ئەدەب و هونەر
  هەڵوەشاندنەوەی پلانەکەمان.. ٢٤
ماكوان كه‌ريم
لەماڵی خۆمان .. هەموو پلانێکمان دانا بۆ ئەوەی شەو بدەینە بەسەر گروپەکەی ئەندریاسدا .. لەپڕ تەلەفونکرا لە لایەن سەیران خانەوە ووتی حاڵ و تەندروستی هێرۆ باش نیە ، پەلەقاژەی زۆری هەیە .. فریاکەوە ماکوان بگرە لامان ...
بەپەلە هەموو هەڵساین لەماڵ و چووینە لای کاك موستەفا و سەیران خان .. ئەو هاوڕێیانەی منیش هەمووی هاتن چووینە لایان، تەندروستی هێرۆمان بینی زۆر خراپ بوو، کەمنی دیی کەوت بەسەر قاچمدا ووتی لێرە ئازادم بکە ، ئاگام لە سەیران خان بوو دەستی کرد بەگریان و کاك موستەفاش دڵی پڕبوو ..!
- عەبدوڵڵا: کە بینی ووتی کاکە ئەوە وەزعی زۆر شڕە بۆ هێرۆین ..؟
- ماکوان : کاك موستەفا ئێستا بۆ من ئاساییە ئازادی دەکەم .. بڕوات لەگەڵ نەرویجیەکی بێ ڕەوشتی خاوەن گروپەکە ڕابوێریت لەگەڵیداو دەرمانەکەی بداتی و بیکاتە کۆیلەی خۆی ئایایە ئەمە چارەسەرە؟
یان بە قسەی من دەکەن پەیوەندی بکەین بە خەستەخانەوە بەسەیارەی فریاگوزاری بڵێن بێت و بیباتە خەستە خانەو چارەسەری بکەن و لە حاڵەتە دەربچێت؟
- هێرۆ: ئەگەر ئازادم نەکەن بە پۆلیس دەڵێم ئەمانە دەستدرێژیان کردۆتە سەرم ..؟
موستەفا : خۆی توڕەکرد لە هێرۆ .. هاتە لای من ووتی ئەگەر بە پۆلیسی ووت چی دەکەیت ؟
ماکوان : نا توانێت بە پۆلیس هیچ بڵێت خەمت نەبێت، گریمان پێشی ووت ئەوە ..پوریەتی لەگەڵیەتی و هاتوون بە میوانی ئەو سەیارەی لێخوریەوە و سەیارەکەی لەبەردەرگادایە، پاشان بەو حآڵە ناتوانیت لێرەبیت چۆن خۆی دەخاتە زیندان ئەویش ، بەهەر حاڵ دڵنیابە ئەو کارە ناکات، گریمان ئەگەر بە پۆلیسیش بڵێت ..بڕوای پێناکەن چونکە ئەم دەرمان بەکاردنێت، ئەگەر بڕواش بکەن لە رووی یاسایە هیچمان لەسەر ناکەویت و ئینجا ئیمە نەلێمانداوە جێگای لێدانی پێوە دیار بێت نە دەستدرێژیشمان کردوەتە سەری ، ئەگەر بەقسەی من دەکەن با بە خەستەخانە بڵێن ئەوان کێشەکە بگرنە دەست .. ئێوەش بڵێن ئەووەزەعەی بەسەر هاتووە نەمانهێشتو ەبڕواتە دەروە هیج نازانین چیە..؟
کاك موستەفا و سەیران خان ڕازی بوون .. هاوڕێکانی من چوونەوە بۆ ماڵی ئێمە..لەوێدا بڵاوم پێکردن، بەهۆکاری ئەوەی ماڵی هاوڕێکەی خۆم لەبەردەستی من بوو نەدەکرا چۆڵی بکەم..
