کۆمەڵگە
  کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا
سەردەشت هەرتەلی


دروست بوونی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆچەند سەدەیەکی کۆنەوە . بەڵام لەو سەردەمانەدا وەک دەست و قاچ بەستراوێک بوو. بەرامبەر بەئازارو بەربەستەکانی قورسی ژیانەوە. بەهۆی دواکەوتووی ژیان و پێش نەکەوتنی تەکنەلۆژیاوە مرۆڤ  لەناو تەم و تەووژمی ژیانەوە دەژی . بەهۆی ئاستی پێش نەکەوتنی تەکنەلۆژیاوە . ژیان بۆمرۆڤ ببوو بە  حەوزێکی ووشک. کەژیانی تێدا بکات ، چونکە دەستیان بەهەموو پێداویستەکان نەدەگەیشتن.  بەهۆی ئاستی پێش کەوتنی ژیانەوە . هەر لەگەڵ قۆناغەکانی پێش کەوتنی ژیانەوە تەکنەلۆژیاش پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی .چەندین دەیە پێش ئێستا، زیانە مرۆییەکان بە هۆی کەمی یان نەبوونی تەکنەلۆژی و دەستڕانەگەیشتن بە پێویستییەکانی ژیان بوو. ئێستاش بەهۆی هەمان پێویستی و ئاسانکاری و تەکنەلۆژییەوە زیانە مرۆییەکان تەنگی بە مرۆڤایەتی هەڵچنیوە، چونکە بێ شک و گومانە لەگەڵ قۆناغەکانی گەشەسەندی تەکنەلۆژیا لەپاڵ هێنانی خۆشی و ئاسوودەیی بۆمرۆڤ کۆمەڵێک زیان و ناخۆشی لەگەڵ دروست بوە .
 بۆ نمونە پیسبوونی دەنگ، ژینگە، زیانە بیناییەکان، گوشاری دەروونی، لەناوچوونی ڕووح .....
ئەگەر باس لەیەکێک لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیابکەین . مرۆڤی ئەمڕۆ بە تەواوی و وەک پێویستییەکی ڕۆژانە خوی بە ئینتەرنێتەوە گرتووە. بوونی ئینتەرنێت لە هەموو کات و شوێنێکدا یەک لە پێویستییە هەنوکەییەکانە. ئامێری وایفای وەکو خوێنی دەمار لە هەموو شوێن و جێگەکی ماڵ و دەرەوە هەیە.
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە، ئایا هەموو ئەو شەپۆڵانە زیان و کاریگەرییان لەسەر بوونەوەران هەیە؟
بێگومان، بەڵێ هەیەتی ئەوەتا بە پێی لێکۆڵینەوەکان و توێژینەوەکان بە تایبەت گرنگترین توێژینەوە لە ساڵی 1997 دەرخەری ئەو ڕاستیە کە بەڵێ زیانی تەندروستی زۆرە بە تایبەتر لەسەر گەشەی منداڵاندا بەشێوەیەکی گشتی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان لە دوای ئەمەوە بەردەوامن کە سەرسوڕهێنەر و تۆقێنەرە بە شێوەییەکی گشتی شەپۆڵەکانی ئەلیکترۆموگناتیسی زیانەکانی ئێجگار زۆرن کە کاریگەری تەواوییان هەیە لەسەر ئەندامانی لەشی مرۆڤ.
لە گرنگترین زیانەکانی شەپۆلی ئەلیکترۆموگناتیسی بریتیین لە:-
1. تێکچوونی دەروونی بەشێک لەهەرزەکارەکان و سیستی و بێ هێز کردنی ئاستی بینین و بەفیڕۆ دانی کاتێک زۆر بەهۆی ئینتەرنێتەوە.
2.کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ بەرکەوتنی تینی لەرەلەری شەپۆلی ڕادیۆیی و شەپۆلی وایفای و مۆبایل، کار لە گەشەی خانەکان دەکات. بە تایبەتی لە قۆناغی گەشەی کۆرپەلە.

3.تێکچوونی ئاستی پەیوەنداریەتی لەنێوان خزم و کەس و کارەوە ، هەڵبەتە هۆکارێک بوە بۆ سیستی لاوازی و کەم کردنەوە ئەو پەیوەندەیە.
4. کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی کارکردی مێشک لەمەڕ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری خراپی شەپۆلی وای فای لەسەر کارکردی مێشک. زانایانی دانیمارکی کاریگەری شەپۆلی (4G) یان دیاریکرد. بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد بەهۆی (MRI:Magnetic Resonance Imaging)، دەرکەوت ئەو کەسانەی لە ژینگەیەکی بارگاوی بە شەپۆلی (4G) دان، کارکردنی بەشێک لە بەشەکانی مێشکیان سست بووە.
5. سست کردنی ئاستی مێشک بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی نا زانستیانە ، بەڕێژەیەکی زۆر  بەتایبەتی لەکۆمەڵگای کوردیدا تەکنەلۆژیا بەشێوەیەی زانستەکەی خۆی بەکارنەیاتە ، مەبەستم لێی وەرگرتنی زانیارو سودە.  
لە کۆتاییدا بەپێویستی دەزانم کە بڵێم تەکنەلۆژیا دوو لایەنی هەیە، لایەنێکیان ڕۆڵی  خراپە لەخۆی دەگرێت . جاهەر داهێنانێک بێت ، چونکە هەر شتێک لەواقیعی مرۆڤ دا بوونی هەیە دوو جەمسەر لەخۆی دەگرێت ، جەمسەرێک باشەو جەمسەرێکی خراپە . بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆڤ چۆن بتوانێت مامەڵە لەگەڵ جەمسەرەکان بکات و بەکاریان بهێنێت . تەکنەلۆژیاش بەدەر لەلایەنی خراپە چەندین لایەنی باشیشی لەخۆی گرتوە .  بەڵام ئافەرین بۆ ئەوکەسەی بە باشی بە کاری دەهێنێت و خوێندنەوەیەکی ووردی بۆبەبەکارهێنانی کردوە . توانیویەتی هەم خودی خۆی و هەم دەوروبەری بەرەو ئاڕاستەیەکی باش ببات.
ڕەسوڵ هەمزاتۆف قسەیەکی جوانی هەیە دەڵێ:.
((ئەگەر هەنگوین بکەوێتە دەست نەزان،ئەوەندەی لێ دەخوا نەخۆش دەکەوێ و تووشی زەرەر دەبێ.بەس ژەهری مـار بکەوێتە دەست زانا،دەرمانی لێ دروست دەکات))
به‌روار: 13/07/2019
بینین: 6325