 قورئانيه‌كان كێن و پاساويان چيه ؟
ئيمداد ته‌ها
له‌نێو دوونیاى ئیسلامی‌دا چه‌ندان گرووپ هەن كە هەر یەكە بیر‌و بۆچونی تایبەت بەخۆیان هەیە، كه‌سان و گروپ گه‌لێكي زۆريش له‌موسوڵمانان و جگه له‌وانيش هه‌ڵوێستي تايبه‌تيان له به‌رامبه‌ر سوننه‌ت هه‌بوه و كه‌م تا زۆر كاريان بۆ كه‌نارخستني سوننه‌ت كردووه و وه‌ك سه‌رچاوه‌ى شه‌ريعه‌ت كاريان پێنه‌كردوه و نه‌يان ناسانده, بۆنمونه موعته‌زيله‌كان و به‌هائيه‌كان و قاديانيه‌كان و عه‌قڵانيه‌كان و خه‌وارج و شيعه‌كان و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان ..هتد, یەكێك لەوانەش قورئانییەكانن. ئەم لێكۆڵينه‌وه‌يه تیشك دەخاتە سەر مێژووی ئەم گروپە و پاساوەكانیان بۆ رەتكردنەوەی سوننەت و گرنگیدان تەنها بەقورئان. پاشان تاوتوێ كردني پاساوه‌كان و چه‌ند وته‌يه‌ك له‌سه‌ر پێگه‌و گرنگي سوننه‌ت له‌ئيسلامدا.
نكۆڵی كردن له سوننه‌ت وه‌كو دیارده دەگەڕێتەوە بۆ لای تاقمی خەواریج و مەزهەبی شیعه‌كان، پاشان لەوانەوە تەشەنەی كردووە. شیعه‌كان چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه ده‌رباره‌ى گه‌وره‌یى و شكۆمه‌ندی ئالوو به‌یت هاتون، پشت بەفەرمودەكانیتر نابەستن، چونكە پێیانوایە هاوەڵان عه‌داله‌ت نین لە گێڕانەوەیان. بەر لە ئەمانیش خەواریجەكان لە دەرەنجامی شەڕیان لەگەڵ ئیمام عەلی و یار و هەوادارەكانی پشتیان نەدەبەست بە گێڕانەوەی سەحابەكان، بۆ نمونە خەواریج بڕوایان بە رەجمی ژن‌و پياوی زیناكار نییە، لەكاتێكدا حوكمەكە لەفه‌رمووده‌دا هاتووه و زۆر شتی‌تر لەوانەش بڕینەوەی دەستی دز ئەگەر شمەكە دزراوەكە نەگەشتبێتە ڕادەی نیساب. (1)
زاراوه‌ى قورئانی له‌ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا ناوی گروپ و خه‌ڵكانێكه كه خاوه‌ن بیر‌و بۆچونێكی تایبه‌تن كه پێی جیا ده‌كرێنه‌وه له تێكڕای موسوڵمانان. ئەمانە بانگه‌شه دەكەن بۆ وه‌لانانی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ربێت، هەروەها قورئان به تاكه سه‌رچاوه‌ی موسوڵمانان دەزانن. دامه‌زرێنه‌ری سەرەكیی ئەم گروپە ناوی (السید أحمد خان بن أحمد میر المتقی) یە. ناوبراو خەڵكی هیندستانەو لە ساڵی 1817 لەدایكبوە، له‌سه‌ره‌تاوه به خوێندنی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردووه، پاشان هه‌ندێك كتێبی عه‌ره‌بی و فارسی خوێندوه. ئەحمەد خان هاوكاری ئینگلیزەكان بووە لەسەردەمی داگیركارییاندا بۆ هیندستان، لە ساڵی 1897 دا كۆچی دوواى كردووه و له‌ته‌نیش مزگه‌وتی ئه‌وو زانكۆیه‌ى دروستی كرد نێژراوه. لەپاش مردنی ئەحمەد خان رێڕەوی بیركردنەوەكەی درێژەی پێدراوە لە پاكستان.(2(.
