کۆمەڵگە
  ئافرەت لە دیدگایی پیاوە گەوەرەکانی جیهان
باران ئاریایی

چارلی چاپلن:

لە وەسێتنامەکەیدا بۆ كچەکەی ئاوا نوسیبوو..

کچەکەم هیچ کەس و هیچ شتێک لەم جیهانەدا شایستەی ئەوە نیە کە  کچێک نینۆکی قاچی بۆ دەربخات چ بگات بە لەشی.

کچەکەم  خۆ ڕووتکردنەوە نەخۆشی سەردەمی ئێمەیە، تۆ دەبێت خۆت بۆ کەسێک دەربخەیت کە ڕۆح و ڕەوانیت بۆ دەربخات.

ئیدوارد یاکوب(جیهانگەرد و پزیشکی ئەڵمانی)

 دەلێت لە سەفەرەکانمدا بۆ ووڵاتانی ئیسلامی کاتێک لە بازاڕەکانیان ئافرەتانی باڵاپۆشم دەبینی لە شیوازی جل و بەرگ و گفتوگۆکانیان پەییم بەوە برد کە چەندە پایە بەرزن، ئافرەتانی ئەو ووڵاتانە کاتێک لەماڵ دێنە دەرەوە زۆر ئازادن و باڵاپۆشیەکەیان ڕێگری ئەوەیان لێناکات کە لەکاری سیاسی وڵاتەکەیان بەشدار نەبن.

ڤیکتۆر هۆگۆ:

ئەڵێن بەندە لە ئەوروپا کۆتایی پێ هاتووە، بەڵام بەندە و کۆیلە بەردەوام لە ئەوروپا هەیە و بەسەر ژناندا دەسەپێنرێت بەناوی ئازادی.

سروشتی ئافرەت پاک و جوان و وقاریەتی، باڵاپۆشی هێزێک بە ئافرەت دەبەخێشت کە بەهێزترین پیاوان ناتوانن لەبەرانبەریدا بوەستن، بەڵکو چۆکیان پێ دادەدات و وایان لێ دەکات کە بەگەورە و ڕێزەوە سەیری بکەن.

ئالفرێد هیچکاک:

ژنانی شەرقی تا چەند ساڵێک لەمەوبەر بە هۆکاری باڵاپۆشیەکەیان و ئەو نیقابەی کە بەکاریان دەهێنا زۆر جوان و جەزاب بوو، ئەمەش هێزو توانای بە ئافرەت دەبەخشی، بەڵام ووردە ووردە کەوتنە لاسایی کردنەوەی ئافرەتانی ڕۆژئاوا بۆ پۆشینی جل وبەرگ لەگەڵ ئەو لاسایکردنەوانەدا ووردە ووردە لە جوانی ڕەگەزی ئافرەت شەرقی کەمکردەوە.

من پێم باشە ئافرەت وەک فیلمێک وابێت کە پڕە لە هەیەجان وە کەمتر ماهیەتی خۆی دەربخات تا پیاوان بۆ بەدەستهێنانی زیاتر هەوڵبدات.

دەیڤید هوم (فەیلەسوف):

پاکداوێنی و پاڵاپۆشی ئافرەت ضامنی پلەی باوکایەتی پیاوانە بۆ منداڵەکانیان.

ئەم قسەیەی هوم یەکێک لە نوسەرە ئافرەتەکانی ئەمەریکا لەیەکێک لە کتیىەکانیدا بەکاری هێناوە بەناوی (قبوڵکراو) دەڵیت: (کۆمەڵگای ئەمەریکا هیچ کات وەک ئێستا ئازاد نەبووە لەهەمان کاتیشدا هیچ کات وە ئێستا بەدبەخت نەبووە. لەبەر ئەوەی ئازادی بەشێوازێکی ڕاست و دروست فێر نەبووە).

لەبەشیکی دیکەی کتێبەکەیدا دەڵێت: (بەڵام لەدوای ئەوەی ئافرەتانی باڵاپۆش دەرکەوتن لە کۆمەڵگای ئەمەریکادا ئەوکات  میعیاری دایک بوون، ڕێز و حورمەت و پاکداوێنی و تەنانەت خێزان و خانەوادەمان درک پێکرد).

