 سێزدە بنچینەکە
شوێنەوار کوردی
زنجیرەی چوار: عیبادەتکردن تەنھا حەقی خوای گەورەیە
یه‌كێكی تر له عیباده‌ته‌كان ( پشت به‌ستن و هاواڕ كردن ) له‌و عیباده‌تانه‌یه كه ته‌نیا ده‌بێت بۆ خوای گه‌وره بكرێت ، له شتانێك كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت
بیكات ته‌نیا خوای گه‌وره نه‌بێت ، هه‌ر كه‌سێك پشت ببه‌ستێت له شتانێك كه كه‌س ناتوانێت بیكات ته‌نها زاتی الله نه‌بێ ، ئه‌وه شیركی كردوه و كافر بووه و هه‌ر كه‌سێك هاوه‌ر بكاته جگه له‌خوا له شتانێك كه هیچ كه‌س ناتوانێت بیكات ته‌نیا ته‌نیا خوا نه‌بێ ئه‌وه كافر بووه و شیركی كردوه و هه‌ر كه‌سێك په‌نا بگرێت به جگه له خوا له شتانێك كه هیچ كه‌سێك ده‌سه‌لاتی نییه به‌سه‌ریه‌وه ته‌نیا خوا نه‌بێت ئه‌ویش شیركی كردوه وه له دینی ئیسلام ده‌رچووه ، ئه‌وانه هه‌مووی له‌وعیباده‌تانه‌ن كه نابێت بۆ جگه له خوا بكرێت بۆیه ئه‌و بنچینه له‌به‌ر بكه كه ئیسلام له‌سه‌ری دامه‌زراوه ئه‌ویش (توحید)ــه :
(العبادة حق محض صرف لله تعالى لا تصرف لملك مقرب ولا لنبي مرسل ولا لولي الصالح )
( واتا : عیباده‌تت كردن به تایبه‌تی و به ته‌واوی ته‌نیا حه‌قی خوای گه‌وره‌یه ، نابێت بكرێت بۆ مه‌لائیكه‌ت و پێغه‌مبه‌ر و پیاو چاك هتد .)
( وه ترسان و رجا‌ء و داواكردن ) ئـه‌وانه له‌م عیباده‌تانن كه تایبه‌تن بۆ خوای گه‌وره نابێت پشت ببه‌سترێت به مه‌لائیكه‌ت یان پێغه‌مبه‌ر یان به پیاو چاك یان هه‌ر شتێكی تر :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :
١_ (وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) واتا : به ته‌واویی پشت به خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن .
٢_ (فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ) واتا : ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن .
٣_ (إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) واتا : ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی (ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسووده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به ئیماندار) .
٤_ (فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِي وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) واتا : جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم .
ئایه‌ته‌كان له قورئان دا گه‌لێك زۆرن له‌سه‌ر پشت به‌ستن و ته‌نیا داواكردن و ته‌نیا ترسان له خوای گه‌وره به‌ڵام له‌به‌ر درێژه دڕی ئه‌وه‌نه‌م هێنا چونكه كه‌سێك حه‌قی بوێت یه‌ك به‌ڵگه‌ی به‌سه .
بۆیه نابێت بترسیت له جگه له خوا ـ مه‌به‌ستمان ترسی ئاسایی نییه ـ وه هاوار ناكرێته جگه له خوا ـ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌و كاته‌ی سه‌حابه هاواریان كرده پێغه‌مبه‌ر به هۆكاری مونافیقه‌كان كه ئیمانداریان ئازار ئه‌دا ، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (إنه لا یستغاث بی و إنما یستغاپ بالله) واتا : (هاوار ناكرێته من به‌ڵكو هاوار بكه‌نه خوای گه‌وره .)
سه‌رچاوه : رواه الطبرانی .
بۆیه پشت مه‌به‌ستن به مخلوق و دروست كرا‌و ، بشت ببه‌ستن به خوای گه‌وره كه خالقه وه هه‌موو شتێك و هه‌موو ده‌سه‌لاتێكی هه‌یه ، و هاوار مه‌كه جگه له خوا ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كه‌سه چه‌ن پله‌و پایه‌ی گه‌وره بێت نابێت بكرێت به هاوه‌ڵ شه‌ریك له‌گه‌ڵ خوا ـ ئیمه رێزی ئه‌گرین وه قه‌دری پیاو چاكان ئه‌زانین وه ده‌یان خه‌ینه سه‌ر سه‌رمان به‌ڵام شتێك كه ته‌نیا حه‌قی خوایه بۆ هیچ كه‌سێكی تر ناكرێت وه عیباده‌ت ته‌نیا حه‌قی الله یه ..
ئاماده‌كردنی :
شوێنه‌وار كوردی .
به‌روار: 23/07/2019
بینین: 1451
|