پاساوی قورئانییەكان بۆ دوركەوتنەوە لە سوننەت لەم خاڵانەدا چڕ دەبێتەوە: یه‌كه‌م: به‌ڵگه‌یان بۆ وه‌لانانی سوننه‌ت بریتیه له ئایه‌تی قورئان مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ [الأنعام:38], وه ئایه‌تی {وَنَزَّلْنَا عَلَیكَ الْكِتَابَ تِبْیاناً لِكُلِّ شَیءٍ} (النحل:89). به‌واتاى ئه‌وه‌ی كه‌وا قورئان هه‌موو قسه و باسێك له خۆده‌گرێت له‌هه‌مو بواره‌كانی حوكم كردن و له‌بواری په‌رستش و له‌بواری مامه‌ڵه‌كردن( المعاملات).. به‌شێوه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل و پێویستی به‌هیچ شتێكی‌تر نییە، خۆئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا به‌قورئانێكی ڕونكه‌ره‌وه و تێر‌و ته‌واوهه‌ژمار ناكرێت..! دووەم: ئه‌گه‌ر سوننه‌ت به‌شێك بوایه له‌دین ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر ڕێگه‌یه‌یكی بۆ ده‌گرته به‌ر به‌وێنه‌ى قورئان له پاراستن و نوسینه‌وه‌ى .. چونكه پێغه‌مبه‌رێك گه‌یاندنی دین له‌سه‌رشانی بێت پێویسته گرنگی به هه‌مو به‌شه‌كانی دین بدات و پشت گوێی نه‌خات، به‌ڵكو ڕێگریشی له‌نوسینه‌وه‌ى سوننه‌ت كردووه و فه‌رمویه‌تی( لا تكتبوا عنی غیر القرآ‌ن، ومن كتب عنی غیر القرآ‌ن فلیمحه).
سێیەم: سوننه‌ت وه‌حی خوا نیه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و چه‌ند هه‌ڵبه‌ستراوێكن دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خۆئه‌گه‌ر ڕاستیش بن ئێمه له‌سه‌رمان نیه شوێنی بكه‌وین.
چواره‌م : شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) گوفتار و هه‌ڵسو كه‌وت و (إقرار) ئه‌و ڕازی بونانه‌ى پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وكارانه‌ى له‌پێشچاوی كراوه و به شه‌رع دانانی به هاوبه‌ش بۆخوا په‌یدا كردن ده‌زانن، پێیانوایە به گوێ كرا‌و (مطاع) ی ته‌نانها خوایه‌و به‌س. پێنجه‌م: دانه‌پاڵی سوننه‌ت بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر بێت دڵنیابوون لێی ئه‌سته‌مه و ته‌نها گومانه، چونكه دره‌نگ كه‌وتنی نوسینه‌وه‌ى سوننه‌ت و باوه‌ڕیش به گێڕه‌ره‌وانی ناكرێت. هەروەها ته‌نها به واتا گێڕدراوه‌ته‌وه و وشه‌كان وه‌ك خۆی چۆن وتراون نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه و پارێزراو نییه وه‌ك قورئان و فه‌رمووده‌ى درۆش زۆر دروست كراوه.
شه‌شه‌م: پێیانوایه ده‌ست گرتن به‌سوننه‌ته‌وه هۆكاری په‌رته‌وازه بونی ئوممه‌ته‌و خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ست له سوننه‌ت هه‌ڵبگرین هه‌موویان یه‌كده‌نگ ده‌بن و په‌رته‌وازه بونیان نامێنێت. حه‌وته‌م: فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) تایبه‌تمه‌ند بووه به سه‌رده‌مێكی دیاریكراوه‌وه و ته‌نها بۆ زه‌مانی خۆی بوه، ئێمه ئێستا په‌یوه‌ست نین پێیه‌وه. هه‌شته‌م: فه‌رمووده‌كان هۆكاری ئه‌وه‌ن كه‌وا بێ باوه‌ڕ له ڕێگه‌یانه‌وه تانه له‌ئیسلام بده‌ن و له‌ڕوی زانستیه‌وه ڕه‌خنه لێگیراون و هۆكاری نه‌نگین بۆ موسوڵمانان. (3(.
