هزر
  بۆچی خودای گەورە دروستکردوین و پرسی پێنەکردوین ؟
ووتاری: ماکوان کەریم

نوسینەوەی: محمد تەوحیدی
لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کۆمەڵە کەسانێك بەناوی لۆژیکەوە ، هەندێك پرسیاردەکەن بەجۆرێیك ئابڕوی لۆژیکیشیان بردووە ، لەوپەڕی ئیفلاسیدا گەیشتونەتە ئەم پرسیارە ..
ئەوانەی ئەم پرسیارە دەکەن بێئاگان پرسیارلە چ ـزاتێکی بەرزو بڵند دەکەن ، بێئاگا لەوەی هەموو گەردوون لەچاو کورسی خودای پەروەردگار تەنها خاڵێکە ..هەروەها کورسیش بەبەراود عەرشی خودای گەورە تەنها خاڵێکە، دەبێت خوای پەروەدگار چەندە بڵندو بەرز بێت؟
پێویستە ئێمە خودای پەروەردگار بناسین لەڕێگەی قورئان ، هەروەها دروستکراوەکانیەوە ، ئەو خودایە(وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ) الزمر[67] 
خوانه‌ناسان؛ قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، به‌مه‌رجێك هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته‌)، پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.
پاشان دێن ڕەخنە و پرسیار ئاڕاستەی ئەوزاتە پیرۆزەدەکەن ...؟!
سەرەتا دەمەوێت ئەوەبخەمەڕوو ، ئەم پرسیارە لەوپەڕی بێ ئومێدی ولاوازی دروست دەبێت ، واتە هیچ ڕێگایەکی تریان نییە بۆدەربازبوون لەو بارە دەرونییە ناڕەحەتەی تێیدا دەژین ، بۆیە ناچار دەبن و دەیانەوێت تاوان بخەنە پەنای خودای پەروەردگار و خۆیان بە بێتاوان لەقەڵەمبدەن ، ئەم نیشانی لاوازی ئەو مرۆڤانیە کە ئەو پرسیارە ئاراستەی خۆیانو خەڵکی و پاشان پەروەردگاریشیان دەکەن ...
پرسیارەکە دەکەمەوە ،بۆچی خودای گەورە دروستکردوین وپرسی پێنەکردوین ؟
زۆرێك لە خەڵکی لە سەرەتای ژیانیەوە تاکۆتایی ژیانی بەدوای ئەم پرسیارەوەیە، یان با بڵێن زۆربەی دانشمەندو فەیلەسوف و بیرمەندەکان.. تاد ، بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا وێڵ بوون گوزەریان کردوە بەناو مەعریفەدا.
هەر قوتابخانەیەك- لە قوتابخانەکانی فیکرو فەلسەفە جۆرە وەڵامێکی دەستە بەر کردوە ..
لە فەلسەفەی سروشتەوە بیگرە .. تا - پراگماتیکی و ماددی و ووجودی و میسالی و سوفسطائی .. هتد ..
لەڕاستیدا دەرفەتی ساغ کردنەوەی ئەوەم نیە هەمووی لێرەدا ساغ بکەمەوە لە بۆچوونی قوتبخانە فیکری وفەلسەفیەکان ، بەڵام لە کۆتایدا هەموو لەسەر ئەورایەن کە پرسئارێکی سوفسطائیەو هیچی تر ..
لەڕاستیدا فەلسەفەی سروشتی لێدەرچێت ، کە واتای مرۆڤگەراییە ، هەموو بیرو فەلسەفەکانی تر بڕوایان وایە.. مرۆڤ بێهودەیە..
بەڵام ئاینەکانیش قسەی گەوەریان هەیە لەسەر هاتنی مرۆڤ ..
بەتایبەت .. ئیسلام و یەهودی و مەسیحیەکان ..
ئاینەکانی تری وەك زەردەشتی و لاوتستۆی و بوزا و کۆنفۆشیۆسی ، هیندۆسی و بهرامی و میترای و ...هتد، لای ئەوانیش لە زوهدو ژیانێکی ناواقعیدایە مرۆڤ بەگشتی..
