کۆمەڵگە
   گە شتەکەی من بەرەو ئیسلام
ماکوان کەریم


شەوێك بەسەر خۆشی چومە مزگەوت : 

شەوێکیان پارەم پێنەبوو چارەکێك عارەقم لە گیرفانی قەمصڵەکەمدا بوو خواردم بەبێ ئەوەی هیچم پێبێت دای لە مەعیدەم، زۆر بیتاقەتی کردم پارەی کاکەبراو کاك حەمەتایەر ی بەقاڵ قەرزار بووم رووم نەبوو برۆم هەندێك شت بینم بیخۆم، بەهەر حاڵ کوڕێکی هاوڕێم ناوی جەمال بوو ..
- ووتم جەمال چی بکەین پارەو پێیە ؟
-ووتی نەبەخوا هیچ شك نابەم ..!
تۆزێك بەسەر جادەی ٣٠ م کەی دا لای گۆیژە دەگەڕاین و پیاسەمان دەکرد گویم لە دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان بوو مامۆستاکانی مزگەوتەکان قسەیان دەکردو ووتاریان دەخوێند موناجات بوو دەنگی دەف و سرود لە گۆیژەو شەهیدان و تا دەگاتەوە توی مەلیك هەمووی ئاواز بوو ئەو ناوچە یەك پارەچە نوور بوو، منیش ووتم جەمال ئەوە چیە ئەو فه رتەنەیە.. ووتی ئەی هەتیو نازانیت مەولونامەیە..!

ووتم مەولونامە ئەوەنیە چێشت و گۆشت دروست دەکرێت؟
- ووتی با بەس لە مزگەوت وانیە ..!
- ئەی چۆنە جەمال؟
- ووتی لێرە گوێزو مێووژ و شەربەت و شتی وا دابە شدەکەن..
- ووتم راکە هەتیو با بڕۆین بەشی مەزەکەمان بێننین تا ماوە فریاکەوە .. برۆین بۆ کوێ باشە؟مزگەوتی حەمەی حاجی رەشید یان شێخ عوسمانی سیرێ؟
هەردوو لا نزیك بوون لە گەرەکی ئێمەوە...
بە هەر حاڵ کە چوین بەرەو مزگەوتی شێخ عوسمانی سیرێ.. من هەر چومە ژوورەوە نیوەی مزگەوتە تەماشای منیان دەکرد زۆربەیان واقیان ووڕمابوو..!

پێشتر مەعروف بووم لە گەڕەکدا چوونم بۆ مزگەوت زۆر ئاستەم بوو بۆیە ئەوانەی منیان ناسی لەگەرەكدا چوومە مزگەوت زۆر بەلایانەوە سەیر بوو.. 

- منیش هیچ خۆم تێکنەداو چوم لەدواوە دانیشتم پاڵدا بە دیوارەکەوە بۆ ئەوەی کەس تەماشام نەکات، چاوەڕێم کە گوێزو مێووژەکە دابەش بکەن و ئیتر منیش بچمە دەرەوە.. ئاگام لێی بوو لای میحرابەکە لە تەنیشت مامۆستا مەلا ئیسماعیلی دێرەیی دانرا بوو کاک د.حەسەنی حاجی ساپیر ئەو دەمە فەقێ بوو عەریف مەولو بوو دەبوو ئەو تەوزیعی بکات هەر نەهات خەریك بوو دڵم ئەتەقی، بەهەر حاڵ ناچار دانیشتم بۆ نەهامەتیش من نەمدەزانی کە پیاو بچێتە مزگەوت چی بکات جەمالیش نەمزانی چی بەسەرهات لێم وون بوو کەس بەحاڵم نەبێت زووزیش هەرچیم ئەبینی تەوقەی گەرمیان دەکرد دەینگوت کاک خەسرەو بەخێربیت وایان دەزانی عومەری کوڕی خەتاب هاتوە بۆ مزگەوت.. منیش خەیاڵم هەر لای مێووژو گوێزو نوقڵەکە بوو.

سەرخۆشیەکە بەریدام و بووم بە دەروێش:


دوای ئەوەی گوێزو مێووژەکە لە زەرڤێکدا دابەش کراو من دوانم وەرگرت دانەیەك حەقی خۆم و دانەیەکیش بە گەندەڵێ، بەهەر حاڵ ووردە ووردە وویستم خۆم بدزمەوە بێمە دەرەوە.. لەپڕ پیاوێکی زۆر بەرێز بەناوی کاک سەلاح ستار هاتە لام و بە توندی دەستی گوشیم و تەوقەیەکی زۆر گەرمو گوری لەگەڵ کردم کۆمەڵێک لاوی تری ئەهلی مزگەوتەکەی لەگەڵدا بوون هەندێکیانم دەناسی وهەندێکیشان یەکەم جاربوون لەوانەی دەمناسی کوڕی گەرەك و قوتبخانەی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی بووین لەوانە کاک ئاراس کە لەبیرم مابێت کاک نەریمان کاک ئەنوەر علوم حدیپ ناسراو بوو زۆرێکی تر کاک سابیر کە ئێستا پارێزەرە کاک ڕێبوار شێخەڵمارێنی، ئەگەر هەڵە نەبم کاک ئازادی شێخەڵمارێنی سەرنوسەری گۆڤاری خود لەدەوری یەك دانیشتین (لێرەشەوە سڵاوی خوای گەورە لە هەموویان بێت و حورمەتی زۆرم بۆ ئەو باقە لاوەی یەکەم جار لە مزگەوتدا ناسیمن)..

هەموو ئەو کوڕانە خەڵکی مولتەزیم و بەرێز بوون، بەتایبەت مامۆستا سەلاح دەرچوی کولییەی شەریعە بوو لە بەغداد ..تا بڵێی پیاوێکی بە ئیمکانیەت بوو لە زانست و قسەکردندا، دەرفەت کراویەوە بۆ قسە و منیش وویستم بڕۆمە دەرەوە پایزێکی خۆشی سلێمانی بوو، دەرەوە زۆر فێنك بوو لەسەر سەکۆی پێش مێحرابەکە دانیشتین ئەودەمە سەر بەتاڵ بوو چاك نەکرابوو وەك ئێستا، دوای ئەوەی بەخێرهاتین من کرا و خۆشحاڵیان دەربڕی و یەکەم جار بوو منیش بەخزمەت ئەو خەڵکە بەرێزە بگەم ، ناشزانم جەمالی رەفیقم چی لێهتاوە بەهەر حاڵ جێهیشتبووم، دەست کرا بەقسەو منیش بە ئوسلوبێکی زۆر بازاری دەستم کرد بە قسە زوو زوو کە قسەم دەکرد هەر دەموت (بەشەرەفم بە تەڵاقی پێغمەر ) بێئەوەی یەك کەس لەو پیاوە بەرێزانە قسەم پێببڕێت یان قسەیەکی ناشرین دەرحەقم بکەن(چونکە من بەنەزانی کوفرەکەم دەکرد)..!
باسی دەروێشم دەکرد هەر لە خۆمە هیچم نەدەزانی ئەویش جاروبار لە مەجلیسی باپیرمدا گوێم لێبووبوو، چونکە ئەو کۆنە دەروێشی شێخ عەبدولکەریمی کرمچنە بوو، ووتم کاکە ئێمە هەموومان ئیسلامین بەس ئەم ئیسلامیانە دنیایان تێکاو من حەز دەکەم بێم بۆلاتان بەڵام کاکە خۆ منیش یەکێتیم و ئەوەنیە موسڵمانمو هاتووم بۆلاتان نوێژ دەکەم !! بە خوا دەروێشی کاکە حەمەشم!!.. یەک دوو قسەی بیمەعانای ترم کرد ئەو خەڵکە هەموو بێدەنگ بوون..

دوای کاک سەلاح ستار خوای گەورە تەمەن درێژی بکات کە دەستی کرد بە قسە سبحان اللە ئەو پیاوە دڵی منی کردوە ئەوەندە بە ئەدەبەوە دەستیکرد بە قسەکردن ئەوەندە خۆش قسەی کرد حەزم نەدەکرد شەوەکە تەوابێت باسی شرك و تەوحیدی کرد، هەرچەندە من وەك وابوو گوێزو مێووژم بۆ بژمێرن بەڵام قسەکانی بەراستی چونە ناومێشکم دوایی لەقسەکانی تێگەیشتمەوە..

بەهەر حاڵ خوا حافیزیەکی گەرمیان لە من کرد و منیش بە کۆڵانی مزگەوتی هاتمە خوارەوە بەکەلاویەکدا دانیشتم تۆزێك لە عارەقەمە پێمابوو وویستم لەگەڵ مێووژو گوێزەکەدا بیخۆم ، خواردمەوە ، بەڵام کەئابەو خەمۆکیەك گرتمی لەژیانمدا شتی وام بەخۆمەوە نەدیبوو، من ئەودەمە هەموو ژیانم فشقیات و گۆرانی و ئەم سەرو ئەو سەری گەنجێتی بوو.. کەچومەوە بۆ ماڵەوە نەنکم یادی بەخێر بێت ووتی ئەوە بۆ عەبوسی پارەت پێنیە ؟
منیش ووتم لە مزگەوت بووم مەولونامە بوو حەز دەکەم بخەوم.. ووتی کەری کێ تۆپیوە تۆ چویتە مزگەوت !.. وەڵام نەداوە زۆر بێزر بووم.. نەشمدەزانی چیە؟

کە سەرم کردە سەر سەرین تەنها یەك شت هات بە مێشکمدا.. ئەویش ئەدەبو حوورمەتی ئەو خەڵکەی ناو مزگەوت و جیاوازی لەگەڵ رەفیقەکانی سەرمێزو سەرجادە ٣٠ مەتریکە کە هەمیشە خەریک قسەی بێمعناو گۆرانی ووتنو شەرە جنێو بووین..

بەیانی هەڵسام باپیرم ووتی کاکە گوێم لێبوو ووتت لە مزگەوت بووم ؟
- ووتم بەڵێ..
-باپیرم فەرمووی کوڕم هەر ئیشێکت کرد بە پیاوانە بیکە یان مەڕۆ مزگەوت،

(تێبینیەك بۆ خوێنەر من باوکو دایکی خۆم بەخێویان نەکردوم ، چونکە هەمیشە باوک و دایكم لەدەرەوە بوون پێشمەرگە بوون لای نەنکم و باپیرم گەورەبووم)..

ووتم ئاخر بابە .. من زۆر تاوانبارم تۆ بڵێی خوا لێم خۆشبێت..

پابیرم ووتی خوای گەورە خوای خراپەکارانە پیش چاکەکاران ، ئەو خوایە تەنها راستگۆی دەوێت کە راستگۆ بوویت بە پاكی گەڕایتەوە بۆلای دڵنیابە لێت خۆش دەبێت..


ماکوان شێت بووە :

قسەکەی باپیر زۆر گاریگەری لەسەرم دروست کرد کە ووتی خوای پەروەردگار خوای خراپەکارانە پێش ئەوەی خوای چاکەکارن بێت..

هەڵسام خۆم شۆردو دەستم کرد بە نوێژ کردن و زۆر پاڕامەوە کە ئیتر کاری خراپ ناکەم بڕیارمدا واز لە هەرچی شتە بینم.

سێ رۆژ لە ماڵەوە نەچوومە دەرەوە دەستم کرد بە نوێژ کردنو تەهلیلە و خوێندنی جوئی عەما و ئیتر سۆفی بەحاڵم نەبێت، لەماڵ نەدەچوومەدەرەوە، نەنکیشم لە خۆیەوە بڕیاری دەرکرد کە من شێت بووم ..!!

- بە باپیرمی فەرموو: وەك خۆی باسی دەکەم لەفزەکەی" حەمە خەسرەو شێت بوو فریایکەوە یان بە ئامین بڵێ واتا (دایکی خۆم ناوی ئامینە خانە)، با دوای شتێکی لێنەیە بەخوا ماڵی حەمەی سەعی حەیامان دەبن، (حەمەی سەعی) باپیرەمە لە تەرەفی باوکم واتا باوکی باوکمە دوایی خونچە حەیمان دەبات (دایەخونچەش هەر نەنکمە) هەموویان بەرەحمەت بن . منیش کە گوێم لەم قسەیەو بوو پێشتر ئاقڵ بووبوم بەڵام دیسان شێت بووموە ، هەزارو یەك جنێومدا و خۆم گۆڕیو ووتم هەر نوێژ ناکەم ..