خۆم پەیوەندیم کرد بە ئەموبوڵانسەوە ، هەموو چەند دەقیقەیەکی پێچوو خێرا هاتن و دووکەس هاتنە لای هێرۆ .. کە بینیان منیان بانگ کرد .. ووتیان ئەو کەسە پێویستی بەدەرمانە و بەکاری دنێت ، منیش خۆم واناساند .. کە هیچ نازانم ، ووتم ئەوە پوریەتی وەك دایکی وایە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ئەو هێناونی بۆ ئێرەو وەك شێتی لێهاتوە لەپڕ ئەوەش سەیارەکەیەتی نەم هێشتوە سەیارەکەی لێبوخڕێ و .. لەسەر قسەی پوری ووتومە نەوەك شتێکی لێبیت ، هەرەچەندە قسەیەکی سەیری کردوەوووتویەتی ڕێگام نەدەن بڕۆم دەڵێت دەست درێژیان کردۆتە سەرم و هەندێك قسەی تریشی کردوە بەس زۆر گوێمان پێنەدا ..!
یەکێك لەو کەسانەی لەگەڵ سەیارەی خزمەتگوزاریەکەدا هاتوبوو ، ئەویش بەمنی ووت ئەو قسانە زۆر ئاسایە و جێگای بروای هیچ کەس نیە ، ئەگەر ڕازین ئێمە دەیبین و چارەسەر دەکەین و بەڵام دەبێت، پەیمان نامەیەك بنوسن کە ڕازین بەوکارەی لە خستەخانە بکرێتو چارەسەری بۆ بکرێت..؟
- سەیران خان : ووتی ڕازین و منیش دێم لەگەڵتاندا و ئەوانیش خۆشحاڵ ی خۆیان دەربڕی و هێرۆیان بەستەو ەبە چەرپایەکە و خستیانە سەری و پاڵکەوتوو، بەنەرویجی هاواری دەکرد و دەیگوت .. ماکوان تیرۆرستە .. دەیەوێت دەستدرێژیم بکاتە سەر ، ئەوانەی دەوروپشتیشی دەیانوت ئارامە بەو تا کۆتای بردیان .. منو کاك موستەفاش کەوتینە شوێنیان.. تا داییانمەزراند و سەیران خانمان بە دیاریەوە جێهیشت ..
- ماکوان : سەیران خان هەوڵبدە دایکی ئاگادار بکەروە و بەراستی پیبڵێ ئەوە وەزعەکەیە ..!
- سەیران: بەخوا ئاگاداریشی بکەمەوە نایەت من دەیناسم ئەوە چۆنە دڵی .. بەس هەر ئاگاداری دەکەمەوە .. چوو بۆلای کاک موستەفا ووتی : هەموو ئەمانە بۆ ئازیز بگێڕەوە .. بەڵکو - ئەویش بترسێت..تۆشی هیچ هەڵەیەك نەبیێت ببێتە عیبرەت بۆی..
- ماکوان: لەدوای چەند کاتژێرێك لای سەیرانمان جێهێشت، بەڵام هێرۆ زەلیل داماو گوناح، لیك بەدەمیدا ئەهاتە خوارەوە ئەو کچە جوانە هەموو کەس بێزی لێدەکردوە ..!
موستەفام گەڕاندەوە ماڵەوە .. تەلەفونم کرد بۆ هاوڕێکانم ووتم: چی دەکەن ووتیان کاكە عەبە ..خواردنی دروستکردوە فریاکەوە بەشت نەماوە، نزیكی ماڵەوە بوومەوە تەلەفونێکم بۆ هات ژمارەکە دەرنەچوو بوو.. بەهۆکاری ئەوە شۆفێریم دەکرد هەڵمنەگرت تا- گەیشتمەوە لای هاوڕیکانم و نانمان خوار ووتیان چی بکەین .. خۆمان ئامادەکرد بۆ پلانێکی تر لە شەوی شەمەو یەك شەماندا لە دیسکۆدا دەستیان لێبوەشێنین .. لەکاتی قسە کردندا بووم هەمان تەلەفوونی بێژمارە کردییەوە .. هەڵمگرت .. ئەندریاس .. بوو..
- ئەندریاس ووتی: ماکوان .. یارەکەت جوانە..ئەتەوێت هەروا یاری کەیت؟
- ماکوان : هیوام وایە بەدڵت بێت.. ؟!
- ئەندریاس : ماکوان بەتامی چیت؟
- ماکوان : خواردنی کەلە سەری تۆ بە شەرابی خوێنتەوە..!
