هزر
  ئایا پەیوەندی ئێمە بە خوادای پەروەردەگارەوە چۆنە و چییە؟
ووتاری: ماکوان کەریم


نوسینەوەی : محمد تەوحیدی
موسڵمانان لەناو خۆیاندا زۆر ئەم باسە دەکەنەوە وپرسیاری لەبارەوە دەکەن ، دەڵێن : ئایا بە خۆشەویستی مەعبودم خوداپەرستی بکەم ؟ 
یان لەترسی سزا و بە ئومێدی پاداشت؟
پێش ئەوەی بچمە ناوباسەکەوە ، جۆرەکانی یەکتاپەرستی باس دەکەین .. جۆرەکانی یەکتاپەرستی دەکرێنە سێ جۆرەوە ،( ۱ـ توحید الربوبیة ، ۲ ـ وحید الالوهیة ، ۳ اـ توحید الاسماء والصفات ) ..
لەڕاستیدا ئەم پۆلێنکردنەوە جەنابی ئیبنو تەیمیە دایمەزراندوە بۆ فێرکاری بیرو باوەڕ ئاسانتربێت..
توحید الربوبیة : یەکتاپەرستی پەروەردگارییەتی :- بریتییە لە بەتاك دانانی خودای پەروردگار لە دروستکراوێتیدا ، واتە باوەڕت وابێت هیچ کەس دروستکەری ئەم کەون و گەردوونە نییە جگە لەخودایتاكو تەنها .
خودای پەروەردگار دەفەرموێت:- (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ )فاطر[3]
ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه‌، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).
هەروەها باوەڕت وابێت تەنها خودای پەروەردگار خاوەن هەموشتێكە لەم گەردونەدا، خودای پەروەردگاردەفەرموێت ( وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ )آل عمران[189]
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.
هەروەها موسلمان پێویستە باوەڕی وابێت تەنها خودای پەروەردگارە ئەم گەردونە بەڕێوە دەبات خودای پەروەردگار دەفەرموێت (قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ )يونس[31]
(ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆرو بارانه‌وه‌) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاوو هه‌واوه‌) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێ‌یه که‌هه‌موو کارو فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه‌) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله‌، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاساو به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه‌)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!...
- توحید الالوهیة : یەکتاپەرستی خوایەتی :- واتە بەتاك دانان خودای پەروەردگار لە پەرستن وعیبادەد بۆکردندا ، خودای پەروەردگار دەفەرموێت ( ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ )لقمان[30]
ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که‌: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه‌، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه‌.
هەروەها خودای پەروەردگار هەموو پێغەمبەرانی بۆ ئەم مەبەستە ناردووە خودای پەروەردگاردەفەرموێت ( وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ۖ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ ۚ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ )النحل[36]
سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵکه (که بیرو هۆش و ژیری خۆی خسته‌کارو به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خوایش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌کردو به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا، که‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، بزانن چۆن بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به به‌رنامه‌ی ئێمه نه‌بوو.
- توحید الاسماء والصیفات : یەکتاپەرستی لە ناو وسیفاتی پیرۆزی خوادی پەروەردگار :- بریتتەی لە باوەڕبوون بەهەمووئەو ناو سیفاتانەی خودای پەروەردگار کە لە قورئان وسوننەتدا ئاماژەیان پێکراوە، خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ )الأعراف[180]
هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.
لەدوای زانینێکی سەرەتایمان لە جۆەکانی یەکتا پەرستی پێوسیتمان بەشیکرییەکی سەرەتایش هەیە بۆ تێگەیشتن لە زانینەکە ..
مرۆڤ بونەوەرێکی خاوەن هەستەو خوای گەورە ژیری پێبەخشیوە لەسەردەمی ئادەمەوە ، گومانی تێدا نیە کە پێش ئادەم مرۆڤ بوونی هەبووە لەسەر زەویدا، بەڵام باوکە ئادەم یەکەم مرۆڤە کە مەلەکەی ژیریو ئەقڵی پێبەخشراوە و لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە پەرتوکی ئاسمانی بۆ ناردوە، بۆ هەردوو کوڕەکەشی کە لەسەردەمی خۆیدا بەیکەوە ژیاون ، واتا بۆ شیثی کوڕی ئادەم و ئیدریسی کوڕی ئادەم، هەردووکیان چاویان بە باوکە ئادەم کەوتەوە ، شیث ٥٠ پەرتوکی ئاسمانی بۆ هاتووە ، ئیدریسی براشی ٣٠ هەندێك را دەڵێن لاوازە ، بەڵام بەهەردووکیان هەشتا پەرتوکیان بۆ هاتووە ..چونکە سەرەتای دەستپێکی ژیری بووە مرۆڤەکان زیاتر پێویستیان بە زانیاری هەبووە لەسەر چواردەور و گەردوون و ژیان و دەسەڵات و مرۆڤ و تەنانەت خودی خوای موتەعالیش.
