هزر
   ئایا تاوانی ئەوکەسانە چیە کە بە موسڵمانی لە دایك نەبوون؟
ووتار: ماکوان کەریم

نوسینەوەی: محمد تەوحیدی
لێرەولەوێ پرسیار دەکرێت دەربارەی ئەم باسە ، ئایا تاوانی کەسێک چییە لە خێزانێکی (مەسیحی یا یەهودی یا بوزی یا زەردەشتی ..) لەدایك دەبێت ؟
ئایا تاوانی چییە لە خێزانێکی موسڵمان لەدایك نەبووە ؟
ئایا ئێمە بەختمان باشە بووە لە خێزانێکی موسڵمانین ؟
سەرەتای باسەکە بەوە دەکەمەوە ، هیچ شوێنێك نییە لەسەر زەویدا خودای گەورە بەهۆکارێك لەهۆکارەکان دینی خۆی دەگەیەنێت ناوی ، رسول الله ﷺ دەفەرموێت (( لَيَبْلُغَنَّ هَذَا الْأَمْرُ مَا بَلَغَ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ.... ))
واتە: ئەم دینە دەگات بەهەر شوێنێك شەو و ڕۆژی بگاتێ ..
کاتێك رسول الله ﷺ ئەم فەرمایشتەی فەرمووە ئیسلام لەوپەڕی لاوازیدا بووە ، بۆیە ئەوەتا ئێستا بەچاوی خۆمان فەرمایشتی رسول الله ﷺ دەبینین ئیسلام گەیشتوە بەهەموو شوێنێك ، واتە ئینکاری لەوەدا ناکرێت کە دینی ئیسلام ئێستا بوەتە دینێکی بەربڵاو لە جیهاندا، بەتایبەتی بەهۆکارەکانی ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا..
بە نموونە: لە ئەمریکادا لەدوای ساڵی ۲٠٠۳ وە ، ڕوداوەکەی ۱۱ سێپتەمبەر بووە هۆکاری ئەوەی لە ٪۹۸ خەڵكی ئەمریکا بەدوای ئیسلام بگەڕێ وزانیاری لەبارەوە کۆبکاتەوە وشارەزایبێت، ئەم هۆکارەش بووە موسڵمان بوونی هەزارەها ئەمەریکی .
هەموو ئاینەکان جگە لەئیسلام بەرنامە و ڕێسایەکیان هەیە پیدەگوترێت: ڕزگاربوون ( الخلاص) واتە : مرۆڤ ئەگەر چوە سەر ئەودینە و شایەتمانی هێنا ، ئەوە کەسێکە بەهەشتی بۆ دابین کراوە ، بەنمونە دینی مەسیحی باوەڕیان وایە عیسا لەخاچ دراوە لەپێناویی ئۆممەتەکەی و تاوانی ئۆممەتەکەی هەڵگرتووە ، هەرکەس شایەتمان بهێنێت ئەوا بەهەشتی بۆهەیە( الخلاص) وەردەگرێت با توانی شبکات چونکە عیسا لەبەر تاوانی ئەو خۆی لخاچ داوە ئەمەش لەڕاستیدا هاندانی خەڵکی بۆ تاوانکردن، ..
هەروەها لەدینی یەهودیدا باوەڕیان وایە عوزەیر پاکەرەوەی تاوانەکانە .. لەزەدەشتی بڕوات بە زەردەشت هەبوو ئاهورامزادا لێت خۆش دەبێت.. بوزی و سیغ و ..هتد.
بەرنامە و شێوازی ڕزگاربوونە (الخلاص) لە دینی پیرۆزی ئیسلامدا بوونی نییە ،تەواوی ئەودینانە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووەو لە ئەسڵی خۆیان دەرچون ، ڕێسای دینی ئیسلام تەنها شایەتمان نییەو و پاڵی لێبدەیتەوە ..!
