 نهشتهرهكان روو له ئه‌بووهوره‌یره
.م.نهاد جەلال
چه‌ندین گومان سه‌باره‌ت به ئه‌بوهوره‌یره ره‌زای خوای لێ بێت هاتون و باسكراون، لێره‌دا زۆر به كورتی سیانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو
بۆچی ئه‌بووهوره‌یره فه‌رمووده‌ی زۆری ده‌گێڕایه‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له خودی ئه‌بووهوره‌یره‌وه وه‌رده‌گرین، چونكه هه‌مان ئه‌و پرسیاره‌ی لێكراوه.
ئه‌بووهوره‌یره ده‌یوت خه‌ڵكی ده‌ڵێن ئه‌بووهوره‌یره فه‌رمووده‌ی زۆر ده‌گێڕێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر دوو ئایه‌ت له قورئاندا نه‌بوونایه یه‌ك فهرموودهشم نه‌ده‌گێڕایه‌وه، دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه
إن الذين يكتمون ما أنزلنا من البينات والهدى من بعد ما بيناه للناس في الكتاب أولئك يلعنهم الله ويلعنهم اللاعنون ( 159 ) إلا الذين تابوا وأصلحوا وبينوا فأولئك أتوب عليهم وأنا التواب الرحيم(160) (البقرة)
برا كۆچهریهكانم سه‌رقاڵی كاری ناوبازاڕ بوون و برا پشتیوانیهكانم سهراڵی ئیشی ماڵه‌وه بون، به‌ڵام ئه‌بووهوره‌یره به‌رده‌وام وابه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو و كاتێك ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئه‌و ئاماده بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌به‌ریان نه‌ده‌كرد، ئه‌بوو هوره‌یره له‌به‌ری ده‌كرد). (1)
ئه‌بووهوره‌یره ده‌یوت ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه ده‌ڵێن ئه‌بوهوره‌یره فه‌رمووده‌ی زۆر ده‌گێڕێته‌وه‌و كۆچه‌ران و پشتیوانان هێنده فه‌رمووده ناگێڕنه‌وه، ده‌ی برا كۆچهریهكانم سه‌رقاڵی كاری ناوبازاڕ بوون و برا پشتیوانیهكانم سهراڵی ئیشی ماڵه‌وه بون، به‌ڵام من كه‌سێكی هه‌ژاری ناو ئه‌هلی صوففه بووم كه دایم هاوده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بووم، كاتَێك ئه‌وان ئاماده نه‌بوون من له‌وێ بووم، كاتێك ئه‌وان بیریان ده‌رۆیشت من بیرم لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كۆكردبوویه‌وه، رۆژێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی(هه‌ركه‌س جله‌كه‌ی رابخات تا هه‌موو قسه‌كه‌م تواو بكه‌م و دواتر كۆی بكاته‌وه ئه‌وه هه‌موو ئه‌وه وه‌رده‌گرێت كه ده‌یڵێم) منیش عه‌بایه‌كی سه‌رشانم هه‌بوو بڵاوم كرده‌وه تا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌موو قسه‌كانی كرد، ئینجا نام به سنگمه‌وه، ئیتر له‌و فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هیچیم بیرنه‌چووه‌ته‌وه. (2)
ئه‌بووهوره‌یره ده‌ڵێت وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووده‌ی زۆرت لێ ده‌بیستم و بیرم ده‌چێته‌وه، فه‌رمووی(عه‌باكه‌ت راخه)، منیش رامخست، ده‌ستی پێدا هێنا و فه‌رمووی كۆی بكه‌ره‌وه، منیش كۆمكرده‌وه، ئیتر دوای ئه‌وه هیچ فهرموودهیهكم بیر نه‌چوویه‌وه. (3)
یه‌كێكى دى له‌و گومانانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌بووهوره‌یره ده‌كرێت بریتیه له‌وه‌ی ده‌ڵێت زانستی شاردوه‌ته‌وه‌و هه‌مووی ئاشكرا نه‌كردووه،
وه‌ك ئه‌بووهوره‌یره خۆی له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یزانم پێتان بڵێم ئه‌وه خه‌ڵكی گۆزهشیان تێده‌گرتم و ده‌یانوت ئه‌بووهوره‌یره شێته، (4) ئه‌م ده‌قه به چه‌ند شێوه‌ی تر هاتووه.
ئه‌وه‌ی ئه‌بووهوره‌یره باسی نه‌كردووه‌و شاردوویه‌تیه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بووه به مه‌سه‌له‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ست بووه به مه‌سه‌له‌ی فیتنه‌و رووداوه‌كانی دواتره‌وه كه دێن یان شتانێك كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بون، بۆیه ده‌ڵێتئه‌گه‌ر بیانڵێم به شێتم ده‌زانن، هه‌روه‌ك ده‌بینین ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر ئه‌و وته‌یدا تێپه‌ڕ بووبوو كه حه‌سه‌ن ده‌یوت بهخواراستی فه‌رموو ئه‌گه‌ر پێی بوتینایه ماڵی خوا ده‌ڕووخێنرێت یان ده‌سووتێنرێت خه‌ڵكی بڕوایان پێ نه‌ده‌كرد.(5)
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا ئه‌بووهوره‌یره ده‌ڵێت له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) دوو كووپ زانستم وه‌رگرتووه كه یه‌كێكیانم له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكردوهتهوهو ئه‌وی تریان نا، چونكه ئه‌گه‌ر بڵاویبكه‌مه‌وه ئه‌م قوڕقوراگه ده‌بڕن.(6)
ئیبن كه‌ثیر ده‌ڵێت ئه‌و كووپه زانیاریه‌ی ئه‌بوهوره‌یره شاردیه‌وه‌و نه‌یوت هه‌مان باسی ئه‌و فیتنانه بوو كه روویاندا و دواتریش رووده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر پێش روودانیان به خه‌ڵك بوترایه بڕوایان پێ نه‌ده‌كرد و به درۆیان ده‌خسته‌وه‌و به‌رپه‌رچی ئه‌و ده‌قه حه‌قه‌یان ده‌دایه‌وه. (7)
گومانێكی تر كه سه‌باره‌ت به ئه‌بووهوره‌یره هاتووه ئه‌وه‌یه ده‌وترێت به‌رامبه‌ر به ئالوبه‌یت گێڕانه‌وه‌ی دژایه‌تی و شكاندنی ئالوبه‌یتی هێناوه،
ئه‌مه‌ش له راستیه‌وه دووره‌و فه‌رمووده‌ی صه‌حیح له ئه‌بووهوره‌یره‌وه نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به ئالوبه‌یت مه‌گه‌ر له وه‌سف و پیاههڵدانیاندا نه‌بێت وه‌ك چۆن له چه‌ند نموونه‌دا باسی فه‌زڵی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئه‌و روونه له‌كاتی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لیدا.
................................................
1- صحيح البخاري، الرقم 117.
2- سير أعلام النبلا‌ء، ج2، ص 595و صححه الذهبي.
3- صحيح البخاري، الرقم 118.
4- الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 331.
5- الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 331.
6- البداية والنهاية لابن كثير، ج8، ص 106.
7- البداية والنهاية لابن كثير، ج8، ص 106.
بهروار: 15/09/2015
بینین: 1857
|