ئینجا رووم کردە خوا پەروەردگار و ووتم من ویستم لەگەڵ تۆ ببم بە رەفیق وات لێکردم کە پێم بڵێن شێت، ئەوە ئێستا دەچم بۆ نادی تێرو پڕ دەخۆمەوە.. من تۆ رەفیقەیەتیەکەمان تێکچوو خەتای منیش نیە..!

چووم بۆ نادی هێشو لە ئەسحابە سپی خاوەنی نادیەکە ناوی هۆگر بوو ووتی ها سورە چەند رۆژە دیاری نیت ؟

- ووتم لای خوا بووم ، واهاتم بۆ لای شەیتان.. 

هۆگر زۆر زل بوو ئازایش بوو لەمنیش گەورە تر بوو بەڵام هەندیك قسەی لێ قبوڵ دەکردم لەبەر ئەوەی کوڕی شەهید بووم باوکیشم هەمووی ساڵێک و شتێك بوو (شەهید) کرابو..چوم تێروپڕم خواردوە، خەیاڵ بووم بە فایقە رەشەوە گرتم کەسێکی لێبوو لە نادیەکە ئاسایش بوو هەر ئەیوت کاک فایەق وا و کاك فایەق وایکرد منیش یەکێتیم لە داخی پارتی بەقەدەر هەموو دنیا لەسەر دڵم بوو.. هاتم تا بازاڕی دیلان بۆلای کوڕکی رەفیقم لەخۆم هیچو پوچ تر بوو ناوی سەباحی عەبەی سەلاجەبوو ، دانیشتم دەستم کرد بە جنێودانی فایقە رەش ئەوەندەم جنێودا ئەوەندەم جنێودا تا ئاسایشی موحتەرەم هاتن بۆ لامو وتیان لە ئاسایش بانگت دەکەن ، ئەوەندەی تر جنێومدا ئەوانیش کەوتنە گیانی من منیش دەمانچەیەکی قەلەبچکەی میکارۆفم پێبوو تەقەم کرد بەسەریانداو خۆم کرد بە ماڵی حاجی فەحڵادا و دەرگاکەیانم کردوە کەس ئاگای لێنەبوو نزیك بوو لە ناوە پیرەمنسورە سەرو بازاری دیلان یان جوانتر بڵیم سەرو مزگەوتەکەی بەرانبەر ئەوبازاڕەیە ، ژەمەنچەکەم شاردەوە بەڵام عەزێتم پێگەیشتبوو، هەندێك مامەوە کاک نەسوڵا بەڕەحمه ت بێت لەماڵەکەی هاتە دەروە و ووتی ئەوە چیە ووتم شەرم بووە چومە ژوورە وە بۆماڵی کاک نەسوڵڵا کەس لەماڵ نەبوو کاک نەسوڵا زۆر پیاویکی بەرێز بوو زانیم لەسەر پێیە ئەویش دەروات دوایی دەموچاوشتن هاتمە دەرەوە پێشم ووت دەمانچەکەم شاردۆتەوە ووتی بۆم بێنە دامێ و ئەو بۆی هەڵگرتم هەزار ڕەحەمت لەگۆڕی، چووم بۆ لای عوسمانی سەرپێ ئێواران سەروپێی هەبوو بێ ئێوە ناخۆش بە خوێن و جلی دراوە تێرو پڕ سەروپێم خوارد ، بەڵام نەمدەزانی وەزعەکە چون بووە ، بەڵام ئاسایشەکان باشیان لێدابووم منیش باش لەگەڵیان هاتبوومە دەست بە سەرخۆشیش یەکێکیانم بە کلکە دەمانچە داغان کردبوو، ئاسایش بەشوێنمدا دەگڕان..

تۆزیکی پیجوو مەفەرزەیەکی ئاسایش لە سەروپێخانەکەدا دەبەزینو منیان برد قسەم نەکرد بردنیانمە لای کەسێك پێم وابێت عەمید بوو ناوی کاک نەجات بوو پارتی بوو لەئاسایشی سلێمانی خوا هەڵناگرێت زۆر بەرێزبوو، بەڵام مەفەوزێکی لێبوو ناوی عومەر بوو لاڵ بوو زۆر خوێڕی بوو ئەو کەسە دەفتەرێکی بەرگ رەقی پێبوو بیستبوی لە ئاسایشە پارتیەکانمداوە یەك دەفتەری کێشا بەسەرمدا.. دووسەعات سجن کرام د. کەمال شاکری یەکێتی مامۆستا شاهۆی ئاگادار کردبووە کە من گیراوم ئەم بەرپرسانەش هەموو رەفیقی باوکم بوون دوای دووسەعات بانگیان کردم بۆلای مامۆستا شاهۆ نەسیحەتی کردم و ئەو کاک نەجاتەش کارەکەی بۆ ئاسان کردم بەرەڵایان کردم..

ئەوەی لێردە گرنگە باسی بکەم ، ئەو دوو سەعاتەی زیندانی ناو ئاسایشە..
بەجلی درواو سەروگویلاکی خوێناوی چومە زیندانەکە زۆر قەرباڵغ بوو کەس جێگای نەکردمەوە خۆی قاعەکەش هەر زۆر بچوك بوو، کوڕێك زۆر قۆزو جوانخاس ریش پڕ بانگی کردم ووتی وەرە لای من دانیشە بزانم بۆچی گیراوی؟
منیش وامزانی وەك خۆم وایە ووتم کاکە سەرخۆش بووم لەگەڵ ئاسایشەکاندا بوە بەشەرم ، ئەم کوڕە چەندقسەی جوانی بۆکردم، 
ووتی کاکە خەسرەو مرۆڤ تەمەنی بەشی خۆشەویستی ناکات چۆن شەری پێدەکات.. ووتم ئەی تۆ بۆگیراوی ووتی لەسەر شوبهە..
ئیتر نەمپرسی لێ.. ئەوەندەی قسە بۆ کردم حەزم دەکرد هەر زیندان بم ئەوەندە قسەکانی خۆش بوو.. ناوی سەیوان بوو یەکێك بوو لە پێشمەرگەکانی حەرەکە کە لەئاسایش زیندان بوو لەدوای شەرەکەی مابووەیەوە وگیرابوو.. بەهەر حاڵ لە قسەکانی کاک سەیوان لە داهاتوداو لەباسەکانی تردا کاریگەری ئەو دووسەعاتە روون دەکەمەوە کە بانگیان کردم بەئاشکرا ووتم کاکە دەمەوێت زیندان بم هەموو خەڵکی ناو زیندانە دەستیان کرد بە پێکەنین..

بەربووم هاتمەوە بۆ ماڵەوە.. بۆ بەیانی لە کۆمیتەی ٣ بەشی کاسبکارن بانگکرام ئەودەمە ئەندام پۆل بووم لەوێ لای مامۆستا عەبدوڵڵای حاجی سەعید کە ئێستا نوێنەری مام جەلالە بۆ کاروباری بازرگانیی، بەهەر حاڵ ئامۆژگاری کردم ووتی تۆ لەمەولا ئیشت گەورەترە لای ئێمە.. بەڕاستیش من یەکێتم ئەودەمە لە هەرچی شتە خۆشتر دەویست، بۆ ؟نازانم - رەنگە هۆکارەکەی ئەوەبێت کە زۆرێك لە هاورێکانی باوکم یەکێتی بوون، بەهەر حاڵ چومە ناو دەزگاکانی یەکێتی و زیاتر دەستم کردوە بە ئیش کار دوورکەوتمەوە لە ئەهلی مزگەوت.



خوای گەورە ڕەحەمی پێکردم دەنا ئەم چیرۆکەو خاوەنەکەی لەژێر گڵدابوون : 


لەدوای ئەوەی مامۆستا عەبدوڵڵا لە چەند دانیشتنێکدا زیاتر ئێمەی لە رووی رێکخستنەکانی یەکێتی و کارکردنی ریکخراوەی زۆر بەهێز کرد .. ئەو ماوەیەش بە بۆنەی "مامۆستا ئومێد ئاشنا" یادی بەخێر هاوڕێیەکی باوکم بوو کەسێکی رۆشنبیر و نوسەرێکی بەناوبانگ بوو، هاوکاری زۆری منی کرد بۆ پێگەیشتنم.. جاروبار ژیاننامەی شەهیدانی یەکێتیم دەنوسیەوە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە پەڕەیی کۆتایی یان پێش کۆتایی.. ئەو دەمە مامۆستا موستەفا ساڵح کەریم سەرنوسەر بوو..

یەکێتی و بەتایبەت مامۆستا عەبدوڵڵا و کاک کەمال کوردی یادی بەخێر بەرپرسی کۆمیتەی دوو و کاک بەرزان و بەتایبەت تر مامۆستا ئومێد ئاشنا باش منیان بەرزکردوە بۆ ئاستێك کە لە تەمەنی خۆم بەرزتر بوو،بەڵام کێشە لەوەدایە تەمەن ئەگەر لەگەڵ ئەقڵی منداڵیدا ڕێك نەکات هەرگیز ئەقڵێکی ساغ و تەندروست نەبێت لە گەڵ تەمەنەکەدا بگونجێت کە زۆری وەرگرت منداڵی لە دەست ئەدا کە پێشت نەبەخشی گەمژە دەردەچێت پێویستە پێوانەی تەمەن ڕابگیرێت و بەگوێرەی تەمەن منداڵ بەخو بکرێت، چونکە من بۆ خۆم ؛ هەرچەندە توانای زانیاری وەرگرتنم هەبوو بەڵام رۆحی موراحیقیو سەرشێتی لەناو جەستەو مێشك و ژیانی مندا قوڵپی ئەدا..

بۆیە زۆر سەرکەوتو بووم لەکەرەکانمدا تەنانەت دەچومە کەرکوك زانیاری دروستم دەهێنایەوە بۆ یەکێتی.. لە ئەو هێلەی کە کارم دەکرد لە ناو رێکخستنەکانی یەکێتی پەیوەست بوو بە خودی تاڵەبانیەوە ئەو سەردەمە بەو شێوەیە کار دەکرا.. هەر لەو سەردەمەوە نازناوی ماکوان بۆ من دانرا لە لایەن مامۆستا عەبدوڵڵای حاجی سەعید .. ئیتر خۆشم دەچومە کەرکوك بۆ کرێنی مەعجونی دان و کرێمی رایشتاشینی ئادەم و شامپۆی سن سن و ئەوجۆرە مادەنە لە سلێمانی پارەی دەکرد ، لە کەرکوك زانیاریان پێدابووم کە ئەمنو جاشە کوردەکان لە ناوچەی مەجیدیەی کەرکوکن ، منیش دەچومە ئوتێلێك بەناوی (سیف الدولە) زۆر جاریش بۆ خواردنەوە شەوان دەچومە باڕی ئوتێلێك لە کەرکوك بەناوی "قصر کرکوک" لەگەڵ کەسێك ئاشنا بووم گۆڕانی بێژبوو، بەڵام کۆنە گەواری بوو بەناوی مەستەفا رەئوف، بە هۆکاری ئەوەی شەوێك گۆرانی ووت زۆر ناخۆش بوو ، منیش ئەو شەوە خەیاڵم خۆش بوو هەستی کوردایەتیم بەرز بووبوە لە ناو ئەو هەموو بەعسی و عەرەبانەدا .. چووم ووتم یارمەتی هەیە منیش گۆرانیەك بڵێم..!
-مستەفا رەوف ووتی ئاسایە ، منیش بەدڵی خۆم گۆڕانیەکی ماملێم ووت، بەناوی فاتمۆکێ..

