 سوپاسو پێزانین
ماکوان کەریم
سوپاس و پێزانین ..
لەدوای ئەوەی هەواڵی ۹ ساڵ زیندانیم لە وڵاتی ئیتالیا بڵاو کرایەوە، جێگای خۆیەتی سوپاس و پێزانین و وەفا دەرببڕم بۆ ئەو دۆست و ئازیزانەی بە خەمەوە بوون و هەواڵپرسی و ناڕەحەتی خۆیان نیشانداوە و خاوەن هەڵویست بوون لە بەرانبەر دا.
بۆیە لێرەوە سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ هەردوو بەڕێزو ئازیز کە باوک ئاساو ڕێبەرانە تەلەفونیان کرد ئەوانیشنبەڕێزان جەنابی کاکە حەمەی حاجی محمود و جەنابی مامۆستا عەلی باپیر.
سوپاس و پێزانینم خۆم ئاراستەی کەناڵی ئاسمانی سپێدە دەکەم و خەمخۆرانە بەرخوردیان کرد لەگەڵماندا ، پاشان سوپاس و ڕێزم بۆ جەنابی کاک کامیل محمود ووتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە و سوپاسو پێزانینم بۆ برای ئازیزو خۆشەویت کاک کوردۆ احمد نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەندەران و زۆرێك لەکەسایەتیە بەڕێزەکانی شاری هەولێر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەروەها دلسۆزانی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدۆستان و ئازیزان ناو ئەو حیزبە کە هەموو خاوەن هەڵوێست بوون.
هەموو کێشەو دۆسیەکەی منیان بە شتێکی زۆر تەماوی و سیاسی ناوبرد ..
سوپاسی هەموو خوشک و برایانی ئازیز دەکەم کە بە تەلەفون و ڤایبەر وهەموو کەناڵەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگ پەیوەندیان کرد.
من خۆشحاڵم بەوەی کە خاوەن ئەو هەموو دۆست و ئازیزەم هەرچیم بەسەر بێت لام ئاسایە چونکە خاوەنی ئێوەم خوا ئێوە لەمن نەستێنێت و چاوەڕوانی دوعای خێرتانم و بەم نزکانە بەخزمەتان شاد دەبمەوە لە نیشتمان.
دڵسۆزتان ماکوان کەریم
بهروار: 20/07/2019
بینین: 1985
|