به‌ڵام به‌تێڕوانينێكي ورد‌و زانستيانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه قورئان به‌ته‌نها به‌س نيه و ده‌توانين بڵێين قورئان كه سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌می شه‌ریعه‌تی ئیسلامه ناكرێت تاكه سه‌رچاوه و ده‌ستوری ژیانی موسوڵمانان بێت، تاكی موسوڵمان ناتوانێت هه‌روا به‌ساناى سوننه‌ت كه‌نار بخات و ناتوانێت ته‌نها له‌سایه‌ى قورئانه‌وه هه‌موو پێویستیه‌كی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات..! چونكه له‌ڕێگه‌ى سوننه‌ته‌وه ده‌توانێت : أ- زیاتر له‌مانا و مه‌به‌سته‌كانی قورئان له شاراوه و هه‌ست پێنه‌كراون شاره‌زا ببێت و زیاتر له‌قورئان تێبگات . ب- له‌ڕێگه‌ى سوننه‌ته‌وه ده‌توانێت شێوازی به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌ندایه‌تیه‌كان بزانێت و له چه‌ندێتی و چۆنێتیان تێبگات. بۆ نمونه نوێژ كردن و زه‌كات دان و حه‌ج كردن... هیتریش. ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی سوننه‌ته‌وه نه‌بێت نازانێت كه‌ى نوێژ بكات و چۆن بیكات و چه‌ند بكات.. سوننه‌ت چه‌ند حوكمێك ده‌شه‌رعێنێت كه پێشینه و بنچینه‌ى له‌قورئاندا نیه و ئه‌ر سوننه‌ت نه‌بێت ئه‌و حوكمانه‌ى ده‌ست ناكه‌وێت.
ئه‌م خاڵي سێ يه‌مه‌ش جێگاى مشت‌و مڕي زانايانه و هه‌ندێك فه‌رموويانه كه‌وا سوننه‌ته‌كاني پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت هه‌مووي له‌سه‌ر بناغه‌ى خالي يه‌كه‌م و دووهه‌مه و هيچ شتێكي زياده و كارێك ناكات كه‌وا بنچينه‌ى له قورئاندا نه‌بێت, به‌م پێ يه‌ش كاره‌كاني هه‌ر له خانه‌ى ڕون كردنه‌وه و زێده تێگه‌ياندني خه‌ڵكه له قورئاني پيرۆز. هه‌ندێكيش ده‌فه‌رموێت به‌ڵكوو هه‌ندێك بابه‌تمان له به‌رده‌ست دان كه‌وا شه‌رعاني له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلاي پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت و خواى گه‌وره ئيزني ئه‌وه‌ى پێداوه و خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل ويستي خودا و له‌گه‌ڵ قورئاندا پێكنه‌يه‌ته‌وه خواى گه‌وره به‌ئاگاى ده‌هێنێته‌وه و لێي قه‌بووڵ ناكات. بم پێيه‌ش له‌م حوكم و بابه‌تانه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت ده‌ي شه‌رعێنێت گوێڕايه‌ڵي و شوێن كه‌وتني پێويسته و هيچ جياوازيه‌كي نيه له‌گه‌ل بابه‌ته‌كاني تردا. خۆ ئه‌گه‌رنا , ئه‌وا هيچ مانايه‌ك بۆ گوێ ڕايه‌ڵي خودي پێغه‌مبه‌ر دروودي خواى له‌سه‌ر بێت نامێنێته‌وه كه خواى گه‌وره فه‌رماني پێكردين كه گوێڕايه‌ڵ بين..!! و هه‌موي گوێڕايه‌ڵيه‌كان له دوخاڵه‌كه‌ى تردا ده‌چێته خانه‌ى گوێڕايه‌ڵي خودا وه و باس كردني گوێڕايه‌ڵي پێغه‌مبه‌ر ده‌بێته زياده.(4).