بۆ بەیانی تەماشای گیرفانمم کرد ٦٥٠ دیناری تەزویری تێدابوو هەموو ٥٠ دیناری تومەس شەو شاباشیان دابومێ، بەیانی چومە صیدلیەکەی مەجیدیە بۆ شت کرین لای خاوەن صیدەلیەکە.. مەستەفا رەئوفم دی ووتی کاکە ئەم شەو پشتی ئێمەت شکاند بەو گۆرانیە،
- ووتم بۆ؟
- ووتی ٢٥ دیناریان بۆ ئەهێنای هەر ئەدووت من پەنجایی وەردەگرم، بەهەر حاڵ ناسینێکی سادە و ئاسایی لەگەڵ مستەفا رەئوف دروست بوو، بەردەوام من هاتوچۆی ئەو ناوەم دەکرد چەند جاڕێك لە سلێمانی بۆ ئەوێ پاشان بەغداد لە ڕیگای جەبارەوە زۆر جار دەگرامەوە بۆ کفری و کەلار ئینجا سلێمانی، کەرەستەکانم وشتەکانیشم لە ڕێگای لۆریەکانی ماڵی شێخ عەبدولقادری چوێسەوە دەگواستەوە بۆسلێمانی ئەوان هاوکاریان دەکردم ،زانیاری باشم بەدەست هێنا بۆ یەکێتی، هەرچەندە ئەوەش بۆ خۆی چیرۆکێکی ترە کە باسی بکەین ،بەڵام ئەو چالاکیانە هەڵدەگرم بۆ کاتێکی دیکە ، ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم ، رووداوێکی زۆر سەیرە کە ئێستا بیری لێدەکەمەوە دەترسم و هەست دەکەم زۆر شێتی بووە! ..

ئەویش لەگەڵ کوڕێکی خەڵکی کەرکوك ناوی عەدنان لە ماوەی رابوردو لە سلێمانی بە هۆکاری کڕینو فرۆشتن ئاشنا بوبوین، کوڕێکی زۆر باش بوو منداڵ کار بوو یان با بڵێن زۆر کوڕێکی جوان بوو.. برایەکی بەدەستی بەعس کوژرابوو زۆر جار بە بۆنەی ئەوەوە دوکانەکانی کەرکوك شارەزابووم بەتایبەت بایعەکانی کە شتی کۆنیان لا مابوو دەمنکڕیەوە، رۆژێك چووم بۆلای تەماشام کرد زۆر بێتاقەتە ووتم عەدنان ئەوە چیە کاکە وەڵامی نەدامەوە ، منیش تۆزێك بە کەرکوی قسەی خۆشم بۆکردو
-ووتم حەیاتم دبڵێ چیە؟
- ووتی رەعد تەکلیفی رابوردنی لێکردوم وەلەبەرچاو دوو سی ئەمنی تردا دەستی بۆ بردووم منیش رامکرد ئیتر دەستی کرد بە گریان .. !

زۆر توڕە بووم، نەك تورە بووم، بەڵکو رەشی چاوی من نەماو هەمووی سپی بوو

-ووتم عەدە دەمانچە کالاشینکۆف ئاربیچی هیچ شك دەبیت؟

- ووتی ئا دەمانچیەکمان هەیە هی کاکەمە لەماڵەوەیە
-ووتم چیە؟
-ووتی تۆکاریۆفە
ووتم کەڵەك ناکات چونکە عادەتەن ئەوانە کۆنن -
- نا ووتی زۆر جوانە و تازیە
- ووتم چەند فیشەکی لەگەڵدایە
- ووتی یەك شانەیە
- زانیم کەمە بەس ئەوەندە توڕە بووم خێرا چوین هێنامان..
بە عەدنان م ووت بڕوات بۆ سلێمانی و بە کابرایەکی خەڵکی سلێمانی لە کەرکوك بوو سۆپەرێکی پێبوو گرتم بە خصوصی بۆ بەغداد ووتم کەی هاتم ببمە بۆ بەغداد، بەڵام نەجوڵێت لە نزیك چیخانەی مجیدیە دامناو ووتم ئەگەر شەو رۆژم پێچوە ناچوڵێت ..

- خوا هەڵناگرێت ووتی بێخەمبە.

عەدنان رەعدی نیشاندام پێشتر ئەوەم ووتوبوو بە عەدنان ئەگەر گیرام یان کوژرام بەکەس نەڵێت تەنها مامۆستا عەبدوڵڵا حاجی سەعید نەبێت، ٩ هەزار دینارم پێبوو دامی بیباتەوە بۆ سلێمانی تەسلیمی دایکمی بکات، بەهەرحاڵ، چومە نا وچایخانەی مجیدیە رەعەد یاری دەکرد لەگەڵ کۆمەڵێکدا ، چومە چایخانەکە داوای چایەکم کرد بە دەنگی نزم و بۆ ئەوەی دەنگم بەرزنەکردەوە کەس سەرنجی پێرانەکێشیت، پێدەنگ دانیشتم و پشتم لەوان بوو، دەمانچەشم لە ناو تەکسیەکەوە خستبوسەرپێ و ئامادەی تەقە بوو بەس تەنها ترسی وەستانی دەمانچەکەم هەبوو لەوکاتەدا ئەگیانا ترسی هیچ لەدڵمدا نەبوو..

لە پڕ مەشغوڵی ئەواندا بەدەم قاقای گڕی خۆیانو قسەی بەرزیان لولەی دەمەنچەم کردە رەعد هەر ئەوەندم زانی تەقەم کرد چاوم هیچی نەبینی تا دەمانچەکە فیشەکی تێدابوو تەقاندم رامکرد.. ئیتر شڵەژام دامنابوو خۆم بکەم بە لای چەپی چایخانەکدا ، بەڵام لەتاو شڵەشان بەرەو لای فندقی سێف دەولە رۆیشتم ئەوناوچەیەش منیان دەناسی نێوانی فندق سێف دەولەو قصر کەرکوك ئەودەمە چۆڵ بوو کەلاوەبوو بەڵام سیاج کرابوو بە بلۆک هەڵچنرابوو خۆم فرێدا ئەودیوە لە تاو شڵەژان خۆم کردوە بە ناو ‌قەصر کەرکوك و لە پر مەستەفا رەئوفم دی لە نزیك چێشتخانەکەوە..

- ووتی چیە کاک خەسرەو بۆ شڵەژاوی

-ووتم شەرمکردوە لەگەڵ ئەو ئەمن و گەواریانە بمپارێزە لەدەستیان .. هەرچەندە من بیستبووم کە ئەم کەسە خۆی گەواریە بەعسیە ، بەڵام زۆر پیاوانە منی لە چێشتخانەی قەصر کرکوکەوە بردە دەرەوە، تا بردمیە کۆڵانەکانی پشتەوە سواری تەکسی بووم بۆ جێگای ئەو سەیارەی کە گرتبووم بەکرێ بەرەوە بەغداد رۆشتم دەمانچەکەم دایە سایەقەکە کە بە پارە بۆم بینێتەوەبۆ سلێمانی، بەهەر حاڵ سوپاس بۆ خوا سەرکەتوو بووم ئیتر من لەوکاتەوە کەرکوکم نەدیوە تاساڵی ٢٠٠٤ کەچوومە بۆ کوردستان لە ئەوروپاوە واتا لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٣ ئیتر جێمهێشت دوای من چی روویداو کێ کوژراوە کێ بەرکەتوە هیج زانیاریم نیە!..

بەڵام ئەوەی کە گرنگە باسی بکەم .. لەوکاتەی خۆم فرێدایە ناو کەلاوکە قسەی کاک سەیوانم بیر کەوتەوە، لە زیندان فێری ئەوەی کردم کە خوام خۆشبوێت لەبەر خۆشەویستی خۆی داوای شتی لێبکەم ، تەنانەت فێری کردم خوای پەروەردگارت لەبەر بەهەشتەکەی خۆش نەوێت، بەڵکو خوام لەبەر زاتی پیرۆزی خۆی خۆشبوێت کە اللە یە ، لەوکاتە پەیمانمدا بە خودا و ووتم: خوایە نامەوێت بم پارێزی بەس داوات لێدەکەم ئەگەر مردم لێم خۆشبیت تۆ لەدڵمادابە تەنها لێم خۆشبە ئەگەر مام و ژیام وەعد بێت کاریێك ناکەم تۆ پێت ناخۆشبێت جارێکی تر من نابینیتەوە لەسەر کاری خراپەو ئینجا هەر لەوێدا تۆبەم کرد خۆم ئامادەکرد بۆ مردن ..

خوای پەروەردگار پاراستمی، لەوکاتەوەدڵینام ئیتر خوای گەورە سپاردە زایە ناکات، بەڵام بەراستگۆیانە دوام لێکرد هەستم دەکرد زۆر بە دڵسۆزیو صادقانە داوم کرد، بۆیە خوا پاراستمی..

لەگەڕاندنەوەم لە بەغداوە بۆ سلێمانی و لە سلێمانیەوە واز هێنانی یەکێتی لە منو دوورخسنەموەی من لە ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە زنچیرەی داهاتودا باس دەکەین.


پاڕانەوە بە سەرخۆشی شەوێکی پڕ ئازار:



پێش باس ..

پێش ئەوەی خوا بناسم کە بیرم لە خوا دەکردەوە وامدەزانی خوا پیاوێکی زۆر تورەیە، ئەوەی بەدڵی نەبێت یەك شەقی تێهەڵئەدا، پاشان هەمیشە چاوی لەسەر منە کە کارێکی خراپە دەکەم مۆڕەم لێدەکات .. چونکە ئەوەندەم خراپە کردوە ئەگەر چاکەش بکەم هەر تاقەتی نیە سەیری من بکات..

ئینجا من خوام وەك مرۆڤ تەماشا دەکرد؛ هەستم بە بوونی نەدەکرد لە رووی ئیمانیەوە بەڵکو خوام ناسی بوو وەك مادە، دەمگوت خوایەك هەیە بەس ئەویش مادەیە، چونکە پێشتر ئەدەبیاتی جەدەلێتی مارکسیزمم دەخوێندەوە بەتایبەت کتێبەکەی کاک جەلال دەباغ مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی، گۆڤارەکانی هەڵوێستی ئاڵای شۆرش هەبوون لە ئەرشیفی باوکمدا ئەوانیشم دەخوێندەوە، گۆڤاری کۆمەڵە و رێبازی نوێ هتد .. هەندیك کتێبی تر لە ڕۆمانو چیرۆك ڕۆشنبیریەکی تارادەیەك کورتم هەبوو..

بۆباسی ئەم پاشخانە معریفیە لاوازەی خۆمم کرد لەبەر ئەوەی چەند پرسیارێكم بۆ دینداریو دیسانەوە بێدینیم دروست دەبێتەوە، بەڵام دوو سەعاتەکەی زیندانی ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ کاک سەیوان لە زۆربەی جێگاکاندا فریام کەوت، یەکێك لەوەی کە کاک سەیوان فێری کردم نەترسم لە پرسیار کردن شەرم نەکەم لە پرسیار کرد تەنانەت ووتی ئەگەر بەمێشکتا هەرچی هات ئەگەر نەشیاویش بوو باسی بکە بۆ ئەوەی نەبێتە ژەنگو خۆرکە لەمێشکتاو دوایی دایبڕزێنێت..

ناو باس..

لەناو سۆپەرەکەی کاك شاهۆدا کەچووین بەروە بەغداد یەك سەعاتێك خەوم لێکەوت نزیك بەغداد بویینەوە ..

-ووتی بۆکوێ دەچی لە بەغداد؟
-ووتم ئوتێل پێشرەو لە باتاوین یان ئوتێل سیوەیل هەرکامیان بێت ئاساییە.

دابەزیم و ناسراو بوون لە سیوەیل چوم خۆم شتوو دەرچومە دەروە بۆ ناووشار هەندێك پیاسەم کرد لە تاو قەلەقی خەوم لێندەکەوت زۆریش هیلاك بووم، لە راستیشدا ترس لە دڵمادا هەبوو هەر کەس دەرۆیشت وامدەزانی بەدوای منەوەن و موراقەبەم دەکەن، هیچیش نەبوو، هەر خەیاڵاتی مێشکی خۆم بوو بەهەر حاڵ بریارەکەی نێوان خۆمو خوام شکاند چووم ئەو شەوە دیسان دەستم کردوەوە بە مەی خواردن، ئەمجارەیان بۆخۆشی نەبوو ، بۆ ئەوە بوو خەوم لێبکەوێت..!

لەسەر مێزەکە بیرم کەوتوتەوە کە چیم بەسەر هاتووە چۆنیش پەیمانمداوە ئیتر ئەوەندەی تر خەوم زراوە چیم خواردبووە ئەوەش هەموو بووە ئینەرجیو ووزە بۆمن.. زانیم پەیمانەکەم شاکاندوە لەسەر جادەکان لای هەیکەلەکە سەعدون لەناوشاری بەغداد هاوارم دەکرد خوایە تۆبە خوای گیان تۆبە زوو ئەم قسەیەشم دەکرد(گوم خواردوە) دەزانم تاوانبارم، چارەم نەبوو تاهاتمەوە بۆ ئوتێلەکە ئەوەندە بێزربووم وەجبەی نەفەر ئامادە بوون بۆ سلێمانی ووتم منیش دێمەوە، گەڕامەوە بۆسلێمانی.. ئیتر بەغدادم بە جێهێشت ساڵی ١٩٩٣ تا ئێستا نەمدیوەتەوە.