 

ئیوتە ساشۆڤسکی پرۆفیسۆر و پارێزەر لە ئەڵمانیا دەڵێت: ئێمە لەهەر پارێگایەکی ئەڵمانیا بژین لەسەرمان پێویستە قانونی ئەو پارێزگایە پیادەبکەین، ئەگەر قانونی پارێگایەکی دیکەمان پیادە نەکرد بەواتای ئەوە نییە کە مافی خەڵەڵکی ئەو جێگایانەمان پێشێل کردووە، بەهەمان شیوەش ئەگەر کەسێک باوەڕی بە ئاینێک هەبێت و ئەرکە ئایینەیەکانی جێبەجێ بکات واتایی ئەوە نییە کە مافی خەڵکی کەلەسەر دینێکی کەن پێشێل دەکات. ئەگەر ئێمە ئەبینین کەوا لەهەندێک جێگا ڕیگیری دەکرێت کەوا ئافرەتانی موسوڵمان باڵاپۆش بن، ئەمش خواردنی مافی موسوڵمانانە بەهیچ جۆرێک سوود مەند نییە بۆ ئایین و مەزهەبەکانی دیکە.

 لە جێگایەکی تردا دەڵێت: من ڕێز لەو ئافرەتانە دەگرم کەوا لە ڕووی بیروباوەڕەکەیانەوە خۆیان باڵاپۆش دەکەن و مافی هیچ کەسێک پێشێل ناکەن.


ئەم پارێزەرە جەخت لەسەر قسەکانی دەکاتەوە دەڵێت: قانونی ڕێگرتن لە باڵاپۆشی گەورەترین نا عەدالەتی و نایاساییە، چونکە باڵاپۆشی یەکێکە لە ڕێگرە بەهێزەکانی بەرەڵڵایی و تێکچوونی خانەوادە.

بۆچی لە کۆمەڵگایەکدا کردارێکی قێزەونی وەک هاوڕەگەزبازی بە قانونی بکرێت و کارێکی ئاسایی بێت، بۆچی سەرەتایی ترین کار و دەستوراتی دینی بۆ موسوڵمانان رێگەپێدراو نەبێت؟

پرۆفیسۆر ڕوژە گارودی لە بیرمەندەکانی فەرانسە، پێی وایە کەوا ڕێگری لە باڵاپۆشی لە فەرەنسا بەهۆکاری ئەو ڕێکلامە زۆرەی ئەمەریکاو ئیسرائیلە دژی ئیسلام و موسوڵمانان.

هەروەها دەڵێت: ئەمڕۆ، جەنگ دژی تیرۆر بۆتە جەنگ دژی ئیسلام، وە لەهەوڵی ئەوەدان ئیسلام و موسوڵمانان لاواز بکەن لە هەموو جیهاندا. ئەمەریکا و ئیسرائیل لەهەوڵی ئەوەدان  ئیسلام بە توندوتیژی بناسێنن بە خەڵکی.

گارودی قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە فەرەنسا بە کارێکی نادیموکراتیانە وەسف کردووە و دەڵیت: باڵاپۆشی یەکێکە لە پایە گرنگەکانی بونیادی خێزان و کۆمەڵگا.




هەردوو کچەکەی (لیلی و ئەڵما)ی پارێزەرێکی یەهووی بەناوی (لوی) موسوڵمانبوونی خۆیان ڕاگەیاندو بوونە باڵاپۆش، بەڵام بەهۆی باڵاپۆشیەکەیانەوە لە قوتابخانە دەکران.

ئەم دوو خوشکە سوورن لەسەر باڵاپۆشیان و دەڵین بەهیچ جۆرێک دەستبەرداری ئاینەکەیان نابن، باوکە یەهودیەکەیان دەڵێت: (من ڕێز لە ڕاوبۆچوون و دینی کچەکانم دەگرم و  ئامادەشم لە دادگا ببمە پارێزەریان و دیفاعیان لێ بکەم).


هەروەها دەڵێت: باڵاپۆشی یەکێکە لە ئەرکەکان کەلە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە، کە ئەرزشی ئەخلاقی ئافرەت لە کۆمەڵگادا دیاری دەکات، باڵاپۆشی نیشانەی پاکیزەیی و ئالودەنەبوونی ئافرەتە.