له‌قورئانیشدا چه‌ندین ئایه‌تی ڕون و بێ پێچ و په‌نا هه‌ن كه ئاماژه بۆ ده‌ست گرتن به‌سوننه‌ته‌وه‌ده‌كه‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌ى دووه‌مي شه‌ريعه‌ت ده‌يناسێنن. له‌وانه (یاأَیهَا الَّذِینَ آمَنُوا أَطِیعُوا اللَّهَ وَأَطِیعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ )محمد 33، له‌ئایه‌تێكی دیكه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌ى باری ناهه‌موار و دژوار و سزاى توند بۆ كه‌سێك پشت له سوننه‌ت بكات. (فَلْیحْذَرِ الَّذِینَ یخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِیبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ یصِیبَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ) (النور :63)له ئایه‌تێكی دیكه‌شدا ئاماژه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ده‌كات له‌كاتی ڕوودانی هه‌رناكۆكیه‌كدا و ده‌فه‌رموێت (فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ ...)النساء (59)
تاوتوێ كردنی پاساوه‌كان: یه‌كه‌م- وشه‌ى ( الكتاب ) كه له‌قورئاندا هاتوه و خوداى گه‌وره فه‌رمویه‌تی هه‌موو بابه‌تێكمان تێیدا باس كردوه {وَنَزَّلْنَا عَلَیكَ الْكِتَابَ تِبْیاناً لِكُلِّ شَیءٍ} (النحل:89). ته‌نها قورئان له‌خۆی ناگرێت و سوننه‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت. جارێك عه‌بدوڵاى كوڕی مه‌سعود ده‌یفه‌رموو (نه‌فره‌تی خوا له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌وا خاڵ ده‌كه‌تن و ئه‌وانه‌ش بۆیان ده‌كه‌تن، ئه‌وانه‌ى ڕومه‌تیان هه‌ڵده‌گرن و ئه‌وانه‌ش بۆیان هه‌ڵده‌گرن...) ئه‌م قسه‌و باسه ده‌گاته گوێی ئافره‌تێك به‌ناوی ام أسد و دێت بۆلای ئیبن مه‌سعوود پێی ده‌ڵێت هه‌واڵێكی وام بیستوه و ئه‌مه‌ت له كوێ هێناوه ؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت بۆچی نه‌فره‌تیان لێنه‌كه‌م، كه پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌فره‌تی لێكردوون و له كتابی خوادایه.. ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت هه‌موو قورئانم خوێندۆته‌وه شتی وام تێدا نه‌بینیوه. ئیبن مه‌سعود ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر به‌جوانی كتابی خوات خوێندبایه‌وه ده‌ت بینی ئه‌ى خواى گه‌وره نافه‌رموێت {وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا} : ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر بۆی هێنان وه‌ری بگرن و ئه‌وه‌شی ئه‌و ڕێگری لێ‌كردن لێی دوور كه‌ونه‌وه.. كه‌واته ئیبن مه‌سعود قورئان و سوننه‌تی به كتابی خوا داناوه نه‌ك ته‌نها قورئان.. (5).
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌موفه‌سيريني قورئان وشه‌ى ( الكتاب) يان به ( اللوح المحفوظ), تابلۆي پارێزواوو. لێكداوه‌ته‌وه. له ئايه‌تي ( مافرطنا في الكتاب من شي‌ء) (6). هه‌روه‌ها هه‌ردوو ئايه‌ته‌كه‌ش كه قورئانيه‌كان ده‌يكه‌نه پاساو له‌سوره‌تێكدان كه شوێني دابه‌زينيان شاري مه‌ككه‌يه نه‌ك شاري مه‌دينه. ئاشكراشه كه ئه‌وو ئايه‌تانه‌ى له‌شاري مه‌ككه دابه‌زيون, زياتر له‌بابه‌ته عه‌قيده‌ييه‌كان ده‌دوێن و زۆر به‌كه‌مي باسي ئه‌حكامه‌كاني زه‌كات و حه‌ج و نوێژ‌و ڕۆژوو ئه‌حكامه‌كاني باري شارستاني ده‌كه‌ن. ئيتر چۆن ده‌توانين بڵێين له‌ساته‌وه‌ختي دابه‌زيني ئه‌وو دوو ئايه‌ته‌وه قورئان ڕون كه‌ره‌وه‌ى هه‌موو بابه‌ته‌كان بوه, كه هێشتا بابه‌ت گه‌لێكي زۆرماون..!! كه‌واته ده‌توانين بلێت, هه‌رچه‌نه ئه‌م دووئايه‌ته له‌ڕواڵه‌تدا گشتگير به‌ڵام مه‌به‌ست پێي چه‌ند بابه‌تێكي دياريكراوه.( عام يراد به الخصوص). يان ده‌توانين بڵێين بۆكاتي خۆي به‌كاري بهێنيت ئاساييه‌و هيچ كێشه‌يه‌ك درووست ناكات. بڵێين( تبيانا لكل شي‌ء): ڕون كه‌ره‌وه‌ى هه‌موو شتێكه بۆ ئه‌وو بابه‌تانه‌ى ئيسلام لێوه‌ى دواوه تاوه‌كوو ئێستا.(7).