لەسلێمانی باسەکە و رووداوەکەی کە رووداوو بوو وویستم بیکەم بە راپۆرتێك و بەرزی بکەمەوە بۆ سەروی خۆمو بۆ هێڵە ڕێکخستنیەکەم لە ڕێگای م. عەبدوڵڵاوە ئەوشەوەی کە نوسیم لە ماڵی نەنکم نەخوتم خستمە گیرفانی کراسەکەمەوە ، دوای لە بیرم چووە لەویادا مناوە..
- دایکم ووتی جلی پیست هەیە بۆت بشۆم؟
- ووتم کراسەکەم پیسە؛ چونکە دایە عەتیە واتا نەنکم توانای نیە بەدەست بیشوات، کە دایکی خۆم ئامینە خان چوو کراسەکەم بشوات، وەك ئێستا چیم بۆ ئێوە نوسیبوو ئەویش بۆ دەزگاکەی خۆمم نوسیوبوو دایکشم جوان خوێندبویەوە ئیتر چاوی پڕبوو لە گریان کە من چەندە کاری ترسناکم کردوە، دایکشم دەست بەجێ هەڵدەستێت تەلەفون دەکات بۆ چەند بەرپرسێك و چەند کەسایەتیەکی دیاری یەکێتی، تەلەفونی کردبوو بۆ کاک بەکری حاجی سەفەر ، کافە خانی خێزانی هەڵییگرت بوو خوالێی خۆشبێت، بەهەر حاڵ ئەوەی دەست نەکەتبوو، دوای بۆ مام باخەوانی کردبوو واتا کەسایەتی ناسراوی پێنجوێن حەمەی دەروێش حەمەساڵەح، ئەویش دەست نەکەوتوبو دادە ئایشێ هەردوکیان بەرەحمه ت بن ووتبویان کاکە حەمە وخێزانی لە پێنجوێنە.. ناچار تەلەفون دەکات بۆ کاك حامی حاجی غالی کە ئێستا بەرپرسی ناوەندی مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتیە و لە ژیاندا یە جەنابیان .. وەزعەکەی تێدەگەینێت بە گریان و بە تووڕەی بە کاک حامید حاجی غالی دەڵێت وەك باوکیم لەدەست چووە با کوڕکەشم لەدەست نەچیت. کاک حامید پیاوێکە لەوانەی کە زۆر دۆستی باوکم بووە نزیك بوون لەیەکەوە ئێمەی وەك برازا تەماشاکردوە، بەهەر حاڵ ئەویش تەلەفون دەکات بۆ مامۆستا عوسمانی کانی پانکە و بۆ کاک عەبدوڵڵای حاجی سەعید کە من کاری ڕێکخستن نەکەم و دوورم خەنەوە، بەهەر حاڵ یەکێتی وازیان لە من هێنا، ئەو راستیە من دەیڵێم ، خەڵکی یەکێتی لە دڵسۆزی و وەفاو پیاوەتیان بۆ باوکم منیان دوور خستەوە لە خۆیان منیش دەڵیم ماڵتان ئاوبێت دنیایەك مەمنونتان بووم..

ئیتر ئەو ماوەیە لە بۆشایەکی سیاسی و پاشان تەنگەژەیەکی مادیدا بووم ، چونکە عەدنانیشم نەدیوە بە چاو ئەو کوڕی باشە ٩ هەزار دینارەکەی منی خواردو بۆی نەهێناوەوە بۆ سلێمانی و خەبەرم هەیە لە ووڵاتی سویسرا دەژی!.. ماوەیەکی زۆر مامەوە بەو وەزعە، تا رۆژی چەژنێکی ساڵی ١٩٩٤ حاجی حیکمەت مێردی بوورم ١٠٠ دیناری دامێ بە چەژنانەو باپیرم ئەویش ١٠٠ دینارو دایکی خۆشم ٢٠٠ دیناری دامێ و دەیانزانی باری داریم زۆر لاوازە بگرە هەر هیج نیە ، خۆشم هەروا ١٠٠ دنیارێکم شك دەبرد کوروت پوخت بووبو بە ٥٠٠ دنیارێکی سویسری ، لە ناو بازار دەگەرام زۆر بێتاقەت بووم هەزار رەحەمت لە گۆڕی برادەڕکی منداڵی و کوڕی گەڕەك خوای گەورە لێخۆشبێت بە ئەڵغام کوچی کرد ناسرا بوو بە کامەرانی رەسوڵ ووتی بۆنایەت نەژادی رەفیقت دەچێتەوە قوتابخانە بۆ مێزەکەی ئەو وەرناگریتو بای ١٠٠٠ دینارێك شتو مەک و کەرەستیەت بۆ بکرە..؟
بەزمانی ئەوکاتە .. ووتم ئاخر کامە من هیچی لێنازانم
- ووتی خەمت نەبێت خۆم فێرت دەکەم
ووتم هەر زۆر عالە.
چووم بۆ لای نەژادی رەفیقکم لە لای مزگەوتی بن تەبەق نزیك بازاری لەنگەکە، نەژادیش هاوڕێمەوە لەمنداڵیەوە تا کاتی ئەم نوسینە ئێستاو ئەم چرکە ساتە.. هەر هاورێمەو تاکە هاورێکمە کە دڵم لێ نەرەنجاوە و قسەمان دانەبریەوە ئێستاش لە فەیسبووکدا ووجودی هەیە هەر لێرەوە حورمەتی زۆرم بۆی هەیە.. مامۆستایەکی بەرێزە، ئەو پیاوەتیشەم قەت لە بیر ناچێتەوە.

-نەژاد ووتی باشە وەرە ئەو مێزەکەو وەرجێگای من ، کامەرانی رەسوڵیش بەڕەحمەت بێت چووین بای ٥٠٠ دینار کەرەستەم کڕی و دەست مایەم هەر ئەوە بوو ، ئەوە بەحساب من کوڕە دەوڵەمەندو کوڕە مەسول یەك کەس نەبوو لە تایفەی ئێمەدا بەو شێوە بژی..!
بەڵام من پارەکەم خورابوو ئینجا سومعەی شم باش نەبوو بۆیە گوییان پێنەدام تەنها هاوڕێکانم دیسانەوە لە پشتم وەستانەوە، لەسەرو هەموشیانەوە بێگومان کاری وەستای کارسازە کە خوای پەروەردگارە پلانی ئەو بۆچیە کەس نازانێت کلیلی دڵەکەن لای کێیەو چۆن هیدایەت دەدرێت کەس نازانێت، بەهەر حاڵ خوێنەر ماندوو ناکەم ، ئەوەی پێویستە بیڵێم ئەوەی منی ناسبێت رۆژێك لە رۆژان بە هاوڕیو کەسەکانی خۆمەوە بەلایانەوە سەیر بوو من ئاوا بووم بە عەرەبان چی و مێزم داناوە لەسەر ئەو هەموو سەروەتو سامانەوە، بەڵام من دووکانەکەم مابوو ، بەس پێشتر لەگەڵ پیاوێك بەناوی شێخ حسێن ئەقدی یەک ساڵم کرد پێم رەوا نەبوو دەریبکەم تا بۆیە چوومە بازار و بەردەم مزگەوتی گەورەو لەگەڵ عەرەبانچیو بەقاڵەکانو خەڵکی ئەو گوزەرە ژیانێکی نوێ هاتە پێشەوە، خۆشترین ژیانیش ژیانی فەقیریە لەناو خەڵکی فەقیردا کە خاوەنی عیزەت بن.


بێ هیچ هۆیەك من رقم لە ئیسلامیەکان بوو :



پێش باس..

خوای گەورە لە رەحمەتی خۆیەتی کە هەژاری دروست کردوە، یەکێك لە نیعمەتەکانی خوای گەورە هەژاریە، لەوانیە هەندێ کەس بەلایانەوە سەیر بێت ئەم دەستەواژیە کە دەینوسم، من کە چوومە مزگەوت یەکەم جار گوێم لە کەسێکەوە بوو ووتی پێغەمبەرﷺفەرمویەتی:- خوایەپەروەردگاربەفەقیریبممرێنەوبمگەیەنەبەفەقیرەکانولەگەڵئەوانیشداحەشرمبکە..

ناو باس ..

لەناو ئەو خەڵکەدا دەستمکردوە بە کارو کەسەبەت و ووردەووردە دوورکەوتمەوە لە رەفیقە کۆنەکانم خەڵکی نوێ و هاورێی نوێم بۆ خۆم دۆزییەوە، لەوانە کە زۆر نزیکم بوو کۆرێکی خالۆزای باپیرم بەناوی کاک سامی.. پینەچی بوو لەگەڵ کەسێکی تردا شەریك بوو ئەویش هەر پێنجوێنی بوو ناسرابوون بە کاک جەمالی پینەچی، کاک سامی ماڵی ئاوابێت زۆر هاوکاری کردم ، من شەوان مێزەکەم دەبردە دوکانێك مانگی بە ٢٠ دینار. زانی لەوێدام ووتی وەرە بیهێنە دووکانەکەی من پێویست ناکات ئەو پارەیە بدەیت، بەو هۆکارەوە زۆر لەیەك نزیك بووینەوە هەمیشە بەیکەوە بووین، بەراستی کوڕێکی دڵسۆز بوو بۆ من.. بەوەشەوە نەوەستا هاتوو ووتی من حەز ناکام دووربیت وەرە بەردەم دوکانەکی خۆم لەوێدا مێزەکەت دابنێ..

ماوەی چەند مانگێك بەیکەوە بووین ژیانێکی زۆر خۆشمان بەسەر برد ، بەڵام ژیانێکی زۆر سادەو سانا و پر لە گڵتە گەپ و دوور لە دینداری هەر خەریکی فشقیات و گۆرانی و شەرکردن و شتی سادەی ئاسای بووین ، دوور لە هەموو سیاسیەت و بیروباوەڕێك.. کاک سامی بەهۆکاری نێوانی خۆی و شەریکەکەی لەو دوکانە دوورکەوتەوە و چووە دوکانێکی تر، منی جێهێشت و من بێ هاوڕێ مامەوە لەوجێگایەشدا شەریکەکەی کاک جەمال رقی لە من بوو کەکاک سامی رۆیشت منی جواب کرد کە بڕۆم ، چونکە دووجار لە کورەکەیم دابوو جاریکێش پەلاماری خۆیم دابوو، دراوسێ دووکانەکەی بەرەحمەت بێت، رقی لە کاک جەمال بوو ناسرابوو بە حەمە قەڵەو لەداخی کاک جەمال منی بردە بەردەم دووکانەکەی خۆی و دوکانێکیش دامێ لە قەیسەریەکەی باوکی بە خۆرایی کە مێزو کەلوپەلەکەمی تێبکەم ..بازارەکە ئێستاش ماوە ناوی بازاری گمۆیە .. من ئیتر باکم بەکەس نەماو ، حەزیشم بە کارەکەی خۆم بوو، چونکە زۆر خۆشم دەویست کارەکەی خۆم ....! من مێزەکەم کەملیات بوو کەمێك شتی ئافرەتانم لابوو هەمووجارێك ئافرەتێك دەهات شتی لێدەکریم ئەو حەزی لە من بوو منیش حەزم لەو بوو نە من دەموێرا قسە بکەم نەئەویش(دوای باسی دەکەم بۆچی خۆشم وویست و روونی دەکەمەوە)..

لەوماویەشدا شەری نێوانی حەرەکەو یەکێتی بوو .. بێئەوەی من بەژدار بم یان بزوتنەوە هیج زەرەرێکی لە مندابێت .. سبحان اللە رقێکم بۆ دروست بووب لە ئیسلامیەکان .. لە خۆوە رقم لە هەرچی ئیسلامیە بوو..

