 ئامۆژگارییه‌كه‌ی م.عه‌لی باپیر بۆ دنیابوو یان بۆ قیامه‌ت؟!
كامه‌ران عه‌لی
رۆژی یه‌كشه‌ممه جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد‌و تیایدا ئامۆژگاری كردن كه خۆیان له‌باسكردن و په‌لاماردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بپارێزن، چونكه ئه‌وان هاوپه‌یمان و برای ئێمه‌ن و له‌هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان و پرۆژه‌كاندا پێكه‌وه بووین، وتیشی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م خوادا به‌رپرسیار ده‌بن و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر برایانی یه‌كگرتوو له‌فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا..
ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی مامۆستا عه‌لی كارێكی باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر گشتگیرتربووایهو بیگوتایه نابێت موسڵمانان ته‌شهیر به‌یه‌كتر بكه‌ن و به‌قسه‌ی ناره‌وا په‌لاماری یه‌كتر بده‌ن، یان به‌لای كه‌مه‌وه ئاماژه‌ی بۆ هه‌ر سێ حزبه ئیسلامییه‌كه بكردایه‌و فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ رێگری بایه له په‌لاماردانی هه‌موو ئیسلامییه‌كان نه‌ك ته‌نها یه‌كگرتوو، چونكه ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ره‌كه سیاسه‌ت بێت ئه‌وا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ش ئیمزای پرۆژه‌كانی ئه‌وانی كردووه‌و هاوهه‌ڵوێست بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یهكگرتووداو نه‌خۆی نهحزبهكهی خراپه‌یه‌كیان بۆ كۆمه‌ڵ نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵیان بووه تا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه كه بزووتنه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو به‌شداری نهكردو پاساوی سیاسی خۆی هه‌بوو.. ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر ئایین و قیامه‌تیش بووبێت ئه‌وا چۆن حه‌رام و ناره‌وایه ئه‌ندامه‌كانی هێرش بكه‌نه سه‌ر یه‌كگرتوو به‌و شێوه‌یه‌ش حه‌رامه هێرش بكه‌نه سه‌ر براكانیان له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی.
سه‌یر له‌وه‌دایه په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌كاتێكدایه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ هێرش و په‌لاماره‌كانیان له‌فه‌یسبوك زیاتر بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌و د.شوان قهڵادزهییه نه‌ك بۆ سه‌ر یه‌كگرتوو، یان بۆ سه‌ر یه‌كگرتوو كه‌متره.
حه‌رامكردنی وته‌ی خراپ ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌یه‌كگرتوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه مامۆستا عه‌لی مه‌به‌سته‌كه‌ی خوا‌و قیامه‌ت نه‌بووه‌و بگره به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان رازیبوون بووه بهتهشهیرو سوكایه‌تی بهئیسلامییهكانیترلهلایهن ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌یه‌وه، په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزیان وه‌ك ئه‌وه وایه بڵێ به‌ئه‌ندامه‌كانی هێرش مه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كگرتوو به‌ڵام بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه حه‌ڵاڵ و رێگه‌پێدراوه.
په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێ كه كێشه‌ی ئه‌و نه‌چوونی شوان قه‌ڵادزه‌یی نییه بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵكو كێشه‌ی كۆنی هه‌یه‌و كۆنه قینه‌و هیچیتر، ئه‌گینا پاساوی مامۆستا چییه كه بێباكه له‌و هه‌موو قسه‌و جنێوه‌ی كه به‌شێك له‌ئه‌ندامه‌كانی به‌رامبه‌ر د.شوان قه‌ڵادزه‌یی؟، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌حره له‌زانستی شه‌ریعه‌و یه‌كێكه له‌سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌رنگه‌ری گۆڕان و یه‌كێتییه‌وه ئیسلامییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و ناشیرینیان ده‌كات.
بهروار: 24/08/2015
بینین: 1892
|