هەڵبژاردە
  ئاشکرا کردنی درۆیەك و چەواشەکاریەکی تری عەبدوڕەحمان سددیق ...
ماکوان کەریم

ئاشکرا کردنی درۆیەك و چەواشەکاریەکی تری عەبدوڕەحمان سددیق ...

ماکوان کەریم

کۆمەلێك برا ئەم باسەی عەبدوڕەحمان سدیقایان بۆ هێنام، کە گوایە ئەم قسەیەی ئەم پیاوە راستە کە کردویەتی..؟

من سەرەتا بەلامەوە سەیرە ئەم پیاوە بە لای خۆیەوە دکتۆرە ، پاشان ژیانێکی لەگەڵ ئەم ئیسلامەدا بردۆتە سەر؛ چۆن بەو شێوە قسە لەسەر باس و خواستێك دەکات کە پێش خۆی کەس نەیکردوە ، یاخود ئەم کەسە ، ڕووداوەکان پاش و پێش دەخات و چەواشەکاریەکی تەواوەی پێوە دیارەو راست نیەو سەرپای درۆیە ، پرۆژەی چەواشەکاریەکەشی خزمەتە بە دژە دینیەکان ، هیچ خزمەتێك نیە بە موسڵمانان ..

درۆی یەکەم :

تەماشای نوسینەکەی بکەن من وەك خۆی دایدەنێمەوە .. دەڵێت بوخاری کە گەڕایەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆی دوای ١٦ ساڵ ، ئەو رووداوەی ئەو باسی دەکات لە نیسابورەلە ووڵاتی ئێران ڕوویداوە وەك موناقشەو رووبەرو بوونەوە لەسەر خەلقی قورئان ، چەواشەکاری یەکەم ووڵاتی خۆی نەبووە ، بەڵکو نیسابور بووە، ئەو جێگایەش لە ئێرانە ، بە دەورەی عیلمی چووە ، لەوێ کە زۆرێك لە قوتابیان روو دەکەنە بوخاری لای محمدی کوڕی یەحیای زەهلی بە جێدێڵن کە یەکێکە لە زانایانی موعتزیلە و پاشان موناقشە رووئەدات لە نێوان هەر دوولادا بە هۆکاری ئەوەی دەسەڵات و هێز لای موعتزیلەکانە .. زۆریك لە قوتابیەکانی ئەترسێنێت بە زیندان کردن و چاوەشەکاری وەك پیشەی موعتزیلەکان کردیان دەرحەق بە زانایانی ئەهلی سوننەت بەغداد وەك محمدی کوڕی نوح و ئەحمەدی کوڕی حەنبەل..تاد، کێشە دەکەوێتە نیوانی ئەو دووکەسایەتیە، ئیتر لە هیچ جێگایەکدا کە سەرچاوەی دروست و ڕاست بێت ، باس لە دڕاندنی کتێبی بوخاری و لە ناو بردنی نەکراوە ، ڕاشی نەکردوە لەو جێگاییە ، بەڵکو خۆی رۆشتتوە بە هۆکاری ئەوەی فیتنەی زیاتر دروست نەبێت ، گەڕاوەتەوە بۆ ووڵاتی خۆی لەنیسابورەوە بەرەو بوخارە لە سەمەرقەند ، بوخاری نازناو بووە بە ناوی شارەکەیەوە وەریگرتوە ناوی خۆی محمدی کوڕی ئیسماعلیە..

درۆی دووەم :

بوخاری زیاد لە ٦٠٠ هەزار فەرمودەی لەبەر بووە.. ، پێش ئەوەی باسی بوخاری بکەم .. یەکێك لە پلەی عولەماو زانایان کە پێی دەگات وئیتر ناوی زانا وەردەگرێت ، مەرجی حیفزو لەبەرکردنە .. واتا بە هەموو کەس ناوترێت زانا ..

ئەم بنەمایە زۆر گرنە ..

کە دەوترێت فەرمودەی راستی بوخاری دووەم کتێبە لە ناو ئوممەتی ئیسلامدا ئەم پیاوە لە ٦٠٠ هەزار فەرمودە دووهەزار فەرمودەی نوسیوتەوە ناوی ناوە بە المسند جامیع الصحیح.. واتا هەموو ئەو دووهەزار فەرمودەیە خاوەنی سەندی راستە... واتا دیارە لە کێوەە هاتووە ، پاشان سەند واتا چۆن خانویەك خاوەنی تاپۆیە یاخود سەیارەیەك خاوەنی کارتی زانیاریە ، سەندیش واتا زانیاری تەواوی ئەوفەرمودەیە لە کێوە هاتووە چۆن وەرگیراوە ئەو پیاوانە کێن کە ئەم فەرمودەیان گێڕاوتەوە..هتد ، لە ناو ئەو دوو هەزارەدا چوار فەرمودەی لاوازە ئاماژەی پێکراوە کە دوانیان مەعلەقە .. بوخاری خۆی ئاماژەی پێکردوە.. ئەم دووهەزار فەرمودیە بەهۆکاری دووبارە بوونەوەی مەتن و، یاخود ڕشتەی راویەکان.. بووە بە ٧ هەزار فەرمودە ، بەڵام لە بنەڕەتدا تەنها دوو هەزارە ..