کە ئەم بینین شەرم پێدەفرۆشتن کوڕێکی عەرەبانچی کاک عوسمانی ناو بوو بەقاڵ بوو هەموو بەیانیەك دەهاتم شەرم بەو فەقیرە دەفرۆش، ئەویش تا بڵێ بەئەدەب بوو ، بۆ نازانم.!!!؟
هەر لەخومەوە کە ریشی هەبوو وام دەزانی دژی منە.. دیار بوو بڵاو بوبوەوە.. لەناو خەڵكی ئەو گوزەرە کە من رقم لە ئیسلامیەکانە ئەوانیش بریاریان دابوو رۆژێك باشم لێبدەن. ئاقڵم بکەن بۆ حەوت پشتم .. کە دوایش بۆیان گێرامەوە وایان دانابوو لە ڕێگای کوڕێکی تری رەفیقم ناوی عەبدووڵا بوو کونجی و لوقم شتی وای دەفرۆشت ئەویش ئیسلامی بوو بمبەنە پشت بازاری جگەرەکە بە فێڵ لەوێدا لێمبدەن ئەو جێگایەزۆر چۆڵ بوو.. سوپاس بۆ خوا رووی نەدا . هۆکاری روونەدانەکەشی کوڕێکی هەڵەبجەیی بوو هەر ئیسلامی بوو ناوی کاک فازیلە لە گوزەرەکەدا سەوزە فرۆش بوو ووتوبی.. دەی والێتاندا ئەی دوای چی دەکەن؟ ئەوانیش ووتبیان دەستو قاچێکی دەشکێنین، دیاربوو کاک فازیل ئەوانی ئامۆژگاری کردبوو کەنیکەن..
بەردەوام من خەریکی کاری رۆژانەی خۆم بووم زۆر ئاسایی ژیانم دەبردە سەر، زۆر جار نوێژم دەکرد ..دوای وازم لێدەهێنا دوورۆژ نویژم دەکرد لێئەچومەوە دیسانەوە دەستم پێدەکردەوە ، ئیسلامم خۆش دەویست بەڵام هەر لە خەڵکەوە ئیسلامم وەرگرتبوو کەسێك نەبوو تێمبگەیەنێت ئیسلام چیە ، هەموو بەیانییەك شریتی ولید ئیبراهیمم دەخستە سەری و سورەتی یوسوف تا تەوا دەبوو دوای دەمکرد بە حەسەن زیرەك و ماملێ..

ماوەیەکێ زۆر بوو سەردانی سامیم نەکردبوو چوم بۆلای سەیرم کرد ریشی هەیە بووە بە ئیسلامی و بە ئیسلامیانە قسەم لەگەڵ دەکات . منیش تۆزیك قسەم پیووتو ئەویش هەندێکی بە من ووتو بە ئاشکرا ووتی کاکە تا وەك من موسڵمان نەبیت ومولتەزیم نەبیت قسەت لەگەڵ ناکەم، منیش ووتم منەتت نەبێتو زۆر رەقتریش وەڵام داوە، بەڵام بەڕاستی لە دڵەوە پێم ناخۆش بوو چوونکە کاک سامی م زۆر خۆش دەویست، هاتمەوە بۆ سەر کەسابەتی خۆم ..

وەزعی نەوت و دینارو دۆلار هەمیشەلە بەرزیو نزمیدابوو .. ئەو ماوەیەش خەڵکی زۆر زەرەری دەکرد بەو هۆکاری رۆشتن و نەرۆشتنی نەوتە..! بەتایبەت ساڵی ١٩٩٤

قسەیەکم بیر کەوتەوە کە کاک سەیوان لە زینداندا پی ووتوبووم ئەویش ئەوە بوو بیرم کەوتەوە کە فێری کردم کە هەرکەس روو لەخوا بوو بەڕاستگۆی ئیتر خوای گەورە رسق و رۆزی زۆری ئەدات..
منیش دەستمایەکەم کەم بوو توشی زەرەهاتبووم ، دیسانەوە رووم کردوە هەمان مزگەوت کە بەسەرخۆشی رووم تێکردبوو، جوومەوە خزمەت ئەو پیاوە بەرێزانە پێشتر و هاتنەوە بەرو رووم، بەڵام ئەم جارە نەیانهێشت بچمەوە دەرەوە بەتەواوەتی ئولفەتیان دامێو منیش دڵم لایان بوو بەتایبەت مامۆستا سەلاح ستار کە زۆر شتی فێری من کرد خواپاداشتی باداتەوە لە خۆشیندا هەمو شەوێك دەچوم بۆ مزگەوت.

ئەودەمە نێوانی بزوتنەوە یەکێتیش باش بوبو مزگەوتەکان دەرسو دەوریان تێدا دانرابووەو مزگەوتی جیهادیش هەبوو.. هەموو رۆژێك دەرۆشتم بۆ مزگەوت فێری قورئان خوێند فێری رەوشت فێری رۆشنبیری ئیسلامی و بیروباوەڕی ئسیلام و ژیانی پێغەمبەرو ژیانی هاوەڵان دەبووم..

هەموو شەوێك دەرس هەبوو.. بیرمە شەوانی شەمە م.طاریق ژیانی پێغەمبەرانی دەووتەوە.. یەكشەمەکاک ئاوات ژیانی هەواڵانی پێشکەش دەکرد ، دووشەمان کاک سەلاح ستار.. بیروباوەڕی ئیسلامی هەبوو، سێشەمان مامۆستا عوسمان دەرسی تەجوید بوو، چوار شەمان مامۆستا حەسەنی حاجی سابیر فیقهی ئیسلامی ئەوتەوە،پێنچ شەمان کاک ئەنوەر بوو عولوم حەدیپ ئەوتەوە، جومعان کاک سەلاح ستار بوو دەرسی عام بوو لە مزگەوتەکانی تریشەوە خەڵك دەهات باسی بەنی ئیسرائیل بوو..

بەم شیوەیە سوبحان اللە ئەومزگەوتە زانکۆیەکی پەروەردەیی بوو، بیرمە نەیاندەهێشت مامۆستایەکی تر دەرس بڵێتەوە ئەویش کاک ئەنوری حاجی فەتاح بوو من مەجالێکیشم دروست کردبوو دەچوم بۆلای ئەو دەرسم دەخوێنت، نەمدەزانی بۆچی ناهیڵن وام دەزانی زیرەك نیەم بەس دوای بۆم دەرکەوت مەسلەکە حیزبایتیە ، واتا هەموو حەفتەکە دەرس هەبوو من دەرۆشتم بۆلای ئەوکاک ئەنورەش دەرسی ئیزافیم دەخوێند.. تومەس ئەمانەی کە دەرس دەڵێنەوە هەموویان نەهزەکان بووم نەیاندەهێشت نە حرەکە نە یەکگرتوو دەرس بڵێنەوە لە مزگەوتی شیخ عوسمانی سێرێ بێجگە سۆفیو نەهزە ، لە مزگەوتی حەمەی حێ‌جی رەشید نەهزەکان بۆیان نەبوو دەرس بڵێنەوە بیجگە یەکگرتو حەرەکە.. لە هەوارە بەرزە حەرەکەو نەهزە بۆیان هەبوو یەکگرتو بۆی نەبوو ، لە مزگەوتەکەی مامۆستا شەماڵ موفتی تەنها یەکگرتو بۆی هەبوو.. ئیتر حیزبایەتیەکی بێتام ئەو هەموو زانست و زانیاریانە دەچونە ژێری هەژمونی حیزبایەتی.



من وحیزبایەتی ئیسلامی سەرلە نوێ تێهەڵچوونەوە لە سیاسیەت:


لەدوایی ئەوەی رۆژ بەرۆژ خۆشەویستم بۆ ئیسلام زیاتر دەبوو رووناکی ئیسلام تاریکی دڵم و هەناومی رۆشن کردببووەوە، چونکە مرۆڤ تا تاریکی نەبنێت چێژ لە رووناکی ناکات، تا مرۆڤ زۆر تینو نەبێت چێژی ئاو ناکات تا تینوێتیەکەی بشکێنێت.. منیش بۆخۆم دەمزانی پێشتر لە چ گێژاوێکدا بووم، سەرباری هەموو رۆژ بە رۆژ جیهانبینی من دەگۆڕا، هەموو رۆژێك بەرفراوانتر دەبوو، دیدم بۆ گەردوون و ژیان و مرۆڤ و دەسەڵات واڵا تر دەبوو.. ئیتر هەستم کرد ژیان ئەو شانۆگەریە هیچ و بێمانایە نیە کە من پێستر لێتێگەیشت بووم، بەڵکو ژیان سێبەرێکەو منیش ڕێبوار ئەوەندەم پێویستە تا لەم ژیانەوە دەچم بۆ دوونیای خولود.

رۆژانە بەردەوام وانەی ئاینیم دەخوێند ، هەر مامۆستایەکم بدیبایە دەمگوت ئەوە دەرسێکم پێناڵێتەوە!!.. بۆ نمونە بێجگە مزگەوتی شێخ عوسمانی سێرێ ..دەچووم بۆ مزگەوتەکانی تریش، پاشان بەرۆژدا وانیەکم لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی بن تەبەق دەخوێند ئەربەعینی نەوەویم دەخوێند لەگەڵ فەتحول قەریب، دەرسێکم ترم لای کاک صەباحی برای کاک سەلاح هەبوو ئەویش تەفسیر بوو، وانەیەکی ترم لای مەلا حەمەومینی باخی هەبوو لە مزگەوتی کانی ئاسکان باسی ئەقیدە، لە مزگەوتی حمەی حاجی رەشید لای مامۆستا جەلال فەقێی مامۆستا موساو مامۆستا ئیسماعیل بوو هەبوو جورجانی و زمانی عەرەبی و تێگەیشتن لە بانگەوازم دەخوێند، سەرباری هەمووی لەو بازاڕو قەیسەریەدا کە خۆم دا کەکارم تێدا دەکرد دووبرا کتێبخانەیەکیان دانا بەناوی کاک سەباحە سورو کاک نەجات، خوا دای بەمن هەموو رۆژێك کتێبێك یان دوو کتێبم دەخوێندەوە، بێجگە ئەوەی لە هەفتەیەكدا دەچومە خزمەت مامۆستا شێخ ئەکرم دەرسی تەصوفم دەخوێند، کاک سەڵاح ستاریش دەرسی فەردی دانابوو بۆ من و دووبرای تر پێکەوە..

تاساڵی ١٩٩٦ بەم شێویە بەردەوام بووم .. خوای گەورە زانست و زانیاریەکی باشی بەخشیە من و هەمووی فەزڵی خوای پەروەردگار بوو پاشان ئەو مامۆستا بەرێزانە .. ئینجا لیرەوە من پاشخانێکی مەعریفی باشم بۆ دروست بوو ، بەڵام زۆر سەرەتایی لەهەمانکاتدا کرانەوە بە رووی ئەم زانستنەداو وەرگرتنی بە ئاسانی ..

خەریکی دینداری بووم.. خۆم بووم و باکم نەبوو بە کەس زۆر مورتاح بووم سبحان اللە خوای گەورە رۆژ بە رۆژ پێشی دەخستم لە رووی سومعەو و پارەو هەموو رووکانەوە بەتەواوەتەی هەستم کرد ئیسلام مرۆڤ دروست دەکات، ئیسلام کارگەی دروستکردنی مرۆڤە.. بۆیە سەر لەنوێ من دروست بوومەوە لە رووی کەسایەتیەوە.. زۆر بەهێزتر ئەمجارە نە بەبۆنەی باوکەوە نە بەبۆنەی خانەوادەوە عەشیرەتەوە بەڵکو .. لەهەمووی گەورەتر بە هۆکاری ئەم ئیسلامەوە.. پیاوی وا هاوڕێتی دەکردم کە ئەگەر جارانم بوایە یان دەبوو لە ماڵەکەیدا پێڵاوم ریز بکردایە یاخود چام بگێرایە، بەڵام ئیسلام منی دروستکرد.

لە ساڵی ١٩٩٥ برایەك هات بۆ لام پێنجوێنی ناوی کاک عەتا بوو ووتی بۆ نایت ببیت بە حەرەکە..

منیش ووتم جا ببم بە حەرەکە چی بکەم ، ووتی لای ئێمە دەرس دەخوێنیت فێری جۆرەکانی چەکت دەکەین و هەندێك قسەی تر.. منیش بی سی و دوو ووتم باشە.

ڕۆشتین بۆ مزگەوتی جیهادو نوێژمان کردوو منیان برد بۆ مقەرەکەیان بە کوڕێکیان ناساندم ناوی کاک یاسر بوو ووتیان ئەمە کاک خەسرەوە دەیەوێت ببیت بە حەرەکە..

