 جوانییەکانی مەسیحییەت
کاروان عوسمان شوانى
لە دونیادا دینی مەسیحییەت بە دینی ئاشتیی ناسراوه، بەڵام نابێت ئەوەش لە
بیر بکەین هەن و هەڵگرانی ئەم رێبازەن توندرەو و دژ بە ئاشتین .
بەڵام ئەوەی هەمیشە ئەم جوانی و ئاشتیانەی مەسیحییەتی لای من گەورەتر و
بڵند تر کردووه ئەوەیه، کە ئەم نیشتیمانه و ئەم وڵاتانه ی ئەم ناوچەیە
سەردەمانێک کەسانێکی زۆری تێدا بوونه، کە هەڵگرانی ئەم ڕێبازە بوونه، لە
دوای خۆیان مێژوویەکی جوانیان بۆ جێهێشتین .
ئەم ناوچانەی ئێمەی تیادا دەژین لە ئێستا دا تەنیا نزیک 17 ملیۆن مەسیحی
تێدایە، لە عێراق ملیۆنێک و لە سوریا دوو ملیۆن و لە لوبنان ملیۆنێک و سێ
سەد هەزار و لە میسر 12 ملیۆن و لە فەڵەستین و ئوردن 360 هەزار .

ئەمە لە کاتێکدا بە هۆی ستەم و توندوتیژییەکانی هێزە جۆر بە جۆرەکانی
ناوچەکەوە تا دێت ژمارەیان کەم دەبێتەوە، ئەگەر عێراق بە نمونە وەربگرین
دەبینین لە نێوان ساڵانی 2003 تا 2013 ، 600 هەزار مرۆڤی مەسحیی کۆچیان
کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا .
وڵاتی شام، پێگەیەکی گەوەری مەسیحییەکان بووه، تا دێت ژمارەیان بەرەو
کەمبونەوە دەچێت ، بەهۆی ئەو هەموو شەڕانەوە کە بە ناوی ئیسلام و بە ناوی
نەتەوەوە هەڵدەگیرسێت ..
بۆیە ئەو ستەمەی لە وڵاتی موسوڵماناندا بەرامبەر ئەمانە دەکرێت هەموو
کەسێکی مرۆڤدۆست دێنێتە دەنگ و نیگەران دەبێت بەوەی ئەوانەی شارستانییەتێکی
گەورەیان بەم ناوچەیە پێشکەش کرد وا ئێستا دەردەکرێن .
تاکی مەسیحیی لێره تاکێکی مرۆڤدۆسته، ژینگەدۆسته، ژیاندۆستییان جوانتری کردون.
بیریار و نوسەر و ئەدیبە هەڵکەوتووەکانیان لە نمونەکانی: مەی زیادە و
جوبران خەلیل و ئیلیا ئەبو مازی و خلیل مەتران و ئەلیاس شەبەکە و ڕەشید
سەلیم خوری و لویس مەعلوف و سەمۆیل شەمعون ...هتد ، هەر یەک لەم نوسەرانه،
خزمەتی گەورەیان بە مێژوو و زمان و ئەدەبی عربی کردووه،لە روی فیکریشەوە
مەبەستیان نەبووه فیکری مەسیحییەت بڵاوبکەنەوە بە ئەندازەی ئەوەی ویستویانه
فیکری ئینسانیەت گەشە پێ بدەن، جا ئەو ئینسانیەت و حەقیقەتە لە هەر شوینێک
و لای هەر کەسێک بوبێت ئاسایی بووه ئەمان بانگەوازیان بۆی کردووه ..
من مەسیحییەکانم خۆشەوێت و ڕێزیان لێ دەنێم چونکە:
یەکەم: لێرە کەسانێکی ئارام و ئەمینن .
دووەم: خاوەنی ڕۆشنبیریی و شارستانیەتن
سێیەم: نوسەرەکانیان لە خزمەت مرۆڤایەتیدا تێ دەکۆشن .
چوارەم: کەسانێکن بوونە بە قوربانی شەڕە نەگریسەکان "لەم ناوچەیەدا"
بهروار: 10/11/2015
بینین: 1592
|