هزر
   نا-دادپەروەری لەم دونیایەدا ـ مانای وانییە خودا نادادپەروەرە ؟
ووتار : ماکوان کەریم

نوسینەوەی : محمد تەوحیدی
پرسیار گەلێك لەنێو خەڵکاندا دروست دەبێت، سەبارەت بەدادپەروەری خودای پەروەدگار، بەڵام خۆی لەخۆیدا تێنەگەیشنە لەدادپەروەری خودا وئە وئازادییەی خودا خوڵقاندویەتی بۆ مرۆڤەکان ..
دەگوترێت : ئایا بۆچی زاڵمان هەمیشە لەوکەسانەن کە خۆش دەژین و ماڵی دنیا خۆشبەختی کردون؟ و ئەوکەسانەی کەپیاوباشن و خوداناسن زۆرینەیان ژیانیان ناڕەحەتە و هەژاری زۆری بۆ هێناون؟ ئایا ئەمە دادپەروەرییە ؟
لەوەڵامدا دەڵێین : بەهچ شێوەیەك لەم دونیایەدا دادپەروەری بوونی نییە ، لەبەرئەوەی خودای پەروەردگار دادپەروەری داوەتە دەستی مرۆڤەکان..! ، ئازادی هەمووشتێکی پێداون تەنانەت کوفریش ، و لەهیچ شوێنێکدا لەقورئان وسوننەتدا خوای پەروەردگار نەیفەرمووە کەمن دادپەروەی دەخەمە زەوییەوە و من لێی بەرپرسیارم..!
کەوابوو ئەونادادپەروەرییەی کەدەیبینین لەئەنجامی خراپی مرۆڤەکاندایە ئەو حاڵەتە نەخوازراوەیان دروستکردووە لەزەویدا .
بەپێچەوانەوە خودای پەروەردگار دادپەروەری خۆشدەوێت بەجۆرێك خودای پەروەرداگار هاریکاری گەلێكی دادپەروەر دەدات ئەگەر چی خودانەناس بن ، الشیخ الاسلام ابن تیمیة باسی دادپەروەریدا دەلێت: لەهەرجێگایاکدا دادپەروەری بوونی هەبوو ئەوا خودای پەروەرداگار هاریکاری و پشتگیری ئەو گەلەدەکات ... خودای پەروەرگارلە حەدیثێکی قودسیدا لەزاری رسول الله ﷺدەفەرموێت (يَا عِبَادِي : إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا ، فَلَا تَظَالَمُوا ...) واتە :
من زوڵم حەرام کردووە لەنەفسی خۆم ، حەرامیشم کردووە لەسەر ئێوە ، زوڵم مەکەن ....
لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت، ئایا کەخودای پەروەردگار ئەمەی نەخوڵقاندووە ئەی بۆچی دەستی ئەوکەسانە ناگرێت کە زوڵم دەکەن لەسەر ئەونادادپەروەرییە وەڵآمی نییە؟
لەوەڵامدا دەڵێین :سەرەتادا باسمان کرد خودا ئازادی تەواوی داوەتە مرۆڤەکان ، لەسەر ئەوتاوانە وخراپەکەریانەی کە دەکریت دواخستووە بۆ ڕۆژی لێپرسینەوەی بەندکانی، ئەی رۆژی لێپرسینەوە بۆچیە، ئەی ئازادی واتای چییە.. ، خودای پەروەردگار دەفەرموێت(وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ) إبراهيم[42]
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واگومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژیك که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دنیادا سته‌مکاران ڕیسوا ده‌کات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت).
دوابەدوای ئەوە.. پرسیارگەلێكی تر دێتە پێشەوە ، ئایا بۆ مسوڵمانان لەناڕەحەتیدان ، کاتێك تاوان ئەنجامددەن ڕاستەوخۆ ناڕەحەتیان توش دێت ؟ 
خودای پەروەردگار دادپەروەرە ، بەهیچ شێوەیەك پێی خۆش نییە بەندە باشەکانی توشی ناڕەحەتی بکات ؟
لەوەڵامدا دەڵێین: لە دادپەروەریو ڕەحمی خودایە کە لەم دونیادا پاكیان دەکاتەوە لەگوناهو تاوان بەهۆی ئەوناڕەحەتیانەی توشیان دێت ئیمتیازیان ئەداتێ و پلەیان بەرز دەبێتەوە و پاك دەبنەوە بۆ ئەوەی بچنە بەهەشت، خودای پەروەردگار پێیخۆشە بەندە باشەکانی بەپاکی بگەڕێنەوە لای .. بەنمونەیەكی واقعی ڕونی دەکەینەوە ، ئەگەر کەسێك تاوانێکی بچوك بکات و دەستگیربکرێت دەبردرێتە مەرکەزی پۆلیس ، لەمەرکەزی پۆلیس هەندێك بەڵێننامەی پێ پڕدەکەنەوەو ئازادی دەکەن، چونکە تاوانەکەی زۆر گەورەنییە ، هەروەها ئەگەر کەسێك تاوانێکی گەورە بکات دوای دەستگیرکردن دەبرێتە دادگا ، لەبەرئەوەی دادگا شوێنی تاوانە گەورەکانە وناتوانێت لە مەرکەزی پۆلیس لە ڕزگاری بێت ، لەبەرئەوەی تاوانەکەی هێندە گەورەیە قوتاربونی لەمەرکەزی پۆلیس نابێت دەگوزریتەوە بۆ جێگایەك کە سازاکەی وەربگرێت ، بۆیە پێویستە ببرێتە دادگا ، مەرکەزی پۆلیس تەنها تاوانی بچوکە ولەوێکێشەکان چارەسەر دەکرێت ..
