 سێزدە بنچینەکە
شوێنەوار کوردی
بنچینەی یەکەم : عباده‌ت كردن ته‌نیا حه‌قی خوای گه‌وره‌یه .
بسم الله الرحمن الرحیم
عباده‌ت كردن حه‌قه وه ته‌نیا بۆ خوای گه‌وره ده‌كرێت و بۆ غه‌یری خوا ناكرێت نه بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه بۆ مه‌لائیكه‌تێك نه بۆ پیاو چاك .... هتد.
ئه‌م بنچینه گه‌وره‌ترین بنچینه‌یه له بابی ته‌وحید الألوهیه خوای گه‌وره ئێمه‌ی دروست كردوه بۆ عباده‌ت كردن و هه‌ر قه‌ولێك و وته‌یه‌ك و كرده‌وه‌یه‌ك دژی ئه‌وه بێت ئه‌وه موخاله‌فه‌ی عه‌قیده‌ی ئیسلام و مسوڵمانانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ
وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ
[الذاريات ٥٦]
واتا: بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
وه خوای گه‌وره له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمووێ
وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ
واتا : (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن .
له ئایه‌تێكی تردا وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ۖ
واتا: سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر.
ئایه‌ته‌كان زۆرن كه ته‌نیا فه‌رمان ده‌كات به عباده‌ت كردن بۆ خوای گه‌وره ، هه‌ر قه‌ولێك یان كرده‌وه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت كه باسمان كرد ئه‌وه موخاله‌فه‌ی عه‌قیده‌ی مسوڵمانان ـه .
1_ داواكردن له غیری خوای گه‌وره ئه‌وه شیریكی گه‌وره‌یه له دین خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ر ده‌كات و گه‌وره‌ترین موخاله‌فه‌یه له عه‌قیده كه دوا له غه‌یری خوای گه‌وره بكه‌یت جا ئه‌و داوا كردنه چ داوا كردن بێت له پێغه‌مبه‌رێك یان قه‌برێك یان مه‌لائیكه‌تێك یان جن یان شه‌یتان هه‌ر شتێك بێت وه داوا كردن له جگه له خوای گه‌وره بۆ سود و یان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له‌سه‌رت لا بدات ئه‌وه گه‌وره‌ترین شته كه مرۆڤ له عه‌قیده تێیدا تێكه‌وتبێت ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ
واتا : ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمانیش نین.
به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست ده‌گرن به سیاجی قه‌بره‌كان و داوی یارمه‌تی لێ ده‌كه‌ن وه ده‌یان كه‌ن به واسیته له نێوان خۆیان و خوای گه‌وره وه قوربانیان بۆ ده‌كه‌ن به ڕاستی ئه‌و كه‌سانه دونیا و قیامه‌تیان دۆراندوه .
دونیایان له ده‌ست چووه چونكه داوا له كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ناتوانێ وه‌ڵامیان بداته‌وه وه هیچی به ده‌سته‌وه نییه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ عِبادٌ أَمْثالُكُمْ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صادِقِينَ (١٩٤)
واتا : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئێوه هاواریان لێده‌که‌ن جگه‌له خوا‌و لێیان ده‌پاڕێنه‌وه، چه‌ند به‌نده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ن (هیچیان به‌ده‌ست نیه) ده هاواریان لێ بکه‌ن، بابێن به‌ده‌متانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (له‌و داوایه‌تاندا).
أَلَهُمْ أَرْجُلٌ يَمْشُونَ بِها أَمْ لَهُمْ أَيْدٍ يَبْطِشُونَ بِها أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِها أَمْ لَهُمْ آذانٌ يَسْمَعُونَ بِها قُلِ ادْعُوا شُرَكاءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلا تُنْظِرُونِ (١٩٥)
واتا : ئایا ئه‌و په‌رستراوانه قاچیان هه‌یه پێی بڕۆن به‌ڕێوه؟ یان ده‌ستیان هه‌یه ڕای بوه‌شێنن و ئازاری نه‌یاره‌کانی پێ بده‌ن؟ یاخود چاویان هه‌یه پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هه‌یه پێی ببیستن؟ ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: داوا له په‌رستراوه‌کانتان بکه‌ن و چیتان له ده‌ست دێت له پیلان گێڕان بیکه‌ن و مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.
(وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلى يَوْمِ الْقِيامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعائِهِمْ غافِلُونَ (٥) وَإِذا حُشِرَ النَّاسُ كانُوا لَهُمْ أَعْداءً وَكانُوا بِعِبادَتِهِمْ كافِرِينَ)
واتا: جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا و پاڕانه‌وه، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن (٥) کاتێکیش که‌خه‌ڵکی کۆده‌کرێنه‌وه بۆ لێ پرسینه‌وه، بت و په‌رستراوه‌کان ده‌بنه دوژمن بۆ ئه‌و که‌سانه‌که له‌دونیادا ده‌یانپه‌رستن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوایان پێ ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه.
بۆیه‌ش كه‌سی ئیماندار و موحید ته‌نیا داوا له الله ده‌كات چونكه باوه‌ڕی وایه عباده‌ت ته‌نیا حه‌قی الله یه و بۆ هیچ شتێكی تر ناكرێت چونكه خوای گه‌وره له قورئان دا ده‌فه‌رمووێ (وَقالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ داخِرِينَ)
واتا : ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به ئیبن عباس ده‌فه‌رمووێ (ئه‌گه‌ر داوات كرد داوه بكه له خوای گه‌وره ، وه ئه‌گه‌ر پشتت به‌ست ئه‌وه ته‌نیا پشت ببه‌سته به خوای گه‌وره ، وه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سودت پێ بگه‌ێنن خوای گه‌وره بۆتی نه‌نوسێ بێت ئه‌وه ڕوونادات ، وه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ررت پێ بگه‌ێنن خوای گه‌وره بۆتی نه‌نوسێ بێت ئه‌وه ڕوونادات)
سه‌رچاوه : مسند الإمام أحمد بن حنبل
ئاماده‌كردنی :
شوێنه‌وار كوردی
به‌روار: 20/07/2019
بینین: 1230
|