زانستی شەرعی
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاة گەردی
زنجیرەی پێنجەم...

دێینە سەر ڕێگای دووەم لە بانگەشە ئەویش بانگەشەی پەنهانی (الغیبی)

دووەم : ڕێگــای لێڪـۆلینەوە لە بانگەشەی پەنهانی (الادعاء الغیبی)

شتی غەیبی و پەنهانی ئەم شتەیە کەوا لەدەرەوەی هەستەکانی مرۆڤە واتا مرۆڤ ناتوانێ بە هەر پێنج هەستەکانی پێی بگات بەڵکو بە ڕێگای زانستی و مەنهەجی علمی دەبێت مرۆڤ پێی بگات کەواتە شتە غەیبیەکان پێچەوانەی شتە ماددیەکانن . 

≈ شتی غەیبی بانگەشەی غەیبی دوو بەشـــە.

بەشی یەکەم : لە قورئاندا وەک خەبەرێک بە تەفاصیل باس کراوە.
بەشی دووەم : بەخەبەر باس نەکراوە و بەڵکو بە یاسای تایبەت دەزانرێت . 

یەکەم : ئەم بەشەیان دەبێ بگەڕێینەوە بۆ خەبەری متواتر چونکە خەبەری قورئان متواترە وەکو سەنەدەکەی خەلکانێکی زۆر لە خەڵکانێکی زۆر مصدر موثوق کەوا پێغــەمبەر ﷺ گێڕاویانەتەوە بۆیە دەربارەی شتی غەیبی ئەوەی لەقورئان باسکراوە هەمووی ڕاستە و دروستە چونکە بەگوێرەی یاسای زانستی خەبـــەر ،قورئان خەبەری متواترە ، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ -

( زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن لَّن يُبْعَثُوا ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ...)التغابن (7) 

ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه‌، پێیان بڵێ: وا نیه‌، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ ...

یاساکانی لێکۆلینەوە لە بانگەشەی غەیبی ئەوەی کەوا هەواڵی لەسەر نیە :-

بۆ ئەم بانگەشەیە چەند یاسایەک هەیە . 

[دلالة الإلتزام] ؛-
(بەڵگەی هۆگری یەکتربوون ، یاخود لەگەڵ یەک بوون )

دلالة الإلتزام یاخود تلازم بریتیە : لەهەبوونی پەیوەندیێکی توند و تۆڵ لە نێوان دوو شت بەشێوازێک کاتێک شتی یەکەم دەبینی ڕاستەوخۆ پێشبینی شتی دووەم دەکەی بەبێ ئەوەی شتی دووەم لەتۆ دیاربێ ، بەڵکو شت دووەم غەیبیە بە بیناکردن لەسەر شتی یەکەم شتی دووەم لە بیری مرۆڤ پێشبینی دەکرێ . بەڵام دوای خوێندنەوەی تەواو (الإستقراء التام )بۆ نمونە کەسێک دەبینی شکاوەتەوە ڕەنگ زەرد و لاوازە شتی دووەم کە پێشبینی دەکەی دەزانی ئەم کەسە نەخۆشە ، وە کاتێک دەچیتە شارێک مزگەوتەکان دەبینی بە پشت بەستن بە مزگەوت ئەوا شتی یەکەم پێشبینی شتی دووەم لە بیری تۆدا دروست دەبێت ئەویش موسلمانی خەڵکەکەیتی ، کاتێک تۆ سەیارەیێک ئاگر کوژێنەوە دەبینی بەخێرایی دەڕواو صفارەی لێداوە پێشبینی دەکەی ئەوا لە شوێنێک ئاگر هەیە کەچی خۆ تۆ ئاگرەکەت نەبینیوە ئاگرەکە غەیبیە لەتۆ ، وەهەروەها کاتێک سیارەی ئیسعاف دەبینی بەخێرایی دەڕوا بەڕێدا و دەنگی صفارەی دێ ڕاستەوخۆ پێشبینی دەکەی نەخۆشێک لەم ئیسعافەدا هەیە کەچی نەخۆش غەیبیە تۆ نەتبینیوە لەم نمونەی باسمانکردن تۆ تەنها شتی یەکەم دەبینی بەڵام دوای خوێندنەوەی تەواو دوای ئەوە بەدیارکەوتنی ئاسەوارەکان دەزانی شتی دووەم چ شتێکە دەگونجێ لەگەڵ شتی یەکەم کەچی لە هەموو نمونەکان شتی دووەم غەیبیە ، نمونەی زۆر هەیە لەم بابەتە گرینگ تێگەیشتین بۆیە باچیتر درێژی نەکەینەوە ئەمەندە با بەس بێ .

✍️ منصـور نجاة گــەردی
—————————————
به‌روار: 08/08/2019
بینین: 1720