زانستی شەرعی
  تاوانی ڕیبا
باوکى حارث

هەموومان ئەزانین کە تاوانی ڕیبا بەشێوەیەکی زۆر سەیر لە ناو موسڵمانان بڵاو بۆتەوە بە تایبەتی لە ناو ئەو موسڵمانانەی کە لە وڵاتانی ڕۆژ ئاوا ئەژین کە ڕیبا کردن ئاسان ترە لەو وڵاتانەو بە ئاسانی ئەتوانن پارەی قەرز لە بانق بێنن یان شت بە قەرز بێنن بە ڕیبا یان خانوو بکڕن بە قەرزی بانق -بە داخەوە ئێستا لە کوردستانیش خەریکە وای لێ دێت- ، بەڕاستی ئەمە جێی داخە کە هەندێ لە موسڵمانان ئەوەندە کەم تەرخەم بوونە لە دینەکەیان بیر لە حەرامی یان حەڵاڵی ناکەنەوە تەنها بیر لە کۆکردنەوەی ماڵ ئەکەنەوە بەهەر ڕێگایەک بێ ئەگەر بە ڕیباش بێ ، دیارە ئەتوانم بڵێم زۆربەی موسڵمانان ئەزانن کە ڕیبا تاوانێکەو خوا حەرامی کردووە ، بەڵام لەبەر لاوازی ئیمان و لە بیرچونەوەی دوا ڕۆژ ئەبینین کە چۆن زۆربەی موسڵمانان کەوتونەتە ناو تاوان بە هەموو جۆرەکانی تاوان لەو تاوانانەش تاوانی ڕیبا ، وە هەندێک موسڵمانیش بە نەزانی کەوتونەتە ناو ئەو تاوانەو نازانن تاوانێکی چەند گەورەیە لای خوا ، وە هەندێ زانای گومڕاش پەیدا بوون فەتوای حەڵاڵی ڕیبا ئەدەن و خەڵکێکی زۆریان لە گەڵ خۆیان گومڕا کردووە ، من لێرە تەنها بۆ بیر خستنەوەی خوشک و برا موسڵمانەکانم هەندێک لە فەرمودەکانی خوای بەرز و پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه واله وسلم دەربارەی تاوانی ڕیبا ئەهێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کەوتونەتە ناو ئەو تاوانە قێزراوە بە خۆیاندا بچنەوەو بگەڕێنەوە لای خواو تەوبە بکەن ، خوای بەرزیش ئەفەرموێت : {ۆژَكِّرْ فَإِنَّ الژِّكْرَی تَنفَعُ الْمُۆْمِنِینَ} الژاریات 55.
ڕیبا لە تاوانە گەورەکانە
خوای بەرز ئەفەرموێت : { الَّژِینَ ێأْكُلُونَ الرِّبَا ڵا ێقُومُونَ إِلاَّ كَمَا ێقُومُ الَّژِی ێتَخَبَّگُهُ الشَّیْگَانُ مِنَ الْمَسِّ ژَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ إِنَّمَا الْبَیْعُ مِپْلُ الرِّبَا ۆأَحَلَّ اللّهُ الْبَیْعَ ۆحَرَّمَ الرِّبَا فَمَن جَا‌وهُ مَوْعِڤَەٌ مِّن رَّبِّهِ فَانتَهَێ‌ فَڵهُ مَا سَڵفَ ۆأَمْرُهُ إِڵی اللّهِ ۆمَنْ عَادَ فَأُوْڵـئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ . ێمْحَقُ اللّهُ الْرِّبَا ۆیُرْبِی الصَّدَقَاتِ ۆاللّهُ ڵا یُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَپِیمٍ . إِنَّ الَّژِینَ ێ‌مَنُواْ ۆعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ ۆأَقَامُواْ الصَّڵاەَ ۆێ‌تَوُاْ الزَّكَاەَ ڵهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ ۆڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُون َ. ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ ۆژَرُواْ مَا بَقِێ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّۆْمِنِینَ . فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْژَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ ۆرَسُولِهِ ۆإِن تُبْتُمْ فَڵكُمْ رُۆُوسُ أَمْۆالِكُمْ ڵا تَڤْلِمُونَ ۆڵا تُڤْڵمُونَ } البقرە 275_279 واتە : ( ئەوانەی کە ڕیبا ئەخۆن لە ڕۆژی دوایی هەڵناسنەوە لە گۆڕەکانیان ئیللا وەک ئەو کەسانە نەبێ کە دەستی شەیتانیان بەر کەوتوەو خوو دارن ئەوە لەبەر ئەو قسەیان کە دەیان وت کڕین و فرۆشتن وەک ڕیبایە جیاوازی نیە ، وە خوا کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردوەو ڕیباشی حەرام کردوە جا کەسێک ڕوون کردنەوەی بۆ هات لای خوا لە سەر تاوانی ڕیبا _کە چەند قێزراوە و سزاکەی چیە_ و وازی هێنا لە ڕیبا ئەوەی پێشتری بۆئەوە کە کردویەتی و تەوبەی لە سەر کردو لە داهاتووش ئەمری ئەو بۆ لای خوایە کە چی بەسەر دێت ، وە کەسێک بگەڕێتەوە سەر ئەو تاوانە پاش ئەوەی کە بۆی ڕوون بۆوە لە لای خوا چ تاوانێکە ئەوە ئەوانە هاوڕێی ناو ئاگرن لە گەڵی ئەژین تا هەتایە لە ناوی ئەبن ، وە خوا ڕیبا لە ناو ئەبات و سەدەقە گەشە پێ ئەدات و زیادی ئەکات ، وە خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێ زۆر کوفرو تاوان ئەکەن ، ئەوانەی کە بڕوایان هێناوەو کردەوەی چاک ئەکەن و نوێژیان ئەکەن بە ڕێکی و زەکاتیان ئەدەن ئەوانە پاداشتی خۆیان هەیە لای پەروەردگاریان وە ترسیان لەسەر نیە وە خەفەت باریش نابن ، ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە تەقوای خوا بکەن _لێی بترسن خۆ بپارێزن لە سزاکەی_ و واز بێنن لەوەی ماوە لە ڕیبا ئەگەر ڕاستە بڕوادارن ، ئەگەر وا نەکەن ئەوە ئیعلانی جەنگ بکەن لە گەڵ خواو پێغەمبەرەکەی ، وە ئەگەر تەوبە بکەن ئەوە دەست مایەکەتان بۆ خۆتانە ستەم ناکەن و ستەمتان لێ ناکرێ ).
وە پێغەمبەری خواش صلی الله علیه واله وسلم دەفەرموێت : (اجتنبوا السبع الموبقات قیل یا رسول الله وما هن ؟ قال الشرك بالله والسحر وقتل النفس التی حرم الله إلا بالحق وأكل مال الیتیم وأكل الربا والتولی یوم الزحف وقژف المحصنات الغافلات المۆمنات ) متفق علیه واتە : ( دوور بکەونەوەو پشت بکەنە حەوت تاوانەکەی بە هیلاکتان ئەبەن وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەمانە چین ؟ فەرمووی هاوبەش دانان بۆ خوا وە سیحر وە کوشتنی نەفسێک کە خوا حەرامی کردووە ئیللا بە حەق نەبێ وە خواردنی ماڵی یەتیم وە خوارنی ڕیبا وە ڕاکردن لەو ڕۆژەی لە ناو جەنگای وە بوختان کردن بۆ ئەو ئافرەتانەی بڕوادارن و پاکن وە بێ ئاگان لەو تاوانە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه واله وسلم دەفەرموێت : ( الربا اپنان وسبعون بابا ادناها مپل اتیان الرجل امه ) سلسلە الاحادیپ الصحیحە 1871 واتە : ( ڕیبا حەفتاو دوو بەشە بچوکترینیان وەک ئەوە وایە کەسێک بچێتە لای دایکی _زینای لە گەڵ بکا_ ) .