- کاک یاسر لە بیرمە ووتی کاک خەسرەو لای کێ دەرس دەخوێنیتو هاتۆ چۆی کام مزگەوت دەکەیت..؟

- منیش ووتم لای کاک سەڵاح ستار دەرس دەخوێنم و هاتو چۆی مزگەوتی شێخ عوسمانی سێرێ دەکەم..

- کاک یاسر ووتی ببورە من وەرتناگرم لەبەر ئەوەی لەگەڵ کاک سەڵاح ئێمە پەیمانمان بەستوە نە من قوتابی ئەو بەرم و نەئەویش قوتابی من بەرێت!!..

- منیش بەسەر سووڕمانەوە ووتم بۆ کوێ بەرێت؟

- ووتی بۆ ناو بزوتنەوە.

- ووتم ئەی ئەوان خۆیان چین من وام زانیوە کاک سەڵاح بزوتنەوەیە ؟

- ووتی نەوەڵا براکەم ئەوان نەهزەن..

بۆ یەکەم جار بوو زانیم کاک سەلاح نەهزەیە، بەڵام پێشتر من ناوی نەهەزەم بیستبوو ..

بەهەر حاڵ.. شەو گەڕامەوە بۆ لای کاک سەڵاح و باسەکەم بۆ گێراوە کە من چووم بۆ ئەوەی بەبم بە بزوتنەوە وەریاننەگرتوم و باسەکەم بۆ کرد هۆکار چی بووە..؟

ئەویش بە دوورودرێژی باسی ئەم رێکخراوەی خۆیان کرد ، بەڵام من نەچوو بە مێشکمدا هەر بزوتنەوەم خۆش دەویست ، بە پێچەوانەی جارانەوە چەندە رقم لێیان بوو ئێستا لە خۆیەوە چوونەتە دڵم بزوتنەوە خۆشویستە..

قەناعەتم بە نەهزەکان نەکرد.. بۆ ماوەیەکی تر کاک عەتام بینیوە ووتم کاکە من هەر دەبم بە بزوتنەوە..

لێرەدا لەم کەینو بەینی بزوتنەوە نەهزەیەدا .. نەهزەکان بۆ منیان تێچاندبوو لای بزوتنەوەکان کە گوایە من وەرنەگرن، چونکە من جاسوسی یەکێتم، چۆنیش زانیم ئەم قسە نەهەزەکان کردویانە لەڕێگایی شێخ ئومێد پێووتم چونکە ناسیاومان بوو ، خەڵکی سەیدسادق بوو لە هێزی سلێمانی بوو.. ئەوە هەڵدەگرم بۆ قیامەت.. بەهەر حاڵ قسەکەش هیچ نەبوو تەنها نەهزەکان بۆیە ئەم قسەیان دروست کرد بۆ ئەوەی بزوتنەوەی ئیسلامی من وەرنەگرێت و بە نەهزەیی بمێنمەوە..

کە ئەم حاڵەتە روویدا بۆ ماوەی دوومانگ یان سێ مانگێك دەبوو بووم بە نەهزە، نەنکم پێیزانم ، هەموو جارێک ئەفەرموو بە باپیرم یادی بەخێر بێت، دەیگوت .. حەمە چی بکەین خەسرەوە بووە بە (نازە)..

جارێکیان بە خۆمی ووت ووتی رۆڵە بیستومە بوویت بە نازە ئیتر سبحان اللە لەو نازەیەوە ئەو نەهزەیەم لەبەرچاوکەوت..

- چوومەوە بۆلای شێخ ئومێد و کاک عەتا ووتم کاکە من سەرو گوێلاک و مەکینەم بە نەهەزەناخوات من هەر حەرەکەم ، من ئیشم پێتان نیە ئەگەر ئیوە ئیشتان بەمن بوو من بە نان و پیازو سیلاحی خۆم لە خزمەتاندام..

کاک شوان بەرپرسی هێزی سلێمانی کە ئەم قسەیەی منی بیست بوو خوای گەورە بەشەهید قوبوڵی بکات .. نارد بووی بەشوێنمدا ، لەبیرم نەماوە لە رێگای کاک شێخ ئومێد بوو یان کاک هەڵکەوتی ئیدارە، بە هەر حاڵ ووتی زۆر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە کاک یاسری ووتوبوو کاک یاسریش بە - د.کامیلی ووتو بو ئێستا لە جامیعەی خرگومە .. ئیتر بووم بە حەرەکە.. خەریکی خوێندنەوە کاری رۆژانەی خۆم ببوم ، سوپاس بۆ خوا زۆر دەوڵەمەند بووم ئیتر پینجوێنیەکان کە منیان ناسی و سومعەمیان بەدڵ بوو لەگەڵ چەند کەسێکدا چوومە جادەی کاوە لەوی دووکانم هەبوو لەگەڵ چەند کەسێکی ناسیو پێنجوێنی بووم بە شەریك و خەریکی کەسابەت بووم..

بەڵام سەرەتایی بڵاو بوونەوەی ئەم قسەو دەنگویی من بە یەکێتی لەم نەهەزەنەوە دروست بوو .. هەر بۆ زانیاری و ڕایگشتی، ئیتر لەم دوایانەشدا جارێکی تر دروستیان کردوە وابزانم تا ئێستاش هەر بەردەوامە ، منیش باکم نیە ، چونکە سوپاس بۆ خوای پەروەردگار ئیشم بە هیچ حیزبێك نیەو بە هیچ کەس نیە تەنها بە خوانەبێت، ئیتر ئەوەی کە رقی لێمە لە ناو ئیسلامیەکان دەڵێن جەلالیە و یەکێتیە یان پارتییە ، تەبعان یەکێتیەکانیش وپارتیەکان دەڵێن پیاوی مەلا کرێکارە و یان ئیرهابیە..! تەبعەن هەردووکیان قسەی بێماعناو هیچ و پوچە، چونکە بیروباوەڕم ڕێگام پێنادات کە کاری حیزبی لەگەڵ عەلمانی بکەم، وە پاشان ئەوەندە سوکیش نیم خەڵك بە ئاغا بزانم خۆمم ببم بە پیاوی !، رۆژانێك بوو ە من م، کرێکارم بە مەزڵوم زانیوە من هاوکاریم کردوە رۆژێك لە رۆژان من ئیشم بە مامۆستا کرێکار نەبووە ، هەر ئەو ئیشی بە من بووە، ان شا‌و اللە لە تەوقیتێکی نزیکدا باسی ئەوو رووداوانەش دەکەم واتا لە ساڵی ٢٠٠٦ وە باس دەکەم تا ساڵی ٢٠١٤...

بەگەرێنەوە ناو باس ..
لە پاش مردنی کاک شوان بەرەحمەت بێت من دابرام بۆ ماویەك لە هێزی سلێمانی و لە ڕێگای برایەکەوە بە ناوی مامۆستا عیسا پەیوەندیم پێوە کرا بۆ پەیوەندی خوێندکارانی ئیسلامی کوردستان، ئەوماوەیە چالاکییەکانم لەوێ دەکرد، بەردەوام لەگەڵ هێزی سلێمانیش کاک یوسف و دوای ئەویش کاك مەڕوان هەربەردەوام بووم.

من و شەهید نامۆ و شەهادەی تەزویر : 


لە پەیوەندی خوێندکاران و لاوانی ئیسلامی کوردستان کوڕێکی سوری جوانخاسم ناسی بەناوی فەرهەنگ نامۆ.. لە ڕێگایی مامۆستا عیساو ئەو برایانەی ناو پەیوەندی، ئەوکات مقەرەکەمان لای مەعرەز جەلال بوو لە فولکەی ئاسکەکە.. رۆژێکیان من دەرسم دەخوێند تەلەبەیەك هات بە قاتێك کەتافیەوە لە تەنیشت منەوە دانیشت ، ووتی دەرگای مقرم دانەخستوە بەس تەنها من و کاک دکتۆر ڕێبوار کۆساری و.. لەم دوایەدا بۆم دەرکەوت کە برای کاک بڵند غەریبی سەرنوسەری رێگا بووە، پاشان مامۆستا عیساو کوڕێکی تر بە ناوی کاک سەنگەر و یەکێکی تریشمان لەگەڵ بوو برای کاک عەتای پێنجوینی بوو بە ناوی کاک سەلاحەدین بوو، مامۆستا عیسا توڕە بوو ووتی چەند جارم ووتوە دەرگاکە داخە کەهاتی لەدوای خۆتان، بەهەر حاڵ وویستی بڕواتەوە..

-م.عیسا ووتی دەچم دایدەخەمو شتێکی پێویست بوو بیهنێت، لەو ماوەیەی کە رۆشت من و نامۆ تەعروفمان کرد و یەکسەر من ووتم ئەوە چیە ئەڵێی لە رەباییەوە هاتووی تۆ لە قوتایانو لاوانی ئەم جلانە چیە لەبەرتا؟
- بە پێکەنین و سوبعتەوە، ووتی وەڵڵا برا لە رابایەوە هاتووم لە سەرەوە واتا مزگەوتی جیهاد پاسەوانم..!
ئەو رۆژە بیکەوە دەرسمان خوێندن و هاتنە دەرەوە بە پێ گەراین تا لای حیسیب ساڵح رۆیشتین کە ئێستا پێدەوتریت سلێمانی پاڵاس، تەنها تەعروف بوو.. دوای ئەوە ئیتر لەگەڵ فەرهەنگ نامۆ خوای گەورە بە شەهید وەریگرتبێت.. برایەتی و هاوڕێیەتیمان خۆ شبوو من و سنگەرو فەرهەنگ گۆڤاڕیکمان دەرکرد ٥٠ لاپەرەیی بەناوی گۆڤاری ژیار، بەڵام سەر بە پەیوەندی بوو..زیاتر نزیک بووینەوە لەیەك و پرۆژەی رۆشنبیر زۆرمان دامەزراند لەوانە بۆ یەکەم جار من و نامۆ سمیناری دووقۆڵیمان گرت بە جەولە قسەمان دەکرد..

نامۆ بەرەحمەت بێت- زۆر لاسای مامۆستا کرێکاری دەکردوە تەنانەت دەنگی کتو مت وەك مامۆستا کرێکار بوو، منیش زۆرم پێناخۆش بوو ، هەموو جارێك دەمگوت برا دەنگت با وەك خۆی بێت و وەك خۆت قسە بکە، کە مادەم مامۆستا کرێکار هەیە ئیتر بەسە من لام عەیبە خەڵك لاسایی خەڵکی تر بکاتەوە ئەگەر خۆی لەتوانیادا هەبێت بۆ توانای خۆت دەرناخەیت، چونکە بەراستی نامۆ بلیمەت بوو حەزی زۆری بە رۆشنبیرو گەڕان و سەرچاوە هەبوو، هەرچەند لەم دوایەشدا خەڵکێك بە خۆمیان دەگوت کاک ماکوان تۆ وەك مامۆستا کرێکار قسە دەکەیت!، کەوایان پێدەووتم نامۆم بیر دەکەوێتەوە، چونکە بەراستی پێش ئەوەی بە خزمەتی مامۆستا کرێکاریش بگەم هەروا قسەمکردوە، جەنابی مامۆستا کرێکاریش هەروا گوی لە من بووە، پێم خۆش نەبوو هەرگیز من وەك مامۆستا کریکار بم ، نەك لە بەر ئەوەی مامۆستا کەمە ، نا بەڵکو - من ناگەم بە مامۆستا و ناشمەوێت تەقلیدی کەس بکەم، حەز دەکەم وەك خۆم بم..

بەهەرحاڵ لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٧ بەنامۆم گووت دەچم بۆ خاریج بۆ نایەت بڕۆین دیسانەوە وەزعی مادیمان ووێران بوبوە بە حوکمی ٣١ ئاب و دوای ئەوەش شەری یەکێتی و پارتی و نەبوونی کارو کەسابەت من بیرم لە ئەوروپا کردوە.. نامۆ زۆر هەژار بوو ووتی با بڕۆین بۆ ئێران و لەوێوە تۆزیك کرێکاری دەکەین و دەچین بۆ تورکیا دووبەدوو.. ووتم ئەوە ناکرێت ، بەهەر حاڵ وابڕیار بوو من بڕۆم و دوای نامۆ راکێشم..!

