هەڵبژاردە
  سوپاسو پێزانین
ماکوان کەریم
سوپاس و پێزانین ..

لەدوای ئەوەی هەواڵی ۹ ساڵ زیندانیم  لە وڵاتی ئیتالیا بڵاو کرایەوە، جێگای خۆیەتی سوپاس و پێزانین و وەفا دەرببڕم بۆ ئەو دۆست و ئازیزانەی بە خەمەوە بوون و هەواڵپرسی و ناڕەحەتی خۆیان نیشانداوە و خاوەن هەڵویست بوون لە بەرانبەر دا.

بۆیە لێرەوە سوپاس و پێزانینی  زۆرم بۆ هەردوو بەڕێزو ئازیز  کە باوک ئاساو ڕێبەرانە تەلەفونیان کرد  ئەوانیشنبەڕێزان جەنابی کاکە حەمەی حاجی محمود و جەنابی مامۆستا عەلی باپیر.
سوپاس و پێزانینم خۆم ئاراستەی  کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەکەم و خەمخۆرانە بەرخوردیان کرد لەگەڵماندا ، پاشان سوپاس و ڕێزم بۆ جەنابی کاک کامیل محمود ووتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە و سوپاسو پێزانینم بۆ برای ئازیزو خۆشەویت کاک کوردۆ احمد نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەندەران و زۆرێك لەکەسایەتیە بەڕێزەکانی شاری هەولێر و  ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و  هەروەها دلسۆزانی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدۆستان  و ئازیزان ناو ئەو حیزبە کە هەموو خاوەن هەڵوێست بوون.
هەموو کێشەو دۆسیەکەی منیان بە شتێکی زۆر تەماوی و سیاسی ناوبرد ..
سوپاسی هەموو خوشک و برایانی ئازیز  دەکەم کە بە تەلەفون و ڤایبەر وهەموو کەناڵەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و گواستنەوەی  دەنگ و ڕەنگ پەیوەندیان کرد.
 من خۆشحاڵم بەوەی کە خاوەن ئەو هەموو دۆست  و ئازیزەم هەرچیم بەسەر بێت  لام ئاسایە  چونکە خاوەنی ئێوەم  خوا ئێوە لەمن نەستێنێت و چاوەڕوانی دوعای خێرتانم و بەم نزکانە بەخزمەتان شاد دەبمەوە لە نیشتمان. 
 
دڵسۆزتان ماکوان کەریم
به‌روار: 20/07/2019
بینین: 1903