وە هاتووە لەجابری کوڕی عبدالله ئەڵێت : ( لعن رسول الله صلی الله علیه وسلم ێ‌كل الربا وموكله وكاتبه وشاهدیه وقال هم سوا‌و ) رواه مسلم واتە : ( پێغەمبەری خوا صلی الله علیه واله وسلم لەعنەتی کرد لەوەی ڕیبا ئەخوات وە لەوەی ئەبێ بە وەکیلی ڕیبا وە ئەوەی ئەی نوسێ وە شاهێدەکانی وە فەرمووی هەمووی وەک یەکن ) .
وە لە فەرموودەیەکی تری پێغەمبەر صلی الله علیه واله وسلم هاتووە : ( درهم ربا یأكله الرجل و هو یعلم أشد عند الله من ستە و پلاپین زنیە ) صحیح الجامع 3375 واتە : ( پیاوێک درهەمێکی ڕیبا بخوا وە ئەشزانێ ڕیبایە لای خوا گەورە ترە لە سی و شەش زینا ).
ماڵی ڕیبا لە کۆتایی کەم ئەبێ و لەناو ئەچێت
زۆر کەس وا ئەزانی بە ڕیبا ماڵەکەی زۆر ئەبێ بەڵام با بزانێ وانیە، خوای بەرز ئەفەرموێت : { ێمْحَقُ اللّهُ الْرِّبَا ۆیُرْبِی الصَّدَقَاتِ } پێشتر ماناکەمان ڕوون کردەوە .
وە پێغەمبەر صلی الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( الربا وان كپر فان عاقبته تصیر الی قل ) صحیح الجامع 3542 واتە : ( ڕیبا ئەگەر زۆریش بێت بەڵام کۆتاییەکەی بۆ کەم بوونە ) .
گەڕانەوەمان بۆ لای خوایەو مردنیشمان نزیکە
با تا زووە هەموومان بە خۆمانا بچینەوەو پەشیمان بینەوە لە هەموو تاوانەکانمان پێش ئەوەی بگەینە ئەو کاتەی ناتوانین پەشیمان ببینەوەو پەشیمانیمان لێ وەرناگیرێ خوای بەرز ئەفەرموێت : { ۆاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِڵ إِڵیْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن ێأْتِێكُمُ العَژَابُ بَغْتَەً ۆأَنتُمْ ڵا تَشْعُرُونَ . أَن تَقُوڵ نَفْسٌ ێا حَسْرَتَی عڵی مَا فَرَّگتُ فِی جَنبِ اللَّهِ ۆإِن كُنتُ ڵمِنَ السَّاخِڕینَ} الزمر55_56 واتە : ( شوێنی چاکترین شت بکەون کە لە لای پەروەردگارتان بۆتان دابەزیوە پێش ئەوەی سزاتان بێتە سەر لە ناکاوێکا ئێوەش بێ ئاگان و هەست ناکەن وە پێش ئەوەی کە نەفس بڵێ ئای حەسرت لە خۆم لەوەی لە حەقی خوا کەم تەرخەمیم کردو لە دەستم چوو ئەگەر چی منیش گاڵتەم ئەکرد لەوەی سزا هەبێت بەڵام توشی بووم ) .
با بزانین پرسیارمان لێ ئەکرێتەوە لە هەر شتێ کە لە دونیا کردومانە لە رۆژی دوایی دێتەوە پێشمان خوای گەورەش ئەفەرموێت : {ۆاتَّقُواْ ێوْماً تُرْجَعُونَ فِیهِ إِڵی اللّهِ پُمَّ تُۆفَّی كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ ۆهُمْ ڵا یُڤْڵمُونَ} البقرە 281 واتە : ( لەو ڕۆژە بترسن و خۆتان بپارێزن کە ئەگەڕێنەوە لای خوا پاشان هەر نەفسێک ئەوەی کردویەتی وەری ئەگرێتەوەو پێی ئەگاتەوە وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێ لای پەروەردگاریان لەسەر کردەوەی خۆیان سزا ئەدرێن ) .
لە کۆتایی داوا لە خوا ئەکەم من و هەموو موسڵمانێک یارمەتی بدا بۆ ئەوەی تەوبە بکەین.
به‌روار: 11/02/2015
بینین: 1908