وللە المثل الاعلی:- ئەم زەوییە وەك مەرکەزی پۆلیس وایە ، تەنها بۆ تاوانە بچوکەکانە ، موسڵمانان بە ناڕەحەتیەکی کەمی دونیا ڕزگاریان دەبێت و بەهەشتی بێکۆتا چاوەڕێیانە، بەڵام تاوانی زاڵم و زۆردارەکان زۆرە و ئەو ناڕەحەتیانەی لەم دونیایەهەن کەمە بۆیان بۆیەدەبرێنە دادگا گەورەکە کە دادگای خودای پەروەردگارە ولەوڕۆژەدا (فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ )جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێتەوە. ‌الزلزلة[7]
(وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ )
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.
.. کەواتە بەپێچەونەوە نەهاتنەوەڵام لەتاوان لە دادپەروەری خودای پەروەردگارە و ئازادی تەواوی داوەتە بەندەکانی خۆی...
دوابەدوای ئەوە ی ڕونمانکردەوە کە دادپەروەری خودای پەروەردگار لەزەویدا نییەو داویەتیە دەستی بەندەکانی ، بەڵکو- دادپەروەری خودای پەروەردگار لە ژیانی دوای مردندایە و ڕۆژی لێپرسینەوەدایە ، پرسیارێك دروست دەبێت ، ئایا بۆچی زاڵم زۆربەی بایی ئەوەندە سزانادرێن کەتاوانەکەیان کردووە ؟ 
ئەگەر ۷٠ ساڵ ژیاەپوە ۷٠ساڵیش سزای بدەن؟ 
یان مولحیدیك دەڵێت:
ئاخر کەی دادپەروەری اللە .. کەسێك تاوانێك بکات لەم دنیایەدا چەند ساڵێك بژی و کەچی بە هەتا هەتای لە دۆزەخدا بێت؟
لەوەڵامدا دەڵێن : ئەم قسەیە راستە : ئەگەر بەرانبەری نەبێت وهەر ئەو هەڵبژاردەیە هەبێت ..!
پاشان ئێمەش دەڵێن ئەو اللەی ئێمە دەفەرموێت : چاکە بکە لەم دوونیایەدا لەم چەند ساڵەی تەمەنتدا بە هەتاهەتای لە بەهەشت بمێنەرەوە ..!
کەواتە ..
گەر دۆزەخ هەیە.. لە بەرانبەریشدا بەهەشت هەیە.
تۆی مولحید کامیان هەڵدەبژرێت، خۆت بەرپرسیاری..؟ گلەیەی مەکە .. ئازادی هەردوو هەڵبژاردەکەت هەیە .. ئازادی بیرە دەخۆیتەوە .. یان ئاو، ئازادی مەڕ دەخۆیت یان بەراز ..هتد
خودای پەروەردگار دادپەروەرە و دادپەروەریشی خۆشدەوێت، چۆن دۆزەخی داناوە نا کۆتایی بەهەمان شێوەیش بەهەشت داناوە نەبڕاوە ، بەپێی ئەوپرسیارەبێت دەبێت بەهەشتییەکانیش بەپێی چاکەکانیان لەبەهەشتدابن و دواتر دەرکرێنەدەرەوە، پەنابەخوا ئەوەدادپەروەری خودانییە ، خودای پەروەردگار پێشوەخت بەندەکانی لێ ئاگادارکردوەتەوە کە هەردوکیان (بەهەشت و دۆزەخ) نەبڕاوەن ، ڕێگای هەردوکیانی ڕونکردۆتەوە بۆبەندەکانی ، نموونە، ئەگە کەسێك لە شەقامێکدا بڕوات و یاسا بشکێنێت ، دوابەدوای ئەوە مروری شەقامەکە باجێکی کەمی لێداوابکات بەنمونە(۲٥٠ دیناری عێراقی) ئەوا کەسەکە لەبری( ۲٥٠ بەڵکو ۱٠٠٠ دیناری عێراقی )دەداتێ، چونکە بڕەکەی کەمە ، و هەمو ڕۆژێك هەمان تاوان دەکاتەوەو باکیشی نییە ،لەبەرئەوەی سزاکە کەمەو نادادپەروەرانەیە ،بەڵام ئەگەر هەمان حاڵەت ڕوویدایەوە بەڵام سزاکەی بڕە پارەیەکی زۆر بوو ، ئەوا جارێکیتر ناچیتەوە سەر ئەو تاوانە سەرپێچیە، بەڵکو خۆشت لێ بەدوردەگریت ئەنجامی نادەیتەوە ، ڕاستە سزاکە قورسە، بەڵام دادپەروەرانەیە بۆ ئەوەی خەڵکان نەکەونە ئەو تاوانەوە .. ئەگەر دۆزەخ بەوشێو بوایە کەپرسیاریان لەبارەیەوەکردووە ، بەئومێدی بەهەشت هەوڵیان نەدەدا ..
ئەگەر ترسی دۆزەخ نەبوایە .. فەسادو خراپەکاری زۆردەبوو ، کەس ترسی لەدۆزەخ نەدەما چونکە ڕۆژێك لەڕۆژان هەر رزگاری دەبێ لەدۆزەخ و دەچێتە بەهەشتەوە.. بۆیە دادپەروەرانەترین حاڵەتە، چۆن دۆزەخ نەبڕاوەیە ئاوایش بەهەشت یش نەبڕاوەیە کەوابوو ئێمە بە موخەییەری خۆمان هەڵیان دەبژێرین.
به‌روار: 04/09/2016
بینین: 2989