دووهه‌م- پێغه‌مبه‌ر دروودی خواى له‌سه‌ربێت هانی هاوه‌ڵانی داوه تاوه‌كوو خۆیان به فه‌رمووده‌وه خه‌ریك بكه‌ن و بیپارێزن، له‌م فه‌رموده‌یه‌دا باس له گرنگی پاراستنی فه‌رمووده و گه‌وره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى پێیه‌وه خه‌ریكن ده‌فه‌رموێت( نضر الله امرأ سمع منّا شیئاً فبلّغه كما سمع فرب مبلغ أوعى من سامع)(8) ئه‌و فه‌رموده‌یه‌شی كه‌وا ڕێگری له نوسینه‌وه‌ى فه‌رمووده ده‌كات، زانایان ڕاڤه‌ى جۆراو جۆریان بۆ كردوه‌و هه‌ندێك به مه‌نسوخ یان داناوه و حه‌دیسه‌كانی هاندانی نوسینه‌وه‌ى فه‌رموده‌یان كردۆته ناسیخی.. هه‌ندێكیش فه‌رموویانه ڕێگری كردوه له‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا له‌به‌ر كردنیان به هێز بوه و هانی ئه‌وانه‌شی داوه كه له‌به‌ر كردنیان لاوازبوه تاوه‌كو بینوسنه‌وه. هه‌ندێكیش فه‌رموویانه حه‌دیسی ڕێگری موقوفه و حه‌دیسی هاندان مه‌رفوعه و به‌م پێیه‌ش تعارض له نێوانیان درووست نابێت.. هه‌ندێكیش فه‌رمویانه ڕێگریه‌كه تایبه‌ته به وكاته‌ى پێغه‌مبه‌ر دروودی خواى له‌سه‌ر بێت له ژیاندایه و له‌پاش وه‌فاتی نه‌سخ ده‌بێته‌وه ، چونكه له‌پاش وه‌فاتی ده‌ست به نوسینه‌وه‌ى فه‌رمووده كراوه و هه‌موو ئومه‌تیش یه‌كده‌نگ بون له‌سه‌ری. له‌سه‌ره‌تاشدا بۆ ئه‌وه نه‌نوسراوه‌ته‌وه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ قورئان تێكه‌ڵاو نه‌بێت .(9).
ده‌رباره‌ى گێڕانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ش به‌واتا.. به‌ومانايه‌ى كه ته‌نها واتا‌و مه‌به‌ستي فه‌رموو ده‌كه بگێڕيته‌وه و وشه‌كان وه‌ك خۆي نه‌بێت.. زانايان بۆچوني جياوازيان له‌سه‌ري هه‌بوه و هه‌ندێك ڕێگه‌يان پێنه‌داوه له‌وانه سوفيان و وه‌كيع.. و زۆرينه‌ش پێيان وابوه دروسته به‌و مه‌رجه‌ى كه ڕاوي شاره‌زابێت به‌ماناى ئه‌وو وشانه‌ى كه‌ده‌يگۆڕێت و ماناكه‌ى تێكنه‌دات. (10)
سێهه‌م: ده‌رباره‌ى ڕاستێتي فه‌رمووده و فه‌رماني خوا به ده‌ست پێوه گرتني.. ئه‌و ئايه‌تانه‌مان باسكرد كه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رماني پێكردووين كه ده‌ست به سوننه‌ته‌وه بگرين.. له‌چه‌ندين ئايه‌تي تريشدا خواى په‌روه‌ردگار ئاماژه به‌سوننه‌ت ده‌كات و تێمان ده‌گه‌يه‌نێت كه ڕێبازي پێغه‌مبه‌رو گه‌ڕانه‌وه بۆلاي و گوێڕايه‌ڵي كردني بريتيه له ده‌ست گرتن به سوننه‌ته‌وه .. ئه‌ويش به‌وه‌ى كه سوننه‌تي به حيكمه‌ت له ئايه‌ته‌كاندا ناوزه‌ند كردووه و وه‌كو منه‌تي خۆي كه داويه‌تي به پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت بۆ مان بهێنێت بۆمان باسده‌كات كه بيكه‌ينه سه‌رچاوه‌ى شه‌ريعه‌ت و موفه‌سيرين له كۆن‌و نوێ فه‌رموويانه حيكمه‌ت به‌واتاى سوننه‌ته
ئه‌مه‌ش ئه‌و ئايه‌تانه
( يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ} (البقرة:151)
(وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَا أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنَ الْكِتَابِ وَالْحِكْمَةِ يَعِظُكُمْ بِهِ) (البقرة: 231)
