 ئیسلام و فەلسەفە:بەشی یەکەم
صلاح ا‌لدین احمد
ئیسلام: بریتیە لە پەیامێکی خوایی و سیستمێکی گشتی و یاسایێکی گشتگیر بۆ مرۆڤ و خێزان و کۆمەڵگەو گەل و نەتەوەو دەوڵەت و مرۆڤایەتی و جیهان، كار دەکات لەسەر هەرسێ بەشەکەی مرۆڤ (عەقڵ و ڕۆح و جه‌سته)، یان بڵێین (عەقڵ و بیر‌و فکرو ناخ و ڕۆح و خوڕەوشت و کردار‌و گوفتارو مامەڵە)، بەشێوەیەک هەوڵ دەدات ڕێنماییەکی تەواو و ڕێک و پێک و جوانی هەموو ئەم بەشانە بکات و کەموکوڕی و ناتەواوی و ناشیرینی ئەو بەشانە نەهێڵت و لەسەر فیترەت بیانهێڵتەوە و پەروەردەیان بکات، بەشێوەیەک کە لە خزمەت مرۆڤ و مرۆڤایەتی و خوای گەورەدا بەکاریان بێنێت و دنیا‌و دواڕۆژیان پێ رووناک بکاتەوە. ئینجا کە مرۆڤێکی بەم شێوەیە جوانە پەروەردە کرد ڕاستەوخۆ خێزان و کۆمەڵگەو گەل و نەتەوەو دەوڵەت و جیهان پەروەردە دەبێت و دەكەونە سەر ڕێڕەوێكی دروست و هاوسەنگ.
وە ئیسلام تایبەتمەندی خۆی ھەیە، کە بریتین لە:
١. سەرچاوەکەی خواییە.
٢. پەیامەکەی گشتی و جیهانیە بۆ هەموو مرۆڤەکان و کاتەکان و شوێنەکان و سیستمەکان ..... .
٣. بەرنامەکەی گشتگیرە بۆ هەموو بوارەکانی ژیان.
٤. واقیعییە و ڕەچاوی واقیع و بارودۆخ و کات و شوێنەکان دەکات.
٥ . میانڕەوە و دوورە لە زیادەڕەوی و کورت ڕەوی.
٦. ڕوون و ئاشکرا و ڕاشکاوە.
٧. کۆکەرەوی نەگۆڕەکانی خۆی و گۆڕاوەکانی سەردەمەکانە.
٨. مرۆڤ دۆسته و لەگەڵ هەموو بەشەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەگونجێ.
وە ھەروەھا ئیسلام ئامانجیشی ھەیە کە بریتیە لە:
١. پەروەردەکردن و دروستکردنی مروڤێکی باش و بەڕەوشت و چاکەخواز و تۆکمە, بەهەرسێ بەشەکەیەوە (عەقڵ و رۆح و جەستە).
٢. پەروەردەکردن و دروستکردنی خیزانێکی باش و بەڕەوشت و چاکەخواز و تۆکمە, بەهەرسێ بەشەکەیەوە (عەقڵ و رۆح و جەستە).
٣. پەروەردەکردن و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی باش و بەڕەوشت و چاکەخواز و شارستانی و تۆکمە, بەهەرسێ بەشەکەیەوە (عەقڵ و رۆح وجەستە).
٤. دروستکردنی دەوڵەتێکی باش و بەڕەوشت و چاکە خواز‌و دادپەروەر و مەدەنی.
فەلسەفە
له‌ڕاستیدا وه‌ك ئیبن سینا و دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌ڵێن: فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو شتێك بریتیه له مه‌رام و مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌و شته، بۆ نمونهدهڵێی: فه‌لسه‌فه‌ی نوێژ، فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژوو، فه‌لسه‌فه‌ی حه‌ج، فه‌لسه‌فه‌ی هاوسه‌رگیری، فه‌لسه‌فه‌ی .... .