- ئەندریاس : جا ئەو قسەیە بۆ تۆ قەڵەو نیە ؟
- ماکوان : تاقیدەکەینەوە .. ئیشمان چییە .. جێگاو شوێنی یەکتر دەزانین .. یاریەکەمان خۆشتر دەکەین ؟
- ئەندریاس : من یاری فیشەك دەکەم ..
- ماکوان : یاری من سوتاندن بوو، بەڵام ئاساییە مادام تۆ حەز بەویاریە دەکەیت ئەوە ئێمەش گۆڕیمان بۆیاریەکەی تۆ! .. هەموو دیسکۆکانی شوێنی دانیشتنت و هاوڕێکانت لەمەولا لەژێر رەحەمی دەمانچەی کوردەکان و تورك و عەرەبدا دەبێت .. جابزانین کامان ناوچاوی ئەویترمان دەهێنینە خوارەوە ..؟
- ئەندریاس : باشە ئەتوانین یەکتر ببینین ؟
- ماکوان: بۆ نا- کام گۆڕستان دوورە لەشار وەرە ئەوێ .. یان وەرە تەنیشت دەریایی شاری ڤالەر.. بۆ ئەوەی بەلاشەکاناتنەوە ماندوونەبین بتانخەینە ناو دەریاکەوە ..ئەم ئێوارەیە کە خۆشحاڵم دەعوەتی هەموو ماسیەکانی دەریای ڤالەر دەکەم ..!
واهەستی کرد ئەترسم .. هەرخۆشمم .. بۆیە ئەو هەڕەشانەی کرد .. ئەو جۆرە ئوسلوبی قسەکردنە .. ئەوروپی وا قسەدەکەن .. زیاتر بە رەمز قسە دەکەن ، منی شئوسلوبی خۆیانم بەکارهێنایەوە..؟
ئەندریاس : جارێ زووە بۆ ئەوە .. وەرە بۆ لای ئەو جێگا پارکەی وەك بەتانیمان لێکردی لەبەر دەستماندا کەتووبوویت بەشەق تێمانهەڵئەدایت ..!
- ماکوان : بۆیە وای پێووتم هەر بۆترساندن بوو .. وای دەزانی ناچم .. ووتم من نزیکم لەوێوجێگایە ئەتوانم ١٠ دەقیقەی تر لەوێ بم ..
ئەندریاس : .. جا دێیت ؟
ماکوان : وەك ووتم لە ئێستاوە تاقی بکەرەوە .. بزانە خاوەنی قسەی خۆمم؟
تەلەفونی داخستەوە..
پێش ئەوەی هیچ بڵێم لەگەڵ هاوڕێکانم تەلەفونم بۆ ئایدن و سلێمان کرد .. ئەوان وەك کارکردن بەسەعات لەگەڵمدا بوون .. واتا هەر سەعاتیك بۆ شەرکردن بە ٧٠٠ کرۆن ڕێکەوتوبوین بەسەیارەی خۆیانەوە ..!تەلەفوونم بۆ کردن .. لەماوەی چەندە دەگەنە لام ؟
- ئایدن : لەتەکیەکەین ٤ دەقەیقە ترلای تۆین ..
ماکوان : دووکەسی زیاتر بێنە لەگەڵ خۆت ..؟ باشە؟
ئایدن : حەز دەکەیت هەموو تەکیەکە دێنم ..!
ماکوان : چوار کەس وەرن بەسە، بەڵام با لاواز و زەعیف نەبن هەموو خاوەن هێزو عەزەڵات بن ؟
- ئایدن : خەمت نەبێت .. واهاتین .
- ماکوان : ئینجا : روومکردە هاوڕێکانی خۆم ووتم تورکەکان کێشەی نیە ئەوان دەمانجەیان هەیە ، بە پارەش گرتووم .. من لەگەڵ ئەواندا دەچمەوە پێشەوە .. ئێوە لەدواوە دەبن .. ئەگەر هەرچی بوو لە تواناماندا نەبوو رووبەرویان ببینەوە ئێو ەهەڵدینو خۆتان دەپاریزن ناتان ناسن ..