چواره‌م- گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر درودی خواى لێبێت هاوبه‌ش دانان نیه بۆ خودا. به‌ڵكو فه‌رمانی خوداى له‌سه‌ره و خودا خۆی دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ى ڕاست و سه‌ركه‌وتوتن و خۆش به‌ختی هه‌ردوو دونیا و ڕاست گۆبونی له خۆشه‌ویستنی خوودا دا ... هیتریش.. هه‌موو ئه‌مانه‌ى به شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر و قه‌بوڵ كردنی سوننه‌ته‌كانیه‌وه گرێداوه. یه‌كخوا په‌رستیش له‌ئیسلامدا ئه‌وه‌یه كه خواى گه‌وره نیشانمان ده‌دات... نه‌ك ئه‌وه‌ى كه خۆمان دایده‌نێین.. گوێڕایه‌ڵی هه‌ردوكیشیان هه‌ر یه‌ك شته و جیاواز نین له‌یه‌كتری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ت كاری تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه له قورئان و ڕون كردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانه كه ته‌نها به به‌شێوه‌یه‌كی (مجمل) باسكراون و ته‌نها بنچینه‌كانیان باسكراوه وه‌ك نوێژ‌و ڕۆژو حه‌ج و زه‌كات ئه‌و بابه‌تانه‌شی پێغه‌مبه‌ر درودی خواى له‌سه‌ر بێت ده‌ی شه‌رعێنێت یان ئه‌وه‌تا بنچینه‌یه‌كیان له‌قورئان هه‌یه و پێغه‌مبه‌ر درودی خواى له‌سه‌ربێت زیاتر ڕونكردنه‌وه ده‌دات، یان خۆی دایده‌نێت و بنچینه‌ى نیه. له‌م باره‌شدا بێگومان دانانه‌كه‌ى به‌ویستی خودایه و به‌پێی ئیراده‌ى شه‌رعی خوا كراوه و خۆی پێی ڕازیه. ئه‌گه‌ر پێی ڕازی نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز مۆڵه‌تی نادات و به‌ئاگاى ده‌هێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مه شتێكی نوێ نیه بۆ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره و هه‌مو پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ربه‌و شێوه‌یه بۆ ئه‌وه هاتون كه گوێڕایه‌ڵی بكرێن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا لِیطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ} (النّساء: 64)
پێنجه‌م- گومان له‌وه ناكرێت كه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار چه‌ندین فه‌رمووده‌ى لاواز و هه‌ڵبه‌ستراو به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خواى له‌سه‌ربێت هاتۆته نێو دونیاى ئیسلامه‌وه . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئێمه نه‌گه‌شتوینه‌ته بار‌و دۆخێك پشت له فه‌رمووده ڕاسته‌كان بكه‌ین به‌بیانوی هه‌بونی فه‌رموده‌ى لاوازودرۆوه.
چونكه خواى گه‌وره كه‌ڵه پیاوانێكی وه‌هاى هه‌ڵخستوه له‌ناوماندا كه بتوانن فه‌رمووده ڕاسته‌كان بدۆزنه‌وه‌و له درۆی درۆزنان بیپارێزن و وون نه‌بن لێمان. به‌هیچ پێودانگێكی ژیریانه ئێمه ناتوانین بڵێین خودایه‌ك فه‌رمان به ئێمه بكات سوننه‌ت بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ى ئیسلام و وه‌كو منه‌تی خۆی به‌سه‌رمانه‌وه ناوی به‌رێت و خۆشبه‌ختیمانی پێوه‌گرێ بدات و هۆكاری تێگه‌یاندن و ڕون كردنه‌وه‌ى قورئانی پیرۆز بێت و كه‌چی خواى گه‌وره نه‌یپارێزێت هه‌روا به‌ساناى له‌ده‌ست موسوڵمانانی ده‌ربكات و بۆیان نه‌دۆزرێته‌وه..!! زانایانی فه‌رموده‌ناس چه‌ندین مه‌رجیان بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده و ناسینه‌وه‌ى فه‌رمووده ڕاسته‌كان داناوه و ده‌بێت ئه‌وكه‌سه‌ى بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه‌سێكی ڕاست گۆ بێت و فه‌رمووده‌كه‌ى به له‌به‌ركردن یان نوسینه‌وه پاراستبێت و له ڕاست گۆیه‌كه‌وه بۆمان بگێڕێته‌وه و تاوانی گه‌وره‌یان نه‌بێت و له‌سه‌ر بچوكه‌كانیش به‌رده‌وام نه‌بوبێت و خۆی له هه‌موو كارێك كه‌ببێته هۆی له‌كه‌دار بونی كه‌سایه‌تیی پاراستبێت و له‌به‌ر ده‌ستی شێخێكی خواناس‌و ڕاست گۆ و باوه‌ڕ پاكژدا خوێندبێتی.
