مافی ئافره‌ت له زینا و نێربازی له یاساكانی هه‌رێمی كوردستان
كاروان نجات عمر
ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كار له‌مافی ئافره‌ت هێنده به‌ته‌نگی توندوتیژی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئهوڕهههنده تهقلیدیهن كه‌ساڵانه وه‌ك و بۆنه‌یه‌ك چه‌ندان ڕۆژی بۆته‌رخان ئه‌كه‌ن به‌ناوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ، خۆزه‌گه جارێك داوای تعدیل كردن و لابردنی ئهویاسایانهیان ده‌كرد كه‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و توندوتیژی و فهسادیهن كه‌به‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتوه له‌ڕێگه‌ی یاساوه بابه‌ته‌كه شه‌رعیه‌تی وه‌ر گرتوه .
له‌یاسای سزادان ژماره (111)ی ساڵی 1969 له‌ماده 393 دا هاتوه ده‌ڵێ :
1 – یعاقب بالحبس المۆبد او المۆقت كل من واقع انپی بغیر رچاها او لاگ بژكر او انپی بغیر رچاه او رچاها.
2 – یعتبر ڤرفا مشددا اژا وقع الفعل فی احدی الحالات التالیە:
ا – اژا كان من وقعت علیه الجریمە لم یبلغ الپامنە عشرە سنە كاملە.
واته سزاده‌درێت به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان كاتی هه‌ركه‌سێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك جوت بوبێت،یان له‌گه‌ڵ نێرینه‌یه‌ك نێربازی كردبێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و پیاوو ئافره‌ته 18ساڵیان ته‌واو نه‌كردبێت.
واته ئه‌گه‌ر كوڕوكچێك زینابكهن یان كوڕێك و كوڕێك نێربازی بكه‌ن كاتێك سزاده‌درێن ئه‌گه‌رئه‌م دومهرجه هه‌بێت
1-به‌زۆر زینا له‌گه‌ڵ كچێك بكا یان به‌زۆر نێربازی له‌گه‌ڵ كورێك بكا
2-ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو نه‌كردبێت نهكچهكه و نهكوڕهكهش
كه‌واته ئه‌گه‌ر 18 ساڵیان ته‌واو كردبێت و به‌ئاره‌زوی خۆیان كوڕوكچ زینابكهن یان نێربازی بكه‌ن ، قانون عقوبه‌ی له‌سه‌ر دانه‌ناوه‌و به‌تاوان حیساب نیه.
ماده 395 ده‌ڵێ
من اغوی انپی اتمت الپامنە عشرە من العمر بوعد الزواج فواقعها پم رفچ بعد ژلك الزواج بها یعاقب بالحبس.
واته هه‌ركه‌سێك به‌به‌ڵێنی ماره‌بڕین كچێكی فریودابێت و كچه‌كه ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت دواتر كوڕه‌كه له‌گه‌ڵی جوت بوبێت ، دوای ئه‌وه پێی بڵێ من تۆ ناهێنم و ناتكمه هاوسه‌ری خۆم بهحهپسكردن سزاده‌درێت.
واته ئه‌گه‌ر كوڕێك به‌درۆ به‌كچێك بڵێ من تۆدهخوازم به‌ڵام بهوبیانوه له‌گه‌ڵی جوت بێت و زینای له‌گه‌ڵ بكا به‌مه‌رجێ كچه‌كه ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت ، كوڕه‌كه ده‌توانێ هه‌تاك و ئه‌وڕۆژه‌ی بڕیار ده‌دات ئه‌و كچه بهێنی ئنجا ئه‌وڕۆژه ساڵێكه ده‌ساڵه هه‌رچه‌ندی بێت ، ئه‌وا ئه‌و كوڕه بۆخۆی ده‌توانێت زینای له‌گه‌ڵ بكات له‌دواوه یان له‌پێشه‌وه قانون حه‌ڵاڵی كردوه بۆی به‌ومه‌رجه‌ی دوای ئه‌و هه‌موو ڕابواردنه كچه‌كه بخوازێت ئه‌گه‌ر كچه‌كه نه‌خوازێت و كچه‌كه لهمهحكهمه شكاتی كرد ئه‌وا قانون كوڕه‌كه حه‌بس ده‌كا و كچه‌كه‌ش بۆماڵی باوكی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچه‌كه 18 ساڵی ته‌واو نه‌كردبوو به‌ڵام كوڕه‌كه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت له‌داهاتودا زینای له‌گه‌ڵ كچه‌كه كرد و دواتریش كچه‌كه‌ی نه‌هێنا و نه‌ی خواست باكچهكهش شكات بكات لهمهحكهمه قانون ده‌ڵێ عقوبه‌ی له‌سه‌ر نیه، یان ئه‌گه‌ر كوڕێك وه‌عد بدات به‌كچێك بڵێت من تۆدهخوازم و شوم پێبكه و تۆم خۆش ده‌وێت بائه‌و كچه چه‌ندساڵ چاوه‌ڕێی ئه‌وكوڕه بكات حه‌زه‌كات هه‌تاك وته‌مه‌نی پیر ده‌بێت باچاوه‌ڕێی ئه‌وكوڕه بكات بێته داوای به‌ڵام پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه كوڕه‌كه وتی من تۆم ناوێت و نات خوازم ئه‌گه‌ر كچه‌كه چولهمهحكهمه شكاتی كرد وتی ئه‌وه‌نده ساڵه ئه‌وكوڕه منی له‌چاوه‌ڕوانی هێشتۆته‌وه تاك و بمخوازێت ئێستاش منی ناوێ ، مهجكهمه گوێی پێنادات چونكه قانون ئه‌و كاره‌ی به‌تاوان دانه‌ناوه ، ئائه‌وانه‌ی باسمانكرد یه‌كیه‌تی ژنان ئه‌وانه‌یان ده‌وێت .
ئه‌وانه‌ی ڕه‌وشت و كه‌رامه‌ت و موسڵمانیتان هه‌یه ئێوهبڵێن ئه‌وه مافی ئافره‌ته یان زه‌وتكردنی ئافره‌ت و فرۆشترنی ئافره‌ت و بانگهوازیكردن بۆزیناو داوێنپیسی، یه‌كیه‌تی ژنان ئه‌مانه به‌مافی خۆیان ئه‌زانن
بهروار: 27/11/2014
بینین: 2346
|