پەیوەندی کردن بە پۆلیسەوە .. هیچ بەرهەمێکی نیەو بیری لێمەکەنەوە .. ئەوانیش وازمان لێناهینن وا دەزانن ترساوین ئەگەر پەیوەندی بە پلیسەوە بکەین ، ئەگەر پۆلیس بێت تەنها بڵاوەمان پێدەکەن
منیش لەبەر ئەوەی هەموو هاوڕێکانم لەگەڵ بوو بۆیە خێرا ئاامدەیەم نیشان دا .. تورەکەکانیش ئامادەیان دەربڕیبوو.. وویستم عەرزی عەزەڵات بکەم و ئەوانیش جاوترسێن بکەم .. دەشمزانی نەرویجیەکان .. ترسنۆكن زۆر ئەهلی شەڕ نین ..!
پلانمان دانا .. گروپەی ئایدنیش گەیشتن و لەگەڵ ئەوان سەرکەووتم ئەوان دووسەیارە ڤانیان پێبوو ، خۆشمان بە سەیارەکەی منەوە ٣ دانەمان پێبوو. 
دەرچووین دوام کرد لە ئایدن لە پێشەوە من دەڕۆم ١٠٠ مەتر لەمن دوور بن .. دوای ئەوانیش دادەبەزن هەرچوارتان بەیەکەوە دابەزن و وەرن لای من ..
بە سەردارو عەبدووڵڵا ووت ئیوەش لەدوای تورکەکانەوە بوستن و سەرحەدو ڕێبواریش بە بەسەیارەکانەوە بینە ئەوجێێگایە دانەبەزن لەناوەوە بن .. لایتەکان داگرسێنن کەس نەزەنێت سەیەرەکان چەند کەسی تێدایە و فول بدەن لەوان ..!
من خۆم زۆر توڕەو بووم بە وەزعەی هێرۆ و ئەوەشی کە پێی ووتم وەك بەتانی لەبەر دەستماندا بوویت بەشەق تێم هەڵئەدەایت .. خەفتم لەدڵ بوو بۆ شەر گیانم دەخورا...
ئێمە چەند دەقەیەك دواکەوتین .. تەلەفونی کردوە ئەندریاس ووتی : تاقیم کردوە هیچ مریشکێکم نەبینی ..
کەوای گووت : منیش نزیكی جێگاکە بوومەوە قسەم نەکرد وەڵام نەدایەوە زانیم زۆرم نەماوە بگمە ئەوێ.. ووتم ئاوڕ بدەوە بزانە شێرێك لەپشتەوەیە ئێستا چۆن سوارت دەبێت..
کەئاوڕی دایەوە .. منی بینی دابەزیم و چەقۆیەکی ماسی گرتنم خستبوە ژێرقۆڵی چاکەتەکەم .. ئامادەم کردبوو بیدەم لە قورگی بۆ ئەوەی یەك جار نەجاتی بدەم .. زۆر داخ لە دڵیشم بووی ..!
کە منی بینی ئایدنو سلێمانو دوانەکی تریش دابەزین .. رووە ئەو هاتم .. وتم مریشك رادەکات شێر هەمیشە رووە نێچیرەەکەی دەڕوات .. تۆ پیاوی ئەوەی بوەستی لەبەردەمدا ؟؟
ئەندریاس : بەپێکەنینەوە : چەپڵەی بۆ لێدام .. ووتی بڕوای ئەوەم نەبوو ئەندە ئازابیت .. تۆ پێویستە ببیتە گروپی من .. دوانی لە پشتەوە وەستا بوون.. وەك پاسەوان
ئایدن و سولەیمانیش هاتن هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵمدا .. تاگەیشتمە لای ئاندریاس .. ووتم خوێریترین پیاوی نەرویج ئەوە من هاتم .. تۆ دەبێت پێڵاوەکانم پاك بکەیتەوە ئێستا ؟..
وەستاین لەبەردەمی یەکتریدا.. لەدواوە چوار ماطۆر سوار هاتن نزیکمان .. ئیتر من ئاگاداری دوای خۆم نیم ئەوان هاتوون .. چی دەکەن و پلانەکە دەڕوات.. وەك ئەوەی دەمانەوێت ؟ ئەوەندە دەزانم چوار تورکم لەگەڵذایە .. زۆر متمانەم بە ئایدنە ..