به‌ڵام به شیوه‌یه‌كی گشتی فه‌لسه‌فه له زۆربه‌ی كتێبه فه‌لسه‌فیه‌كاندا وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دابه‌ش ده‌كرێ بۆ سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی:
فه‌لسه‌فه‌ی بوون، بوون ناسی (الوجود) (Ontology) (ئهنتۆلوجیا).
فه‌لسه‌فه‌ی ناسین و زانین، زانست ناسی (المعرفة) (Epistemology) (ئیپستمۆلۆجیا).
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق و به‌هاكان، به‌ها ناسی (الأخلاق والقيم) (Axiology) ((ئیكسیۆلۆجیا).
وه هه‌روه‌ها چوار بابه‌تی تریشمان هه‌ن كه ئه‌وانیش به بابه‌تی فه‌لسه‌فی گرینگ داده‌نرێن به تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا:
فه‌لسه‌فه‌ی یاسا. (فلسفة القانون).
فه‌لسه‌فه‌ی ئاین. (فلسفهالدین).
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو. (فلسفهالتأریخ).
فه‌لسه‌فه‌ی زمان. (فلسفة اللغة).
کەواتە فەلسەفە واتە:
بیركردنه‌وه و به دواداچوون و پرسیاركردن ده‌رباره‌ی خۆم و خوا و خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه و بوون و گه‌ردوون و ژیان و مردن و خێر و شه‌ڕ وجوانی و ناشیرینی و باش و خراپ و خۆش و ناخۆش و تاك و خێزان و گومهڵگه و سیاسه‌ت و ئابووری و ئه‌خلاق و ئاین و ئیلحاد و دادگه‌ری و سته‌م و واجب و ممكین و موسته‌حیل و سروشت و هۆش و عه‌قڵ و فیكر و زانست و ناسین و خه‌یاڵ و مێژوو و یاسا و عیشق و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی و زمان و هونه‌ر و .....
کەواتە مادام فەلسەفە ئەوەبێت کە باسمان کرد، دەرکەوت کە فەلسەفە بێ لایەنە و پەیوەستە بە مرۆڤەکان و بیرکردنەوەکان، بۆیە بەپێی کەسەکان و بیر و باوەڕ و مەزھەب و دینەکان دەگۆڕێت.
ئیسلامیش وەکو بەرنامەیەکی گشتگیر ھەموو بابەت و مەبحثەکانی فەلسەفەی تێدایە و جێی دەبێتەوە بەڵام بە تێگەیشتن و بیڕ و باوەڕ و تێڕوانینی خۆی.
کەواتە ئیسلام دژی فەلسەفە نیە، بەڵام فەلسەفەیەکی گشتگیر و ڕێک و پێک و عەقڵی و ڕۆحی و کردەیی و گوفتاری و تاکی و خێزانی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری ھەیە و خاوەن تێڕوانین و فەلسەفەی تایبەت بە خۆیەتی.
کەواتە فەلسەفە واتە بیرکرنەوە و تێڕوانین و بیر و فیکر، جا ئەگەر ئەو بیرکردنەوەیە لە چواچێوەی ئیسلام بێت و تێک نەگیرێ لەگەڵی و دژایەتی نەکات ئەوا دەبێت بە فەلسفەیەکی ئیسلامی، ئەگەریش بە پێچەوانەوە بوو، دژی ئیسلام بوو وە تێکگیرا لەگەڵێدا و نەگونجاو لە پرەنسیپە گشتیەکان لایدا ئەوا دەبێتە فەلسەفەیەکی غەیرە ئیسلامی، جا ئەو کاتیش ئەگەر لە چوار چێوەی ماددیەت دابوو دەبێتە فەلسەفەیەکی ماددی، ئەگەر لە چوار چێوەی مارکسی بێت دەبێتە فەلسەفەیەکی مارکسی، ئەگەر لە چوار چێوەی مەسیحیدا بوو دەبێتە فەلسەفەیەکی مەسیحی، ئەگەر لە چوار چێوەی.......
بهروار: 30/11/2019
بینین: 1732
|