 بیری داگیرکراو یان خه‌ڵکی به کرێ گیراو
ماکوان کەریم
پێم وایه ئه‌وه‌ی زیره‌که‌و لێزانه..نغرۆی بێ ده‌نگی بووه، که‌س گوێی بۆناگرێت،له ناو کۆمه‌ڵگاشدا وون ده‌بێت، که‌واته ده‌نگم هه‌یه و بیرڤانم و ڕه‌خنه گرم، ڕه‌خنه دامه‌زراندنی فه‌لسه‌فه‌یه، فه‌لسه‌فه گه‌ڕانه به‌دوای نادیار‌و وونبووه‌کاندا، ده‌گه‌ڕێم تا چنگم ده‌که‌وێت، پاشان که چنگم که‌وت ڕاڤه‌ی ده‌که‌م بۆ دواجار به گریمانی مه‌عریفی ده‌مگه‌ینێته ئه‌نجام.
هزر له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا لاوازه، به تایبه‌ت له ناو ڕه‌وه‌ندی ئیسلامه‌کاندا، به دووهۆکار:
- هۆکاری یه‌که‌میان مه‌حرومیه‌ته له ژیان چونکه له هه‌موولاکان فشاریان له‌سه‌ره به‌هۆی دروست بوونی فۆبیایه‌ك که ناوی لێنراوه و کراوته مۆرکی ئه‌م مه‌حرومانه، دووه‌م هۆکار خۆیانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له یوتوپیایه‌کدا ده‌ژین پێیان وایه ده‌بێت هه‌ر ئه‌زموونی هزری ڕابوورد له کایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی..هتد دووباره بکه‌نه‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که گۆڕانکاری له بیروباوه‌ڕدا بکه‌ن که کۆنکرێتی دارێژراوه، نا مه‌به‌ست ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانه له هه‌موو کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات که بریتیه له سیاسیه‌ت و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت خێزان و فه‌رهه‌نگه‌کانی تری ژیان، لێره‌وه که‌م ته‌رخه‌می ئیسلامیه‌کان خرایه به‌رچاو هۆکاری لاوازیان له کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، په‌نجه‌مان له‌سه‌ری دانا وه‌زانراوه ئه‌م هۆکارانه بوونه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان لاواز بێت له ڕووی فیکر‌و ئاخافتنی فیکری.. هه‌روه‌ها لاواز تربن له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانیاندا، ئه‌مه له جێگایه‌که‌وه بۆ زه‌مینه‌یه‌کی تر جیاوازه مه‌رج نیه ئه‌مه‌ی که من ده‌یڵێم کتومت به‌سه‌ر هه‌موو ئیسلامیه‌کانی جیهاندا بچه‌سپێت، به‌ڵام به‌ته‌واوتی به‌سه‌ر ئیسلامیانی کوردستاندا سه‌پاوه، لێره‌دا ئه‌وه ده‌خه‌مه ڕوو که هۆکاری سه‌ره‌کی ئیسلامیه‌کان نین به ته‌نها، چونکه ئه‌وانیش به گوێره‌ی قوناغه‌کانی کار کردنیان له گه‌ڵ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وه‌ی که پێی نه‌گه‌یشتوون سازکردنی زه‌مینه‌ی فیکرییه له ڕووی تێڕوانین بۆ گه‌ردوون ومرۆڤ و ژیان له ڕووی هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له کادێرێکی ئیسلامی بپرسی وه‌زاره‌ت چۆن داده‌مه‌زرێنیت؟ هه‌ر هه‌مان هه‌یکلی ئیداری نه‌یاره‌که‌ی دووباره ده‌کاته‌وه.. خۆی خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئیداری فکری تایبه‌ت به خۆی نیه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌تی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ی پێ نابات، یاخود زه‌مینه‌که‌ی بۆ ساز نه‌کردوه وه‌ك پرۆژه له رووی نه‌یاره‌کانیدا بیخاته‌ڕوو ئیتر بۆ دواجار شه‌رم ده‌کات واز له پرۆژه‌ی خۆی دێنێت، ناچار ده‌بێت وه‌ك ئه‌و بێته‌وه مه‌یدان خه‌ڵکیش کاریگه‌ری زیاتری کارایزمایی نه‌یارانی ئیسلامی له‌سه‌ره هۆکاره‌که‌ی زه‌مینه فیکریه‌که‌یه، بۆ خۆم هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوفکری منن به‌داخه‌وه ئه‌م ڕه‌وشه به‌سه‌رماندا زاڵه، که‌واته چی بکه‌ین؟ ئایا گۆڕانکاری ده‌کرێت یان ئێمه‌ش ده‌بێت له هه‌موو کاسه‌یه‌کی نه‌یارانماندا که‌وچك بین ئه‌وان چی‌یان ووت ئێمه‌ش بڵێن جوانه، یاخود باشه..