نوسەرێکی زاپۆنی بەناوی (هنولا ناکاتا) دەڵێت: موسوڵمان بوونم گەورەترین تاقیکردنەوە بوو بۆ من، هاوکار و دۆستان ونزیکەکانم قسەی زۆریان پێگوتم زۆر بەد ڕەفتاریان لەگەڵ کردم ئیهانەتێکی زۆریان پێکردم و بەهیچ جۆرێک قسەو هاتووچۆیان لەگەڵ نەدەکردم لەبەر ئەوەی چۆن دەبێت موسوڵمان بم  و ببمە باڵاپۆش، بەڵام دوای تێپەربوونی کات کە زانیان من سورم لەسەر ئایینەکەم و باڵاپۆشیەکەم هەموویان گەڕانەوە لام و لەگەڵم ئاشت بوونەوە، صەبرو تەحەمولی خۆم وای کرد کە خوای گەورە هەموو ئەو شتانەی بۆ ماوەیەکی کاتیی لەدەستم دابوو بۆم بەگەڕێتەوە.



ناکاتا دەربارەی باڵاپۆشی دەڵێت: لەدوای ئەوەی بومە باڵاپۆش هەستم کرد کە مرۆڤم و ئەرزشی ژنانەم چەندە، باڵاپۆشی ئەوەی فێرکردم کە لەدەست و چاوی بیگانە پارێزراو بم، ئەمڕۆ لەنێو موسوڵمانانی ژاپۆندا دەبنرێت کەوا گەنجانی موسوڵامان دەبنە باڵاپۆش کە ئەمە نیشانەی گەورەتربوونی کۆمەڵگای موسوڵمانانە، من تا زیندووم بۆ ئیسلام و باڵاپۆشی کار دەکەم، چونکە باڵاپۆشی مایەی ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵگایە.



میشێل لالان کە قەشەیەکی فەرەنسیە دەڵێت: (من وەک مەسیحییەک دڵنیام کە باڵاپۆشی موسوڵمانان  وەک ئەرزشێکی مەعنەوی ئەبێت ئازاد بن و جێگاو مەکانی خۆیان لە کۆمەڵگادا بپارێزن).



نوسەرو ڕۆژنامە نوسی بەناوبانگی ئینگلیزی ( ئیوان ردلی) لەدوای موسوڵمان بوونی و باڵاپۆش بوونی سیمینارێکی لە شاری لەندەن گێڕا لەژێناونیشانی (باڵاپۆشی ئیسلامی): لە سەرەتای سیمینارەکەدا ووتی: (من ئەم سیمینارەم بۆیە گێراوە تا بەرگری بکەم لە باڵاپۆشی و خانمانی باڵا پۆش، تا باڵاپۆشی لە ووڵاتەکەمدا ئازاد بێت.  

لە درێژەی ووتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە باڵاپۆشی سودمەندە بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بەڵکو سودمەندیشە بۆ هەموو وڵاتەکەمان، ئەم جۆرە سیمینارانە دەبێت لەهەموو شارەکاندا بگێردرێت تا باڵاپۆشی بناسێنرێت بەهەمووان تا هەمووان بزانن کە باڵاپۆشی نەک زەرەری نیە بەڵکو قازانجی هەیە بوو هەموومان.



هەروەها بەردەوام دەڵێت: باڵاپۆشی لە ژیانی من دا و لە پارێزگاری کردنی مندا دەورێکی زۆر گرنگی هەبووە، من  لە دوای ئەوەی پەنام هێنا بۆ باڵاپۆشی هەستم کرد کەوا ژیانم زۆر پارێزراوە.


 
ئەمەی سەروە کورتەیەک بوو لە ڕاوبۆچوونی کەسانی ڕۆژئاوا کە هەندێکیان موسوڵمانیش نەبوون، بەڵام باڵاپۆشیان بە کارێکی شیاو زانیوە چونکە کۆمەڵگا دەپارێزێت لەکاری بێ ڕەوشتی.