ئەندریاس : ئەو پیاوە خوێرییەی نەرویچ باسی دەکەیت .. لەگەڵ باشترین کچی کوردا رادەبوێرێت .. چۆن بمەوێت وا ڕادەبوێرم لەگەڵیدا، قسەی زۆر ناشرینتریکرد ..!
ماکوان : شێت بووم .. ڕەشی لەچاومدا نەما - هیچ تەحەمولم نەکرد .. هەتا توانیم کلکی چەقۆکەم لەسەریدا نوقم کرد .. من کەوتمە سەرو گوێلاکی .. تەماشام کرد عەبدوڵڵا هەولێری لەپێشم منەوە بەسەر یەکێك لە پاسەوانەکەنی ئەندریاسە تێیئسرەوێنیت ..
ئیدن هەر ماطۆر سوارە راوی دەنێت بە دەمانچە.. ، من واهەستم کرد دوای ئەوەی کە کێشاومە بە ئەندریاسدا خۆمم بۆ مردن ئامادەکرد و چاوەڕێ.. ئەوە بووم مەلەکولمەوتو بێت ووتم مەلەفم لەژیاندا داخراوە .. تەماشام کرد ئەندریاس لەبەردەستمدا کەتووە .. ئەوانیش 
ماتۆرەکان کۆدەکنەوە و دەیخنە ناو سەیارەکانی تورکەکان ..!
ئینجا فێری کارەکەی عەبدووڵا بووم .. رەەوتو قوتم کردوە بەو سەرما .. ووتم پێڵاوەکانم ماچەکە .. وەك سەگ پاڵ کەوە و پێڵاوەکانم ماچ کە ئینجا بۆمان پاك بکەرەوە بەزمان ..
وەك سەگ ئەلێساوە .. ئینجاو ووتم: هەموو هاوڕێکانم بەزمان پاکی بکەرەوە.. ؟
دەستی پیکرد تا چووە سەر عەبدوڵڵا .. ڕشاوە بەسەر پێڵاوەکانی عەبدووڵادا...ئەویش هەتا هێزی تێدا بوو بەشەق کێشای بەدەمیدا ..
بەداخەوە چەقۆیەك بەر باڵی سولێمان کەتووبوو.. باقی هەموو وەك گوێزی ساغ بووین .. من نەبێت دەموچاوم هەندێك جێگا چرنوقی ئەندریاسی پێوە بوو هەموو باش بووین .. ئینجا نزیکی سەیارەکەی ئەندریاس بوومەوە .. لەبەرچاوی خۆیدا بە تێڵایەکی ئایدن جامم شاکاند بە چەقۆ تایەم تەقاند ناو سەیارەکەم ووێرانکرد.. کەچی ئەو ساگ بابە هەر پێدەکەنی ئەوەندەی تر رقم هەڵسا.. ژمارەی سەیارەکەیم لێکردوە و بردم لەگەڵ خۆمدا
خستمانە ناو سەیارەکەی سولمان و بەستمەوە بەجلەکانی خۆی و ماتۆرەکانمان برد ..ئەوانەی لەگەڵیدا بوون ڕایانکرد..
خۆم چوومە دواوە لەگەڵیدا بەلایەوە بووم سەرداریش هات لەگەڵدا وەستا و.. ووتم وەزعت چۆنە پیاوە خوێریەکە .. ؟
ئەندریاس : دیاسان هەمان قسەی کردوە .. ووتی باشترین ئافرەتی کوردم لەبەر دەستایە ..
- ماکوان : سەریمگرت کێشەم بە دەسکی ماطۆریکدا .. لە پشتی سەیارەکەدا وەك سەگ دەیقورسکاند ..