ڕاستە بەهۆی شایەتمانە وە بەهەشتت بۆ هەیە ، بەڵام دوای پاك بونەوەت لەتاوان بە هۆی سزای خودای پەروەردگارەوە ، کەواتە بناغەو بنچینەی ئیسلام تەنها شایەتمان نییە وەك سەروەرمان رسول الله ﷺ دەفەرموێت (بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة وحج البيت وصوم رمضان) متفق عليه.
واتە : بنچینەی ئاینی ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە.. شایەتمان بە خوداو پێغەمبەرەکەی و کردنی نوێژە فەڕزەکان و بەخشینی ماڵ لەڕێگەی خودا و چون بۆ حەجی ماڵی خودا و بەڕۆژوبوون لە مانگی ڕەمەزاندا)) ..
کەواتە ئاینی پیرۆزی ئیسلام جیاواز لە ئاینەکانی تر داوای لەبەندەکانی ئەوەیە بە تەواوی خودای خۆیان بپەرستن و هاوبەشی بۆ بڕیارنەدەن ...
جیاواز لەدینەکانی دیکە ڕزگاربون(الخلاص) لەدینی پیرۆسلامدا بەدوو شێوەیە ئەویش (ئیمان و کردەوەی چاك ) ، بەڵگەش بۆ ئەم باسە خودای پەروەردگار داوای کاروکردەوە لەبەندەکانی دەکات و دەفەرموێت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ )البقرة[153] ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.
هەروەها خودای پەروەردگار دەفەرموێت ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) البقرة[183] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.
خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَمَنْ يَأْتِهِ مُؤْمِنًا قَدْ عَمِلَ الصَّالِحَاتِ فَأُولَٰئِكَ لَهُمُ الدَّرَجَاتُ الْعُلَىٰ ) طه[75]..ئه‌و که‌سه‌ش به ئیمانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای و به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کانی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه بۆ ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵند ئاماده‌یه‌... واتا دینی پیرۆزی ئیسلام داوای بەندایەتیەک تەواو لەبەندەکانی دەکات تا بەگەنە سەرفرازیەکی بێکۆتا لەدواڕۆژدا...
پرسیارێك دێتە پێشەوە ، ئایا ئەو کەسەی پەیامەکەی پێنەگەیشتووە خودا سزای دەدات؟ لەوەڵامدا دەڵێین : خودا ئازاری بەندەکەی نادات ئەگەر پەیامەکەی پێنەگەیشتبێت، خودای پەروەردگار دەفەرموێت ( وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا )الإسراء[15] ئێمه‌ش سزای که‌سمان نه‌داوه تا پیغه‌مبه‌رێکی بۆ ده‌نێرین.
واتە: تا- خودای پەروەردگار ئاگادارکەرەوەیەك نەنێرێت ، دینەکەی بە خەڵکی ئاشنانەکات ، بەهیچ شێوەیەك سزایان نادات، بەڵکو خودای پەروەردگار لە قیامەتدا بەجۆرێك کە خودا خۆی زانایە پێی ئاگادار کەرەوەیەکیان بۆ دەنێرێت و تاقیان دەکاتەوە، ئیمان هەڵدەبژێرن یان کوفر .. ئەبێت ئاگاداری ئەوەیشبین کە لە کاتێکی وەك ئێستادا شوێنێك نییە کە ئەو نورەی پێنەگەیشتبێت، مەبەستم نوری دینی ئیسلامە...
لێرەدا بۆ وەڵامی ئەو پرسارە دەڵێین: دوای ئەوەی زانیمان ئەوئاینە دەگاتە هەموو کەس و ئەگەر نەگەیشت پێی سزانادرێت ، بۆمان دەردەکەوێت خودا دادپەروەرە هیچ جیاوازییەك لەنێوان بەندەکانی ناکات..