شه‌شه‌م- سوننه‌ت په‌رته‌وازه‌مان ناكات پێغه‌مبه‌ر درودی خواى له‌سه‌ربێت له‌چه‌ندین فه‌رمووده دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌وا ده‌ست گرتن به سوننه‌ته‌وه هۆكاری یه‌كڕیزی و پته‌و بونی برایه‌تی موسوڵمانانه و پێی ڕاگه‌یاندوین كه‌له پاش خۆی ناكۆكی و جیاوازی له‌نێوان موسوڵمانان درووست ده‌بێت و جا هه‌ر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا بو باده‌ست به‌سوننه‌ته‌وه بگرێت له‌تیاچون ده‌پارێزرێت و ده‌فه‌رموێت "تركت فیكم أمرین لن تضلوا ما تمسكتم بهما، كتاب الله وسنة نبیه" (12) له‌دواى خۆم دوو شت له‌ناوتان به‌جێ ده‌هێڵم ئه‌گه‌ر ده‌ستیان پێوه بگرن هه‌رگیز سه‌رگه‌ردان و كومڕاناین، ئه‌وانیش قورئان و فه‌رموده‌ن. خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت {فَنَسُوا حَظّاً مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ فَأَغْرَینَا بَینَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى یوْمِ الْقِیامَةِ}(المائدة:14) ،به‌هۆی ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێك ده‌ستیان له‌سوننه‌ت به‌ردا و پشت گوێ یان خست ڕق و كینه و دووبه‌ره‌كیمان خسته نێوانیانه‌وه. حه‌وته‌م- نه‌قورئان و نه‌فه‌رمووده تایبه‌ت نیه به كات و شوێنێكی دیاری كراوه و به‌ڵكو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بۆ هه‌موو كاتێكه . خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تی {قُلْ یا أَیهَا النَّاسُ إِنِّی رَسُولُ اللَّهِ إِلَیكُمْ جَمِیعاً} (الأعراف:158) . {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِیراً وَنَذِیراً} (سبأ:28)
هه‌شته‌م- ئه‌و فه‌رمودانه‌ى كه ڕه‌خنه‌یان له‌روی زانسی پزیشكیه‌وه لێده گیرێت پێویسته ته‌ماشا بكه‌ین ئایا فه‌رمووده‌ى ڕاستن یان درۆ‌و لاواز.. پاشان ته‌ماشا بكه‌ین ئایا پێغه‌مبه‌ر درودی خواى له‌سه‌ربێت كاتێك ئه‌مه‌ى فه‌رمووه وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك بوه بۆ ئه‌م به‌ده‌ستیه‌وه‌له‌و بار‌و دۆخه‌دا و كۆتاى هاتوه یان بۆ ئێمه‌ش فه‌رمویه‌تی..