لەسەردەمی چارلی چاپلندا خۆڕووت کردنەوەی بە نەخۆشیەکی کوشندەی کۆمەڵگا وەسف کردووە تازە بەتازە فاروق ناڕەفیق بەتەمایە ئافرەتی کورد ڕووت بکاتەوە ئافرەتی باڵاپۆش بە خێو ناو دەبات.

منیش پێی دەڵێم ئەی خۆ خانمی خۆت باڵاپۆش نیە بەڵام هەر لە خێو دەچێت، ئەوە لە چاوی ئەوەوە سەیری ئافرەتانی تر دەکەیت.










 

پەیوەندی باڵاپۆشی بە فەرهەنگی دینەوە

لەسەر بنەماکانی فەرهەنگی ئیسلام، مرۆڤ مەوجودێکە کە بۆ گەیشطن بە کامڵ بوون هەوڵ دەدات.

ئیسلام بە ڕێکخستن و تعدیل کردنی غەریزەکان بەتایبەت غەریزەی جنسی بەشێوازی پێویست بۆ هەریەکەیان، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دەرکەوتنی تواناکان و هەوڵدان بۆ کامڵ بوون .

پۆشینی جل و بەرگی شیاو و گونجاو بۆ ژن و پیاوان هۆکارێکی گرنگە بۆ ڕیکخستنی غەریزەی جنسی.

  

ئەگەر سەیری شیوازی فیسیۆلۆژی مرۆڤ بکەین ئەوا شیوازی پۆشینی ئافرەت و بەراوردی لەگەڵ پۆشاکی پیاوان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر جسم و ڕۆحی ژن و پیاو.

 

لە لێکۆڵینەوە زانستیەکان لەسەر فیسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی ژنان و پیاوان سەلمێنراوە کەوا پیاوان زیاتر حەساسن بەو شتانەی کە ئەیبینن و جوڵێنەرە بۆ شەهوانی بوون، چونکە کاریگەری هەستی بیناییان زیاتترە، لە لایەکی ترەوە  ڕژێنەری هۆرمۆنی پیاو هەمیشەییە بەبێ پچڕان، بۆیە پیاوان زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەری جوڵێنەرە شەهوانیەکان.

لەکاتێکدا ئافرەتان زیار دەست لێدان و نیشاندانی خۆشەویستی دەیانجوڵێنێت، کەمتر جوڵێنەرەکان بە بینین کاریگەری هەیە لەسەریان.

بێجگە لەمەش ڕژانی هۆرمۆنی ژنان بە شێوەی دەورەییەو بە شیوازی جیاواز کار دەکات، کاریگەری جوڵێنەرە شەهوانیەکان لە ئافرەتدا زۆر سنوردارە و نسبەت بە پیاوان زۆر کەمە.

بە سەرنج دان و وورد بوونەوە لەو چەند دێرەی سەرەوە دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی کەوا باڵاپۆشی لە ئیسلام دا لە بابەتێکی گشتی و ئەساسیەوە سەرچاوەی گرتووە. ئیسلام دەیەوێت هەموو هەستە شەهوانیەکان چ بە چاو بێت یاخود بە لەمس بێت یان هەر جۆرێکی دیکە  لە چوارچێوەی  شەرع و قانون و خانەوادەدا بێت، کۆمەڵگا تەنها بەکار بهێنرێت بۆ کاروباری ژیان.

بە پێچەوانەی ڕۆژئاواوە کە چونە ناوکۆمەڵگاو کاروباری ڕۆژانە بە تێرکردنی غەریزەی جنسیان بەیەکەوە گرێداوەو  ڕێکخستن و سنوردارکردنی غەریزەی جنسی تێک داوە .

ئیسلام ڕێکخستنی بۆ هەموو کارەکان کردووە کۆمەڵگاو خانەوادەی جیاکردۆتەوە تا هەموو تاکەکان لەبەرانبەر ماف و ئەرکەکانیان لەو شوێنە جیاوازەدا بزانن و کاروباری ژیانیان ڕێک بخەن و بەو یاساو ڕیسایانەی کە ئیسلام بۆ داناوین.

بۆ تەندروست بوونی کۆمەڵگاو خیزانەکانمان ئیسلام باڵاپۆشی داناوە.