من لێرەدا باسی ئیسلام دەکەین .. ، چونکە ووتەمان لەسەر مرۆڤی وەرگری ئیسلامە واتا موسڵمان..
کەواتە موسڵمان کاری چیە بۆچی هاتووە ئایا موخەیەرە یان موسیرە واتا ئەمری پێکراوە یان ئازادە ..؟
مادام هەردوووکیان هەیە ، کەواتا مرۆڤ لەهەردوو بەشەکە پێكهاتووە..
نمونە
ئەگەر کەسێك بڵێ چایی دەخۆیت یان قاوە ؟ کەواتە هەردووکیان بوونیان هەیە بۆیە ئیختیارت ئەداتێ..
ئەم نمونەیە باشترین روونکەروەی ئەو بابەتەیە کە بەدرێژایی دەساڵی ڕابوردوو ئەم پرسیارە لە نوسەر - کراوە..
بەواتایی ئەوەی ئەو ڕەگەزەی کە مرۆڤە و پێکهاتەی نێرو مێیە خوای گەورە هەندێك کاری پێبەخشیوە کە ئەمرپێکراوە، هەندێك کاری پێبەخشیوە کە موخەیەروە ئازادە..
چین ئەوانەی کە موسیرەو دەبێت بێت و مرۆڤ ئازاد نیە تێیدا ..؟
گومانی تێدا نیە زۆرە ، بەڵام چەند نمونەیەکی باس دەکەم و، بەشەکانی تر لە مێشكو بیری خۆتدا دوای بە ئاسانی دەتوانی تاوتوێی پێبکەیت ، ئیتر لەمەودواوە دەزانێت لە چیدا دەسەڵاتت ننیە ..
-لە کوێدا لە دایك دەبیت، لە کوێدا دەمریت ، خەڵکی کوێت ئایا کوردی عەرەبی فارسی یان کوڕی کێت، ئایا نێری یان مێ.. ئەمانە هیچی لەدەست و هەڵبژاردنی مرۆڤدا نیە ..
- برسێتی ، تینویێتی ، ئازار ، حەزی شەهوت بەهەموو جۆەکانی لیکێکەوە تا شەهوتی تۆو، لەدەسەڵآتی مرۆڤدانیە 
لێرەدا کە دێمە سەر باسی ئازاد بوون .. حیکمەت و فەلەسەفەی پارسەنگی دەردەکەوێت لەناو هەردوو چەمکەکەدا ..
کەمادام برسێتی مرۆڤ بەدەست خۆی نیە و ، هەر برسی دەبێت ، کەواتە تۆ ئازادی چی دەخۆیت ، حەڵاڵ و موباح وەك گۆشتی مریشك و مەڕو ..هتد ، یان حەرام .. وەك بەراز و مردارەو بووەکان ...
کە تینووت بوو لەدەسەڵاتت دا نیە ، بەڵام ئازادی چی دەخۆیت ، ئاو ، ماستاو ، شەربەت ..هتد ئەوەی کە حەڵاڵە ، حەرامەکان .. وویسکی ، جن ، عارەق، ڤۆدگا .. ئازادی
شەهوەتی حەز بە ئافرەت دەکەیت یان پێچەوانەوە ، لەدەستتدا نیە ئەم حەزە ، و حەزێکە چێنراوی خواداییە، بەڵام ئازادی بە زیناو کاری خراپە ونێربازی تێری شەهوەت دەکەیت ، یان هاوسەرگیری دەکەیت و خێزان پێك دێنیت، لەمەیاندا ئازادی..
مردن ، بەدەست تۆ نیە ، بەڵام دەتوانیت مردنەکەت هەڵبژێریت لە پێناوی کێدابێت لەمەیاندا ئازادیت ..
کەواتە .. وەڵامی ئەو پرسیارەیە ئایا خالق پرس بە مەخلوق دەکات ، بۆ دروستکردنی ..