بەم پێیە خوای گەورە پلەی مرۆڤی بەرز کردۆتەوە بەهۆی هەستەکانی و ئیدارکی لە ژیری و لە بیرکردنەوە و..تاد..
خوای گەورە هەموو مرۆڤێکی خۆش دەوێت کە لە نەبوونەوە هێناویەتە ئەم بوونە ، چونکە مرۆڤ کە ووجودی نەبووە لە عەدەمدا خوای پەروەردگار ئیجادی کردوە ئەوە بۆخۆی نیعمەتێکی زۆرگەورەیە کە لەم بوونەدا بە ئەبەدی دەمێنێتەوە..
دیسانەوە بەم پاوپێوەندە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە پەروەردگاری ئەم بوونە، مرۆڤی لە نەبوونەوە هێناوەتە بوون ، دەبێت شتێکی پێببەخشیت بۆ ناسینی زاتی پیرۆزی خۆی..
ئەویش سێ مەعەریفەی گرنگە .. یاخود سێ زانستی بنچینەییە کە مرۆڤ دەتوانێت خوای پێبناسێت..
مەعریفەی یەکەم: زانستی مەخلوقاتی خوای پەروەردگارە : ئەم زانستە هەموو کەس دەتوانێت تێیدا بەشدار بێت ، گەڕانە بەدوای نهێنیەکانی ئەم بوونە... لە هەموو زانستەکانی کە بریتیە لە زانستەکانی پزیشکی و گەردوونی ، ئەندازیاری، فیزیایی، کیمیایی، ئەدەبی ، میکانیکی...هتد.
واتا مرۆڤی خاوەن ژیری لە ڕێگای ئەم دروستکراوانەوە دەگاتە ئەوەی کە ئەم بوونە خاوەنی پەروەردگارێکە کە حەتمییە، بەڵام ئەم زانستە گشتیە ، کافرو موسڵمان و دیندارو بێدین تێیدا بەشدارن ، هەموو دەگانە ئەو باوەڕەی کە خالق هەیە ، بەڵام هەریەکە بە ژیری و ئیدراك و ئەقڵی خۆی پێناسەی دەکات، زۆرێکیان لە ڕێگادا بە جێدەمێنن و ناگانە ئامانج، خەڵکانێکی زۆر کەم و شاز لەم جیهانەدا مولحیدن و واتا بڕوایان بە ووجودی خالق نییە.. بۆیە زۆرینەی خەڵکی سەر ئەم هەسەرەی ئێمە باوەڕدارە.. لەڕیگای ئەم زانستانەوە گەیشتوە بە باوەڕ ..
مەعریفەی دووەم: زانستی فەرمانی خوای موتەعالە: ئەم زانستە تایبەتە بە پابەندانی ئاینە ئاسمانیەکان، لە ناویاندا ئیسلام .. کە من باسی زانستی فەرمانی خوایی دەکەم ئەویش بریتیە: لە هەموو ئەو بەندایەتیانەی کە ناسراون بە عیبادات و موعامەلات، ئەم زانستە پەیوەندی هەیە بە ئاکارو ڕەوشتی مرۆڤەوە واتا بەندایەتیە دروشمیەکان واتا عیباداتی شەعائیری قوبوڵ نابێت ئەگەر بەندایەتی کردارو ڕەفتاری لەگەڵدا نەبێت، واتا موعامەلاتی .. گریمان کەسێك با نوێژبکات ، بەڵام ئەگەر ماڵی خەڵکی بخوات لە قیامەتدا با بەندایەتی نوێژەکانی بەقەدەرچیایەك بێت پێغەمبەری خوا دەفەرموێت صلی اللە علیە وسلم دەبێت بە تەپوتۆز ، یان کەسێك با بەرۆژوو بێت گەر باسی خەڵکی بکات و بوختانو زەم و ملی خەڵکی بشکێنیت لێیقوبوڵ ناکرێت پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: تەنها خۆی تینو برسی دەکات، واتا خۆی ماندوو دەکات و هیچ پاداشتێکی نیە، ئەو کەسەی کە بەپارەی حەرام دەچێت بۆ حەج ، خوای گەورە تەلبیەکەی دەگەڕێنێتەوە و بە ئاشکرا دەڵێت حەجەکەت قوبوڵ نیە ، هەروەها زەکات، خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت بە وویستی خۆیانو بە زۆریش بیدەن خوای گەورە لێیان قوبوڵ ناکات، تەنانەت شایەتومانیش ئەگەر حەقی خوی نەدرێتێ بەکردار ئەوا بە ووتنی تەنها چەند ووشەیەکە لەدەم دەردەچێت ، بۆیە لە فەرمودەیەکدا خۆشەویستمان دەفەرموێت صلی اللە علیە وسلم : حەقی شایەتومان جێبەجێکردنی مافەکانیەتی.. وەهەروەها .