خۆناسین..ناساندن
لێره‌وه ده‌بێت که‌سی ڕه‌خنه‌گر خۆی بناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌کانی لێ وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ی که پێناسه‌یه لای من داخ‌و لای خه‌ڵکانی تر نابێت به‌جنێو!؟
که‌واته پێناسه‌ی ووشه‌کانتم بده‌رێ، بزانم لای من چی ده‌گه‌یه‌نێت...
ده‌روازه قۆناغ
هه‌موو مرۆڤایه‌تی به سێ قۆناغ و شۆڕشدا ڕۆشتووه
قۆناغی یه‌که‌م: شۆڕشی کشتوکاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی
به‌شی ئاژه‌ڵداری، به‌شی کۆکردنه‌وه و دروێنه‌ی به‌روبومه‌کان.
قۆناغی دووه‌م:شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی که کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و نه‌شونما بردووه
قۆناغی سێیه‌م:شۆرشی پیشه‌سازی که ئێستا له‌م قۆناغه‌دا بوونمان هه‌یه تیایدا ده‌نوسین که زاده‌ی شۆرشێکی بێ وێنه‌یه له ڕۆژئاوادا هاتۆته پێش به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه واته له ڕووی سیاسی و ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کان مافی مرۆڤ، ئابووری...هتد، زاڵه به‌سه‌رماندا.
که ئه‌م سیستمه ناوی لێنراوه شێوه‌ی ژیان یان سیستمی گه‌ردوون وه‌ك سه‌رمایه‌داری خۆی پێناسه‌ی ده‌کات ده‌ڵێت: دووره له هه‌موو تێكهه‌ڵکێشانێکی ئایدۆلۆژی که ته‌نها به‌رهه‌می مرۆڤه‌کان به‌ره‌وه مه‌نهه‌جی بوونی ژیان مرۆڤه‌کان ده‌بات، ئه‌مه له‌دوای شۆرشی (نیولیتیه) ده‌ستی پێکردوه که به شێوه‌ی ژیان ناو ده‌برێت (نمط الحیاة)!..
به‌ڵام مارکسیه‌کان پێیان وایه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ژێرخانی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی ده‌و‌ڵه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌کان ده‌یپارێزێت، که من پێم وایه رای مارکسیه‌کان به‌هێزتره، چونکه تا ئێستا هه‌موو ده‌مه‌زراوه سه‌رمایه‌داریه‌کان هه‌ر به سیاسی کراون و ده‌و‌ڵه‌ت ده‌ستی ته‌واوه‌تی گرتووه به‌سه‌ر بازاره‌کاندا، نمونه‌ی ڕوسیا‌و چین و وڵاتانی تری دنیا به باشی ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك وڵاتاندا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست نیشان ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بگونجێت، گومان له‌وه‌دانیه هه‌رهه‌مان شێوه ده‌گرێته‌وه به‌ڵام سه‌رمایه‌داران له‌پشت کایه سیاسیه‌که‌وه به دیوێکی تردا ستراتیژی خۆیان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن..
ئه‌م سیستمه که ئاماژه‌مان پێدا له ڕاستیدا ناوه‌رۆکی هه‌ڵگری به ئازادی بوونه، وه‌له هه‌موو روه‌کانه‌وه که ئێستا هه‌موو دنیا با‌نگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات ته‌نانه‌ت فۆکۆیاما پێشتر پێ وابوو که ڕاوه‌ستاندنی مێژووه.. لێره‌وه مێژوو ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌رچه‌نده له‌م دوایانه‌دا له‌و ووته‌یه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه که له‌دوایدا به درێژتر باسی لێوه ده‌که‌م..
ئه‌ویش لیبڕاڵییه‌ته(لیبڕاڵیزم) واته بائازادکردنی بیر‌و هزره.
به‌روار: 06/09/2019
بینین: 1360
|