وەڵامەکە بە دوو بیردۆزی مەعریفی گریمان وەڵام ئەدەمەوە ..وَلِلّهِ الْمَثَلُ الأَعْلَىَ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
گریمانی یەکەم - ئەگەر لە ئەدیسۆن بپرسی تۆ کارەبەت دروست کردوە ، بۆ پێداویستی مرۆڤە ، ئەی پرست بەکارەبا کرد کە دروستی دەکەیت ؟
گریمانی دووەم- ئەگەر بە کارەبا بڵێت جەنابی کاک کارەبا ، ئایا ئەدیسۆن دەناسیت؟
بە هەردوو گریمانەکە وەڵامی سێیه‌ممان دەست دەکەوێت بە گریمان و دەیکەینە مەعریفە ..
ئەدیسۆن پێویستی نیە پرس بەکارەبا بکات، چونکە ئەدیسۆن داهێنەری کارەباییە، پاشان کارەباش بەهیچ شێوەیەك ئەدیسۆن ناناسێت، ئەگەر دەست بداتە سەرد و گەرمی کەرەبا خودی خۆی دڵنیام کە کاربەکە بارگاوی دەکات و دەیکوژێت ئەگەر فریای خۆی نەکەوێێت،..
کەواتە ، خالق پرس بە موخلوق ناکات ، پاشان مەخلوق وەك ئەوەی کە پێویستە خالق ناناسێت،، ئێ کەواتە ئەو مەخلوقە کە خالقەکەی نانسێت ، دەبێت خۆی پێبناسێنێت..
لێرەدا خوای پەروەردگار ئەو خودایە - واتا خودی خۆی هەموو شتێك دەبەخشێت ناوی خودا لە بەخشینی خۆیەوە هاتوە کە خودی خۆی بەخشیندەیەو بەدیهێنەرە، نەك لە کاتی دروستکردنیدا پرس بە مەخلق بکات ، ئەگەر خوای پەروەردگار خۆی بە مەخلوق نەناسنێت ، هیچ ڕێگایەك نیە تۆ خوا بناسیت..
پێش چونە ناو باسەکە ، بوون بەمرۆڤمان لەدەسڵاتی ئێمەدا نییە ،واتە ئێمە دروستکراوی خودای پەروەردگارین و ئەو بەویستی خۆیەتی چۆن بەدیمان دەهێنێت ، نەك ئێمە بکەوینە پرسیار لەو بابەتەدا(لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ ) الأنبياء[23]
پرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که خوا ده‌یکات، له کاتێکدا ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت و موحاسه‌به ده‌کرێن. ، بەڵام لەدەسەڵاتی خۆماندایە دەبینە مرۆڤێك ی باش (لای خودا لە زۆرێك لە فریشتەکان بەڕێزتربین) یا ببینە مرۆڤێکی خراپ (الشیاطین.. الانس).. جا ئێمە لێپرسینەومان لەگەڵ ناکرێت لەسەر مرۆڤبوونمان ، بەڵکو لە ئەو سیفاتە (ئازادی ڕەها) لێپرسینەوەمان لەگەڵدەکرێت کە خودا پێیبەخشیوین ...
مرۆڤ پێشئەوەی دروستبکرێت لە نەبوون (عەدەم)دابووه ، نەبوون(عەدەم )چییە؟ نەبوون(عەدەم) :- شوێنێکی ترسناکە و ناخۆشە بەجۆرێك ناڕەحەتیەکەی وێنا ناکرێت، هەروەها هیچ شتێکی لێنییە جیهانێکە بێ بوونە ، بەواتایەکی تر واتا لەناوچوون ..ژیان :- بریتە لە نیعمەتێکی خودای پەروەردگار داویەتی بەبەندەکانی ، تیایدا ئازادانە ژیانی خۆیان هەڵدەبژێرن، بەواتایەکی تر واتە: بوونە ...
