 سەوابتەکانی ئیسلام و دەستورچییە؟
ماکوان کەریم
هەموو زانایان لەسەر ئەوە کۆکن ، کە ئیسلام هەمووی سەوابتە ..!
کەدەڵێن ئیسلام وەك چەمك وتێگەیشتن لە خودی ئاینەکە واتا قورئان و سوننەت و ئیجماع.. کە ئەمە هەموو قوتابخانەو مەزهەبەکان کۆکن لەسەری قورئان واتا فەرمایشتی خوای پەروەردگارە، سوننەت واتا کردار‌و ڕەفتارو دەنپێدانان و بە باش زانینی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لەسەر هەرباسێتك ئەوا سوابتە.. ئیجماعیش واتا هاوەڵان ڕەزامەندی خوایان لێبێت..
لە ڕووی زاراوەی شەرعییەوە..: مه‌به‌ست لهنهگۆڕهکان پێی لێره‌دا حوکمه ئیسلامیه‌کانه که جێگیربوون به به به‌ڵگه‌یه که بێ‌گومانی له واتایه ، و گومانیشی تێدانیه جێگیربوونیدا له ڕوی سه‌نه‌ده‌وه یان به کۆده‌نگیه‌کی ڕاستی جێگیری زانایان ئه‌وه‌ی که ئومه‌ت له‌سه‌ری ڕۆشتووه له سێ سه‌ده‌که‌ی سه‌ره‌تادا.
وه‌له ژێر ڕۆشنای ئه‌مه‌دا ئه‌وه نه‌گۆڕه‌کان شه‌ش بنه‌ماکه‌ی باوه‌ڕ ئه‌گرێته‌وه(باوه‌ڕهێنان به الله و فریشته‌کانی وهکتێبهکانی وه پێغه‌مبه‌ره‌کانی وه ڕۆژی دوای و ،وه به قه‌زا و قه‌ده‌ر به چاکی و خراپیه‌وه)، هەروەها بنه‌ماکانی ئیسلامیش ئه‌گرێته‌وه که(شایه‌توومان و وه پێنج نوێژه فه‌رزه‌که و زه‌کات و ڕۆژوو و حه‌ج که‌سێك که توانای بوو بچێت) وه به‌ها به‌رزه‌کان و ڕه‌وشته نه‌گۆڕه‌کان ئه‌گرێته‌وه.
حوکمه گشتیه‌کان بۆ حوکمی خێزان له ئیسلامدا. وه یاسا و بنه‌ما گشتیه‌کان له بواری مامه‌ڵه‌کردن و جیهاد و تێکۆشان‌دا،په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، دادگا و دادگایکردن هاو شێوه‌ی ئه‌مام چەمكو زاراوانە کە بوونیان هەیە لە ئیسلامدا، وه پوخته‌ی باسه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌موو حوکمێك له حوکمه‌کانی ئیسلام له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ئه‌گه‌ر جێگیربوو به به‌ڵگه‌یه‌یکی گومانلێنه‌کراو له ڕووی واتا و سه‌نه‌ده‌وه یان کۆدهنی ئومه‌ت کۆده‌نگیه‌که‌ی دروست و پشتی به‌ستبێت به به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی نه‌ك پشتی به عورف به‌ستبێت ئه‌وا ئه‌بێت به حوکمێکی نه‌گۆڕ و که واجبه و پێویسته که پێوه‌ی پابه‌ندبین، وه نه‌بوونی سستی له جێبه‌جێکردنیدا.ته‌نها کاتێك نه‌بێت که زه‌رور بێت که یه‌کێك له حه‌رامکراوه‌کان حه‌ڵاڵ بکات. ئه‌ما گۆڕاوه‌کان مه‌به‌ست پێی ئه‌و حوکمانه‌یه که به به‌ڵگه‌یه‌کی گومان‌لێکراو جێگیربووه(ئینجا گومان‌لێکراو بێت له واتای ده‌قه‌که و جێگیربوونی له ڕووی سه‌نه‌ده‌وه،یان لهیهکێكیاندا بێت)یان له‌سه‌ر
ئیجتهادێك که پشتی به‌ستبێت به‌پێوانه(القیاس)یان پهرژهوهندیهکی نێدراو(المصالح المرسلة)،یان عورف ،یان مه‌به‌سته‌کانی شه‌ریعه‌ت یان وه‌کو ئه‌وانه‌ی کە ئاماژەمان پێداوە.