زۆر جاریش ئه‌مرۆ زانست شتێك ده‌ڵێت و بۆ سبه‌ینێ په‌شیمان ده‌بێته‌وه و گه‌لێك بابه‌ت هه‌ن خه‌ڵك له‌ڕوی زانستیه‌وه جۆرێك لێیانی روانیوه. به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌و بیردۆزو تێڕوانینانه به‌درۆ خراونه‌ته‌وه هه‌ربه‌زانست و له‌لایه‌ن خاوه‌ن تێڕوانین و بیردۆزه‌كانیشه‌وه. بۆیه‌نابێت هه‌روا به‌ساناى خۆمان راده‌ستی ئه‌م گریمانه‌یه بكه‌ین و خۆئه‌گه‌ر بۆ سه‌لماندنی ڕاستێتی فه‌رمووده به زانست بگه‌ڕێین به ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها ئیعجازی زانستی له‌فه‌رمووده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه وخاوه‌نه‌كانیان به‌هۆیانه‌وه موسوڵمان بون.. پاشان چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك ئه‌مڕۆ ئێمه ناتوانین به‌پێی زاست لێی تێ بگه‌ین نابێته پاساوێك به‌ده‌ستمانه‌وه تاوه‌كوبه‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی پشت له سوننه‌ت بكه‌ین و ده‌ستی لێهه‌ڵبگرین . ره‌نگه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌لای ئێمه تێگه‌شتنی مه‌حاڵه سبه‌ینێ كارێكی سانا بێت. بۆ وێنه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خواى له‌سه‌ربێت ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه له‌ماناى ئه‌و ئایه‌ت تێنه‌گه‌شتوون كه ده‌فه‌رموێت ( بَلَى قَادِرِینَ عَلَى أَنْ نُسَوِّی بَنَانَهُ) (القیامة:4) به‌ڵێ ئێمه به‌تواناین كه سه‌ره په‌نجه‌كانیشیان وه‌ك خۆی دروست بكه‌ینه‌وه. كه ئه‌مڕۆ زاست پێمان ده‌لێت سه‌ره په‌نجه‌ى مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك نین. ڕه‌نگه زۆر بابه‌ت به‌م شێوه‌بن و به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه قورئان و فه‌رمووده بۆ ئه‌وه‌هاتون تاوه‌كو ڕۆژی دواى ده‌ستوری خه‌ڵك بن ده‌بێت ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ئیعجازی زانستیان لێده‌ربهێنرێت و دڵی خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن. بۆیه هه‌موو بابه‌ته‌كان بۆ مرۆڤی یه‌ك سه‌رده‌م ئاشكرانابن.
• له‌ئه‌نجامي ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌وه له‌باره‌ى قورئانيه‌كان, ده‌توانين بڵێين ئه‌و خۆدانه پاڵه‌ى قورئانيه‌كان بۆلاي قورئان ته‌نها ناوێكي بێ ناوه‌ڕۆكه‌و نكوڵي كردني سوننه‌ت وه‌كو سه‌رچاوه‌ى شه‌ريعه‌تله‌لايه‌ن كه‌سانێكوه نه‌كراوه له‌مێژودا مايه‌ى متمانه پێ كردن بێت و هه‌ر گروپه‌و له‌به‌ر پاساوێك ئاوڕي له‌سوننه‌ت نه‌داوه‌ته‌وه كه‌پاساوه‌كه‌ي ئه‌وه‌نده بايه‌خي نيه به‌هۆيه‌وه ده‌ست له‌سوننه‌ت هه‌ڵ بگيرێت.
سه‌رچاوه‌كان
1- مجموع الفتاوى (19/ 73), مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف سنة النشر: 1425 - 2004
2- بڕوانه, كتابات أعداء الإسلام ومناقشتها, عماد السيد محمد إسماعيل الشربينى , ص 61, ط الأولى / 1422 هـ - 2002 م, . - القرآنيون. د. خادم حسين إلهي بخش ص 100القرآنيون وشبهاتهم حول السنة، للدكتور خادم حسين إلهى بخش، مكتبة الصديق بالسعودية، الطبعة الأولى 1409هـ-1989م.
3-شبهات القرآنيين حول السنة النبوية, أ.د. محمود محمد مزروعة ص 47- 48, المكتبة الشاملة.
4- إعلام الموقعين عن رب العالمين, (2- 220) ابن قيم الجوزية, التح : محمد عبد السلام إبراهيم, دار الكتب العلمية - ييروت , ط, الأولى، 1411هـ - 1991م 5- صحیح البخاری (4886), دار المعرفة بيروت- لبنان, ط الثالثة 2010 م 6-تفسير البغوي, دار طيبة, ط الأولى. 7- شبهات حول السنة, ص 45- 48, عبدالرزاق عفيفي, وزراة الشؤن الإسلامية والأوقاف- السعودية, ط الأولى, 1425 هــ 8سنن الترمذي (2647), محمد بن عيسى أبو عيسى الترمذي السلمي, دار إحياء التراث العربي - بيروت. 9- بڕوانه, شبهات القرآنيين حول السنة النبوية المؤلف : أ.د. محمود محمد مزروعة ص 47- 48 10- بڕوانه , شرح مسلم(1- 85) صحيح مسلم بشرح النووي , دار الكتاب العربي بيروت - لبنان 1407 ه - 1987 م. 11- بڕوانه , تفسير الطبري , مؤسسة الرسالة الطبعة: الأولى، 1420 هـ - 2000 م. 12- الموطأ (1395):مالك بن أنس أبو عبدالله الأصبحي, دار إحياء التراث العربي - مصر.
به‌روار: 18/04/2016
بینین: 2037
|