ئایا کەسێك لە نەبووندا بێت دەکرێت پرسیاری دەربارەی شتێك لێبکرێت ؟ 
لەڕاستیدا ئەو بوونی نییە ئادەی چۆن پرسیاری لێبکرێت ؟
بەنموونەیەك ڕونی دەکەینەوە ، من لەوکەسە دەپرسم کە ئەوپرسیارەی کردووە ، هیوادارم وەڵاممان بداتەوە ، گریمان ئەوکەسە نیازی وابێت ڕۆبۆتێك دروستبکات ، بەڵام مەرجمان ئەوەیە نابێت دروستی بکات تاپرسی پێنەکات .. ئایا دەگونجێت پێش ئەوەی ڕۆبۆتەکە دروستکات پرسی پێبکات ؟ 
بەڕاستی جێگەی تەنزە، چونکە ئەوڕۆبۆتە بوونی نییە تا پرسی پێبکات ، وەڵام بۆخۆی بەجێدەهێڵین ...
گریمان ئەوڕوداوە ڕویدا وپرسیارمان لێکرا ، ئێوەخۆتان بخەنە ناوئەو حاڵتەوە ، ئەگەر خودای پەروەردگار پرسیارتان لێبکات ، ئایا ڕازیت بەوەی لە ژیانی (نەبوون (عەدەم) ) بتخەینە ژیانێكی تر ؟
ژیانێك هەموو ئاسانکاریەکی تێدا هەیە بۆژیان (هەوا ، ئاو ، خۆراك ،جوانییەکانی سروشت ، خێزان ..) ژیانێك خۆشیەکانی خۆتی تیا بەدی دەکەیت یاخود پیاویك بۆ ژنیك بە پێچەوانەوە ، لەو ژیانەدا ئێمە ئازادت دەکرین ـ چ ـ کارێك دەکەین ، واتە بەئیختیاری خۆمان ژیان دەکەین ، دواتر نەمری (خلود)مان پێدەبەخشرێت ، ئایا ـ چ ـ کەسێك ئەوجۆرە هەڵبژاردنە ڕەتدەکاتەوە ( لەنەبوون بۆ بوون و دواتر نەمری ) ؟
ئایا زوو هەوڵنادەیت بگەیتە ئەوجۆرە ژیانەو لە و نەبوونە (عەدەم) ڕزگارت بێت ؟
ئەم پرسیارە ئاڕاستەی هەرکەسێك بکەیت ، ئاواتییەتی بچێتە ئەوژیا نەخۆشەوە (بەڕاست ژیان خۆشە بەراورد بە نەبون ) ، تەنانەت ئەگەر ئەم پرسیارە ئاڕاستەی کەسێکی ببێبەوەڕ (مولیحد) بکەیت ، هەرچەند لای بێباوەڕان وخوانەناسان ژیانی دوای مردن بوونی نییە ، بەبڕوای ئەوان دوای مردن دەچنە نەبوون(عەدەم ) ەوە ، بەڵام بەجۆرێك لە و نەبوونە(عەدەم)دەترسن هیچ کات ئاواتی پێناخوازن..!
جا ئەگەر بیانەوێت لە شەقامێك بپەڕنەوە هێندە ورییایانە دەپەڕنەوە تا خۆیان لە مردن واتا (عەدەم بەدورگرن بەبڕوای خۆیان) هێندە لەوجۆرە ژیانە دەترسێن ، کەوابوو تەنانەت لەلای ئەوانیش عەدەم ترسێنەرە و ژیان خۆشە ، بۆیە ئەگەر ئەم پرسیارە ئاڕاستەی ئەوانیش بکرێت ئەوا ژیان هەڵدەبژێرن ، کەوابوو کەسێك کە نەخۆشبێت ئەم جۆرە هەڵبژاردنە ڕەت دەکاتەوە، بەهەمووپێوەریك ئەم ژیانە خۆشە ونیعمەتێکی خودای پەروەردگارە پێیبەخشیوین..
باسمان لەوەکرد ئەگەر ئەم پرسیارە بکرێت و نەکرێت بێ سودە ، بۆیە پێویستە لەبری ئەم ئەم باسە ، پرسیار دەربارەی ئەوەبکەیە :- 
بۆچی هاتوینەتە ئەم ژیانە؟
بۆکوێ دەڕۆین؟ 
کۆتایمان چییە؟ ...