کاتێك کە ئەم کتێبە دەنوسێت لە شاری بەغدادا دەیداتە چەند مامۆستایەك یەکێك لەوانە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلە .. پلەی باشترین ئەداتێ.. وەك نوسینی نامەی کۆتایەتی گەڕانە زانستیەکەی لە جیهانی ئیسلامیدا ...ئەو کتێبە و کتێبی تر دەنوسێت بەناوی التاریخ کبیر. کە بەدەستو خەتی خۆی تا ئیێستاش ماوە فەروموو بیبینن ئەمە تەواوی کتێبەکەی بەدەست نوسی بوخاری خۆی..
http://www.alukah.net/manu/files/manuscript_1044/2277.pdf

تێبینی/ کتێبی تریشی نووسوە بوخاری ..

کاتێك کە کتێبەکە تەواو دەکات وپلەی نایابی دەدرێتو هەر لەو سەردەمەدا زانایان پەلەی دووەم کتێبی ئەدەنێ لە دوای قورئان ، نوسخەیەك لە کتێبەکە لای نەساخینەکانی بەغداد دەنوسێتەوە، پاشان ئەیداتە قوتابیەکی خۆی بەناوی فەربەری (الفربری) و پاشان ئەویش یەکێك لە قوتابیەکانی دوای نوسخەیەکی تر دەکات دەیداتە قوتابیەکی تری خۆی بەناوی جورجانی (الجرجانی) پاشان لە ڕێگای قوتابیانی ترەوە دەچیتە ووڵاتی شام و میسر لە ڕێگای دووکەسی ترەوە کە کتێبەکەی بوخاری دەنوسنەوە لای نەساخینەکان بەناوی .. موستەملی (المستملي)کە ئەمە پیاوە شێخی بوخاری بووە ئافرەتێك کە مامۆستا ی بوخاری بووە بەناوی" کەریمە ".. بوخاری خۆی کتێبك لای نەساخینەکان دەنوسیتەوە پیشکەشی مامۆستا ئافرەتەکەی دەکات ..! کتێبێکی تر کە دەچێتە میسر لە ڕێگای کەشمهینی (الكشميهني )

کەواتە لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت پێش ئەوەی بوخاری بچێتەوە بۆ نیسابۆر لە شاری بەغدادو ووڵاتانی تردا کتێبەکەی بە کە ناسراوە بە صحیحی بوخاری بڵاو دەبێتەوە ...

درۆی سێیەم:

بوخاری خەڵکی شاری بوخارایە کە دەچێتەوە شارەکەی خۆی پێشوازیەکی گەورەی لێدەکرێت لە دوای ئەو پێشوازیە والی بوخارا بە ناوی خالید کوڕی ئەحمەدی کوڕی خالید زۆر پێناخۆش دەبێت .. ئەو خەڵکە بەو شێوە پێشوازی لە بوخاری دەکەن ، داوا دەکات کە منداڵەکانی فێری زانستەکانی بوخاری بکات .. داوا دەکات کە بچێتە لای والی منداڵەکانی فێری زانست بکات ، تەنها بۆ بچوك کردنەوەیەتی، ئەحمەدی کوڕی منصوری شیرازی... یەکێکە لە مێژوو نوسەکانی سەردەمی بوخاری دەڵێت: خالیدی کوری ئەحمەد داوایی کتێبەکانی بوخاری دەکات کە نوسیویەتی و وەك بچوك کردنەوەی بوخاری.. دوایی کە کتێبەکە بوخاری دەبینێت دەڵێت وەرە وانە بە منداڵەکانم بڵێ ، بوخاریش رازی نابێت و ناچێت، لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت ، کە بوخاری تەنانەت لە بوخاراش کتێبەکانی خۆی پێبووە..

پاشان لە بوخارا دەردەچێت و دەچیتە لادێیەکی نزیكی سەمەرقەند بەناوی "خەرنتك" لەوی دەمێنێتەوە لەوێش نەخۆش دەکەویت و بە هۆکاری ئەو نەخۆشیە کۆچی دوای دەکات..

درۆی چوارەم :

هەندێك لە دەست نوسەکانی نەساخینەکانی کتێبەکەی بوخاری ناسراو بە صحیح البخاری..

http://www.daralnawader.com/%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AE%D8%B7%…

http://wqf.me/…/%D8%B9%D9%84%D9%88%D9%85-%D8%A7%D9%…/page/2/

http://makhtota.ksu.edu.sa/makhtota/5279/170#.VbPSwfmqpBc

http://www.echoroukonline.com/ara/articles/185239.html

به‌روار: 26/07/2015
بینین: 2114