ووتی هەندێك کەس دەناسم خەریکی ڤیزەو شتی وان ئەو نەهات لە گەڵم و خۆم چووم ، بەڵام جێگاکەی پێووتم و بەناوی نامۆوە چۆم، کەچووم کوڕێکی لێبوو لەوێ دەمناسی لادایەکی پێبوو لە بازاڕی جەوازەکە ناوی کاوە بوو جاروبار دەهاتە دووکان بۆ لامن ئەگەر کاری تەکسیمان بوایە بەدەمانوە دەهات، ئەو کورە هونەرمەندە ئێستاش لە تەلەفزیۆن کاری دراما دەکات، منی بردە لای جەند کەسێك ووتی کاکە ڤیزە هەیە بۆ ئەوروپا لە ئەردەنەوە بەڵام بۆ چەند موحامیەك هاتووەن کە دەچەنە دەروەی ووڵات بۆ کاروباری تایبەت حکومەت هەرێم ..! بەڵام چەند پارێزەرێك ناڕوات تۆ دەتوانیت ڤیزەکانیان بکڕیتەوە، منیش خۆشحاڵ بووم کاریکی ئاسان بوو تارادیەکیش ئەوکاتە پارەکەی هەرزان بوو بای ٨٠ هەزار دیناری سویسری بوو، بۆ ئەم حاڵەتە من پێویستە ببمە محامی شەهادەی محماتم هەبێت.. لای هەموان ئاشکرایە من لە کوردستان تەنها خاوەنی شەهادەی ناوەندیم.. جونکە نەمتوانی خوێندن تەواو بکەم لە کوردستان، بەهەر حاڵ من رازی بووم و حەزم کرد بەکارەکە و بۆ نامۆم باسکردو نامۆ یادی بەخێر ئەوماوەیە وون بوو ئیتر نازانم چوو بۆ کوێ بۆ کرێکاری چوو بۆ ئێران یان چووە بۆ ناوچەی گوڵپ، بەهەر حاڵ من شەهدەی تەزویرم دەرهێناو رۆژێك لەبەردەمی دووکانەکەی خۆم بەدەستمەوە بوو لەگەڵ ئەو کاک کاوەیەدا ، ناوەکەشم لەبیرە بەناوی فەرهاد بورهان موفتی دانشتوی هەولێر بۆم دروست کرابوو.. تەنها ووێنەکەی خۆمم بوو، کۆمەڵێك برای ئیسلامی هاتن بۆ دوکان و منیش شەهادەکەم بەدەستەوە بوو دوای چۆنی وچاکی کاوە لەگەڵ کەسێکی تر قسەی دەکرد ووتی کاکە ئەوا ئێستا شەهادەکەت عەیبی نیە ، منیش لای قاچاغ چیەکان پێم ووتراوە نابێت ئەم باسە لای کەس بکەیتەوە..

ئەوانەشی کە هاتوون بۆ لام هەموو رەفیقی مزگەوتی بن تەبقە لای جادەی کاک ئەحمدی شێخن، جا ئەم ئیسلامیانەش بەخۆمە سبحان اللە حەزمان لە قسەیە حەز دەکەین لە هەرچی شتە بکۆڵینەوە، ئەو برایانەش خوا عەفویان بکات ، ئەوەندەیان ووت ئەوەچیە؟ خەریکی چیت؟، بەتامی چیت؟ شاهدەی چی ؟.. منیش ووتم ئەوە شاهدەی خۆمە، ووتیان کاک خەسرەو تۆ محامیت، لەدەمم دەرچوو ئەم درۆ زلەم کرد لای ئەم ئیسلامیانە.. کە ٦ برابوون ئەو رۆژە پیاسەیان دەکردو هاتبوون بۆ لای من قوریان کرد بەسەر مندا، بەهەر حاڵ ووتم بەڵێ شەهادەی خۆمە، ئەو دەقەش ئەوان دەبوو بینزانیایە درۆ دەکەم، چونکە ئەوان لە ساڵی ١٩٩٥ من دەناسن ئاخر موحمات بەچی..!

هەر ئەوەندە زمانم سوتا ووتم بەڵێ.. ئیتر بڵاو بوویەوە بەدارو دوونیادا نەشم دەزانی چۆن باسی بەکەم بە هەرحاڵ رۆی قسە بڵاو بوویەوە.. هەرچی دەگەیشتن بەمن ئەوبرایانە منیان دەبین یەکسەر ئەهات و دەیانو کاک خەسرەوە محامیە ئەو با برا گەورەبێت.. رۆژێکیان ووتم کاکە وەڵاهی ئەو شاهدەیە تەزویرە بۆ ئەوکارە دەرم هێناو پیاوی چاك بن ئەوەندە باسی مەکەن، بەناخێری گیانم ووسیتم کارەکە چاك بکەم ، ئینجا بۆیان بڵاوکردەمەوە کە گوایە من درۆزنم شەهادەم تەزویر کردوە ئەمەیوێت خۆ م بەرمە پێشەوە لەناوئیسلامیەکاندا گەورە بم ، ئیتر عوزر لە قەبعەت خراپتر،

لەهەمووی ناخۆشتر چی بوو..

داوا کرابوو لە پەیوەندی و خوێندکاران ولاوانی ئیسلامی کوردستان لە هەموو رێکخراوەکان زنجیرە کۆڕێك هەبوو یەکگرتوی ئیسلامی سازی دەکرد..
لای باخی گشتی بەسەرپەرشتی کاک بیستون سابورئاوای و کاک بەکر حەمەسەدیق ئەندام پەرلەمانی عیراقی ئێستا، جەمعەتی پەیوەندی منیان هەڵبژارد بۆ ئەو جێگایە، ناوی منیان دابوو بە کاک بیسوتن کۆڕگێرەکەش کاک ئومێد بوو کە ئەوماوەیە لە تەلەفزیۆنی ئین ئارتی وکوردسات بەرنامەی هەبوو ، هەڵەبەت من هیچیانم نەدەناسی ئەوکاتە ، تەبعەن من ئەتیکێتی ئەوانم نەدەزانی چۆنە دوبوو چەند رۆژیك پێشیتر برۆم ناوی خۆم و ناونیشان بدەم ئەوەم نەکرد مەشغوڵی سەفەرەکەم بووم بۆ خاریج..
منیش هەرچی رەفیق دوست و خۆشەویستی خۆمە کە نزیکە لێم دمناسین هەموویم بانگکرد، لە هەمووی خۆشتر کاک سامی لە وێ بوو هاوڕێ کۆنەکەم ئەویشم بانگ کرد،
جەمعەتی پەیامی راستی کە بەدوای ناوی مندا گەرابوون تەلەفونیان کردبوو بۆ پەیوەندی خوێندکاران نازانم کێ وەڵامی دابووە ووتبیان ئەوە کێیە ناوی خەسرەوە پیشەی چیە و شاهدەی چیە و وەك ناسین .. وابزانم کاک سەلاح وەلامی دابووە. ناوی سیانی منی دابوو ووتبوی شەهدەی دواناوەندی هەیە ئەویش بە ئەقڵی خۆی ووتوبی نەیدەزانی، بۆ نەگەبەتی یەکێك لەوانەی کە کاتی دروستکردنی شەهادەتەزویرەکە لەوێ دەبێت ، دەڵێ کاکە ئەو کاک خەسرەوە شەهادەکەی پارێزەرە زۆر موهیمە ئیتر مندەکات بە عەلەشیش وا فشم دەکاتەوە، کاک بەکر حمە سدیقیش دەڵێت.. ئەی من چۆن نایناسم .. دیاربوو منی هەر نەناسی، بەهەر حاڵ ئەو رۆژی کە چوومە ئەوێ و پەیامی راستی پڕ بوو لەخەڵك، لەهەمووی سەیرو سەمەرە تر من ئەو چەند رۆژە توشی نەخۆشی حومای ماڵتاو گرنەتا بووبوم زوزویش لە تەلەڤزیۆن ریکلامی بۆ دەکرد هەڵبەت یەکگرتوو مەبەستە..

ئەم کاك ئومێدە منی تەقدیم کردو لە پر ووتی کاک ماکوان خاوەنی بڕوانەمەی یاسایە ، خۆم خەریك بوو ببچڕێم لە پێکەنیندا و ئەوەندەی تر تام لێهات ، من بەس سامی پێبکەنیت. منیش کوڵاوم لە پێکەنیندا، ئەوانەی تریش کە من دەناسن پێدەکەنین، لەپر خەڵك ئاوڕی داوە بە پێکەنینی رەفیقەکانی من منیش سوور ببومەوە نەمدەزانی چی بکەم وویستم بە کاک ئومێد بڵێم کاکە ئەوە هەڵەیە ، کاک ئومێد خێرا ووتی تکایە بێدەنگی بپارێزن. با کاک خەسرەو بفەرموێت..

چی بفەرموو .. یاخوا کەس بەحاڵم نەبێت، ئەوەی کە زۆر بەلامە گرنگە کاک عادل باخەوان بوو دەعوات کرابوو وەك بزوتنەوە هاتبوو گوێ لەمن بگرێت .. کۆرەکەشم بەناوی "ئیسلام و دیالێکتیکی ئیمانی" بابەتیک ی ووشکی فکری بەحت.. بوو

منیش لە تاو نەخۆشی خۆم و پێکەنینی کاک سامی و ئیحارجی خۆم ئەوەیشی دەمزانی لە بیرم چووە، دەبوو لەوێدا راستم بکردایتەوە بەڵام نەمکرد ، هۆکارەکەشی تەنها شڵەژان و نەخۆشی بوو ..




هەر کارێك لەسەر درۆ بینا کرا دڵنیابن دەڕوخێت :


لەدوایی ئەوەی کۆرەکەم تەواو بوو قەرباڵغیەکی زۆرو دەست خۆشی و رەخنە کۆتایی پێهات..

من بەردەام بووم لە ژیانی خۆم لەدوای کۆاتایی کۆڕەکە .. هاتمەوە هەموو باسەکە و ئەو رەوشەم بۆ بۆ پیاویکی شەریکم گێرایەوە بەحسابی خۆم هاوکاریم دەکات ئەویش ناوی حاجی ئەحمەد بوو بەتەمەن لە من گەورە تر بوو.. ووتم کاکە کارێکی وا بێمعنام کردووە وشتێکی واروویداوە چی بکەم ، من پێم باشە بەو جەماعەتە بڵێم ..هیچ نەبێت عوزور خوایەکیان بۆ بێنمەوە، ئاخر موسڵمان چۆن دەبێت درۆ بکات بەتایبەت شتێکی واش ناشرێتەوە ..!
ئیوە دەڵێن چی؟

حاجی ئەحمەد بە حسابی خۆی وویستی زۆر سیاسیانە بیر بکاتەوە بۆ من ، بەڵام بەداخەوە زۆر مورحیقانە بیر کردوە ، کوڕکی خزمی خۆی بانگ کرد بەناوی کاک موزەفەر کە ئەویش ئاگای لێبێت، من ووتم دەرۆم لەگەڵ مامۆستا عیسا بەو خەڵکانە دەڵێن کاکە ئەوە راست نیە خۆ لە دەمی من نەتانبیستوە..!، حاجی ئەحمەد و موزەفەر ووتیان بابە هەر ئیهمالی بکە و گوێشی مەدەرێ کەی ئەوەکێشەیە.. لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ هەردووکیان دیار بوو هەدوکیشان خەڵکی ناسراوی ئەو ناوەو گوزرەکە بوون و بەتایبەتیش پێنجوێن بوون من وەك پینجوێنی و مام و برازا رەفتارم لەگەڵ ئەوان کرد ، هەرچەندە ئەوانیش بە دڵسۆزی رێگایان بۆ من دانا، بەڵام درۆکردن دڵسۆزی نیە، کۆتایەکەی عەیبەو عارو نەهامەتیە..

بەهەر حاڵ من بێدەنگ بووم کەس هیچی نەووت .. ئەوکارەش سەرینەگرت کە بچمە ئەوروپا لە ڕێگای ڤیزەی پارێزەرەکانەوە.. ئیتر من هەر ئەو باسەو ئەو کێشەیەم لە بیر چووەبووە..