ئێمەی مرۆڤ بەسەفەرێك لەم ژیانەداین، بۆنموونە ( من ئەمەوێت لەگەڵ كۆمەڵێك برادەر لەپێنجوێنەوە بچمە دهۆك ، مەبلەغێك پارەی باشمان پێیە بۆئەوەی ئەوپارەیە بەکاربهێنین بۆ پێداویستیەکانمان تا ـ دەگەڕێینە وە پێنجوێن ، ئایا گونجاوە ئەوپارەیەی هەڵمانگرتووە لە ڕێگا هەمووی خەرج بکەم بۆنموونە لەشاری سلێمانی ؟ ..
واتە ئێمە هەڵەیەکی گەورەمان کرد، بەوەی لەکاتێکی کەمدا پارەکانمان سەرفکرد پێش ئەوەی بگەڕێینەوە شوێنی سەرەکیمان ، واتە بە ئیفلاسی دەگەڕێینەوە .. بەهەمانشێوە ئەم ژیانەش سەفەرێکی کورتە و پێویستە هەر بگەڕێینەوە بۆ مەنزڵگای خۆمان کە بەرزەخە ، بۆیە پێویستە ئێمە بە توێشویەکی زۆرەوە بگەڕێینە وە شوێنی سەرەکی خۆمان ، نەك بەئیفلاسی و ئەم ژیانە دووڕۆژییە قیامەتمان بفەوتێنێت ...هەروەك رسول الله ﷺ دەفەرموێت (قَالَ : " مَالِي وَلِلدُّنْيَا ، إِنَّمَا مَثَلِي وَمَثَلُ الدُّنْيَا كَمَثَلِ رَاكِبٍ قَالَ فِي ظِلِّ شَجَرَةٍ فِي يَوْمٍ صَائِفٍ ، ثُمَّ رَاحَ وَتَرَكَهَا " .واتە : نمونەی ژیان وەك نموونەی ئەسپ سوارێك وایە کە لە ژێر دارێکدا بحەوێتەوە ودواتر بەجێی بهێڵێت..
هەروەهاخودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُقْتَدِرًا ) الكهف[45]
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه‌) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی وردو خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.
کەوابوو ئەم ژیانە سەفەرێکی کورتە و لەڕێگاداین بۆ مەنزڵکای خۆمان ، کە خلودە واتە ژیانێکی نەبڕاوە ، هیچ ئەقڵێکی تەندروست ئە و ژیانە کورتی دونیایە ناگۆڕێتەوە بە ژیانی بێکۆتای قیامەت..
دوای ئەوەی خودای پەروەردگار ڕێنمایکردون و ئەقڵی پێداوین وئازادی پێداوین ، کێ هەیە لەنێوان بەهەشتی نا- کۆتای بگۆڕێتەوە بە دۆزەخی نا- کۆتایی ...
چۆن نەبوون (عەدەم) ناڕەحەتە لەچاو (ژیانی دونیا) دا ئاواش ژیانی دونیا ناڕەحەتە لە چاو ژیانی(دوای مردن و بەهەشت( بەرزەخ ).. کەواتە ڕاستە ئەم ژیانە ناڕەحەتی تیایە بەتایبەت بۆموسڵمانان ، تەنانەت پێغەمبەرانیش ناڕەحەتی خۆیان لەم ژیانەدا بینیوە ، رسول الله ﷺ کەچاوی هەڵهێناوە بێباوك ودایك بوو ، ومەرگی منداڵی خۆی بینیو ، بەڵام سەرفراز ئەوکەسەیە بە توێشوەوە بگەڕێتەوە قیامەت و ئەوئازادییەی خودا پێیداوە بەکاری بهێنێت بۆ بەهەشتی نەبڕاوە نەك دۆزەخی ناکۆتا.
به‌روار: 11/09/2016
بینین: 2084