کەواتە مەبەستی من لە بەشی دووەمدا ئەوەیە مەرج نیە هەرکەس نوێژ و رۆژ و بەندایەتی کرد پێی بوترێت خواناس و خوای ناسیوە .. هەیە مونافیقە ، هەیە فێربووە وەك کلتورێك ، هەیە وەك دابونەریتە ، هەیە چەواشەکاریە ..هتد .
یاخود هەیە زانایە بەم باسانەی عبادات و موعامەلات ، بەڵام فاسقە .. یان کاسەلێسی بەردەمی سوڵطانەکانە..
بەڵام زۆرێك لە مرۆڤەکان لەم ڕێگاییەوە دەگات بە ناسی و وخۆشەویستی خوای پەورەدگار..
بۆ باسی ناسینی پەروەردگار دەکەم ، چونکە ئەصڵی دین بۆ ئەوە هاتووە کە خوای پەروەردگار بناسیت..
کەواتە یەکەم زانست ئاماژەم پێدا.. زانستی مخلوقاتی اللە یە دووەم زانستی ئەمری اللە یە .. سێیەمیان زانستی ناسینی خودی زاتی اللە یە..!
مەعریفەی سێیەم: زانستی خواناسییە لە ڕێگای ناو و سیفاتە پیرۆزەکانی زاتی پیرۆزی اللە..
ئەم سیفات و ناوانە ئەگەر بە زانستی و ئەکادیمی ناسیت ئەوە کاریگەری ئەو سیفاتانە لە سەر مرۆڤ دروست دەبێت و مرۆڤ بەرەو کامڵ بوون دەبات ، ئەگەر ئەو دوو زانستەی کە ئاماژەم پێداوە ، نەیتوانی کاریگەری لەسەر دڵو دەرونت دروست بکات ، ئەوا بەدڵنیاییەوە ناو سیفاتە پیرۆزەکانی خوای گەورە کاریگەری تەواوەتی دروست دەکات لەسەر دڵی موسڵمان و کافرو دیندارو بێدینو زەردەشتیو بوزی مەسیحی و جولەکەش..
ئەمەش ئامانجی ئەم باسەیە کە دایدەمەزرێنم لە خزمەت خوێنەردا ... بۆ ئەوەی هەموومان خوای پەروەردگار بناسین..
کێشەی گەورەی مرۆڤ لەگەڵ خوای پەروەردگاردا ئەوەیە کە نایناسین وەك زاتی خۆی، خەڵکانیك خوایان لە مێشکی خۆیاندا داتاشییوە .نەك- وەك ئەوەی بەزانست خوا باناسن لە کاتێکدا ناسینی خوا دەبێت هەر بەزانست بێت .. بۆیە خوای پەروەردگار جەخت لەسەر ناسینی زاتی پیرۆزی دەکاتەوە بەزانست و دەفەرموێت:فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ.
