 جهستـهى ژن له هونه‌رى كوردیدا
نزا محەمەد
هونه‌ر جوانییه، وه جوانیش هه‌ر شتێكـه كه مرۆڤ حه‌ز به دووباره‌كردنه‌وه‌ى بكات بۆئه‌وه‌ى تینوێتـى لێـى بشكێت. هونه‌ر یهكێكـه له پایه گرنگ و كاریگه‌ره‌كانى گۆرِانكارى له كۆمه‌ڵگادا، هونه‌رى باش و چنراو به به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ئه‌بێ
له‌به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگادا هه‌روه‌ك هونه‌رێكى دوور له به‌ها و نه‌خۆش كۆمهڵگـه به‌ره‌و دارِمان و ناخۆشـى و نهخۆشـى ئه‌بات.
ئافره‌ت و هونه‌ر وه‌ك تیشك و رِۆژن بۆ یه‌كدى، ناخـى مرۆڤ و به تایبه‌ت ناخى ناسكـى ئافره‌ت تینووى هونه‌رى ناسك و جوانه وه هونه‌ریش بۆئه‌وه‌ى مشتێك له جوانى ده‌ستكه‌وێت په‌نا ئه‌باته به‌ر ئافره‌ت و له كانى میهره‌بانى ئه‌و چكێك میهر و جوانى هه‌ڵده‌گۆزێ.
زۆرجاریش شاعیرانى كلاسیك په‌نایان بردووه‌ته به‌ر جوانى ئافره‌ت بۆ نمایان كردنى گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستى په‌روه‌ردگار له ئه‌فراندنى جوانییه‌كاندا.وه‌ك چۆن كلتور بهشێكـى پێكهێنـهرى هونه‌ره، به هه‌مان شێـوه هونه‌ریش بهشێكـى سهرهكـى پێكهێنه‌رى كلتوره، كه‌وایه ناكرێ هونه‌ر بێ په‌یام بێت، هونه‌ر و به‌تایبه‌ت گۆرانى كوردى نوێ به‌م نه‌خۆشی و بێ پهیامییهى ئێستایه‌وه بێگومان بـار و بهربهستـى به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگه‌یه، نه‌ك هه‌ر ناتوانێ پوشێك بخاته سـه‌ر خه‌رمانى پێشكه‌وتنى كۆمهڵگـا به‌ڵكـو به‌ردى به‌رده‌م رِهوتـى بهرهوپێشچونـى كۆمه‌ڵگه‌یه. له دیدى زۆرێك له هونه‌ردۆستاندا، ئافره‌ت ســێ وێناى هه‌یـه له هونه‌ردا:
یه‌كه‌م/ ئافره‌ت وه‌ك ئافهرێنـهرى هونه‌ر (سـهرچاوهى هونه‌ر)
دووه‌م/ ئافره‌ت به وێنـهى بینـهرى هونـه‌ر (كارتێكراوى هونـه‌ر)
سێیــه‌م/ ئافره‌ت به وێنـهى بابه‌تى هونه‌ر
زۆرێك له هۆنهرانى كورد په‌نایان بردۆته به‌ر ئافره‌ت بۆ هۆنینه‌وه‌ى وشه‌كانیان، و له جوانى و میهـرى ئافره‌ت ئیلهامێكیان وه‌رگرتووه تا بتوانن قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان بخه‌نه گۆ، ئه‌وه‌ى ئه‌مێستاكه مایه‌ى ههڵویستـه له‌سه‌ر كردنـه هونه‌رى مۆدێرنى كوردى ته‌نها جه‌سته‌ى ئافره‌ت
ئهبینـى و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌ندامه نه‌رم و سه‌ره‌نج رِاكیشهكانى جه‌سته‌ى ئافره‌ته و هزر و ئهندێشـه و شوناشـى ئافره‌تى فه‌رامۆشكردووه. ئافره‌ت به كه‌ره‌سته‌یه‌كى ههرِاجكراوى هونه‌ر ده‌زانن.
كاتێك مامهڵهیهكـى دوور له مرۆییانه له‌گه‌ڵ پرسـى ئافره‌تدا ده‌كرێت له هونه‌رى مۆدێرندا، ئه‌وكات هونه‌ر ئه‌بێتـه به‌رهه‌م هێنه‌رى پشێوى دروونـى. زۆرینه‌ى خوێنه‌ر و گوێگر‌و بینه‌ر وه‌ك په‌نایه‌ك بۆ ئارامـى په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر هونه‌ر بهتایبـهت مۆسیقا و گۆرانـى، ئه‌گه‌ر هونه‌ر ئه‌و ئهركـهى به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامدا له ئه‌نجامدا مرۆییهكـى تێكشكاوتر له پێشوتر و كۆمهڵگـهى دارِوخاو و ههڵچـوو به‌رهه‌م دێت .
كه هونـه‌ر جوانى ئافره‌ت وه‌رده‌گرێ ئه‌بێ هونه‌رمه‌ند ئاگادارى ئه‌وه‌بێ مهرههمـى برینێك بێت نه‌ك برینێكـى تر بۆ جه‌سته‌ى برینهكانـى ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه! به بهراوردێكـى سهرهتایـى نێوان هونهرمهندانـى پێشین و هونهرمهندانـى تازه ئه‌و جیاوازییه به رِوونـى ئه‌بینین كه پێشتر ئافره‌ت به سیمبولـى جوانـى و سه‌رچاوه ئه‌وین دانراوه و ئیستاش سیمبولـى حه‌ز و ویستێكـى سه‌ركه‌شانه‌یه!
به نموونه (بههجـهت یهحیـا)له گۆرانـى (ئه‌وین سنورى نییه)دا ئهلــێ (ژیانم تاركییه گه‌ر ئه‌وینى تۆ نه‌بێ، ته‌مه‌ن وه‌ك بههارێكـه كه نێرگزى پێ نه‌بێ)
بهندبێژێكـى كوردیش ئه‌ڵـێ ( له‌گه‌ڵ خهڵكــى دلخۆشـه به منى نادا ده‌رفه‌ت، ئه‌گه‌ر لێوى تۆم هه‌بێ، ئیتر نایخۆم شه‌ربه‌ت!)
دوو دیدى جیاواز به دوو دیگاى ته‌واو جیاوازه‌وه! یه‌كه‌م رِۆحـى ئارام و نه‌رم و نیانى ژن ئهبینىَ و دووه‌میش جه‌سته‌ى نهرمـى ژن!
به‌داخـه‌وه ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانیش نه‌یانتوانیوه گه‌یه‌نه‌رى خه‌م و خه‌ون و خولیاى ژنى كورد بن، هاتوون دیسانه‌وه كۆپییه‌كى ئه‌و هه‌ڵانه‌یان كردووه كه هونه‌رمه‌ندانى پێش ئه‌وان كردوویانه وه گوێگره ئافره‌ته‌كانیش خۆیان بوون به بازارِێكـى تر‌ى ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و
سوكایهتییهى له گۆرانى مۆدێرنى كوردیدا به ئافره‌ت ئه‌كرێ .
له هه‌ر گۆرانـى و دهقێكـدا ئافره‌ت وه‌ك كه‌ره‌سته به‌كارهات ئه‌وه به كاڵاكردن و سوكایه‌تیكردنه به ئافره‌ت .
بهروار: 20/07/2019
بینین: 1422
|