- ئایدن: ووتی بۆ کوێ دەچین ؟
لێخوڕە بۆ ئەو ماڵەی کە چوونەتەوە بۆ کوردستان .. ئەدرەسەکەمداییە .. چونکە سەیارە بەئاسانی دەچووە گەرەجەکەیان .. گەیشتینە ئەوێ و هەمووشتەکانمان داگرت و جەماعەتی تورك هاتنە لام ئایدن ووتی ماوان ئەمەنە هەمووی دەفرۆشی .. بە ٢٥٠ هەزار کرۆنو داینێ بۆ خۆمان خۆمان چارەسەری دەکەین .. بە ئەندریاسیشەوە بۆت دەخەینە دەریا ..؟
- ماکوان : نا ئەوە کاری ئێوە نیە ، هەموو داگرن .. شتەکەنمان داگرتوو .. خستمانە گەراج و تورکەکان ڕۆشتن ووتم دوای حساب دەکەین و سولێمانیش زیادە وەردەگرێت لای خەلیفە دایدەنێم بۆتان ڕازیتان دەکەم ..!
لەگەڵ رەفیقەکانی خۆم گفتوگۆمان دەست پێکرد ، عەبدووڵا ووتی : من پێم باشە .. ئەندریاس بەرمە لای خۆمان لە دووکان ژێرزەمینێکم هەیە با لەوێ دایبنێم ئێستاش بڕۆم بیبەم ..
قەنعەتمان بە قسەکی کردو بردی .. رۆشت ..
ماطۆرەکان هەر لەماڵی هاوڕێکەم مایەوە ئەویشمان چۆڵ کردو هەموورۆشتیەنەوە بۆ ماڵی خۆمان، منیش بۆ ماڵی خەزوورم ..
سێ ڕۆژ کەسمان یەکترمان نەبینی .. من چووم بۆ ئۆسلۆ .. بۆ لای عەبدوڵڵا و سەرحەد .. دوای بەخێرهاتن ... ووتم کوا ئەندریاس ؟
- عەبدوڵڵا .. ناردوومە بۆ ئاسمان ئیتر نازانم لەوێوە ناردویانە بۆ کام جەهەنم ..!
- ماکوان : ناشێ نەوکوشتبێت؟شتی وا چۆن دەکەیت هەرچی بکەین پیاو کوژ نین، ئێمە ..؟
- عەبدوڵڵا : کورە کوشتنی چی ئەوەتا لەخوارەوە هەر پیتزا دەخوات ..
کە چوومەلای سەیرەکەم عەبدوڵڵا هەویری پێدەشێلێت..؟! ئەو سێ رۆژە هەموو هەویری پیتزای دووکانەکەی پێشلاوە ..!
- ماکوان: ئەندریاس پاشایەتیە کەیت خۆش بوو یان بوکەمە شاگردی عەبدووڵا..؟
- ئەندریاس : ماکوان ٥٠٠ هەزارکرۆنت ئەدەمێ.. بەس بابگەڕێمەوە ..
- عەبدووڵا: جا - ٥٠٠ هەزار چییە .. ئەو بەس بۆ زەلیلکردنی تۆ زیاد لەوەی سەرفکردوە..
- ئەندریاس: یەك ملیۆن کرۆنت ئەدەمێ بەدەستی .. چیت وویست بۆ دەکەم ، بەس ڕزگارم بکە لەدەستی ئەم عەبدوڵڵایە؟
-ماکوان : هەروا ئاسان نییە بیری لێدەکەیتەوە .. من پارەم بەقەدەر قورسیایی تۆ هەیە ..
- ئەندریاس: چیت دەوێت؟
- ماکوان : زۆر شت .. چۆن کار دەکەیت ببینە شەریك .. بەیکەوە کار بکەین لە ژێر دەستی مندا کار دەکەیت و هەموو موشتەریەکان و کرینەکانمان تێکەڵ دەکەین ..؟
ئەندریاس : ئامادەم .
- ماکوان : چۆن بڕوات پێبکەم ؟
- ئەندریاس: دووملیۆن کرۆن لەژێر دەستا دادەنێم دەخەوێنم .. تا ئەوکاتەی متمانەت بۆ دروست دەبێت؟
-ماکوان : من خاوەن بڕیار دەبم ..