پاشان پێویستە بزانین چۆن خودای پەروەردگار بپەرستین ، ( ئایا بەخۆشەویستی خودای پەروەردگار بپەرستین ؟ ئایا لەترسی سزاو بە ئومێدی پاداشت خودا بپەرستین ؟
پەیوەندی بەندە بە خودای پەروەردگارەوە لەسەر سێ بنەما دادەمەزرێت ، یا ئەوەتا لە خۆشەویستی بۆ خودای پەروەردگار ، یاخود لە ترسی سزای و ئومێدی بەهەشتە ؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەڵێین: هەرسێ هۆکار گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، بە جۆرێك نەبوونی یەکێك لەم هۆکارانە کورت و کەمی دەکەوێتە ئیمانی مرۆڤی موسڵمانەوە، بەڵام گەیشتن بە ڕەزامەندی خودای باڵا لەڕێگەی خۆشویستی خوداو بەندایەتی کردن بۆی گرنگترین خاڵە لەو سێ خاڵەی ئاماژەمان پێیکرد ، لەبەرئەوەی هۆکارێکی زۆرجەوهەرییە و توانای ئەوەی هەیە هەردوو جۆرەکەی تر لەدڵدا پەروەردە بکات.
مرۆڤ هەرلەسەرەتای هاتنە ناو ئیسلام بەخۆشەویستی بۆ ئەدینەو ئەڕێبازە پڕ نورە شەیتومان دەهێنێت ، ئیسلام لەسەر بنەمای خۆشەویستی دادەمەزرێت، ئەگەر خۆشەویستی نەبوو ، ئەوا نەقص و کەمییەك هەیە..!
خودای پەروەردگار دەفەرموێت (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ )آل عمران[31]
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.
هەرسێك سیناریۆکە ڕێگا گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، بەڵام خۆشەویستی هێندە پایەیەکی گرنگی هەیە بەجۆرێك ئەگەر خۆشەویستی خودای پەروەردگار لەدڵدا بونی نەبوو دەبێت ترسی نەبونی ئیمان لەخۆت بکەیت ..
هە روەك رسول الله ﷺ دەفەرمویت: "لا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكَونُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ مَالِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ حَتَّى نَفْسِهِ الَّتِي بَيْنَ جَنْبَيْهِ". فَيَقُولُ عُمَرُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، لأَنْتَ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ مَالِي وَوَلَدِي وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ إَلا نَفْسِي الَّتِي بَيْنَ جَنْبِي. فقال الرَّسُولُ 
: "لا يَا عُمَرُ". فرجع الفاروق إلى نفسه وحبه للنبي فقال: وَاللَّهِ يَا رَسُولَ اللَّهِ لأَنْتَ أَحَبُّ إِلَيَّ مَنْ مَالِي وَوَلَدِي وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ حَتَّى نَفْسِي الَّتِي بَيْنَ جَنْبِي. فَقَالَ الرَّسُولُ : "الآنَ يَا عُمَرُ". أي الآن اكتمل إيمانك يا عمر، أعلن عمر صراحةً في بادئ الأمر أن حبه للنبي أكثر من أي شيء إلا نفسه وهذه الصراحة دليل على قوته النفسية.)
واتە :ئیمانتان تەواونییە تاوەکو منتان لە خۆتان و ماڵو منداڵ و هەموو کەسی سەرزەوی خۆشتر نەوێت ، عومر -رەزامەندی خودای لەسەر بێت- فەرموی ئەی پێغەمبەری خودا من تۆم لە ماڵو مداڵ و هەموکەس خۆشتر دەوێت بەڵام لە خودی خۆم نا ، رسول اللە ﷺ فەرموی : ئیمانت تەواونەبووە ، دواتر عومەر بە نەفسو ئیمانی خۆیدا چوەوەو گەڕایەوە لای رسول اللە ﷺ وفەرموی یا رسول اللە ﷺ ئێستا تۆم لە ماڵو منداڵ تەنانەت خۆشم خۆشتر دەوێیت ، رسول اللە ﷺفەرموی : ئێستا ئیمانت تەواوە ئەی عومەر .