گۆڕاو نه گۆڕەکان پێناسەن بۆ حوکمه‌کان نه‌ك پێناسە بن بۆ ده‌قه‌کان: که‌واته پێناسەی گۆڕاو و نه‌گۆره‌کان بۆ ئه‌و حوکمانه‌یه که وه‌رگیراون له به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی یان لێههڵێنجراوه،نه‌ك به‌ڵگه‌یه‌که‌ی شه‌رعی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگیره و دروست نیه نه گۆڕانکاری نه جێگۆڕکێی پێبکرێت وه نه لێی لابدرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گومانلێکراویش بوو. چونکه ده‌قه شه‌رعیه گومانلێکراوه‌کان له واتای و جێگیربوونیدا، یان یه‌کێک له ده‌قه جێگیره نه‌مره‌کان به‌ڵام نوێکردنه‌وه‌و وه گۆڕان له ئیحتیمالی دووباره تهماشهکردنهوهی تێدا له ڕووی پێشخستنی یان یه‌کلایکردنه‌وه‌ی(ترجیح)له حوکمێك وه‌گیراو به‌سه‌ر حوکمێکی تردا،یان ده‌رهێنانی حوکمێکی تازه تێدا،یان هاوشێوه‌ی ئه‌وه.
ئەم باسەی کەباسمان کرد دەزانم تێگەیشتنی قورسە بۆ کاک مەریوان .. چونکە شەرعزانەکان لەم باسانە تێدەگەن و تارادەیەکیش یاساناسەکان.. بەڵام بۆ زانیاری زیاتر کۆکراوەی هەموو سەوابتەکانم هێناوە لە هەموو دیدو تێڕوانیەکان لە ئیسلامدا لە پراوێزدا بە چەند خاڵێك کورت دەکەمەوە ، بەڵام بەزمانی عەرەبی لە بەر نەبوونی کات نەمتوانی بیکەمە کوردی ..*
لە ووڵاتی ئیسلامی‌دا دەستورێک نیە ناوی دەستوری ئیسلامی بێت، چونکە مادام خەڵکەکەی موسڵمانە بێگومان دەستورەکە مەرجعی ئیسلامە ، نەك دەستورەکە ئیسلامی بێت ، چونکە دەستور بۆ رێکخستنی حوکومەت و دەوڵەتە لە سەرو ئەو ڕێکخستنەوە کە بە دیباجەو ماددەو یاسا و بڕگە دەچەسپێنرێت، مەرجعی دەستور ئیسلامیە سەربە قورئان‌و سوننەتە.. وەك پێغەمبەری خوا کە دەستوری نوسییوە هەمو بڕگەومادەکانی ناو دەستور و میساقەکە پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان بوو ، بەڵام مەرجەعەکەی خوا و پێغەمبەر بوون.
لەسەر چۆنیەتی و کوالیتێتی مافەکان لە دنیای ئیسلامی‌دا .. لەسەربنەمای ئاین و پاشان نەریتە کۆمەڵایتیە ڕەسەنەکان و ماف دەستەبەر دەبیێت ، نەك بە ئارەوزو هەواو نەفسی کەسانێك کە بیانەوێت بەئارەوزوو وویستی خۆیان ئەوان سەرسام بن بەکام شارستانیەتی .. نێربازی و هەوسبازی و ئافرەت لەئافرەت مارەکردنو ەنهێشتنی بەها ڕەسەنەکان ناوی لێبنرێت ماف‌و بەسەر خەڵکی ووڵاتی ئێمەدا بسەپێنرێت، لە کاتێکدا خودی ئەو شارستانیەتانەش بە شاز‌و نەخۆشی نەفسی دەیاردەی قیزەون ناوی دەبن، پاشان بە خۆ کوژی تەماشادەکرێت و بەناوی ئازادییەوە شەروف و کەرامەت و حورمەتی خەڵکی هەتك بکرێت کۆمەڵگاو خێزان و تەنانەت ئادابی ڕەوشتیو فەلسەفی کۆمەڵایەتی لەش پیس بکرێت بۆ سیستەمێکی سەرمایەداری چاوچنۆك کە هێزی تاكی ئەوێت و هەموو سیستەمە خێزانی‌و نەریتەجوانە عەشیریەکان و پەیوەندی نێوانی خەڵکی هەڵەبوشێنیتەوە، ئەوکات پێناسەی ئازادی هەر تاکە بە ئارەزوی خۆی بیکات..! کە ئەمە لە هیچ جێگایەكدا دەست ناکەویت.. بەئازادی و نازناوی ئازادی شەرەفو حوورەمەتی خەڵکی لەکەداربکرێت.
بهروار: 20/07/2019
بینین: 1657
|