 

 

 

لە کۆتاییدا چەند سودێکی باڵاپۆشی دەخەمە خزمەتی خوێنەرانی بەڕیز تا بزانن شەمشەمەکوێرەکان لەم سودانە دەترسن بۆیە بانگەواز دەکەن بۆ ڕووتکردنەوەی ئافرەتی کورد، ئەوان ئازادیان بۆ ئافرەت ناوێت، ىەڵکە هەوڵی ئەوەیانە لە چ ڕیگایەکەیەوە بتوانن مەرامە گڵاوەکانیان زووتر دەستبەر بکەن.

١. تەندروست بونی کۆمەڵگا کەمکردنەوەی غەریزەی جنسی لەناو بازاڕو شوێنی کارکردندا.

٢. بەهێز کردنی پەیوەندی خێزانی و بەرقەراری ڕێز و خۆشەویستی لە نێوان هاوسەرەکاندا.

بە ڕەواج دان بە بێ حیجابی و دەرخستنی ئافرەتان هاندانی گەنجان بۆ دروست نەکردنی خێزان وا دەکات کە پیاوانی خێزاندار خۆیان بە غەدر لێکراو بزانن و خۆیان هەڵسەنگێنن لەبەرانبەر کەسانی تردا لە ئەوان چیان هەیەو چییان نیە، ئەم خۆ بەراورد کردنەش زیاتر ڕایان دەکێشیت بەدوای هەواو هەوەسدا کە  ئەمەش دەبێتە هۆکاری  سوتانی ڕەگ و ڕیشاڵی خێزان

٣.  پایەداری کۆمەڵگاو سودمەند بوون لە هێزی کار.

٤.  نیشاندانی ئەرزشی ڕاستەقینەی ئافرەت و جوبرانکردنەوەی لاوازی جەستەیی لای ئافرەت.

حەیا، پاکداوێنی و باڵاپۆشی ئافرەت دەتوانێت کاریگەری لەسەر پیاوان هەبێت. جل ە بەرگی ئافرەت دەبێتە هۆکاری خۆشەویستی لای پیاوان چونکە هەست دەکات کە ئافەرەتەکەی تەنها بۆ ئەوەو لەش و لاری نێسانی کەسی بێگانە نادات، کە ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی سەربەرزی ئافرەتان لەبەرانبەر پیاواندا.

ئیسلام باڵاپۆشی بۆ سنوردار کردن و زیندانی کردنی ئافرەت نەهێناوە، چونکلە ئیسلام هەرگیز ڕازی نەبوە نابێت بە زیندانی کردن و کپ کردنەوەی تواناکانی ئافرەت، بەڵکو بە باڵاپۆشی و پارێزگاری لە خۆی هەمیشە ئافرەتانی هانداوە تا لە کۆمەڵگادا ئامادە بن و بەشدار لە کارو فەرمانەکاندا، بەڵام ئافرەتان دەبێت خۆیان ئازا بن و نەهێڵن سوء استفادەیان لێ بکرێت و  نەهێڵن کڕین و فرۆشتنی شەهوانیان پێوە بکرێت.

لە ڕاستیدا باڵاپۆشی ئافرەتان پیاوانی هەرزە سنوردار دەکات کە لەهەوڵی ئەوە دان چۆن ئارەزوە گڵاوەکانیان تێر بکەن، بۆیە دەبێت لە هەوڵی ئەوەدا بین کەوا ئافرەتان لە داوی ئەو داوێن پیسانە بپارێزین.

 

فاروق رفیق و هاوشیوەکانیشی بۆیە کەوتونەتە پەلە قاژە، خەریکە بازاڕیان ڕوو لەکزی دەکات،  چونکە سوپاس بۆ خوا دەبینین کەوا ئافرەتانی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە باڵاپۆشی دەکەن، دەبینن کەوا ئافرەتە باڵاپۆشەکانن کە لە کارەکانیاندا سەرکەوتوون، نمونەش بۆ ئەوە کە ماوەیەکی زۆر کورت لەمەو پێش هەموومان بینیمان کە ئەو کچە سەربەرزانەی کە دەبێت هەموومان شانازیان پێوە بکەین بوونە یەکەم لە بواری خوێندندا کچانی باڵاپۆش بوون.   

 

 

به‌روار: 26/07/2015
بینین: 3649