لەم فەرمودەوە ئەوەمان بۆ دەرکەوت خۆشەویستی ـ چ ـ پایەیەکی گەورەی هەیە بەجۆرێك ئیمانی لەسەردادەمەزرێت .. جا ئەگەر مرۆڤی موسلمان خودای پەروەردگاری خۆشویست ، ئەوا پەرستشیشی بۆ ئەوزاتە پێخۆشدەبێت ، چێژ لە بەندایەتی کردنی خودا وەردەگرێت ، بە جۆرێك دوای هەموو نوێژێك بە موشتاقییەوە چاوەڕوانی نوێژی داهاتودەکات ،خۆشەویستی بۆ عیبادەتکردن لە ناو عیبادەتەکانی رسول اللەﷺ ش دا بوونی هەبووە ، بە جۆرێك لەکاتی نوێژەکاندا کە داوای لە بیلال کردووە هەڵسێت بۆ بانگ فەرموویەت (قُمْ يَا بِلَالُ فَأَرِحْنَا بِالصَّلَاةِ) واتە: ئاسودەمانبکە ئەی بیلال ، واتە بەوجۆرە ئارەزوومەندی عیبادەت بوون، لەبەرئەوەی خۆشەویستی خودای پەروەردگار و ئەو دینە لەدڵیاندا چەسپیوە ..
بەپێچەوانەوە ئەگەر خۆشەویستی خودای پەروەردگار بوونی نەبوو ، ئەوا مرۆڤی موسڵمان بەجۆرێك بەندایەتیەکانی دەکات.. وەك- لە کۆڵ و شانی خۆی بکاتەوە ، ئەگەر خۆشەویستی بونی هەبوو لەدڵدا ئەوا کارێکی ئاسانە ترسی سزاو ئومێدی بەهەشت لەدڵدا پەروەردە بکەیت.
پرسیارێك دروست دەبێت ، ئایا ئێمە بەس خودامان خۆشبوێت و تەواو ؟ ترسی سزامان نەبێت ؟ ئومێدی بەهەشتمان نەبێت ؟
لە وەڵامدا دەڵێین : هەرسێ هۆکارەکە گرنگی و تایبەتمەبدی خۆیان هەیە ، ئیمان بەگشتی لەسەر بنەمای خۆشەویستی دادەمەزرێت ، ئەوخۆشەویستییە واتلێدەکات هەمیشە دەست بەودینەوە بگریت و دەستبەرداری نەبیت ، واتلێدەکات دوور نەبیت لەوچێژەو خۆشەویستییە ی خوداو عیبادەتکردن بۆی ..
ئەهلی سونەت و جەماعە دەڵێن ئیمان زیادو کەم دەکات (بُنِيَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ وَهُوَ قَوْلٌ وَفِعْلٌ وَيَزِيدُ وَيَنْقُصُ.)، 
مادام ئیمان بەزو نزم دەکات ، ئەوا ترسان لە سزای خودای پەروەردگارو ئومێدی بەهەشتەکەی دوو هۆکاری زۆر گرنگن بۆ مرۆڤی موسلمان تاکو ئیمانی خۆی پێکامل و تەواوبکات ..
چۆن خۆشەویستی بنچینەی مانەوەی ئیمانە ، ئاواش هاوسەنگی ئەم ئیمانە بە ترسان لەسزاو ئومێدی بەهەشت دەپارێزرێت..
لەکۆتایدا باسێکی کورتی بەدەست هێنانی ئەوخۆشەویستییەی بۆخودی پەروەردگار دەکەین ،پێویستە چەندڕێگایەك بگریتە بەر ، یەکێك لەوانە مرۆڤی موسڵمان بەدڵ داوا لەخودای پەروەردگار بکات ، تا- خۆشەویستی خوداوپێغەمبەر بخاتە دڵیەوە و خشوع بخاتە بەندایەتیەکانیەوە..
پەیڕەوکردنی تەواوی جۆرەکانی توحید کە لە سەرەتادا باسمان کردن ۱ـ توحید الربوبیة ، ۲ ـ وحید الالوهیة ، ۳ اـ توحید الاسماء والصفات ..دواتر کردنی زیکری زۆری خودی پەروەردگار وەك نوێژ( نوێژی واجب و سوننەت ) ، و ڕۆژوو گرتن (واجب و سوننەت ) ، لەبەرئەوەی گرنگترین هۆکار دوای واجبەکان بۆ نزیك بونەوەت لە خودای پەروەردگار کردنی سوننەتەکانە بەچاکی .
لە کۆتایدا محمدی کوڕی عەبدول وەهاب ڕەحمەتی خوای لێبێت : توحیدێکی تریشی زیاد کردوە لە بابی عەقیدەدا بەناوی تەوحیدی المتبعة واتا شوین کوتنی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم .. هۆکاری خۆشەویستی سەرەکییە بۆ ئاینەکەمان .
به‌روار: 15/09/2016
بینین: 458