کۆمەڵێك لەبەندەکانی لەخێزانی ناموسڵماننن .. چونکە خودای پەروەردگار ئەو نورە دەگەیەنێتە هەموشوێنێك .. بەڵگەشم بۆ ئەوەی خێزان کاریگەری نییە لەسەر دۆزینەوەی حەق وڕاستی ئەگەر کەسێك بەدوایدا بگەڕێت، ئەوەیە ، زۆرێك نموونە ی بەردەست هەیە کوڕە مەلایە و بێباوەڕ بووە و بووە بە (مولحید) ، کەسی وایشمان هەیە باوکی مارکسیە و موسڵمانێکی زۆر پابەندە، بەڵگەیەکی دیکەی عقڵی ئەو موسڵمانە زۆرەی لە ئەوروپایە ، هیچ کەسیك لەئەوان لەخێزانێکی موسڵمان لەدایك نەبوون، بەڵکو لەخێزانێك لەدایك بوون کە هەر دوور بوون لەدین، خۆیان بەدوای ڕاستی گەڕاون وئەنوریان وەرگرتووە کە ئیسلامە.
دیسان پرسیارێك دێتە پێشە ، دەڵێن باش بۆ چارەسەر کردنی ئەم هەموو کێشەیە بۆ خودا پێغەمبەرێكی دیکە نانێرێت ؟
لەوەڵامدا ، ڕوداوێك باسدەکەم کە بەسەر خودی شەخسی خۆمدا هاتووە ، یەکێك لەڕۆژەکان لەسەر ئیشبووم یەکێك لەهاوڕێکانم وتی : باشە ماکوان بۆچی خودای پەروەردگار پێغەمبەرێكی تر نانێرێت . لەوکاتەدا ئێمە خەریکی خواردنەوەی ساردی بوین ، و من شوشەی ساردییەکەم گرت بەدەستمەوەو لەوەڵامدا وتم: ئەم ساردییە بەچەند قۆناغێکدا ڕۆیشتووە، سەرەتا ئەو شوشەیە وردبووە دواتر شلکراوەتەوە بەهۆی گەرمکردنەوە دواتر لە قاڵب دراوە،ئینجا- ساردیتێکراوە وسەری قەپات کراوە ، دوابەدوای ئەمە وتم: ئایا ئەم شوشەیە کە بەم هەنگاوانەدا ڕۆیشتووە ئایا دەکرێت بەهەنگاوێکی تردا بڕوات لەکاتێکدا لە گەیشتۆتە شێوەی تەواوەتی خۆی ؟
بێگومان- نەخێر ناگونجێت ، لەبەر ئەوەی گەیشتوەتە کۆتا هەنگاوی خۆی وئامادەیە بچێتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن..
وللە المثل الاعلی:- ئیسلامیش بە هەمان شێوە هەنگاو بەهەنگاو لەڕێگەی پێغەمبەران لە ئادەم تا ـ خاتەم رسول الله ﷺ- تا-وەکو- گەیشتۆتە هەنگاوی کۆتای خۆی ، خودای پەروەردگار دەفەرموێت (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ۚ فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ ۙ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ).المائدة[3]
ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه‌) هه‌ر که‌س ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه (به‌مه‌رجێک ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به‌ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه (بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه‌).
کەواتە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئێمە دینێکی تەواومان لەلایە ، بەڵام کێشەکە لە ئێمەی موسڵمانە نەمان توانیوە بەشێوەیەکی ڕاستو دروست ئەو نورە پیشانی خەڵکی بدەین .. لەکۆتایدا دەگەینە ئەو دەریەنجامەی کە خودا دینێکی تەواوی نارووە و دەیگەیەنێتە بەندەکانی، جا. ئەوەی بەدوای ڕاستی بگەڕێت ئەو نورە وەردەگرێت ، بەواتایەکی دیکە ئەوژینگەیەی کە تێیدایە کاریگریەکی ئەوتۆی نییە بۆ بینین و ناسینی حەق ، بەتایبەتی لەڕۆژگاری وەك ئەمڕۆماندا ، ئەوەی ئارەزوو بکات ئیسلام لەمەڵەکەیدایە .
به‌روار: 02/09/2016
بینین: 940