لەدوای ماوەیەك پیاوێکی زۆر بەرێز لە پەیوەندی خوێندکارانەوە هات و ووتی: کاک خەسرەو شکات لە جەنابت کراوە و لیژنەیەکمان دروست کردوە بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنابت .. تکایە دەمانەوێت قسەت لەگەڵ بکەین.. ئیتر زۆرم پێناخۆش بوو، کاتیان دانا کە رۆژێك لەگەڵیاندا دابنیشم و ماوەکەی یەك هەفتە بوو واتا پێش مەوعیدەکە، منیش خۆم زانی ئەوەیە باسی شەهادە قۆرەکەیە.. لە دووکان دانیشتبووم زۆر بێزاربووم تەریق دەبوومەوە لە حاڵی خۆم حاجی ئەحمەد ووتی کاکە ئەوە بۆ بێتاقەتی ووتم وەڵا کاک حاجی هەست دەکەم لەسەر ئەو موزعەم بۆ زیندووکراوتەوە لەوانەی زانیبیتیان کە قسەکە راست نیە و سەرزەنشتم بکەن..

حاجی ئەحمەدیش ووتی کاکە حەدیان چیە تۆ بانگدەکەن، ئێستا خۆمان دەبەستین و ئەچیەن سەریان و کێیە بووە بەو پیاوە بێنە سەرتۆ..! دەنگی بەرز کردەوە منی شبووبوم بە قەترەیەك ئاو 

بەڕاستی ئەوەندەی تر بێتاقەت بوو، حاجی خێرا کوڕێکی هەبوو بانگی کردو موزەفەر چوار پێنج برای هەبوو دەستی کرد بە چپەچپو خۆتان بەستن و ئەگەر خەسرە شتێکی لێبیت شەرەفی هەموو پێنجوین شکاوە ..! هاتونەتە سەری ئیمەش قوبوڵ ناکەین ..

ئەوانیش وابزانم لە ماوەی یەك سەعات من یەشتا لەگەڵ حاجی ئەحمەد قسەم دەکرد بۆ خۆ هەڵنان ئەوانیش ٢٠ کەسیان کۆکردوە ئەوەندەی تر من حەیام چوو ئەگەر بیانووتایە لەسەر چیە دەبوو بموتایە لەسەر شەهادەی تەزویرە..!
سبحان اللە ئەوەندەی تر کەوتمە بارێکی زۆر ناخۆش، چووم ووتم کاک حاجی من پرسم بە تۆ کرد لەجیاتی تۆ هاوکاریم بکەیت کەچی تۆ حیات بردم .. 
حاجی لێم توورە بوو ووتی من پیاوەتی دەکەم و من لەبەر خاتری قەبری باوکتەو تۆ برازی منی..!
.. منیش عەرزم کرد کاک حاجی کەس نەهاتۆتە سەر من ئەمە ئیشی حیزبیە کابرا دەیەوێت لەسەر درۆیەك کە کردومانە لێپرسینەوە بکات ، بابە هەر ئیهمالیکە ناچم و خۆم چارەسەری دەکەم ، ووتی نا تۆ کوری عەبدولکەریمی و تازە تۆ هەر محامیت ..!

قسە فایدەی نەبوو، بەحسابی خۆم چووم بۆ لای موسەقەفێك لەناو ئەو جەمعەتەدا ووتم کاکە سەریاس ئەم حاڵ و مەسەلەیە حاجی ئەحمەد قەزیەکەی لێ گەورە کردووم خەریکە حەیام دەبات، تکایە هێمنی کەرەوە..

تێبینی/ حاجی ئەحمدیش بۆ وای دەکرد ، لەبەر ئەوەی قەرزارم بوو پیاوەتیم لەگەڵ کردبوو بۆ ئەوەی قەرزەکەی لێنەستێنمەوە جارێ ورووگیرم بکات زۆر پیاوەتین لەگەڵ بکات .. ئاوا خۆی کردە سورەی بەرلەشکر لەمنئەوەی من بینیم کەس نەیبنێت..

حاجیم هێمن کردوە لەگەڵ سەریاس ئینجا عەرزم کرد حاجی جەنابت پیاوێکی بەتەمەنی، کاک حاجی تۆ حەجت کردوە دەست گرتوە بەماڵی خواوە دەزانی درۆ حەرامە ووتی وایە، ..
- دەی ووتم باشە لەبەر ئەوە من پێم باشە بڕۆم تەواو واز لەم مەوزوعە بێنەو باسی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ سومعەی منت خۆش دەوێت بەردێك خەرە سەری و با کۆتایی بێت، من ئەوەندەم بەلاوە گەورە نیە ئەم کێشەیە..

ووتی کاکە تۆ بۆ ئەوەندە حەزت بە تەنزولە یان مەڕۆ یان ئێستا بە موزەفەر دەڵێم شاهدەیەكت بۆ دروست بکات.. ووتم حاجی گیان شتی واناکەم، ووتی دە تەڵاقم کەوتبێت ناچی بۆ لای ئەوان با ئەوان بێن بۆ لای تۆ .. کە تەڵاقی خوارد ئەوکات منیش نەمدەزانی تەلاقەکەی هیچ نیە و بە جدی وەرمگرتو ووتم با تەڵاقی نەکەوێت، سێ رۆژی پێچوو .. موزەفەر هات بۆلام ووتی کاکە پەنجا دینارم بەرێ ..
-ووتم بۆ چیتە ؟
-ووتی کاکە تۆ حەقت چیە بمدەرێ ئیشم پێیەتی.. بەهەر حاڵ دامێ .. 

وەڵا پاش کەمێکی تر بە هەمان کوڕی پیشتور کە شەهادە تەزویرەکەی بۆ دروستکردم کاک کاوە، شاهدەیەکی تری بۆ دروست کردم بەرەسمی خۆم و حاجی بۆی هێنام بەناوی خەسرەو عەبدولکەریم.. ووتی ئەوە کاکە ئیتر تۆ موحامیت و تۆزیك جنێوی داو..ووتی با هەر بۆ خۆیان بڵێن ، چونکە شەریکم بوو ووێنەی موعمەلەم لەناو دەخیلەو چەکمەجەی دووکاندا هەبوو، بۆ کاروباری دائیرەو فەرمانگاکان.. بەهەرحاڵ دروستیان کردو خستیانە ناو چەکمەچەی دووکان بۆم بێ ئەوەی من ئاگام لێبێت و دەستم تێیدابێت، 

لەولاشەو کاک سامی رفیقم و خاڵۆزەی باپیرم چوو بوو شاکاتەکەی کردبوو لەملاشەو هەر خزمەکانم بوون نەیاندەهێشت، ئەو پیاوە هات حاجی ئەحمەد کورسییەکی دانا لەبەردەم دووکان و دوو چای بۆ من ئەو پیاوەی کە هاتبوو تەحقیق لەگەڵ من بکات بانگ کرد زۆر بەئەدەبەوە، بەداخەوە هەرچیم کرد ناوەکەی نەهاتەوە بیرم ، کە پێشم ووت جەنابت وەرە بۆ دووکان خوا هەڵناگرێت زۆر بە ئاسایی وەریگرتو ووتی باشە هات دوو چامان خوارد بیەکەوە.. زۆر بە حوورمەتو بەئەدەبەوە ووتی کاک ماکوان لە گەرەکی خۆتان کەسێك شکاتی لێکردویت دەڵێت شاهدەی ناوەندی هەیە و راست نیە شەهادەکەی تەزویرە ئەوەی کە دەڵێت موحامیم جا بۆ ئەمە چی دەڵێت: 

حاجی ئەحمەد هەڵسا و قسە بکات و منیش لەترسی ئەوەی کە ئەو پیاوە بەرێزە توشی هیچ نەبێت ..ووتم قوربان راست نیە و هەر زانیومە بۆ ئەوەیە نوسخەی شادەکەم دایەو ئەوەی کە شادەی دووەمی تەزویر بوو ، و ووتی کاک خەسرەو بیبەم کۆپیەکی بکەم ..
- ووتم جا بۆچیتە؟
- ووتی هەر بۆ دڵ ئارام بوون .. ئەو فەقیرە بروای کرد .. دیار بوو کە گەرابووە بەو برایانەی ووتوب خەسرەو راست دەکات .. دیسان کاک سامی ووتوبی راست نیە و ئەوتەزویرە دڵنیای کردبوونەوە کە تەزویرە..

تێبینی/ بۆ زانیاری من نەم زانیوە کە کاری کاك سامیە تا خۆی پێ ووتم لە دوایدا ، بە هەر حاڵ من ئیحراج بووبوم خوای گەورە شاهیدە نەمدەزانی چۆن دەرباز بم ..

خوای گەورە کردی من دەرچووم لە کوردستانو لەدەستی ئەو هەموو ئاشوبە و گەیشتمە ئەوروپا .. 

دیار بوو قەزیەکە کۆتایی هات بە نەمانی خۆم لەوێ شتەکە پوکابووەوە دوای سێ ساڵ کە گەروامەوە لەو رەوشە چوومە لای کاک سامی و سەردانی بکەم ..ئەویش ووتی کاک خەسرەو من بووم شکاتم لێکردوویت 

.. دەی ووتم کارێکی باشت نەکردوە ، ئینجا کاک سامی ووتی باشترین کارێك کە کردوەمە ئەوەیە و من تۆم خۆش دەوێت.. دوایی سێ ساڵ ووتی کاکە وەرە بابڕۆین بۆ لای هەموویان دەڵێن ئەوشتە راست نیە؟

-ووتم کاکە توخوا کۆن بووە بۆم زیندوویمەکەرەوەە؟
ووتی بەخوا لای من نارۆیت تا ئەوە کۆتایی پێنەهێنین، نەهیهێشت برۆم ماڵی ئاوابێت..
چووین بۆ لای کاک بەکر حەمە سدیق ئەندام پەرلەمانی ئێستای یەکگرتوو لە عێراق و باسەکەم بۆ گێراوە ووتمان کاکە شتێکی وا بووە تکایە بەو برایانە بڵێ کە ئەمە حاڵتەکە بوو بە درۆ هاتوە.. خۆشم بەشێک بووم لە درۆکە .. لە ڕاستیدا کاک بەکر زۆر حوورمەتی منی گرتو زۆری پیخۆش بوو ، خۆزگەی خواست کە هەموو کەس بەدوای هەڵەکانیدا بەگەڕێتەوە چاکی بکات، ووتی من وەعد ئەدەم بەو برایانە دەڵێم هەرچەندە تۆ سەرنجی ئامادە بوانی کۆڕەکەت راکێشەوە کەس لەسەر ئەو باسە قسەی نەکردوە .. ووتمان تۆشاهید بە کە حەزمان بەو درۆ نیەو ئەوە راستمان کردوە هەر لەوێ بەچەند کەسێکمان ووتو، تکامان کرد بڵاوی بکەنەوە، بۆ بەیانیە چوومەوە بۆلای مامۆستا عیساو باسەکەم بۆ باس کردوو ووتم کاکە ئەو چیرۆکی شەهادەکەیە تکایە بەو برایانە بڵێ کە ئەوەحاڵتەکەیە، بەخوا پێم خۆش نەبووە بەو وەزعە، هەڵەبەت خوا هەڵناگرێت ئەویش ووتی خۆم دەیکەمو بۆی گێڕامەوە کە بەو برایانەی ووتوە ئەمە دەقی قسەکەیەتی ووتی "ئیتر بیری لێمەکەرەوە" .. 

دوایی ئەوەش ئەوەی ناسیومە لەو موزعەدا ئاگاداربووە باسەکەم بۆ کردو وا لەم کۆتاییەدا باسەکەشم بۆ ئێوە کرد و ئێوەش گەردنم ئازابکەن و سەرم ئێشاند ئەم چەند رۆژە.. ، بەڵام ئەمە کۆتایی نیە بە دڵنیایەوە ئەمەی باسەم کرد لە ساڵی ١٩٩٨بوو باسەکەمان کۆتایی هات .. لە یاداشتەکانی داهاتوودا بە پشتیوانی خوای گەورە ئەزمونی ئەوروپاو لە ساڵی ١٩٩٩ باس دەکەمەوە تا ساڵی ٢٠١٤.. ئیتر لەوێوە سەرەتا دەبێت..

پەیامی کۆتاییم لەم باسەدا ئەوەیە بۆ هەموو هاوڕێو لاوێکی کوڕو کچ.. تکایە درۆ مەکەن تەنها راستی بڵێن ، ڕاستی دڵنیابن کردنەوەی هەموو دەرگاکانە ، درۆ پەتی خنکان و ئازارێی وویژدان و کۆتایەکەی نەهەماتی و دۆزخەیشە لە قیامەت.


به‌روار: 20/04/2015
بینین: 3768