ئەندریاس : ڕازیم .. بەڵام ماکوان .. من هێرۆ وا باسی تۆی نەکرد ؟ بمزانیایە بەو شێوەیەیت دەمێك بوو دەبوومە هاوڕێت..؟
ماکوان : بەڕاست ؟ ئەی باسی منی چۆن کردبوو هێرۆ بۆ تۆ ؟ پێم بڵێ چۆن زانیت تەلەفون بۆ من بکەیت کێ بپێگووتی ؟
ئەندریاس: هیرۆ ووتی کەسێکی سادەی هیچ پەیوەندیت نەیە بە کرێن و فرۆشتنی مادەوە، تەنها ئەو رقی لێت بوو .. دوای لێکردین تۆڵەت لێبکەینەوە، ئەمڕۆ هێرۆ بەم ژمارە تەلەفونە پەیوەندی پێوە کردم، ووتی ماکوان گرتومی و چووە بۆلایدانی فارسەکانو دیت بۆلای تۆش ..؟
ماکوان : تۆڵەتانکردوە؟.. بەلامەوە سەیر بوو بە تەلەفونەکەی موستەفا تەلەفونی کردبوو بۆ ئەندریاس هێرۆ..!!
ئەندریاس : تۆڵەت لێسەندین ..؟
ماکوان : بەقسەم نەکەیت :هەمووتەولێتەکانیشت پێ پاك دەکەمەوە تا ئەو کاتە وەك بۆق پانت دەکەمەوە ..!؟
ئەندریاس :پەیمان بێت لەقسەت دەرناچم ..!
ماکوان : تەلەفونەکەم دەرهێنا دەمە دەستی ووتم تەلەفوون بۆ کێ دەکەیت بیکە ..؟
عەبدووڵڵا: ماکوان بۆ خاتری خوا .. ئەوەچیت دەکەیت ترسانەکە ؟
ماکوان : وازی لیبینە پلانی خۆمە ... تەلەفونەکەم دایە دەستی ..
ئەندریاس : کەسم نیە تەلەفونی بۆ بکەم ..؟ نامەوێت..
ماکوان : رەفیقەکانت
ئەندریاس: ئەوانە هەمووی بە پارە کاریان دەکرد لەگەڵم رایانکرد من ئەوانم ناوێت .. ئیشم بەکەس نیە بەتۆ نەبێت ..؟
- ماکوان : کەواتە تۆ خاوەن پارەکەیت ، بۆیە کەست ناوێت.. سەرمایەکەت باشە؟
ئەندریاس : بەڵێ خراپ نیم
ماکوان : کێت لە پشتە و کار بۆ کێ دەکەیت؟
ئەندریاس : کەبالا ..!
ماکوان : بە پێکەنینەوە خۆشحاڵت کردم .. دە هەڵەسە باوشت پێکەم .. دەبوو زووقسەت بکردایە .. لەکام گروپی؟
ئەندریاس : سەگی ڕەش
ماکوان : خۆشحاڵم .. کێ سەرۆکە ..؟
ئەندریاس : خۆم ؟
ماکوان : چۆن کێی ترت لەگەڵدایە ..
ئەندریاس: هەر خۆمم ناوی ئەوخەڵکانەم دابوو بە بارەگای سەرەکی لە- نیوۆرك- کە بەپارە کاریان دەکرد و لەوانەش هیرۆ..!
ماکوان : لەکوێیەوە : پەیوەندیت پێوە دەکەن ؟
ئەندریاس : بەریتانیا و ئەمریکا.. ؟
ماکوان : لەکوێ کەرەستەکان وەردەگریت و بۆت دێت؟
ئەندریاس: ئێران و ئەفغان..
ماکوان :کەواتە سوێندم بۆ بخۆ .. کە فێڵ ناکەیت؟
ئەندریاس : سوێند بەتاجی کەبالا .. هاوکارت دەبم !!
عەبدووڵا : هیچ تێناگەم ماکوان .. ئەوە باسی چی دەکەن ؟
یەکێك لە شاگردەکانی عەبدوڵڵا سەری کێشا ووتی عەبدووڵا ڕاکە پۆلیس هاتوە بۆ دووکانەکە ..؟

چاوەڕێ بن ماویەتی

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وسێهه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 14/08/2016
بینین: 2753