دیواو دییوو واتا ٢٣٢ لاپەڕە کۆتای هات لە زینداندا .. بەڵام بۆ چاپ لەوانەیە هەندێك دەستکاری تری بکەم .. سەرقاڵ بووم بەمەوە .
پاشان کتێبێکی ترم نوسی بە ٥٧ لاپەڕە تەواوم کرد واتا ١١٤ لەپەڕەی ئەم دیواودیو کە باس لەکۆتایی مێژوو دەکەم .. رەخنەیە لەسەر فیکری شارستانی رۆژئاوا بەناوی (کۆتایی مێژوو)
سەرقاڵ بووم بەم نوسینانەوە کاتەکانم دابەش کردبوو.. زۆر بێ مەجال بووم .. کاتم تەرخان کردبوو رۆژی دوو جوزء قورئان بخوێنم بەیانیان سەعاتێكو چارەکێکم دەویست بۆ جوزئێك شەوانیش یەك سەعات.. ئینجا سەرقاڵی فەرمودە قودسیەکان بووم و شەرحی ئیمامی نەوەیم لابوو بە شیکاری شێخ عوسەیمنی و لەگەڵ تەفسیرە نایبەکەی سەید قوطب لە کتێبخانەی زیندانەوە زیاد لە ١٥ کتێیم بۆ هێنرا و دەستم کرد بە خوێندنەوە نوسین .. 
هەندێك کاتی ترم داناوبوو بە تەماشای تەلەفزیۆن لەوانە کەناڵی کوردساتم هەبوو لەگەڵ کەناڵی پارتی و گەلی کوردستان کۆمەڵە ئێران.. لەکەناڵە عەرەبیەکانیش دوبەی دووکەناڵ واتا دراما وسپۆرت و کەناڵی قورئانی کەریم و ، لەگەڵ سکای نیوز.. کاتژمێر ١٠ هەموو شەوێك تەماشای درامایەکم دەکرد لە کوردسات زۆر بەلامەوە خۆش بوو بەناوی سەردەمی شکۆمەندی.. تا زنجیرەی ٣٠ بینی لە زینداندا.. بەهەرحاڵ .. رۆژی ١٩ مانگی ١٢ واتا ڕێکەوتی هەینی دەست نوێژم گرت کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ بوو ووتم ئەمڕۆ جومعەیە نوێژەکەم تەخیر دەکەم بۆ کاتژمێر یەك.. هەموو رۆژێك کاتژمێر ١٢:٣٠ دەقیقە بۆ یەك سەعات دەیانبردمە دەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوای پاك...
لە ژوورەکەمدا جەرسێكو مەیکرۆفۆنێکی تێدابوو لەگەڵ ریسێپشندا قسەم دەکرد ئەگەر سەرم بێشایە داوای حەبێ دەرمانێکم بکردایە .. کاتژمێر ١٢:٣٠ زەنگیان لێدا بووم ووتیان خۆت ئامادەکە دەچیتە دەرەوە .. منیش ووتم کاتی نوێژە کاتژمێر ١:١٠ دەچمە دەرەوە .. کابرای پۆلیس ووتی ماکوان مەبەستم ئەوەیە تۆ دەچیتە دەرەوە بە تەواوی هیچت لەسەر نیە و بەهەڵەگیراویت و بەڵگەمان لەبەر دەستادا نیە بۆ هیشتنەوەی تۆ..! لەراستیشدا من حوکمەکەم ٨ رۆژی ترم ماوە بوو تەواوی بکەو واتا ٢٥مانگی ١٢ ئازاد دەکرام.. کەوای ووت لە خۆشیدا سەرمکردە سەر سوجدە و ئەو هەر قسەی دەکرد .. دەیگوت شتەکانت کۆکەرەوە پاشا کەمێکی تر دەچیتە دەرەوە من هەر وەڵام نەدایەوە ..
هاتن و ئازادیان کردم .. بەڵام بۆچی گرتیانم و بۆچی ئازادیان کردم ئێستاش نازانم ..
چیم لەسەر بوو هەر نازانم .. دوای ئەوەی کە هاتمە دەرەوە لە کەناڵەکانی نەرویجەوە باسیان لەوە دەکرد کەمن هیچ تاوانێکم نەبووە ،بەڵکو هیچ بەڵگەشی لەسەر نەبووە کە دەستگیرکراوە نەرویج بڕیاری گرتنی نەداوە، بەڵکو ئیتالیا بووە پاشان بە فەرمانی ئیتالیاش ئازادکراوم..!
دوای ئەوەی کەچوومەوە بۆ سەر کارەکەی خۆم ئەوانیش پارەی یەك هەفتەیان لێدزیبووم و دەڵێن بەبێ هۆکار رۆشتتوە و ئیشەکەشم لەدەست دا .. ئەوەش بەسەرهاتی گرتنەکەی ماکوانە.. 
کەهەندێك بێوویژدان قسەی ناشرینو درۆیان بۆ هەڵبەستبووم ، بەڵام بەخۆشحاڵیشەوە هاوڕێکانم سەریان بەرزکردم ئەوەندە باشەیان لەگەڵ کردم ..
ئێستا پێویستم لەجاران بە نزای خێری ئێوەیە ..
ئینجا من دەست بڵند دەکەم بۆ ئاسمان و دەڵێم خوایە پەروەردگارم 
موسڵمانان لە جیهاندا سەربخە ، ئەوەی راستگۆیەو موجاهیدە بۆ سەرخستنی دینی تۆ لەمەیداندایە خوایە گیان سەری بخە ، ئەوەی بەناحەق گیراوە خوای پەروەردگار ئازادی بکە .. بەماڵ ومنداڵی خۆی شاد بکەرەوە....، ئەوەی ئەیەوێت دینەکەی تۆ ناشرین بکات خوایە گیان لە ناوی بەرە ..
امین
به‌روار: 26/09/2016
بینین: 2672